|
زۆرن ڕۆژه‌کانی
ته‌مه‌ن، به‌ڵام
که‌من ئه‌و
ڕۆژانه‌ی خۆزگه‌یان
تێدا وه‌به‌ردێت،
زۆرن خۆزه‌گه‌کان..
هیواکان، خه‌ونه‌کان..
به‌ڵام که‌من
ئه‌و ساتانه‌ی
هیوایه‌ک یا
خه‌ونێک، چرکه‌یه‌کی
ته‌مه‌ن کورت
خۆی نیشانی
خوازێک بدات.
خۆزگه‌کانمان
زۆرن له‌گه‌ڵ
ڕۆژه‌کانی
گه‌وره‌بوونا
گه‌وره‌ئه‌بن،
ئاواته‌کانمان
هه‌ر به لاوی
ئه‌مرن و له
کفنی بێ وێژدانیدا ئه‌پێچرێن
و، هه‌موو ته‌مه‌ن
چاوه‌ڕوانی
خۆزگه‌یه‌کین،
خۆیمان له‌و
دیوسنووری
چاوه‌ڕوانییه‌وه
نیشان بدات.
نه ته‌نیا وشه‌یه‌ک
یا دێڕێک په‌شیمانیمان
بۆ گوزارش ناکرێت
و، له هه‌موو
دیالۆگێکماندا،
ئه‌سه‌ف بۆ
له‌حزه‌کانی
مناڵیمان و
گه‌وره‌بوونمان
ئه‌بێته هه‌ناسه‌یه‌ک
له ده‌روونی
پڕ له ئازار
و زوڵمی ڕۆژگار
و، به سه‌ر
فه‌نابوونا
ئه‌گه‌ڕێت
و سه‌فه‌ر بۆ
ڕابردوو ئه‌کات.
کاتێ مناڵین
خۆزه‌گه‌کانمان
وه‌کوو سیمامان
پڕن له به‌رائه‌ت،
وه‌کوو ته‌ماشاکانمان
بێ کینه‌ن،
وه‌کوو دڵمان
ساف و بێگه‌ردن،
وه‌کوو فرمێسکه‌کانمان
ته‌ڕن که ورشه‌ی
نیگاکانمان
ده‌رئه‌خه‌ن
و، وه‌ک گڕوویه‌ک
به باوه‌شی
ناز و ماچێکی
شیرین ژیر ئه‌بنه‌وه
و به ده‌نکێ
نوقڵ تێر ئه‌بن،
له سه‌روخواری
دیلانییه‌کدا
له یاد ئه‌چن.
گه‌وره ئه‌بین.. ڕۆژ له
دوای ڕۆژ خۆزه‌گه‌کانمان
به قه‌د دڵی
خۆمان و به
قه‌د باڵای
خۆمان گه‌وره
ئه‌بن، ئه‌وسا
گڕوو ناگرن..
نه ته‌نیا
به وشه‌یه‌ک،
به باوه‌شێک
له بیرمان
کۆچ ناکه‌ن!
گه‌وره ئه‌بین..
خۆزگه‌کانمان
ئه‌بنه ئێواره‌یه‌کی
خۆرئاوابوون
و چاوه‌ڕوانی
که کڕنۆش بۆ
عیشقێ ئه‌بات
تا له ناو زیندانی
دڵێکا ئارام
بگرێت.. شه‌وێک
ئه‌شک باوه‌شێنی
ئه‌و ساته
حه‌زانه بکات
بۆ چرکه‌یه‌کی
ئه‌سووتێین.
خۆزگه، ئه‌بێته
چاوی گه‌شی
مانگ و دڵی گه‌رمی
خۆر.. خۆزگه
ئه‌بێته سوجده‌یه‌ک
له سه‌ر قیبله‌نومای
زه‌مه‌ن، بۆ
نوێژێک ئه‌گه‌ڕێت
له په‌نابه‌ردی
حه‌وانه‌وه‌دا
خه‌وتبێ، ئه‌بێته
ڕاستییه‌ک
سێداره بۆ
تاوانه‌کانی
مرۆڤ هه‌ڵئه‌خات،
ئه‌بێته خاچێک
عاشقێ بۆ له‌یلا
هه‌ڵئه‌واسێ
به په‌رده‌ی
شه‌رمی شۆخێکا.
خۆزگه، ئه‌بێته
دادگایه‌ک
تاوانه‌کانی
مێژوو ئه‌خوێنێته‌وه..
ئه‌بێته گوڵێکی
په‌مه‌یی له
سه‌ر گه‌رده‌لوولی
قژێکی ئاڵۆزاو
هێلانه دروست
ئه‌کات.. ئه‌بێته
ده‌فته‌رێک
هه‌رچی وشه‌ی
تازه هه‌یه
ئه‌ینێته
ئه‌رشیفی فکری
شاعیرێکه‌وه،
ئه‌بێ به شۆڕشێک
له به‌رده‌می
چیایه‌کا پشووئه‌دات..
به ڕووی زریانێکا
هه‌ڵئه‌چێت
و، له سه‌ر
به‌رماڵی سه‌نگه‌رێک
دوا شایه‌تمان
بۆ خوا ئه‌هێنێت!
گه‌وره ئه‌بین..
خۆزگه‌کانمان
له‌گه‌ڵ خۆمان
گه‌وره ئه‌بن..
له‌گه‌ڵ خۆمان
نامۆ ئه‌بن،
چه‌ن باران
ببارێت ڕه‌گیان
به ناخی ڕۆحمانا
ڕۆئه‌چن. چه‌ن
خۆر تاوبستێنێت
خونچه‌یان
له گوڵدانی
زاکیره‌مان
ڕه‌گ ئه‌گرێت.
خۆزگه‌کانمان
له‌گه‌ڵ نووسینی
ڕه‌شنووسێک
فڕێ ئه‌درێته
زبڵدانی بێ
ئاگایی مێژووه‌وه!
خۆزگه‌کانمان
له‌گه‌ڵ زریانی
یاسایه‌کی
ناهاوسه‌نگا
ڕه‌وانه‌ی
پۆستی فه‌نابوون
ئه‌کرێت و ئه‌نرێته
به‌ریدی بێ
ویژدانییه‌وه..
وه‌کوو خۆمان
له ئه‌ڵبۆمێکی
داخراودا ئه‌نرێته
سه‌ر ڕه‌فه‌ی
زه‌مه‌ن.
ئێمه‌ی گه‌وره،
خۆزگه‌کانی
مناڵیمان گڕووی
بووکه‌شووشه‌یه‌ک
و هه‌ڵماتێکی
ئه‌گرت، خۆزگه‌کانی
گه‌وره‌بوونمان
گڕووی دروستکردنی
بووکه‌ڵه‌یه‌ک
و ده‌سره‌یه‌ک
ئه‌گرن تا تۆزی
سه‌ر خوازه‌کانمانی
پێ بسڕینه‌وه.
چه‌ند ساڵ تێپه‌ڕی
و خۆزگه‌کانمان
تۆوێ بوون له
سه‌ر خاکێکی
بێ پیت شین نه‌بوون.
ئێستاش، هیواکانمان..
خه‌ونه‌کانمان،
ئاشنای شه‌وانی
خۆزگه‌کانمان
بوون و پێکه‌وه
هه‌موو شه‌وێک
چیرۆکی بێ ئاکامی
زه‌مه‌نێک
بۆ یه‌ک ئه‌گێڕنه‌وه.
هوله‌ندا| دینهاج،
2005-09-28
•
• • |