دایه
ئه‌مشه‌و له
خه‌ومدا
ببوومه
باڵنده‌یه‌ک
نیشتمانم
له سه‌ر باڵ
دانابوو
بڵند..
بڵند..
به‌ره‌و
ئاسۆ ئه‌فڕیم
تا
گه‌یشتمه
ئه‌و دیو سنووری
ئاوابوون
من
و نیشتمانم
له ناو هه‌ساره‌کاندا
بۆ
ئه‌و یاده‌وه‌رییانه
چاومان ئه‌گێڕا
که
له ژێر خۆری
تاواندا
بوونه
هه‌ڵم و لێمان
ون بوون!
له‌و
ئاسمانه
به
سه‌ر مێرگێکدا
تێپه‌ڕبووین
گوڵه‌هێرۆ
که‌رنه‌ڤاڵیان
تیا سازدابوو
پرسیمان..
ئێوه کێن؟!
وتیان:
ئێمه ده‌یان
ساڵ له‌مه‌وبه‌ر
له
بن ده‌وه‌نێکدا
داستانمان
ئه‌نووسی
بۆ
مێژووی نیشتمان
ـ
هه‌موو ڕۆژێ
له سێداره
ئه‌درا ـ
هه‌یاسه‌بووین
به که‌مه‌ری
کیژێکه‌وه
ڕۆژی
بووکێنی چوار
په‌لی بوڕاقه‌که‌یان
بڕی
نیشتمانم
توند له ئامێزی
گرتن و
تۆوی
گوڵه‌هێرۆی
له هه‌گبه‌یدا
ئه‌ناشت
تا
له‌و سه‌ره‌وه
باخێک
له گوڵه‌هێرۆ
بێنینه‌وه!
دایه..!
من
و نیشتمانم
ماندوو نه‌بووین
له
ئاسمانێکی
پڕ له بۆنی
تاواندا
بووکه
شووشه‌یه‌کمان
بینی
قاچێکی
به ده‌سته‌وه
گرتبوو
دوو
عه‌شق یارییان
پێده‌کرد
هه‌ڵماتی
په‌لکه‌زێڕینه
به
سوڕه‌تی ئه‌نفالدا
هه‌ڵپژابوو
ئه‌سپێک
له گه‌رمیانه‌وه
باڵی گرتبوو
ئاوێنه‌یه‌ک،
ده‌نکه‌موورووی
کۆئه‌کرده‌وه
ژنێک
به‌ده‌م ژانه‌وه
کوڕێکی بوو
سروودی
«ئه‌ی ڕه‌قیب»ی
ئه‌وته‌وه..
پیره‌مێردێک
به گۆچانه‌که‌ی
سه‌که‌راتی
مه‌وتی ئه‌بژارد
منداڵێک
له گۆی مه‌مکی
هه‌ڵووژه‌یه‌ک
زامی
ئه‌نۆشی و،
کیژێک
که‌زییه‌کانی
به تاوی خۆر
شانه ئه‌کرد
تا
بۆنی مه‌رگی
لێ هه‌ڵوه‌رێت..
لاوێک
به چاوی به‌ستراوه‌وه
باوه‌شی
بۆ شه‌هیدبوون
ئه‌گرته‌وه
من
و نیشتمانم
له
هه‌ر دیمه‌نێک
وێنه‌یه‌کمان
هه‌ڵئه‌گرته‌وه
تا
له گه‌له‌ری
یادێکدا
نمایشی
بکه‌ین له‌و
سه‌ره‌وه.
دایه..!
من و نیشتمانم
بۆ
هه‌ساره‌یه‌ک
ده‌گه‌ڕاین
خۆری تێدا خه‌وتبێ
تا
به دیاری بیهێنینه‌وه
بۆ
ئاسمانێک سه‌رما
وه‌رزی تیا
ئه‌دات
له
ئاسۆیه‌ک نه‌خشێنراو
به گوڵه‌نێرگز
پێنج
هه‌زار کوتری
سپیمان هاته‌ڕێ
بۆنی
لیمۆ و پرته‌قاڵیان
لێ ئه‌هات
بۆ
به‌هه‌شتێک
ئه‌گه‌ڕانه‌وه
به
شێعره‌کانی
«نالی»،
«حه‌بیبه»کانیان
ئه‌لاوانده‌وه
له
سه‌ر چناره‌کانی
«کانی عاشقان»
گۆرانیی
«به‌هاره»یان ئه‌وته‌وه..
دایه..!
له
ئاسمانێک پڕ
له گوڵه سونبول
نیگای
دارستانێکمان
کرد
کۆڵوانه
و چارۆکه‌ی
پیا هه‌ڵواسرابوو
له
دووره‌وه
لای
لایه‌یان بۆ
نیشتمانێکی
گه‌نمڕه‌نگ
ئه‌خوێنده‌وه
و
باوه‌شیان
بۆ فانۆسی شه‌و
ئه‌گرته‌وه
تا
له ژوور سه‌ری
کێلی گه‌رمیانه‌وه
هه‌ڵیواسن
نیشتمانم
ڕستێک
وشه و ده‌فێکی
کرده ملی
تا
له‌و سه‌ره‌وه
به
قیبله‌ی مه‌مله‌که‌تێکدا
هه‌ڵیواسێ
و
ڕێبواره‌کان
ڕۆژانه زیکری
بۆ بکه‌ن
دایه..
ئه‌مشه‌و!
من
و نیشتمانم
له ئاسمانی
غوربه‌ته‌وه
سه‌ردانی
هه‌موو فه‌نابوونه‌کانمان
کرد و
ده‌مه‌و
به‌یان بۆ باوشی
تۆ گه‌ڕاینه‌وه!!
هوله‌ندا،
زستانی 2005
• • •