|
|
 |
«قورئانی
پیرۆز»ی مامۆستا
هه‌ژار و زمانی
کوردی
زنجیره
باسێک له سه‌ر
ده‌قی وه‌رگێڕاو
و فه‌رهه‌نگۆکی
وشه‌کان
به‌شی
دووهه‌م
•
س. چ. هێرش
|
|
ده‌وه‌دا
شک نییه، زمانی
عه‌ڕه‌بی که
له ده‌ورانێکی
زۆر دوورودرێژی
مێژوویی‌دا،
چ وه‌ک زمانی
دینی(ئاسمانی
و ئه‌سه‌په‌ند)
و چ وه‌ک زمانی
ئه‌ده‌بی و
ده‌رباری،
زمانی ئاخافتن
و نووسین و ده‌ربڕین
بووه،
ژماره‌یه‌کی
زۆر له زمانه‌کانی
دیکه‌ی ناوچه‌ی
له ژێر ده‌سه‌ڵاتی
خۆیدا خستبوه
په‌راوێزه‌وه
و، دیاره زمانی
کوردیش له‌م
دیارده‌یه
ئاوارته نه‌بووه.
به‌ڵام له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌شدا، زمانی کوردی
دوای بووژانه‌وه
و په‌ره‌گرتنی
به شێوه‌ی
ئه‌وڕۆیی، سه‌ره‌ڕای
ئه‌وه گه‌لێک
له وشه و واژه
و زاراوه‌ی
زمانه دێرینه‌کان
یان زمانه
ئێرانییه‌کان(وه‌ک:
زمانی مادیی،
ئاڤێستایی،
فارسی کۆن،
په‌هله‌وی
و ده‌ری..)ی ده
خۆیدا حه‌شارداوه،
به‌شێکی زۆریشی
له وشه‌گه‌ل
و موفره‌داتی
زمانی عه‌ڕه‌بی
ماڵیی کردووه
و، وه‌خۆیگرتوون؛
بۆیه به پێچه‌وانه‌ی
قسه‌ی هێندێک
که‌س، زمانی
کوردیش ئه‌و
تواناییه‌ی
تێدایه که ئه‌رکی وه‌رگێڕانه‌وه‌ی
قورئانی پێ
ڕاپه‌ڕێندرێ
وه‌ک پێی ڕاپه‌ڕێندراوه.
هه‌روه‌ک
له پێشیشدا
ئاماژه‌ی بۆ
کرا، مامۆستا
هه‌ژار به‌م
وه‌خته‌که‌مه
نۆمانگه‌ییه‌ی
که به وه‌رگێڕانه‌وه‌ی
قورئانه‌وه
خه‌ریک بووه،
به تێکڕایی
توانیویه
ئه‌و ئه‌رکه
به شێوه‌یه‌کی
باش ڕاپه‌ڕێنێ
و، ئه‌گه‌ر
که‌موکووڕییه‌کیش
وه‌ک کورداندنی
له زێده‌به‌ده‌ر
یان خۆماندوونه‌کردن
له بواری زمانی«سه‌جع»ه‌وه
ده‌بیندرێ،
ئه‌وا له نرخی
کاره‌که‌ی
که‌م نابێته‌وه.
له‌و
به‌شه‌دا،
به‌رله‌وه‌ی
نموونه‌گه‌لی
به‌رچاو له
که‌موکووڕییه‌کان
ده‌ستنیشان
بکرێن، سه‌ره‌تا
ئاماژه‌یه‌ک
به زمانی «سه‌جع»
ده‌که‌م و،
پاشان وێڕای
خستنه‌ڕووی
چه‌ند سه‌رنج
له سووڕه‌ی
«فاتیحه» و
لێکدانه‌وه‌ی
مانای یه‌که‌مین
ئایه‌تی قورئان
واته «بسم الله
الرحمن الرحیم»
ـ دیاره زیاتر
له باری «سه‌رف
و نه‌حو»(ڕێزمان)ه‌وه،
درێژه به
باسه‌که ده‌ده‌م.
هه‌روه‌ک
ده‌زانین،
یه‌کێک له
هونه‌ره جوانکارییه‌کانی
ده‌قی قورئان
زمانی «سه‌جع»ه
که له زۆربه‌ی
هه‌ره زۆری
سووڕه و ئایه‌ته‌کاندا
به‌دیده‌کرێ.
سه‌جع به‌و
وشه‌گه‌له
هاوکێش و هاوئاهه‌نگ
و هاوده‌نگه
ده‌گوترێن
که له ئاخری
ڕسته یان ده‌سته‌واژه‌یه‌کدا
ده‌کارده‌کرێن.
سه‌جع که مانای
ڕێکی و گونجاویی،
هاوده‌نگیی
و هاوقافیه‌یی،
گمه‌ی کۆتر..
ده‌گه‌یێنێ، خۆی له
سێ به‌ش پێکدێ:
1) سه‌جعی هاوبه‌ر
یان هاوسه‌نگ ئه‌وه‌یه،
که وشه‌کان
ته‌نیا له
وه‌زن و کێشدا
له یه‌ک بچن،
وه‌ک: ماڵ| باو،
گه‌لاوێژ|به‌ڵاگێڕ؛
2) سه‌جعی هاوتا
یان هاوته‌ریب ئه‌وه‌یه
که وشه‌کان له بواری
کێش و ژماره
و پیتی ئاخری
ڕسته‌وه وه‌کیه‌ک
بن، وه‌ک: ڕوانگه|ژوانگه،
گێوژ| مێوژ؛
3) سه‌جعی
هاوپیت یان
قه‌شان ئه‌وه‌یه
که یه‌کدوو
پیتی هاوچه‌شن
له ئاخری ڕسته‌دا
له‌یه‌ک بچن
و دووپاتببنه‌وه،
وه‌ک: خه‌ڵات|
ڕۆژهه‌ڵات،
کۆچکه|به‌ربه‌ڕۆچکه.
ئێستا
ئه‌گه‌ر وه‌رگێڕاوه
کوردییه‌که‌ی
ده‌قی «قورئان»
له باری ده‌کارهێنانی
هونه‌ری «سه‌جع»ه‌وه
هه‌ڵسه‌نگێنین،
ده‌بینین له
زۆر جێگادا،
ئه‌و دیارده‌یه
به شێوه‌یه‌کی
زۆر جوان و ڕێکوپێک
له ده‌قه
کوردییه‌که‌شدا
ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه،
به‌ڵام هه‌روه‌ک
گوتم که‌موه‌ختی
و که‌م ده‌رفه‌تی،
ئه‌و بواره‌ی
به مامۆستا
هه‌ژار نه‌داوه
که له‌و باره‌یه‌وه
زیاتر وردبێته‌وه‌و،
تێیدا زمانی
«سه‌جع» وه‌ک
ئه‌و نموونانه‌ی
خواره‌وه
له ته‌واوی
ده‌قه کوردییه‌که‌دا
زاڵ ببێ: «ئێمه
هه‌ر تۆ ده‌په‌رستین
و پشتن هه‌ر
به تۆ ده‌به‌ستین»(سووڕه‌ی
فاتیحه، ئایه‌تی5)؛
«باش بزانن،
که خراپه‌کار
ئه‌وانن، به‌ڵام
به خۆیان نازانن»
(سووڕه‌ی به‌قه‌ره،
ئایه‌تی12 ـ ل3)؛
«هه‌رچی له
ئاسمانان و
زه‌ویدایه،
بۆ خودایه..»
(ئایه‌تی 129،
ئالی عیمران
ـ ل66)؛ «هه‌رچی
هه‌یه له
ئاسمانان و
زه‌میندا و
هه‌رچیه‌کیان
له نێواندایه،
گش بۆ ئه‌وه
و هه‌رچی له
ژێر خاکیشدایه»
(ئایه‌تی 6، سووڕه‌ی
تاها ـ ل312)؛ «گوتیان:
دیاره ئه‌وانه
دوو جادووگه‌رن،
ده‌یانه‌وێ
به جادوویان
له هه‌ردی
خۆتان ده‌رکه‌ن
و نه‌ریته‌هه‌ره
باشه‌که‌و
له‌ناوبه‌رن»
(ئایه‌تی 63، سووڕه‌ی
تاها ـ ڵ315)«ئه‌وه‌ی
که دروستی
کردی و ئه‌ندامه‌کانی
وێخستی و ڕێکی
کردی. به هه‌ر
شکڵێکیش خۆی
ویستی، ده‌ری
خستی» (ئایه‌ته‌کانی
7و8ی سووڕه‌ی
ئینفیتارـ
ل587).
له
درێژه‌ی باسه‌که‌دا، باشتر وایه
گرینگیی مانا
و جێگه و پله‌ی
ئه‌و دوو وشه(سیغه)یه‌ی
«رحمن| ره‌حمان» و «رحیم| ره‌حیم»
له ئایه‌تی
«بسم الله الرحمن
الرحیم»دا ڕوون
بکه‌ینه‌وه
و بزانین چ جیاوازییه‌ک
له نێوان ئه‌و
دوو وشه‌یه‌دا
هه‌یه و، پاشانیش
ده‌گه‌ڵ وه‌رگێڕاوه
کوردییه‌که‌یدا
واته: «وه ناو
خودا، که ده‌هنده
و دلۆڤانه»
به‌راوردی
بکه‌ین.
هه‌روه‌ک
ده‌زانین بنک
و بنه‌وانی
جیهانبینی
ئیسلامی که
«قورئان» سه‌رچاوه‌که‌یه‌تی
له سه‌ر
بناغه‌ی دوو
دونیایی دامه‌زراوه.
جا ئه‌گه‌ر
ده پێوه‌ندی
له‌گه‌ڵ ئه‌و
جیهانبینییه‌دا،
وشه|سیغه‌ی ره‌حمان
و ره‌حیم که
ڕیشه‌ی هه‌ردووکیان
له مه‌سده‌ر(چاوگه)ی
«رحم| ره‌حم»ه‌وه
هاتووه، شیبکرێنه‌وه،
ئه‌وا وشه‌ی
ره‌حمان (وه‌ک
سفه‌تی خودا:
ئافرێنه‌ری
جیهان و هه‌رچی
تێیدایه) زیاتر
لایه‌نی ئه‌و
«ره‌حم»(بزه‌یی)ه ده‌گرێته‌وه
که ئه‌شێ خودا
وه‌ک به‌دیهێنه‌ری
گه‌ردوون،
سه‌باره‌ت
به ته‌واوی
ئافرێنراوان(مه‌خلووقات:
ئینسان و حه‌یوان)ی
خۆی، له زنیده‌وه‌ری
گه‌ڕۆک و فڕۆکه‌وه
بگره تاده‌گاته
خزۆک و خشۆک،
به شێوه‌ی
عادڵانه و
دادپه‌روه‌رانه
بینوێنێ و،
ڕزق و ڕۆزیی
زینده‌وه‌ران
و، خۆراک و پۆشاکی
ئینسانان،
به‌بێ فه‌رق
و جیاوازیی
نه‌ژاد و جنس
و دین و ڕه‌نگ
و زمان،
له سه‌ر ئه‌و
دونیایه دابین
بکا. به‌ڵام
هه‌رچی که‌لیمه‌ی
«ره‌حیم»ه که
که‌وتووه‌ته
دوای که‌لیمه‌ی
«ره‌حمان»، لایه‌نی
ئه‌و «ره‌حم»
و مێهره‌بانی
و به‌خشین و
لێبوردنه
ده‌گرێته‌وه،
که ئافرێنه‌ری
گه‌ردوون ئه‌شێ
سه‌باره‌ت
به ئینسان
و به‌تایبه‌ت
موسوڵمانان،
له‌م دونیا
(ئاخیڕه‌ت| قیامه‌ت)
دا نیشانی بدا.
به
گوێره‌ی ئه‌و
سه‌رنجه‌ی
سه‌ره‌وه،
مامۆستا هه‌ژار
که له
ماناکردنه‌وه‌دا،
له‌بری وشه‌ی
ره‌حمان، «ده‌هنده»
و له‌بری وشه‌ی
ره‌حیم، «دلۆڤان»ی
هێناوه‌ته‌وه،
ڕاسته هه‌ڵه
نین، به‌ڵام
پڕ به پێستی
خۆیان نین. یه‌که‌م،
وشه‌ی ده‌هنده
که شێوه(سفه‌ت)ی
کارا(فاعیل)ی
چاوگه‌ی «دان»ه
له زمانی فارسی
ڕا وه‌رگیراوه
و کوردی نییه
و، نێوی
کارای ئه‌م
چاوگه‌یه
ده‌بێته «ده‌ر
و بده‌ر». ده‌و
پێوه‌ندییه‌دا،
ده‌بێ هه‌وڵیش
بدرێ ته‌واوی
ئه‌و نێوانه‌ی
که حاڵه‌تی
کارا یان بکه‌ر(فاعیل)یان
به سه‌ردا
دێ، به پێی
ڕێزمانی کوردی
به شێوه‌ی
دروستی خۆیان
ده‌کار بکرێنه‌وه.
دیاره له
بارودۆخێکی
وه‌هادا که
زمانی کوردی
که‌می هێنا
و تووشی بۆشایی
هات، ئه‌وا
ده‌کرێ هانا
بۆ وشه خواستنه‌وه
له زمانه‌کانی
دیکه‌وه ببه‌ین،
به‌ڵام مادام
زمانی کوردی
له‌و باره‌یه‌وه
ده‌وڵه‌مه‌نده، ئیتر پێویست
ناکا.
دووهه‌م،
وشه‌ی «دلۆڤان»
ده‌توانێ مانای
که‌لیمه‌ی
«ره‌حمان»یش
وه‌خۆبگرێ،
له‌حاڵێکدا
به گوێره‌ی
ئه‌و شیکردنه‌وه‌ی
سه‌ره‌وه
ئه‌و دوو وشه‌یه
ته‌واو جیاوازییان
هه‌یه.
بێ
له‌وه‌ش، ئایه‌تی
«بسم الله الرحمن
الرحیم»، به‌ر
له‌وه‌ی ڕسته‌یه‌کی
ته‌واو بێ،
زیاتر ده‌سته‌واژه‌یه
و، ده‌کارهێنانی
فێعل(کار) و ئامرازی
گرێدان(وه‌ک:
که) زۆر له
جێگه‌ی شیاوی
خۆیاندا
نیین. هه‌ڵبه‌ت
ئه‌و دیارده‌یه
ئایه‌تگه‌لی
2 و3 و4 یش ده‌گرێته‌وه.
که‌وابوو،
ئایه‌ته‌که
ده‌بوو ئاوا
ماناکرابایه‌وه:
«وه
ناوی خودای
به‌خشه‌ر و
به‌خشێنه‌ر»،
واته: «به ناوی
خودای ڕۆزیده‌ر
و لێبووره‌ر».
له
ئایه‌تی 2 دا، وشه‌ی ڕاهێنه‌ر
له‌بری «رب» هه‌ڵه‌یه
و ده‌بایه
وشه‌ی «ئافرێنه‌ر| خوڵقێنه‌ر»
هاتبایه.
هه‌روه‌ها،
ئایه‌تی4: «له
ڕاسته‌ڕێ شاره‌زان
که:»، مه‌به‌ست
و مانای ئایه‌ته‌که
ناگه‌یێنێ.
ڕاسته‌ڕێ به‌و
ڕێگا لێک و ته‌خت
و ڕاسته‌قینه‌یه
ده‌گوترێ که
ئینسان به
سه‌ریدا بڕوا،
نه‌ک ڕێگای
ڕاست و دروست،
که مه‌به‌ست
ئاکار و کرده‌وه‌ی
چاک و په‌سنده.
ئه‌وسا، «شاره‌زان
که»ش که له‌بری
«اهدنا»دا هاتووه،
ته‌واو نییه
و، ده‌بوو
ئاوابا: «ڕێی
ڕاستمان پێ
بنوێنه».
درێژه‌ی
هه‌یه
• • •
|
|
|