|
له‌م
ڕۆژانه‌دا
تارا له سه‌ره‌تای
بڵاوکردنه‌وه‌ی
ئاڵبۆمێکه
به نێوی «دڵی
دێوانه» (که
بڕیاره له
تورکیا ده‌ربچێ)
و، هه‌میش ڕاپه‌ڕاندنی
کۆنسێرتێک
له ناوه‌ندی
له‌نده‌ن. له‌م
ئاڵبۆمه‌دا،
تارا له ئاهه‌نگ
و هه‌واکانی
تایفه‌ی خۆیان
که به «هۆره»
ناسراوه که‌ڵکی
وه‌رگرتووه.
به‌شێک
له ئاهه‌نگی
«هۆره»
لێره‌وه ببیسن.
ده‌گوترێ
که هۆره (جۆرێک
ئاواز و چریکه)
یه‌کێک له ڕه‌سه‌نترین
شێوازه‌کانی
ئاوازی
کوردستان و
ئێرانی
دێرینه. وه
به‌م
ئاوازانه‌ی
که به‌و حاڵ
و هه‌وایه ده‌چڕێن،
«هه‌وارامی(هۆره)یان
پێ ده‌ڵێن.
دوای
دیمانه له
بی بی سی له‌م
باره‌یه‌وه
ده‌گه‌ڵ تارا
قسه‌م کرد:
تارا
جاف:
شێوازی
ئاوازی هۆره
به نه‌زه‌ری
ئێمه یه‌کێک
له ڕه‌سه‌نترین
ئاوازه‌کانی
کوردی یه. ده‌نگبێژانی
کورد کاتێک
بیانه‌وێ به
شێوه‌ی ڕه‌سه‌ن
و پارێزراو
گۆرانی بلێن،
هۆره ده‌چڕن.
چونکه
پێیانوایه
که ئه‌و
شێوازه به
ڕه‌سه‌نی
ماوه‌ته‌وه.
سۆنگه‌ی
ئه‌وه که من
شێوازی هه‌ورامی
(هۆره) ده‌گه‌ڵ
چه‌نگ ئاوێته
ده‌که‌م ئه‌وه‌یه
که خۆی
سازێکی
کۆنینه‌ی ئه‌و
ناوچه‌یه که
به‌داخه‌وه
له ناوچووه،
هه‌ربۆیه‌شه
ده‌نگی ئه‌و
چه‌نگه‌م به‌م
ده‌نگه ڕه‌سه‌نه
ده‌گه‌ڵ ئه‌و
ئاوازه که
ئه‌ویش خۆی
ڕیشه‌ی له‌مێژینه‌ی
هه‌یه تێکه‌ڵ
کردووه.
پێموایه
ئه‌و سازه ڕه‌سه‌نترین
سازه که ده‌کرێ
به ئاوازی
دێرینی هۆره
بژه‌نرێ. به‌م
کاره‌م
هیوادارم که
بیسه‌ر ده‌نگێک
ببیسێ که هه‌زاران
ساڵ به‌ر له
ئێستا
نواندراوه.
تارا
خانم،
ئێستاکێ 29
ساڵه هاتووه‌ته
له‌نده‌ن. فارسی
نازانێ به‌ڵام
کوردی و
ئینگلیسی و
تورکی زۆر باش
ده‌په‌یڤێ. باوکی
خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه
و دایکی خه‌ڵکی
تورکیایه. ته‌قریبه‌ن
هه‌ر له
ساڵانی په‌نابه‌رێتی
له له‌نده‌ن،
چه‌نگی ژه‌نیوه
و بۆ ژیاندنه‌وه‌ی
ئه‌وسازه
هێندێک
نوێکارشی
کردووه.
که‌مۆکێک
گۆڕانکاری له
کووکی هارپ(چه‌نگێک
که له
مۆسیقای
کلاسیکی
ئوڕووپا که‌ڵکی
لێوه‌رده‌گیرێ)
دا کردووه و،
دوایه هه‌وڵیداوه
ده‌نگێکی
ڕۆژهه‌ڵاتیی
له هارپدا
زیندووبکاته‌وه.
له
تارا ده‌پرسم:
چۆنچۆنی
چه‌نگ به شێوازی
ڕۆژهه‌ڵاتیی
ده‌ژه‌نی؟
شێوه‌یه‌ک
که ئاهه‌نگه
کوردییه‌کانی
پێ ده‌نوێنی؟
چه‌نگێک که
چه‌ند سه‌د
ساڵه له ڕیزی
سازه ئێرانییه‌کان
ده‌رهاوێژراوه!
تارا
جاف:
دوو شت سه‌باره‌ت
به هه‌ر
سازێک له‌به‌رچاو
بگرن، ئه‌و
سازه ده‌توانێ
ده‌نگی ڕه‌سه‌نی
ڕۆژهه‌ڵاتیی
هه‌بێ.
یه‌کیان جۆری
ریتم یان زه‌ربه
و کوتیاگێک ده‌ینوێنین،
که ده‌گه‌ڵ
چه‌نگی
ئوڕووپایی
جیاوازی هه‌یه.
دووهه‌مین
نوکته‌ی
گرینگ له ده‌سگای
نواندندایه! واته
مێلۆدییه
کوردییه‌کانی
پێ ده‌ژه‌نم
زیاتر هه‌ڵبه‌ت
له ده‌زگای
حیجازدا و، نوکته‌ی
گرینگی دیکه
نواندن (ژه‌نین)
به هۆی
نینۆکه‌وه‌یه
که ده‌نگێکی
وه‌ک قانوون
یان سه‌نتووری
لێ ده‌بیسرێ و
هه‌ستێکی ڕه‌سه‌ن
به‌م چه‌نگه
ئوڕووپاییه
ده‌به‌خشێ.
مۆسیقای
چه‌نگی تارا
که گوێ بۆ
ڕاده‌دێرین
ده‌نگێکی
شازی هه‌یه. جاریوایه
له مۆسیقای
سه‌ده‌ناوه‌ندییه‌کانی
ئوڕووپا ده‌چێ
و جاریواشه
ته‌واو ڕۆژهه‌ڵاتی
یه و، به ده‌نگی
ده‌فه و
ئاوازی هۆره
ده‌نوێندرێ.
به‌شێک
له ئاهه‌نگی
«دڵی
دێوانه» لێره‌وه
ببیسن.
یه‌کێک
له کاره
تازه‌کانی
تارا خانم
هاوژه‌نی ده‌گه‌ڵ
عوود و ده‌نگی
هونه‌رمه‌ندی
کورد کاک عه‌دنان{که‌ریم}ه.
هاوژه‌نی و
نواندنێک که
به کۆنسێرتی
له‌نده‌ن
کۆتایی هات.
تارا
جاف:
نزیکه‌ی
ساڵێک پێش بوو
که گۆڕێکی به‌کۆمه‌ڵی
گه‌وره له
عێراق
دۆزرایه‌وه. له
ته‌له‌ڤیزیۆنی
عێراق (ڕایه‌ڵه‌ی
ئه‌لحوڕڕه) ده‌گه‌ڵ
من قسه‌کرا و
گوتیان که ده‌یانه‌وێ
فیلمێکی به‌ڵگه‌یی
له‌مه‌ڕ
کوشتار و ئه‌و
زوڵمانه‌ی که
له ئاست
کورده‌کان و
شیعه‌کان له
زه‌مانی
ڕێژیمی سه‌ددام
حوسێن له
عێراقدا
کراوه،
سازبکه‌ن و گه‌ره‌کیانه
مۆسیقای ده‌قی
ئه‌ودیکۆمێنته‌یان
بۆ بنوێنم. منیش
داوام
له هۆنه‌رمه‌ندی
کورد کاک «عه‌دنان
که‌ریم» کرد
که
زانیارییه‌کی
ته‌واوی له
سه‌ر مه‌قامه‌کانی
مۆسیقای
خۆماڵیی هه‌یه،
بڕگه‌یه‌کم
له سه‌ر
کاسێت بۆ
تۆمار بکا و
بینێرێ.
ئیتر
له ماوه‌ی حه‌وتوویه‌کدا
من یه‌ک بڕگه
چه‌نگم بۆ ئه‌و
ئاوازه دانا
و ده‌نگی
خۆشم تۆمار
کرد و بۆ (ڕایه‌ڵه‌ی
ئه‌لحوڕڕه)م
نارد که ئه‌وه
یه‌که‌م کاری
هاوبه‌شی من
ده‌گه‌ڵ عه‌دنان
بوو.
له
ماوه‌ی ساڵی
ڕابردوودا،
تارا و عه‌دنان
کاره‌یلی کۆن
و نوێی
کوردی‌یان به
چه‌نگ و عوود
ڕێکوپێک
کردووه.
ئه‌و
کارانه بۆ یه‌که‌م
جار له له‌نده‌ن
ده‌نوێندرێن،
شوێنی نواندن
ناوه‌ندێکه
له له‌نده‌ن
که بۆ
کۆنسێرتگه‌ل
و قسه‌کردنی
دۆستانه و
ئاشتیخوازانه
دامه‌زراوه.
تارا
جاف: جومعه
شه‌وی 25ی
نۆڤامبر (4ی خه‌زه‌ڵوه‌ر)،
ده‌گه‌ڵ عه‌دنان
کۆنسێرتێکی
هاوبه‌ش به‌ڕێوه‌ده‌به‌ین
که له سه‌ر
بناخه‌ی کاره
هاوبه‌شه‌کانمان
ده‌بێ.
هه‌وا
خۆمالییه
کوردییه‌کان
ده‌ژه‌نین و
زیاتر کاری
مۆسیقا و
دووهه‌م ده‌نگ
له منه‌وه
ده‌بێ. به‌شێک
له کاره‌کانی
عه‌دنانیش
دێنه نواندن.
بڕیارماندا
که کۆنسێرت
له هۆڵی «ناوه‌ندی
ئاشتی» له له‌نده‌ن
به‌ڕێوه‌بچێ، شوێنێک
که چه‌ند ساڵ
له‌وه‌به‌ر
به‌هۆی
بۆمبدانانه‌وه‌ی
«ئه‌رته‌شی
ڕزگاریکه‌ری
ئیرله‌ند» به‌ته‌واوی
له‌ناوچوو و
دووباره
سازکرایه‌وه.
ئه‌وه
شوێنێکی
سیمبۆلیکه و
جێگایه‌که
ده‌توانێ
نیشانده‌ری
سازکرانه‌وه‌ی
وڵاتێک له
دوای وێرانی
بێ.
نێوی
ئاڵبۆمه‌که‌م
«دڵی دێوانه»یه
و قه‌راره تا
دوو مانگی
دیکه له
تورکیا ده‌ربچێ.
• • •
• سه‌رچاوه: سایتی
فارسی بی بی
سی. وه‌رگێڕانه‌وه:
س. چ. هێرش
|