|
|
 |
ژن له‌شێعری
هێمندا
•
سه‌لاحه‌دین
بایه‌زیدی
|
|
هێمن ئه‌و
شاعیره‌یه
زۆر جار تێڕوانین
و بیروڕای وه‌پێش
هه‌سته ناسكه‌كه‌ی
ده‌كه‌وێت
و ئه‌گه‌ر هێندێ
له شیعره‌كانی
كۆن بن و، زه‌مه‌نیشیان
به‌سه‌ر بچێ،
ئه‌وا له لایه‌ن
فیكرییه‌وه
نوێبوونی خۆیان
ده‌پارێزن.
به‌داخه‌وه
هه‌تا ئێستا
شێعره‌كانی
نه‌خراونه‌ته
به‌ر تیشكی
ره‌خنه، یان
راڤه نه‌كراون
و لێكۆڵینه‌وه‌یان
له‌سه‌ر نه‌كراوه.
ئه‌و نووسینانه‌ی
هه‌تا ئێستا
له‌سه‌ر هێمن
دیتوومن، وه‌ك
نووسین له‌سه‌ر
زۆربه‌ی كه‌سایه‌تییه‌كانی
كورد، یان گێڕانه‌وه‌ی
بیره‌وه‌رییه‌كی
ساده‌ن له‌گه‌ڵ
شاعیر، یان
پێهه‌ڵگوتن
به‌باڵایدا.
ته‌نانه‌ت
زۆر نووسه‌ر
له‌ژێر سێبه‌ری
ئه‌و شاعیره‌دا
ویستوویه‌تی
پڕوپاگه‌نده
بۆ خۆی بكات.
جگه له پێشه‌كییه‌كه‌ی
"تاریك و روون"
نه‌بێ كه د.
عه‌بدوڵره‌حمانی
قاسملوو نوسیویه‌تی،
تا هه‌نوكه
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی
جیددیم له‌سه‌ر
شێعره‌كانی
مامۆستا هێمن
نه‌خوێندۆته‌وه
یاخود نه‌مدیتووه،
كه د. عه‌بدولره‌حمانی
قاسملووش له‌به‌ر
یاسای پێشه‌كی
نه‌یتوانیوه
به‌شێوه‌یه‌كی
به‌ربڵاو و
هه‌مه‌لایه‌نه
له‌سه‌ر شاعیرێتی
هێمن بدوێ. نه‌دوان
له‌سه‌ر شێعره‌كانی
هێمن له‌كاتی
زیندووبوونیدا
وای له‌مامۆستا
كردووه كه
بۆ خۆی وتار
بنووسێت و شته‌كانی
خۆی شی بكاته‌وه‌و
بۆ وێنه وتارێكی
وه‌ك "ئه‌زموونی
شاعیریم" بنووسێ.
له‌وانه‌یه
كه‌م شێعری
مامۆستا هێمن
به‌دی بكرێ
كه كاردانه‌وه‌ی
ژنی به‌سه‌ره‌وه
دیار نه‌بێ،
ئه‌ویش به‌شێواز
و ڕوانینێكی
زۆر پێشكه‌وتوو،
كه له‌ناو
ڕووناكبیرانی
ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا
وێنه‌ی كه‌م
بووه، ته‌نانه‌ت
هه‌تا ئه‌مڕۆش
له‌نێو كۆمه‌ڵگای
كورده‌واریدا
كه‌م رووناكبیر
هه‌ن كه به‌مجۆره
له‌گه‌ڵ كێشه‌ی
ژن هه‌ڵسوكه‌وت
بكه‌ن. نزیك
بوونه‌وه‌ی
مامۆستا هێمن
له‌كێشه‌ی
ژنان و هه‌وڵدان
له‌پێناو ده‌سته‌به‌ركردنی
مافه‌كانیان
سه‌رنج راكێشه‌و
پێویستی به‌توێژینه‌وه‌یه‌كی
به‌رفره هه‌یه.
ده‌بێ بزانین
هێمن له‌كاتێكدا
خاوه‌ن تێڕوانینێكی
وه‌هایه كه
جڤاكی كورد
هه‌تا دوایی
فیۆداڵه و،
له‌لایه‌كی
تره‌وه بیری
ناسیۆنالیزمی
كوردی تازه
چه‌كه‌ره
ده‌كات، كێشه‌ی
نه‌ته‌وه‌یی
و ژیانه‌وه
وه‌سه‌ر هه‌موو
شتێك ده‌كه‌وێ.
به‌ڵام خۆشه‌ویستی
هێمن بۆ ژن له‌ئاستێكدایه
كه هیچ كاتێ
نه به‌قسه
و نه به‌كردار
ژن ناكاته
قوربانی كێشه
نه‌ته‌وه‌ییه‌كان،
هه‌ر چه‌نده
بۆ خۆشی شان
به‌شانی جووڵانه‌وه
ناسیۆنالیست
و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی
كورد خه‌بات
ده‌كات.
بۆ ئه‌وه‌ی
بزانین ئه‌و
هزره قایم
و نۆژه‌نه‌ی
مامۆستا هێمن
له‌كوێوه
سه‌رچاوه‌ی
گرتووه، پێویسته
سه‌ره‌تا باس
له رۆڵی ژن
له‌شێوه‌گرتنی
كه‌سایه‌تی
شاعیر له‌سه‌رده‌می
منداڵێتیدا
بكه‌ین. هێمن
ئه‌وكاته
به‌پێچه‌وانه‌ی
هاوته‌مه‌نه‌كانی
له‌زۆر مافی
منداڵێتی بێ
به‌ش ده‌بێ
و، له‌لایه‌ن
باوكه‌وه
كه ئه‌ویش
نوێنه‌رێكی
چالاكی سیسته‌می
فیۆداڵی یه،
وه‌كو ژنێك
ده‌چه‌وسێنرێته‌وه
و مه‌حكومی
نێو ماڵێ ده‌كرێت.
نابێ بێ ئیجازه‌ی
بابی هه‌ڵسوكه‌وت
بكات و له‌فه‌رمانی
ده‌ربچێ، یاریی
لێ قه‌ده‌غه
ده‌كرێ و ناتوانێ
به‌گوێره‌ی
ویستی خۆی بجووڵێته‌وه.
زۆر رووداوی
هاوشێوه‌ی
ئه‌و سه‌رده‌مه
كه له‌پێشه‌كی
"تاریك و ڕوون"دا
باسیان لێوه
ده‌كرێ، رۆحێكی
ژنانه وه‌به‌ر
هێمن ده‌نێت.
له‌به‌ر ئه‌و
هۆكارانه‌شه
هێمنی گچكه
له‌كاتی ته‌نگانه
و ته‌نیاییدا
خۆی له‌كن ژنانی
وه‌ك "دایه
مرۆت" ده‌بینێته‌وه.
هێمن خۆشترین
بیره‌وه‌ری
كه له‌و سه‌رده‌مه‌ی
منداڵی‌دا له‌بیری
ماوه‌ته‌وه،
ئه‌وه‌یه
كه شه‌وانه
سه‌ری وه‌سه‌ر
رانی دایه
مرۆت ده‌كرد
و به‌ده‌م گێڕانه‌وه‌ی
حیكایه‌ته‌كانی
دایه مرۆت
خه‌وی لێده‌كه‌وت.
رووداوێكی
تر كه پێموایه
كاریگه‌رییه‌كی
زۆر پۆزه‌تیڤی
له‌سه‌ر بیری
دوارۆژی هێمن
داناوه، دایه‌نه‌كه‌ی
واته "یاسه‌مه‌ن"ه
كه خه‌ڵكی
ئازه‌ربایجانه
و له‌گه‌ڵ
مێرده‌كه‌ی
كه خه‌ڵكی
توركیایه،
په‌ڕیوه‌ی
زێدی هێمن بوون.
ئه‌و دایه‌نه
ئازه‌رییه‌ی
هێمن زۆر زوو
تۆوی خۆشه‌ویستی
له‌دڵی هێمندا
ده‌چێنێ. هێمن
بۆ خۆی له‌م
باره‌یه‌وه
ده‌ڵێت: "له‌بیرمه
زمانی ئه‌وانه‌م
وه‌ك بولبول
ده‌زانی، جا
نازانم توركیم
ده‌زانی یا
ئازه‌ری؟ ره‌نگ
بێ ئازه‌ری
بووبێ. چونكه
منداڵ زمانی
دایكی باشتر
فێر ده‌بێ."
به‌بڕوای من
ئه‌و ڕووداوه
بۆ یه‌كه‌مجار
رۆحی ئینته‌رناسیۆنالیستی
و حه‌زكردن
له‌نه‌ته‌وه‌كانی
تر له‌هێمندا
ده‌ئافرێنێ
و، چاوگه‌ی
ئه‌و هه‌مووه
به‌شه‌ردۆستییه‌ی
هێمن هه‌ر له‌وێوه
دێت. به‌تایبه‌تیش
هه‌ڵوێست و
هه‌وڵدانی
هێمن بۆ پته‌وكردنی
دۆستایه‌تی
نێوان هه‌ر
دوو گه‌لی ئازه‌ری
و كورد شتێكی
پیرۆزه كه
ئه‌وده‌م له‌ئه‌نجامی
سیاسه‌تی دووبه‌ره‌كی
نانه‌وه‌ی
دوژمنان دانووی
ئه‌و دوو نه‌ته‌وه‌یه
پێكه‌وه نه‌ده‌كوڵا.
كه‌م لاوی به‌بیری
كوردایه‌تی
هه‌بوو حه‌زی
له‌یه‌كی ئازه‌ری
كردبێ یان به‌پێچه‌وانه‌وه،
ئازه‌رییه‌ك
كوردی به‌برای
خۆی زانیبێ.
هێمن ئه‌گه‌ر
حیكایه‌ته‌كانی
دایه مرۆت
به‌خۆشترین
بیره‌وه‌ری
زه‌مانی مناڵێتی
ده‌زانێ، ئه‌وا
مردنی مێردی
دایه‌نه‌كه‌ی
و تۆرانی یاسه‌مه‌ن
به‌یه‌كێك
له‌بیره‌وه‌رییه
هه‌ره تاڵه‌كانی
ژیانی ده‌زانێ
كه زه‌برێكی
توند له‌هه‌ستی
منداڵانه‌ی
ده‌دات. لێره‌دا
بۆمان ڕوون
ده‌بێته‌وه
كه ژن چه‌نده
له‌شێوه‌گرتنی
هێمندا خاوه‌ن
رۆڵه و به‌ردی
بناخه‌ی به‌شه‌ردۆستی
و ئینته‌رناسیۆنالیستی
هێمن داده‌نێت.
له‌یه‌كه‌مین
ئه‌زموونی
شیعره‌كانی
هێمن ڕا دیاره
كه له‌پێناو
ئازادبوونی
كۆمه‌ڵگای
كوردستان،
ده‌بێ ژن و پیاو
شان به‌شانی
یه‌كتری خه‌بات
بكه‌ن. هێمن
له‌سه‌ر ئه‌و
بڕوایه‌یه
كه ده‌بێ ژنان
پێشه‌نگ بن
و له‌گه‌ڵ خۆیان
پیاوانیش ڕاكێشن
و خه‌بات بكه‌ن.
له‌شێعری "وتووێژی
كچ و كوڕ"دا
كه هێمن له‌ته‌مه‌نی
21 ساڵیدا نووسیویه‌تی
ئه‌وه كچه،
بانگه‌شه‌ی
كاكی ده‌كات
بۆ نێو كۆڕی
خه‌بات و له‌پێناو
وشیاركردنه‌وه‌یدا
هه‌وڵ ده‌دات
و ده‌ڵێت:
كــــــــــــــــــاكه
گیان لاوی شۆخ
و شه‌نگ
تا كه‌نگێ
ده‌بی وا بێ
هه‌ست و ده‌نگ
كوڕیش به‌پیر
بانگه‌وازه‌كه‌یه‌وه
ده‌چێ و له
وه‌ڵامدا باس
له خه‌باتی
هاوچه‌رخی
رزگاریخوازیی
گه‌لان و به‌تایبه‌تی
راپه‌ڕینی
"لێنین" ده‌كات
و پێش هه‌موو
شتێ بایه‌خ
به‌كێشه‌ی
چینایه‌تی
ده‌دات و له
وه‌ڵامی خوشكه‌كه‌یدا
كه پێی ده‌ڵێت:
له‌ڕێی نیشتمانیدا
سه‌روماڵی
فیدا بكات،
ده‌بێژێ: ئه‌تۆش
پێش هه‌ر شتێك
خۆت رزگار بكه
و له دژی دیارده
دزێو و پاشڤه‌رۆییه‌كان
راوه‌سته
و ئه‌وه گه‌وره‌ترین
هاوكارییه
بۆ برای خۆت.
هێمن له‌زمانی
كوڕه‌وه ده‌ڵێت:
له‌گوێن
ژاندارك هه‌سته
وه‌ك مه‌ردان
دوژمن وه‌ده‌رنێ
له خاكی كــــــــوردان
باس له "ژاندارك"
له‌م شێعره‌دا
ئه‌وه‌مان
پێشان ده‌دات
كه هێمن ئاشنای
مێژووی ئازادیخوایی
ژنانه له
وڵاته‌كانی
تریشدا و، ته‌نیا
له‌چوارچێوه‌ی
وڵاته‌كه‌یدا
ته‌نگ نه‌ماوه‌ته‌وه.
ڕووداو و پێشهاته‌كانی
جیهان ده‌شۆپێنێ
و له‌گه‌ڵ ئاستی
كۆمه‌ڵگای
كورده‌واری
هه‌ڵیده‌سه‌نگێنێ.
لێره‌دا هێمن
به توندی و
به‌جه‌ساره‌ته‌وه
به‌ره‌نگاری
هه‌موو دیارده
و یادگاره
كۆنه‌كان ده‌بێته‌وه
و، له دژیان
شه‌ر ده‌كات
چونكه بوونه‌ته
مایه‌ی دابه‌سته‌بوونی
ژن. شیعری "یادگاری
شیرین" نموونه‌ی
هه‌ره به‌رچاوی
ئه‌م راستییه‌یه.
مامۆستا
هێمن مه‌سه‌له‌ی
ئازادی ژن ناكاته
قوربانی كوردایه‌تی
و له‌سه‌ره‌وه‌ی
هه‌موو شتێك
بایه‌خ به‌ئازادی
خودی ژن ده‌دات
و ئازادی ژن
به‌ئازادی
گه‌لێكی كۆیله
و ژێرده‌ست
له‌قه‌ڵه‌م
ده‌دات. بۆ وێنه:
له‌كاتێكدا
كه له‌سه‌رده‌می
كۆماری مه‌هاباددا،
كه‌ش و هه‌وایه‌كی
ئازادتر بۆ
ژنان ده‌ڕه‌خسێ
و زه‌ختی ده‌سه‌ڵاتی
ده‌وڵه‌ت و
سیسته‌می پاشڤه‌ڕۆ
له‌سه‌ر ژنان
كه‌م ده‌بێته‌وه‌و،
ئه‌م توێژه‌ش
ده‌بنه خاوه‌ن
دام و ده‌زگای
خۆیان، هێمن
ڕووی قه‌ڵه‌مه‌كه‌ی
ده‌كاته ژنان
و بانگه‌وازییان
ئاڕاسته ده‌كات
كه چاویان
بكه‌نه‌وه
و داوی بنه‌ماڵه
بپچڕێنن و رێگه‌ی
مه‌كته‌ب بگرنه
به‌ر. شاعیر
لۆمه‌ی ته‌واوی
ئه‌و بنه‌ماڵانه
ده‌كات كه
ژن مه‌حكوومی
چوار دیوار
ده‌كه‌ن و كه‌ڵك
له‌و ده‌رفه‌ته
وه‌رناگرن
تاوه‌كو ژنانیش
بتوانن له‌كاروباره‌كانی
نێو كۆمه‌ڵگادا
به‌شداری بكه‌ن.
هه‌روه‌كو
چۆن هه‌تا ئێستا
شان به‌شانی
پیاوان هاتوونه‌ته
مه‌یدان و رۆڵێكی
كه‌متر له‌پیاوانیان
نه‌گێڕاوه.
بۆ وێنه:
چۆن ده‌بێ
سه‌ربه‌ست
گه‌لی ژێرده‌ست
كه كچ دابه‌سته
بێ
به‌س نه‌بێ
ئه‌و كۆیله‌تی
و ئه‌و كـــــــــــچ
له‌ژوور دابه‌ستنه
ده‌ركی داخستووه
له‌تۆ بابت
كـــــــــــــــــــــه‌چی
ده‌ركی نییه
ده‌ركــــــــــــــــــــــــــــه
داخستن له تۆ
ده‌ركی هومێد
داخستنه
داڕزینه،
مردنه، ئاخر
هـــــــــــــــــــــــــــــــــه‌تاكه‌ی
پێت بڵێن
نابێ بێیته
ده‌ر له‌ماڵ،
مافی ژیانی
كـــــــــــــــــــــــــــوا،
ژنه
یان:
كۆیله‌تی
باوی نه‌ماوه،
كیژی كوردی
خۆشه‌ویست!
راپه‌ڕه،
هه‌سته له‌خه‌و
ئاخر چ وه‌ختی
خه‌وتنه؟
ده‌ركـــــه
بشكێنه، په‌چه
بدڕێنه، ڕاكه
مه‌دره‌سه
چاری ده‌ردی
كورده‌واری
خوێندنه هه‌ر
خوێندنه
مامۆستا
هێمن هه‌رتم
ژنانی هان داوه
كه له‌جه‌وهه‌ری
راسته‌قینه‌ی
خۆیان بگه‌ن
و له‌م بواره‌شدا
به‌تایبه‌تی
زۆرتر ره‌خنه‌ی
كچانی شار ده‌كات
كه به‌بایه‌خدانی
زێده به شكڵ
له‌جه‌وهه‌ری
خۆیان دوور
كه‌وتوونه‌ته‌وه
و فریو دراون.
لێره‌دا هێمن
كچانی لادێ
سه‌ربه‌ست
تر و ئازادتر
ده‌بینێ و پێی
وایه ئاسایین
و تا راده‌یه‌كیش
بێ جه‌وهه‌ریی
خۆیان پاراستووه
و نه‌كه‌وتوونه‌ته
داوی دیارده
مۆدێرنه‌كانی
سه‌رمایه‌داری!!
له‌لایه‌كی
دیكه‌وه هێمن
به قووڵبوونه‌وه
له‌رابردووی
كۆمه‌ڵگای
كورده‌واری
پێی وایه كه
سه‌رده‌مانێك
ژنی كورد ئازاد
بووه. به‌ڵام
ده‌سه‌ڵات
و سیسته‌می
بێگانه‌كان
به‌و رۆژه‌ی
گه‌یاندووه.
هێمن بۆ سه‌لماندنی
ئه‌و باوه‌ڕه‌ی
پشت به دابه
زۆر كۆنه‌كانی
كورده‌واری
ده‌به‌ستێ.
له پێشه‌كی
"تاریك و ڕوون"دا
به‌م شێوه‌یه
باس له ڕه‌سمێكی
ره‌شبه‌ڵه‌ك
ده‌كات:
|
|
"پیاو مه‌گه‌ر
ژن بۆ خۆی بانگی
كردبا، ده‌نا
هه‌قی نه‌بوو
بچێته ده‌ستی
دۆیان. پیاو
ده‌بوو هه‌میشه
له‌پێشه‌وه‌ڕا
بچێته نێو
گه‌ڕی داوه‌ت،
ده‌نا عه‌یب
بوو. به‌ڵام
دۆ ده‌بوو له
پاشه‌وه‌ڕا
بێنه ناو داوه‌ت
و هه‌ڵبژاردن
به‌خۆی بوو.
ئه‌و ره‌سمه
ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ ئه‌و زه‌مانه‌ی
كه ژن له‌كورده‌واریدا
ئازادی پتر
بووه."
جگه له‌و
خاڵانه‌ی كه
باسمان كرد،
ژن له هیندێ
شێعری هێمندا
ته‌نیا په‌رییه‌كی
ئاسمانی یه
و ده‌بێته
گه‌شترین ره‌نگی
تابلۆ. ئه‌وه‌ش
له ته‌واوی
شێعره ناتۆرالیسته‌كانی
هێمندا به‌رچاو
ده‌كه‌وێ. ژن
له‌و شێعرانه‌دا
به‌جۆرێك ئاوێته‌ی
سروشت و جوانی
بووه كه ده‌رخستنی
مومكین نییه.
به تایبه‌تیش
هێمن له‌وه‌سفكردنی
كچی لادێ‌دا
ده‌ستێكی باڵای
هه‌بووه. شێعره‌كانی
"كیژی لادێ"،
"به‌هاری كوردستان"،
"به‌هاری لادێ"
و "په‌ری شێعر"
له‌م جۆره
شێعرانه‌ن.
ره‌نگدانه‌وه‌ی
ژن له‌م شێعرانه‌دا
له‌ئاستێكی
به‌رزی ئه‌ده‌بی
و ورده‌كاری
هونه‌ری دایه.
هێمن له‌و شیعرانه‌دا
رۆحی ژن و سروشت
ده‌كاته یه‌ك
و له‌نێو هه‌موو
ده‌نگ و ره‌نگه‌كاندا،
ژن ده‌بێت به
به‌سۆزترین
چرپه و گه‌شترین
دیمه‌ن. هێمن
دڵڕفێنی سروشت
له‌جموجوڵی
ژن و جوانی كوردستانیش
له‌جوانی ژناندا
ده‌بینێ.
بۆ نموونه:
لێو ئاڵن،
ده‌م بچــــــــووكن
خوێن شیرین
ره‌زا سووكن
كـــوڵمه‌یان
وه‌ك گوڵووكن
گـــــــه‌وره‌كچن،
نۆ بووكن
مامۆستا
هێمن ئه‌و كاتانه‌ی
كه ناهومێدییش
به‌سه‌ریدا
زاڵ بووه‌و
پێی وابووه
كه مرۆڤی زانا
له‌م وڵاته‌دا
هیچ بایه‌خێكی
ئه‌وتۆی نییه،
ئه‌و كاتانه‌ی
له‌رابردووی
خۆی په‌شیمان
ده‌بێته‌وه‌و
بگره له‌كه‌سایه‌تی
خۆی بێزار ده‌بێ
و بڕوای به‌ئایینده‌ش
نامێنێ، دڵی
نایه هێرش
بكاته سه‌ر
ژن و ئه‌گه‌ر
هه‌موو شته‌كان
ره‌ش ده‌بینێ
و نه‌فره‌تیان
لێ ده‌كات،
ئه‌وا روانگه‌ی
له‌ژن جودایه.
لێره‌دا شاعیر
خۆی لۆمه ده‌كات
و په‌نا بۆ فرمێسك
ده‌بات كه
ئه‌ویش بۆ خۆی
زێده‌تر تایبه‌تمه‌ندییه‌كی
ژنانه‌یه.
ئه‌و له‌سه‌ر
ئه‌و باوه‌ڕه‌یه
كه ده‌رهه‌ق
به ژنان و مافه
ره‌واكانیان
هه‌وڵدانێكی
زۆری داوه
و له‌وه‌ی كه
كچان و ژنانیش
هه‌ست به‌و
راستییه ناكه‌ن
و ئه‌و هه‌موو
ئه‌وین و ماندووبوونه‌ی
وی نابینن،
ته‌نیا ده‌گری.
بۆ وێنه:
له بارانێ
مه‌پرسه تا
هــــــــــــــــــــه‌ور
بگرێ به‌ری
رۆژێ
ده‌بێ بگریم
هه‌تا ڕووی
تۆ له ژێر چارشێوی
ره‌ش دایه
ده‌نا:
ئه‌گه‌ر
ده‌یزانی مانای
خۆشه‌ویستی
ئه‌م كچه كــــورده
به سه‌د
یاقووت و گه‌وهه‌ر
نه‌یده‌دا
فرمێسكی ئاڵی
من
نموونه‌یه‌كی
تر:
شۆڕه‌ژن
قوڕبه‌سه‌ر
و گه‌وره‌كچیش
مل به‌كوێن
تا بمێنێ
سه‌ری به‌قوڕ
و ملی به‌كوێن
ده‌گریم
... وه چه‌ندین
نموونه‌ی تریشی
هه‌یه.
خاڵێكی تری
هه‌ره گرینگ
له شیعره‌كانی
هێمندا تێكه‌ڵی
ژن و مێردایه‌تی
یه. له‌سه‌رتاسه‌ری
دیوانی "تاریك
و ڕوون"دا ڕووبه‌ڕووی
هزرێكی وه‌ها
ده‌بیته‌وه
كه ژن و پیاو
له میانه‌ی
تێكۆشاندا
ده‌بێ ده‌ست
هه‌ڵگری زه‌ماوه‌ندی
كلاسیك و باو
بن و، به‌م شێوه‌یه
چ ژن و چ پیاو
له ته‌نیاییدا
پێبگه‌ن و بگه‌نه
ئازادی. له‌شیعری
"شه‌نگه‌بێری"دا
هێمن سه‌ره‌ڕای
هه‌موو ئه‌و
جوانییه‌ی
له‌ژندا ده‌یبینێ،
لێی دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌و
له‌كۆتاییدا
باسی سه‌رده‌مانێك
ده‌كات كه
رۆڵی خۆی پێكهێناوه
و ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی
سه‌رشانی راپه‌ڕاندووه
و، بۆیه‌ش
ده‌توانێ گۆچانه‌كه‌ی
جارانی هه‌ڵگرێته‌وه‌و
ببێته‌وه
شوان. شێعری
"كوردم ئه‌من"یش
گوزاره له
رایه‌كی به‌م
شێوه‌یه ده‌كات
كه مامۆستا
هێمن له‌پێناو
رزگاربوون
له بنده‌ستی
و كۆیلایه‌تی،
دوور بوون له‌ژن
هه‌ڵده‌بژێرێ
و رێگه‌ی ته‌لان
و به‌نده‌ن
و به‌رد ده‌گرێته
به‌ر. له شێعرێكی
تردا ده‌ڵێت:
به‌ڵی سه‌خته،
یه‌كجار سه‌خته
دووری له
ژن، نامـــــــــــــــــرادی
به‌ڵام له
ژن خــــۆشه‌ویست
تر
له لای مــــــــــن
ئه‌تۆی ئازادی
هێمن هه‌ر
له هه‌ره‌تی
لاوییه‌وه
په‌ی به‌و راستییه
ده‌بات و ده‌یهه‌وێ
ئه‌و بیره‌ی
خۆی بخاته
واری كردارییه‌وه،
به‌ڵام به‌ته‌نیا
ده‌مێنێته‌وه‌و
سه‌رناكه‌وێ.
پێشه‌كی كتێبی
"تاریك و روون"
بخوێنه‌وه
با ئه‌تۆش بێیه
سه‌ر باوه‌ڕی
من.. "له‌و ئاخیرانه‌دا
هاتبوومه
سه‌ر ئه‌و خه‌یاڵه‌ی
كه ئه‌سڵه‌ن
ژن نه‌هێنم.
توندی و سه‌ره‌رۆیی
دایكم و نه‌رمه
نه‌رمه و دنه‌دانی
هه‌ژار دڵیان
نه‌رم كردم..."
له شێعرێكیش
دا ده‌ڵێت:
شه‌قت هه‌ڵدا
له زێڕ و جل
توڕت داوه
كــــــــلدان
و كل
توندت كردوه
پشتێنی شل
فیشه‌كدانت
كـــــردۆته
مل
+ + +
نارێژی چاو،
سوور ناكه‌ی
لێو
شــــــانه
ناكه‌ی بسكی
په‌شێو
یه‌كجاری
فڕێت دا چـــارشێو
ئه‌وا ڕووت
كــــــرده
چڕ‌و كێ‌و
به‌و نموونه‌یه
و زۆری تریش
شتێكی ترمان
بۆ ده‌رده‌كه‌وێ،
ئه‌ویش ئه‌وه‌ی
كه هێمن چه‌نده
پێداگری له‌سه‌ر
سوپای ژنان
ده‌كات و، پێی
وایه ده‌بێ
ژن پشت به‌هێزی
خۆی ببه‌ستێ.
له‌گه‌ڵ
هه‌موو ئه‌وانه‌شدا
هێمن له‌كۆتایی
دیوانه‌كه‌یدا
هه‌ست ده‌كا
په‌یامه‌كه‌ی
به‌گوێی دولبه‌ر
نه‌گه‌یشتووه.
شاعیر ترسی
له‌وه هه‌یه
ته‌مه‌ن بواری
پێ نه‌دات. ئه‌وه‌تا
ده‌سته‌ویه‌خه‌ی
ئازار و ژانه
و هه‌ست ده‌كات
هێزوگوڕێكی
نه‌ماوه. ئه‌گه‌رچی
ئه‌و هه‌مووه
هاواره‌ی كردووه،
چریكه‌ی به‌گوڵ
و گوڵزار رانه‌گه‌یشتووه.
تۆ بڵێی ئه‌و
په‌یامه چی
بێ؟ بۆ راینه‌گه‌یاندووه؟
بۆچی ناتوانێ
رایبگه‌یه‌نێ؟
یان رایگه‌یاندووه
و دولبه‌ر تێی
نه‌گه‌یشتووه؟
بڵێی له شێعره‌كانی
تری‌دا نه‌یدركاندبێ؟!
|
|
|