|
خوێنه‌ره‌وه‌ی
به‌رێز، ئه‌و
کورته نووسراوه‌یه‌ی
لێره‌دا ده‌یخوێنیه‌وه
سه‌رنجێکی
دۆستانه‌یه
بۆ نووسه‌ری
ڕێزدار کاک
قه‌ره‌نی
قادری به‌رپرسی
ماڵپه‌ڕی «کوردستان
پرێس» و،
له سۆنگه
و ڕێگه‌ی ئه‌ویشه‌وه
بۆ ته‌واوی
ئه‌و ئازیزانه‌ی
که خه‌ریکی
کاری نووسین
یان ڕاپه‌ڕاندنی
ئه‌رکه‌یلی
وه‌ک به‌ڕێوه‌بردنی
ماڵپه‌ڕی ئینتێرنێتی
و چالاکی ئه‌ده‌بی
و فه‌رهه‌نگین.
ئاشکرایه
که به هاتنه‌کایه
و باوبوونی
ڕایه‌ڵه‌ی
ئینتێرنێتیی،
ئاڵوگۆڕێکی
یه‌کجار مه‌زن
له چۆنیه‌تی
پێوه‌ندییه‌کانی
جیهانی و نێونه‌ته‌وه‌ییدا
هاتووه‌ته
ئاراوه. به‌شێکی
هه‌ره زۆری
ئه‌و زانیارییانه‌ی
که جاران حه‌وجێی
به وه‌خت و
ساتێکی چاوه‌ڕواننه‌کراو
و به‌دواداگه‌ڕانێکی
هه‌راو هه‌بوو،
ئێسته له
چاوترووکانێکدا
ده‌که‌ونه
به‌رده‌ستی
مرۆڤ و له ناودهلاقهی
کامپپیۆتێردا
زه‌ق ده‌بنه‌وه.
دیاره یه‌کێک
له لایه‌نه
باش و به‌رچاوه‌کانی
ئه‌و ئامرازی
پێوه‌ندییه،
ده‌کارهێنانی
دروست و، دانی
زانیاریی راست و به‌که‌ڵکه
به به‌رده‌نگ
و کۆڕوکۆمه‌ڵی
خوێنه‌ره‌وه.
که‌وابوو،
هه‌ر له‌و ڕوانگه‌شه‌وه‌یه
که دۆستی
به‌رێزم کاک
قه‌ره‌نی قادری
ده‌که‌مه
به‌رده‌نگ
و ئه‌و سه‌رنجه
دۆستانه‌یه‌ی
به خزمه‌ت
ڕاده‌گه‌یێنم.
دیاره
ده‌وه‌دا شک
نییه، ماڵپه‌ڕی
خنجیلانه‌ی
«کوردستان پرێس»،
که چه‌ند ساڵه
به شێوه‌یه‌کی
چالاک و ڕێکوپێک
له لایه‌ن
کاک «قه‌ره‌نی
قادری»یه‌وه
به‌ڕێوه ده‌چێ،
توانیویه
جێگه‌ی شیاوی
خۆی له ناو
کۆڕوکۆمه‌ڵی
خوێنه‌ره‌وه‌ی
کورددا بکاته‌وه
و، به‌م جۆره
خزمه‌تی فه‌رهه‌نگی
و ڕۆشنبیریی
خۆی درێژه
پێ بدا.
ئه‌وه‌ش جه‌خت
بکه‌مه‌وه
که ئه‌گه‌ر
هه‌ر سووکه
ڕه‌خنه‌یه‌کیش
له قاڵبی سه‌رنجدا
خۆ بنوێنێ،
ئه‌وا دیسانیش
هه‌ر بۆ هاندان
و به‌ره‌وپێشبردنی
ئامانجه فه‌رهه‌نگی
و مه‌به‌سته
ڕۆشنبیرییه
هاوبه‌شه‌کانی
کۆمه‌ڵی کورده‌واری
یه و به‌س.
ڕۆژی
26 نۆڤامبر(2005) نزیکه‌ی
سه‌عات 9.3 ی شه‌و،
که سه‌ردانی
ماڵپه‌ڕی «کوردستان
پرێس»م کرد و
بابه‌تی «چاره‌سه‌ری
لێنینییانهی
کێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی
ــ 26-11-2005» هه‌ردووک
(به‌شی
1 و به‌شی
2)م خوێنده‌وه،
هه‌ڵه‌یه‌کی
زه‌قی ناو ده‌قه‌که
سه‌رنجی ڕاکێشام.
پێشه‌کی پێویسته
ئه‌وه بلێم
که من زۆر نه‌چوومه سه‌ر نێوه‌رۆکی
نووسراوه‌که
و، هه‌ر بۆیه‌ش
دوای ته‌واوبوون
به ناردنی
ئیمه‌یلێک
و نووسینی چه‌ند
دێڕێک هه‌ڵه‌ی
گۆرینم بۆ کاک
قه‌ره‌نی ده‌ستنیشان
کرد.
هه‌ڵه‌که‌ش
ئاوا بوو که
له چه‌ند شوێنی
هه‌ردووبه‌شی
نووسراوه‌که‌دا،
نووسه‌ر و سیاسه‌توانی
کۆچکردوو مامۆستا
عه‌لی گه‌لاوێژ(1922-1988)،
وه‌ک ئه‌ندامی
ده‌فته‌ری
سیاسی حیزبی
تووده‌ی ئێران
ناسێندراوه.
بۆ نموونه،
کاک قه‌ره‌نی
له به‌شی یه‌کدا
نووسیویه:
«له لایه‌ن
سه‌رکردایه‌تیی
حزبی توده‌ی
ئێرانیش عه‌لی
گه‌لاوێژ،
ئه‌ندامی ده‌فته‌ری
سیاسی به‌شدار
بوو..».
من
له سه‌عات
10.31 ی شه‌و ئیمه‌یله‌که‌م
بۆ کاک قه‌ره‌نی
نارد و، دوای
ماوه‌یه‌ک
له سه‌عات
10.51، له لایه‌ن
به‌ڕێزیانه‌وه
ئه‌و کورته
وه‌ڵامه‌ی
خواره‌وه
گه‌یشت: «
به‌رێز ... هێرش،
سڵاوت لێ بێت،
نامه‌که‌ت
گه‌یشت و ده‌سته‌کانت
خۆش! سپاس بۆ
تێبینییه‌کانت.
له‌گه‌ڵ ڕێزمدا:
قه‌ره‌نی قادری».
دوای
هاتنی ئه‌و
ئیمه‌یله
و به‌تایبه‌ت
که کاک قه‌ره‌نی
له ماڵ بووه
و کامپیۆتێرهکهشی
له به‌ر ده‌ستدا
بووه، پێموابوو
هه‌ڵه‌که
ڕاست ده‌کاته‌وه،
که‌چی هه‌روا
مابووه‌وه.
ئه‌وه‌ی ڕاستی
بێ مامۆستا
عه‌لی گه‌لاوێژ،
ئه‌ندامی کۆمیته‌ی
مه‌رکه‌زی
حیزبی تووده‌ی
ئێران و به‌رپرسی
ڕێکخراوی هه‌رێمی
کوردستان(شاره‌کوردییه‌کانی
سه‌ر به پارێزگای
ئازه‌ربایجانی
ڕۆژئاوا و پارێزگای
کوردستان ــ
سنه) بوو.
ڕۆژی(27-11-2005)،
دوای ته‌واو
بوون له کاری
ڕۆژانه و هاتنه‌وه
ماڵ، دیسان
به پێی عاده‌تی
خۆم که چاوێک
به سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌کاندا
ده‌خشێنم،
سه‌یری «کوردستان
پرێس»م کرده‌وه
و به سه‌رسوڕمانه‌وه
بینیم هه‌ڵه‌که
هه‌روا له
شوێنی خۆیه‌تی
و، چاوم لێ بز
ده‌کاته‌وه!
هه‌روه‌ک
ده‌زانین،
ئه‌و ڕۆژانه
که له سه‌ر
کێشه‌ی دزی
و فزی و گه‌نده‌ڵیی
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
هه‌ردووک ئیداره‌ی
هه‌ولێر و سلێمانی
زۆر بابه‌تی
جۆراوجۆر له
ڕۆژنامه و
ماڵپه‌ڕه‌کانی
ده‌ره‌وه
و ناوه‌وه
ده‌نووسرێ
و، له «کوردستان
پرێس»یشدا بابه‌تێکی
جوانم له ژێر
عینوانی «گه‌ڵاڵه‌ی
ویلاکان بۆ
ڕێبه‌رانی
کوردــ 27-11-2005»،
له‌م باره‌یه‌وه
خوێنده‌وه؛
ئه‌وه‌ی گوێی
بۆ شل نه‌که‌ن
ڕاستکردنه‌وه‌ی
ئه‌و هه‌ڵه
ماڵوێرانکارییهی
گه‌نده‌ڵیی
ئیداری یه
و، مرۆڤ هه‌قیش
بڵێ که خۆشیان
واته به‌ڕێوه‌به‌رانیش
ده‌ڵێن
دزی و فزی و
گه‌نده‌لی
هه‌یه به‌ڵام
که‌ی و چ وه‌خت
تێیههڵدێننهوه
هه‌رخۆیان
ده‌زانن. ئێسته
وه‌ڵامه‌که‌ی
کاک قه‌ره‌نیش
هه‌ر به‌مه‌ره‌دی
ئه‌و هاتوهاواره
چووه که له
سه‌ر گه‌نده‌ڵیی
ئیداری وه‌ڕێخراوه!
به
کورتی، کاکه
قه‌ره‌نی گیان،
جه‌نابت که
سپاسم ده‌که‌ی
و ده‌فه‌رمووی
ده‌سته‌کانت
خۆش و به قسه‌شم
ناکه‌ی، ده‌گه‌ڵ
ئه‌و ڕێبه‌ره
(درۆزن)انه‌ی
که له کۆتایی
نووسراوه‌که‌ی
خۆتدا وه‌به‌ر
ته‌وس و پلارت
داون ــ لێم
ببووره ــ
چ جیاوازییه‌کت
هه‌یه؟!
ده‌شزانی
ئه‌و جۆره
ڕێبه‌رانه
چ ده‌بێژن؟:
مه‌ترسن، بنووسن،
بڵێن، هاوارکه‌ن،
له ڕۆژنامه‌کاندا
جاڕبکێشن.. به‌ڵام
ئه‌وه‌ش بزانن
به خوا بایی
توورێکتان
به قسه ناکه‌ین!!
س. چ. هێرش،
27-11-2005
• • •
• بۆ زانیاریی
زیاتر سه‌باره‌ت
به مامۆستا
عه‌لی گه‌لاوێژ،
بڕوانه:
ماڵپه‌ری ڕۆژهه‌ڵات،
به‌شی ئه‌ده‌بیات|
نووسه‌ر.
|