|
1
بۆچوار…
(بێ
تا شێعرێکت
بۆچاخ که‌م)
ئه‌ترسم
له ڕووی
ئه‌سه‌ر ئه‌نگوشت
له‌قژی
ئه‌و کچه‌دا
سپیم کرد
مه‌مکه‌کانی؟!
«باوه‌شێک مۆسیقاا ئه‌ڕژێته
نێو خه‌یاڵمه‌وه»
ئه‌و
ده‌ست خه‌یاوانه و
ئه‌وه‌ش
ده‌ستی من.
خه‌یاڵت
پرئه‌بێ
له کووچه و
منیش
له‌به‌نه‌وش
پڕ
کوره
ڕێلی
قه‌تار و
هێڵی
ئاسن
خوسه بخۆ
(درێژ)
ساندیسێک
به‌سته‌نی
و
ده‌ستم
فره‌یزر
نه(جیمزفریزر)
چاوت
هه‌نگوێنه و
منیش
(چێیی
و یه‌خ)
ئه‌ی
کێ؟!
[باوشێک
خه‌م ئه‌ڕژێته
نێو هه‌ناومه‌وه]
2
جاده
کان
له‌کوێوه
ده‌ست
پێ ئه که‌ن!؟
(دیوار
موش دارد موش گوش
دارد)
ئه‌م
شاره
ماڵه‌کانیان
دیواری
پێوه
نه ماوه.
خۆشکه‌که‌م
سه‌یری
فیلمی (بێ وه‌فا)
ئه‌کات.
حه‌وشه‌که‌مان
ماوه‌یه‌که
شه‌رم
له‌بێشه‌رمی
ئه‌کات.
تۆخوا
ئه‌م
جاره‌ش هاتیه‌وه
که‌مێک
هاتنتم بۆ بێنه.
دیسان
بۆسه‌فه‌ر
ئه‌ڕۆم.
هه‌رئه‌ترسم
شتێکم
به
جێ هێشتبێت
ئه‌رێ
نازانم
بۆلێره‌دا
هه‌میشه
له ترسان
زۆر
ئه‌ترسم.
(ان مع العسری...)
3
ئێستاکه
له منداڵی‌دا
خۆزگه گورگێک
ئه‌ی
خوارد.
(ئه‌مساڵیش
درێژئه‌کێشێت)
پابلۆ
نرۆداش ئه‌ڵێ:
ئه‌ی
مردن له‌به‌هه‌شته‌وه
دێته‌ده‌رێ؟!
عه‌شق
کورته و
بیرچوونی
تۆیش
درێژ.
(عه‌شقه‌کان
له‌به‌ر باران
ژه‌نگ ئه‌هێنن)
ژیان
گوناحێکی
بێ له‌زه‌ته
باوک
مووچه‌یه‌ک
نانی له‌بیر
چووه.
منیش
زۆر
حه‌ز ده‌که‌م
بڵێم:
هه‌موو
له‌شم ته‌ڕی
ڕۆژه.
ئه‌ی
سێ شه‌ممه و
چوارشه‌ممه و
شه‌ممه‌و
یه‌کشه‌ممه
چی؟
کوڕه
من
هێشتاکه له‌چوار
شه‌مه سوورترم!؟
پێم خۆشه له‌گه‌ڵ
ج
ا
د
ه
بڕۆم
تا
جاده
بۆ کوێ!
• • •
abdolnaser_ahmadi@yahoo.com
سه‌رنج: سه‌ردێڕ
و ژماره‌ی
شێعره‌كان له
لایه‌ن «گزینگ»ه‌وه
داندراوه. |