س.
چ. هێرش،
23-11-2005
• • •
قژی
شێعر
•
عومه‌ر سوڵتانی«وه‌فا»
هیچ
شه‌وێکم پێ
شک نایه
خه‌ونم
پێوه نه‌دیبێتی
هیچ
ڕۆژێکم نایه‌ته
بیر
به‌ژن
و باڵای ڕێک
و پێکت
چاوی
دڵمی قه‌تیسی
خۆی نه‌کردبێ
هیچ
کاتێکم له
یاد نییه
تاڵی
ده‌نگت له
تان و پۆم نه‌ئاڵابێ
و
گه‌ڵای
گۆنات
لق
و پۆپی داری
حه‌زمی دانه‌گرتبێ..
باوه‌ڕت
بێ
شنه‌ی
بسکت
چۆپی
و چه‌پیم بۆ
ساز ده‌کا
ژوانی
هه‌نیه‌ت ده‌مبزوێنێ
زنه‌ی
لێوت سه‌وزم
ده‌کا
له‌ره‌ی
سنگت
بێشکه‌ی
عه‌شقم ڕاده‌ژێنێ
شانه‌ی
ده‌ستت
قژی
شێعرم بۆ دادێنێ.
چاوت
له چاوم گرێ
ده‌ی
گرێی
دڵم ده‌کرێته‌وه.
مه‌رحه‌باییت
په‌ڵه‌ی
زامم سارێژده‌کا
به‌یه‌ک
بزه‌ت
هه‌تاوم
لێ میوان ده‌بێ
لێم
بتۆرێی که‌سه‌ر
ده‌بم
دڵی
که‌یلم داده‌چڵه‌کێ
به‌جێم
بێڵی شیعرم
ده‌مرێ
له
شاره‌که‌م
ته‌ریک ده‌بم.
ئه‌ی
ئه‌وپه‌ڕی
خۆشه‌ویستیم!
تۆ، هه‌م هه‌وه‌ڵ
هه‌م
ئاکامی
تۆ،
ئاهورا و ئه‌وێستامی
به
پرچی خۆت بمهۆنه‌وه!