|
|
تیشكدانه‌وه‌جێماوه‌كانی
یه‌كه‌مین هه‌ساره‌گه‌لی
گه‌ردوون
ئاشكرابوون
|
 |
بی
بی سی: ئه‌ستێره‌ناسانی«ناسا»
ده‌ڵێن بۆ به‌دواداچوونی
نووری یه‌که‌مین
هه‌ساره‌گه‌لی
گه‌ردوون سه‌رکه‌وتووبوون.
|
|
به‌دیهاتنی
ئه‌و ئه‌ستێرانه
قۆناخێکی زۆر
گرینگ له مێژووی
په‌ره‌سه‌ندنی
گه‌ردووندا
بووه.
ئه‌وان
به گوێره‌ی
گوتارێک له
بڵاوکراوه‌ی
به‌نرخی «ناچر»دا
نووسیویانه
که ئه‌و ئه‌ستێرانه
زیاتر له13 میلیارد ساڵی
پێش زایین به‌دیهاتوون.
14 میلیارد ساڵ
له‌وه‌به‌ر،
زه‌مانێک که
ته‌قینه‌وه‌ی
گه‌وره ته‌واو
ڕوویدابوو،
جیهان ته‌قریبه‌ن
به چه‌شنێکی
ته‌واو له
ماکه‌ی هیدرۆژێن
پێکهاتبوو
و تێیدا ته‌نیا
هێڵێک له ماکه‌ی
هێلیۆم له
ئاراداهه‌بوو.
ئه‌گه‌ر ئه‌م
بارودۆخه
گۆڕانی به‌سه‌ردا
نه‌هاتبا،
جیهان به‌ڕاستی
شوێنێکی داهێزێنه‌ر
ده‌بوو.
ئێمه له
ماکه‌گه‌لی
ئاڵۆزتری وه‌ک
که‌ربۆن و ئۆکسیژێن
پێکهاتووین
و له سه‌ر گه‌ڕۆکێک
ژیان ڕاده‌بوێرین
که ده‌به‌رگری
سیلیکۆن، سۆلفۆر
و ئاسنه و،
ئه‌و ماکه‌گه‌له
هه‌موو پێکهێنه‌ری
هه‌ساره‌گه‌لن.
به‌ڵام پرسیاری
سه‌ره‌کی هه‌میشه
ئه‌وه بووه
که یه‌که‌مین
هه‌ساره‌گه‌ل
چ زه‌مانێک
به‌دیهاتن
چونکه هه‌بوونی
ئه‌وان، به‌رهاتی
پێکهاتنی به‌ره‌ی
داهاتووی هه‌ساره‌گه‌لی
زۆر هاسانتر
کرد.
له نواڕینگه
تازه‌کان،
یه‌که‌مین
هه‌ساره‌گه‌لی
گه‌ردوون به
شێوه‌ی تاک
نه‌هاتوونه
ناساندن، چونکه
دوورتر له‌وه‌ن
که به‌م چه‌شنه
شیاوی دیتن
بن.
به‌پێچه‌وانه‌وه
ئه‌وه چۆنیه‌تی
تروسکه‌ی ئه‌وانه
ــ وه‌ک تیشکدانه‌وه‌ی
ڕووناکایی
شارێک له به‌رانبه‌ر
ئاسۆدا ــ که
ئه‌وان لێکهه‌ڵداوێرێ.
وا وێده‌چێ
ئه‌وان، به
پێوانه‌گه‌لی
ئه‌وڕۆیی زۆر
قه‌به بوون.
هه‌رکام له‌وان
سه‌د هێنده‌ی
خۆر ده‌بن.
ئه‌و هه‌ساره‌گه‌له
له‌وانه‌یه
سه‌د میلیۆن
ساڵ به‌ر له
ته‌قینه‌وه‌ی
گه‌وره به‌دیهاتبن
و به پێوانه‌ی
کاتژمێری گه‌ردوونی
ده یه‌ک چرکه‌دا
سووتاون و له‌ناوچوون.
به‌ڵام هه‌بوونی
که‌مۆکی و ڕووناکیی
ئه‌وان ڕه‌نگه
چۆنیه‌تی په‌ره‌سه‌ندنی
جیهانی له
قۆناخه‌کانی
دواییدا دیاری
کردبێ.
چاوگێڕ(ته‌لسکۆپ)ی
جیمز وێب که
ده‌ساڵی دیکه
له لایه‌ن
«ناسا»وه ده‌نێردرێته
حه‌واوه،
ده‌بێ بتوانێ
یارمه‌تی به
ئاشکراکردنی
ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه
بگه‌یێنێ که
ئه‌م هه‌ساره‌گه‌له‌ی
تا ئه‌و ڕاده‌یه
تاک و ده‌گمه‌ن
کردووه.
پێنجشه‌مۆ
3ی نۆڤامبری2005
|
|
|