|
ماوه‌ی
ساڵێکه کاکم«عومه‌ری
سوڵتانی(وه‌فا)»
له ئه‌نجامی
نه‌شته‌رگه‌رییه‌کی
سه‌رنه‌که‌وتووی
دڵ، له جێگه‌دا
که‌وتووه
و پێوه‌ندییه‌کی
که‌می له‌گه‌ڵ
جیهانی ده‌وروبه‌ردا
هه‌یه.
وه‌فا
له پاییزی
1953 و دوا به دوای
کودیتای 28ی گه‌لاوێژ
دژ به حکوومه‌تی
میللی موسه‌ددیق
گیرا و له
ماوه‌ی ئه‌و
گیرانه‌دا
له زیندانی
شاری مه‌هاباد
شێعرێکی فارسی
گوت، که وه‌ک
یه‌که‌م شێعری
نوێ له کوردستانی
ئێران سه‌یر
ده‌کرێت. شێعره‌که
ناوی «بوف کور(کونده‌بوو)»ه،
که چوارکۆپڵه‌یه‌کی
«نیمایی»یه• و، وه‌ک
گوترا به فاسی
هۆنراوه‌ته‌وه.
وه‌فا
ساڵانێکی دره‌نگتر
ڕووی کرده
شێعری نوێی
کوردی، ئه‌وه‌ش
کاتێ بوو، که
پێش ئه‌و شاعیرانی
وه‌ک عه‌لی
حه‌سه‌نیانی،
سواره‌ی ئێلخانیزاده
و فاتیح شێخولئیسلامی
ڕه‌چه‌ی شێعری
نوێی کوردی‌یان
شکاندبوو. به‌ڵام
چه‌مکێک به
ناوی شێعری
نوێ، له ڕێگه‌ی
ئه‌وه‌وه
گه‌یشته کوردستان
و، ئه‌و پێشڕه‌وی
و پێشه‌نگییه
بۆ ئه‌و ده‌مێنێته‌وه
که چه‌ند ساڵ
پێش ئه‌وان
بیرۆکه‌ی شێعری
نوێی له کوردستانی
ئێران‌دا بڵاوکرده‌وه
و شێعری نوێی
فارسی له لاپه‌ڕه‌ی
ئه‌ده‌بی گۆڤاره‌کانی
تاران وه‌ک
«امید ایران»
و «تهران مصور» و.. خسته
به‌رچاوی خوێنه‌رانی
کورد و فارس.
بۆنه‌ی نووسینی
ئه‌م چه‌ند
دێڕه، بڵاوبوونه‌وه‌ی
وتارێکه به
ناوی (ده‌لاقه‌یه‌ک
به‌ره‌و شێعری
وه‌فا)، که
کاک هادی حه‌بیبی
(هاوڕێ) له ژماره
53ی گۆڤاری مه‌هاباد
(مانگی ئووتی
2005)دا نووسیویه‌تی.
من،
که به هۆی
پێوه‌ندی برایه‌تییه‌وه
هه‌میشه خۆم
له‌وه پاراستووه
له سه‌ر شێعری
وه‌فا بابه‌ت
بنووسم، هه‌ستم
کرد ئیتر زوڵم
ده‌بێت خۆم
له مه‌سه‌له‌که
نامۆ بکه‌م
و چاوی لێ بپۆشم.
ئه‌م چه‌ند
دێڕه‌ش قه‌رزێکی
کۆنه ده‌یده‌مه‌وه
و ناکرێ له‌وه
زیاتر بیخۆم!
وتاره‌که
گه‌لێک ورد
و سه‌رنجڕاکێشه
و، له بواری
ناساندنی شێعری
وه‌فا دا سه‌رکه‌وتووه.
له به‌شێکی
وتاره‌که‌دا،
له زمان دوکتۆر
«محه‌مه‌د ره‌زای
شه‌فیعی که‌دکه‌نی»
شاعیر و ڕه‌خنه‌نووسی
ناسراوی ئێرانییه‌وه
هاتووه:
«وه‌فا
له‌و شاعیره
به توانایانه‌ی
ئه‌مرۆیه،
که وه‌ک شاعیرێكی غه‌یری
فارس له به‌ستێنی
شێعری نوێی
فارسی‌دا به
باشی دره‌وشاوه‌ته‌وه.»
خوێندنه‌وه‌ی
وتاری کاک هادی
له بواری ناسینی
شێعری وه‌فادا
بایه‌خی تایبه‌تی
هه‌یه {که
ده‌توانن لێره‌دا
بیخوێننه‌وه}.
شایانی باسه
ئه‌م وتاره
له سایتی کوردیی
ڕۆژهه‌ڵات: www.rojhalat.deیش
بڵاوکراوه‌ته‌وه.
له‌نده‌ن، پاییزی 2005
• • •
• «مرا ای
مرد زندانبان
رها کن
که زندان
تو عمرم
را سر اورد
بیا
از پای من بردار
زنجیر
که
زنجیر تو
جانم
را در اورد»
|