|
|
 |
«قورئانی
پیرۆز»ی
مامۆستا هه‌ژار
و زمانی کوردی
زنجیره
باسێک له سه‌ر
ده‌قی وه‌رگێڕاو
و فه‌رهه‌نگۆکی
وشه‌کان
به‌شی
یه‌که‌م
•
س. چ. هێرش
|
|
به‌ر
له‌وه‌ی باسی
سه‌ره‌کیی
بابه‌ته‌که
ده‌ستپێبکرێ،
جێی خۆیه‌تی
کتێبی «قورئانی
پیرۆز»، وه‌رگێڕاوی
مامۆستا هه‌ژار، به خوێنه‌ره‌وانی
ڕێزدار بناسێندرێ.
کتێبی «قورئانی
پیرۆز»ی مامۆستا
هه‌ژار(عه‌بدوڕڕه‌حمانی
شه‌ڕه‌فکه‌ندی،1992-1921)
که بریتی یه
له وه‌رگێڕانه‌وه‌ی
هه‌ر سی جزمه‌ی
قورئان، له
ساڵی 1990 وه‌رگێڕدراوه‌ته
سه‌ر زمانی
کوردی و، چه‌ند
ساڵ دواتر(2000)،
پاش گێره و
کێشه‌یه‌کی
زۆر له چاپخانه‌کانی«ئیحسان»
و «تازه نیگا»
به 15 هه‌زار
نوسخه‌وه
له چاپ دراوه
و که‌وتووه‌ته
بازاڕه‌وه.
ئه‌و
«قورئان»ه کوردییه،
به به‌رگی
زێڕکفت و چاپێکی
جوان و ڕازاوه،
نزیکه‌ی 604 لاپه‌ڕه‌ی
قه‌واره وه‌زیری
یه. دیاره
له‌و 604 لاپه‌ڕه‌یه،
302 لاپه‌ڕه بۆ
نه‌سس(ده‌ق)ی
قورئان و، 302
لاپه‌ڕه‌ش
بۆ وه‌رگێڕاوه
کوردییه‌که‌ی
ته‌رخان کراوه
و، له به‌رانبه‌ر
هه‌ر لاپه‌ڕه‌یه‌کی
قورئان که
سووڕه و ئایه‌ته‌کانی
تێدا هاتووه،
هه‌ر هه‌مان
لاپه‌ڕه و
ژماره، بۆ
زمانی کوردی
دووپاتکراوه‌ته‌وه.
دیاره ئه‌وه
خۆی بۆ خوێندنه‌وه
و تێگه‌یشتن
و به‌راوردکردن
یارمه‌تییه‌کی
زۆر باش به
خوێنه‌ره‌وه
ده‌دا.
له لاپه‌ڕه‌ی
604 به‌م لاوه، که لاپه‌ڕه‌کان
ژماره‌یان
بۆ دانه‌ندراوه،
لاپه‌ڕه‌یه‌ک
بۆ پێرستی سووڕه
و ئایه‌ته‌کان
دیاریکراوه
و، لاپه‌ڕه‌یه‌کیش
بۆ (نیشانه‌کانی
ڕێنوێنی خوێندنه‌وه)
به دوو زمانی
عه‌ڕه‌بی و
کوردی له‌به‌رچاو
گیراوه. پاشکۆیه‌کی
10 لاپه‌ڕه‌ییش
به زمانی کوردی
له لایه‌ن
مامۆستایان:
«موحه‌ممه‌د
هادی مورادی»
و «موحه‌ممه‌د
ماجیدی مه‌ردوخی
ڕوحانی» پێشکێشکراوه.
له
دواهه‌مین
لاپه‌ڕه‌ی
ئه‌و «قورئان»ه‌دا،
ژماره و ڕێکه‌وت
و ئیجازه‌ی
چاپ و مۆری به‌رپرسی
«وه‌زاره‌تی
ڕۆشنبیریی
ئیسلامی» و، ئه‌درێس
و نیشانه‌ی
چاپه‌مه‌نییه‌کان
ئاراسته‌کراوه.
له کۆتایی
کتێبه‌که‌دا،
جه‌غزێکی بچکۆڵانه‌ی
تێنووسراویش
وه‌ک (سپاس بۆ:
دوکتور عه‌زیزی
فه‌یز نه‌ژاد...)
هاتووه که
لێره‌دا جێی
خۆیه‌تی ـ وه‌له‌و
سه‌رنجێکی
لاوه‌کیش بێ
ـ ئاماژه‌ی
بۆ بکرێ.
ئه‌وه‌ی
ڕاستی بێ، «دوکتور
عه‌زیزی فه‌یز
نه‌ژاد»، هه‌روه‌ک
خۆی بۆی باس
کردووم، زۆر
له‌مێژساڵ
بوو مامۆستا
هه‌ژاری هانده‌دا
و له‌به‌ری
ده‌پاڕایه‌وه
که ته‌نیا
و ته‌نیا له‌پێناو
خزمه‌ت به
وشه و پاراوکردنی
زمانی کوردی،
کتێبی «قورئان»
وه‌ربگێڕێته
سه‌ر زمانی
کوردی و، به‌مجۆره
ئاواته‌که‌ی
وه‌دیهات. هه‌ڵبه‌ت،
هه‌ر نێوبراویش
بوو له سه‌رده‌می
ده‌رچوونی
گۆڤاری «گزینگ»(1993-2003)دا،
داوای له منی
کڵۆڵ کرد که
«قورئان»ی مامۆستا
هه‌ژار له
گۆڤاره‌که‌دا
بناسێنم. به‌ڵام
به هۆی وه‌ستانی
گۆڤاره‌که
ئه‌و ئه‌رکه
بۆ ئه‌مڕۆ دواخرا
و، ئه‌وا ئێستا،
به خاتری دۆستی
زۆر به‌رێزم
دوکتور عه‌زیز، ئه‌و کاره
گرینگ و گران
و دوور له توانایه
چه‌شنی «مێرووله‌یه‌ک
که بچێ به
گژ کێوی قافا»
وه‌ئه‌ستۆ
ده‌گرم و، ئه‌و
قورئانه کوردییه له ماڵپه‌ڕی
«گزینگ»دا به
ئێوه‌ی به‌ڕێز
ده‌ناسێنم.
هه‌روه‌ک
له دوایین
لاپه‌ڕه‌کانی
کتێبه‌که‌دا
هاتووه، مامۆستا
هه‌ژار به‌ر
له‌وه‌ی ماڵئاوایی
له ژیان بکا،
مافی پێداهاتنه‌وه
و پێداچوونه‌وه
و هه‌ڵه‌وپه‌ڵه‌گرتن
و، هه‌روه‌ها
ئه‌رکی ڕێکخستن
و له‌چاپدانی
ئه‌و «قورئان»ه‌ی
به دوو هاواڵ
و هاوکاری خۆی
واته: مامۆستایان
«موحه‌ممه‌د
هادی مورادی»
و «موحه‌ممه‌د
ماجید مه‌ردوخی
ڕوحانی» ئه‌سپاردووه
و، ئه‌وانیش
وێڕای نووسینێکی
دووقۆڵیی له
ژێر سه‌ردێڕی
(وه‌ناو خودا
که ده‌هنده
و دلۆڤانه..)،
هۆ و سۆنگه‌ی
وه‌رگێڕانه‌وه
و چۆنیه‌تی
و ئاکامی له‌چاپدانی
کتێبه‌که‌یان
ڕوون کردووه‌ته‌وه.
له
ژێرنووسێکی
ئه‌و نووسراوه‌یه‌دا
کاک «موحه‌ممه‌د
ماجید» ده‌ڵێ:
((ئاخر و ئۆخری
گه‌ڵاڕێزانی
ساڵی 1369ی کۆچی
ـ هه‌تاوی (1990ی
ـ ز) بوو که چوومه
خزمه‌تی مامۆستا.
داگیرسابوو،
له سه‌ر یه‌ک
ده‌کۆخی و نه‌فه‌سی
سوار ببوو. هه‌ر
دانیشتم، فه‌رمووی:
«ماجید! ئه‌وا
به مه‌عسووم
و غه‌بدوڵڵاشم
گوتووه(داده
مه‌عسووم خێزانی
و کاک عه‌بدوڵڵا
برای مامۆستا)،
قه‌ڵه‌مێکی
سوورم به کاک
هادی (مورادی)
داوه و لێم
داوا کردووه
به ده‌س کۆلکه
مه‌لاوه نه‌جاتم
بدا! هه‌ر کوێکی{کوێییه‌کی}
هه‌رچێکی {هه‌ر
چییه‌کی} پێده‌کا،
حه‌قی خۆیه.
ئه‌تۆش له
سه‌رت بێ، «ئیدیت»
و «ویرایش» و ئه‌و
قسه قۆڕانه‌ی
خۆتی لێ زیادکه
و چۆناوچۆنی
چاپیش، بۆ خۆت
ده‌زانی؛ ئه‌وه
تازه کاری
منی به سه‌ره‌وه
نه‌ماوه.))
|
|
|
|
هه‌روه‌ک
به دروستی
له نووسراوه‌ی
ڕێزدارانی
ئاماژه‌پێکراودا
هاتووه، وه‌رگێڕانه‌وه‌ی
«قورئان» له
ماوه‌یه‌کی
نۆ مانگه‌دا، ئه‌ویش له
سه‌رده‌می
پیرێتی و له
کاتی نه‌خۆشی
و پشووسوارییدا
نه‌ته‌نیا
کارێکی سه‌خت
و ئه‌سته‌م
و دژواره،
به‌ڵکه ئه‌رکێکی
شیاوی شانازیپێکردن
و ئه‌وپه‌ڕی
پێزانینیشه.
له پاڵه‌وه
ئه‌وه‌ش بڵێم،
هه‌رچه‌ند
وه‌رگێڕانه‌وه‌که‌ی
مامۆستا هه‌ژار،
دوور له هه‌ڵه
و که‌موکووڕیی
نییه و، ئه‌وه‌ش
بێ‌شک، یا ده‌بێ
له سۆنگه‌ی
نه‌خۆشیی و
هه‌ڕه‌تی پیریی
مامۆستا له
قه‌ڵه‌م بدرێ،
یان له سه‌ر
حیسابی ئه‌و
دوو به‌ڕێزانه
بنووسرێ؛ به‌ڵام
به
لای منه‌وه،
لایه‌نی ئه‌رێیی
وه‌رگێڕانه‌وه‌ی
قورئان، نه‌ک
له ڕوانگه‌ی
جیهانبینی
و باوه‌ڕی دینییه‌وه،
به‌ڵکه له
ڕوانگه‌ی خزمه‌تی
ئه‌ده‌بی و،
بووژانه‌وه
و په‌ره‌گرتنی
زمانی کوردی،
به‌تێکڕایی
له لایه‌نه
نه‌ئێییه‌که‌ی
زه‌قتر و به‌رچاوتره
و، ده‌وه‌دا
شک نییه که
مه‌به‌ستی
سه‌ره‌کی مامۆستا
هه‌ژاریش خۆی
هه‌ر ئه‌وه
بووه. بۆیه
ئه‌گه‌ر لێره‌وله‌وێ، له
مانالێکدانه‌وه‌ی
ئایه‌ته‌کان
و وشه سه‌خت
و ئه‌سته‌مه‌کان
تووشی چه‌ت
و ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌ش
هاتبێ،
یان کوردگوته‌نی
نه‌یویستووه
«زۆر فوو له
دۆ بکا»، زیاتر
له‌به‌ر ئه‌و
ئامانج و مه‌به‌سته‌ی
سه‌ره‌وه
بووه؛ ئه‌وه‌ش
نا، لانیکه‌م
یادگارێکی
بۆ دین و دنیا
به‌جێهێشتووه!
له
سه‌ر ئه‌و حاڵه‌شڕا،
ئه‌من نایشارمه‌وه
که به‌شێکی
زۆری ئه‌م که‌موکووڕییانه،
به‌تایبه‌ت
مانا لێکدانه‌وه‌ی
ژێرنووسه‌کان(فه‌رهه‌نگۆک)،
ده‌خه‌مه
ئه‌ستۆی مامۆستایان
کاک «موحه‌ممه‌د
هادی» و کاک «ماجیدی
ڕوحانی» که
له درێژه‌ی
باسه‌که‌دا
به وردی و به‌شێنه‌یی
له‌سه‌ریان
ده‌دوێم.
ئه‌و
ڕه‌خنه و گازنده‌یانه‌ی
له پله‌ی یه‌که‌مدا
مامۆستا هه‌ژاری
ده‌گرنه‌وه
بریتین له:
ـ
مامۆستا هه‌ژار،
بۆ کتێبێکی
پیرۆز و ئه‌سپه‌ندی
وه‌ک «قورئان»،
لانیکه‌م له
ڕوانگه‌ی خۆیه‌وه
ده‌بوایه
پێشه‌کییه‌ک
بنووسێ و، تێیدا
چۆنیه‌تی و
شێوازی وه‌رگێڕانه‌وه‌که‌ی
خۆی ڕوون کردبایه‌وه؛
ئایا له ڕووی
کامه ده‌ق
و سه‌رچاوه‌ی
عه‌ڕه‌بی یان
کامه سیره
و ته‌فسیر،
قورئانی وه‌رگێڕاوه‌ته‌وه
سه‌ر زمانی
کوردی؟! باوه‌کوو
مامۆستا هه‌ژار،
له زمانی عه‌ڕه‌بیدا،
که‌سێکی زۆریش
پڕ و شاره‌زا
و لێزان بووبێ،
به‌ڵام له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌شدا،
ناتوانرێ به
تێڕادیوی و
به ئه‌رخه‌یانی
بگوترێ که
مامۆستا هه‌ژار
ڕاسته‌وخۆ
له زمانی قورئانه‌وه
که عه‌ڕه‌بی
یه، ئه‌و کاره‌ی
کردبێ!
وه‌ک چۆن مامۆستایان
«موحه‌ممه‌د
هادی مورادی»
و «ماجیدی ڕوحانی»
بۆ به‌راوردکردن
و پێکگرتنه‌وه
و لێکدانه‌وه‌ی
هێندێک وشه
له ته‌فسیری
«که‌ششاف» که‌ڵکیان
وه‌رگرتووه،
ڕێی تێده‌چێ
مامۆستا هه‌ژاریش
له ده‌قی ته‌فسیرگه‌لێک
(چ عه‌ڕه‌بی،
فارسی و..) که‌ڵکی
وه‌رگرتبێ؟!
ـ
ڕاسته، مامۆستا
هه‌ژار به
گوێره‌ی شێوازی
باوی خۆی، له
زۆربه‌ی وه‌رگێڕانه‌وه‌کانیدا
له هه‌موو
چه‌شنه ڕاوێژ
و زاراوه و
دیالێکته
جۆراوجۆره‌کانی
زمانی کوردی
به‌هره‌ی وه‌رگرتووه
و، له‌م باره‌یه‌وه
گه‌نجینه‌ی
زمانی کوردی
گه‌لێک ده‌وڵه‌مه‌ندتر
کردووه، به‌ڵام
له زۆر شوێندا
واژه و زارگۆ
و ده‌مبێژی
وه‌ها ناپێویست
و زێده‌ی ده‌کارهێناوه
که چوارچێوه‌ی
نێوان زمانی
نووسین(ستاندارد|یه‌کگرتوو|ئه‌ده‌بی)
و زمانی په‌یڤین(زاره‌کی)ی
له‌به‌ریه‌کبردووه
و، هیچ سنوور
و جیاوازییه‌کی
له نێوان ئه‌و
دوو لایه‌نه
که له هه‌موو
زماناندا پێڕه‌و
ده‌کرێن، دانه‌ناوه.
وه‌ک: له‌نگۆ:
له ئێوه (ل
13، قورئانی پیرۆز)،
خۆن: خۆمان،
وێمان(ل14)، جهوو:
جووله‌که،
یه‌هوود(ل18)،
، قه‌ردار:
قه‌رزدار،
قه‌رزار(ل48)،
ناتانی: ناتوانی(ل410)،
ئاڤاکه‌لاندنی:
ئاوه‌کوڵ(ل508)
و..
درێژه‌ی
هه‌یه
• • •
|
|
|