به‌ر
له‌وه‌ی که‌سایه‌تی
مێژوویی و سیاسی
یه‌کێک له
مه‌زنترین
سه‌رکرده‌کانی
بزووتنه‌وه‌ی
ڕزگاریخوازیی
کورد «مه‌لا
مسته‌فای بارزانی»
که له کۆماری
کوردستان(1946)
به ڕێبه‌رایه‌تی
«پێشه‌وا قازی
محه‌مه‌د»،
نه‌خشێکی به‌رچاوی
هه‌بووه بخرێته‌به‌رچاو،
باش وایه ئاوڕێک
به ڕابردووی
ناوچه‌ی بارزان
و به‌تایبه‌ت
بنه‌ماڵه‌ی
شێخانی بارزان
بده‌ینه‌وه
که به‌ر له
شه‌ڕی یه‌که‌می
جیهانییه‌وه
له دژی تورکه
ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی
عوسمانی ڕاپه‌ڕیون
و گیانیان له
پێناو به‌ره‌وپێشبردنی
هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی
و ئامانجی ڕزگاریخوازیی
کورد به‌خت
کردووه. هه‌ژار
له پاشکۆی
(شه‌ڕه‌فنامه)دا
سه‌باره‌ت
به‌م مه‌به‌سته
ئاوای نووسیوه:
«ناوچه‌ی
بارزان مه‌ڵبه‌ندێکی
چڕ و سه‌خت و
لێڕه‌واره.
له سه‌ر سنووری
نێوانی تورکیا
و ئێران و عێراق
هه‌ڵکه‌وتووه
و سه‌ر به ئه‌ستانی
هه‌ولێره.
زه‌وی و زاری
بۆ داچاندن
یه‌کجار که‌مه...
جا
چونکه مه‌ڵبه‌نده‌که‌شیان
چڕ و دڕ و له
داعبا و دڕنده
پڕه. کوڕوکاڵیان
زۆربه‌ی کاتی
خه‌ریکی نچیر
و ڕاوه. هه‌مووی
زۆر ئه‌نگێوه‌ی
چاک و به گورد
و گوڕ و چالاک
و به جه‌رگ
و ئازا ده‌ره‌خسن،
له خوا نه‌بێ
له هیچ که‌سی
تر ناترسن...
ده‌ماوده‌م
وا ده‌گێڕنه‌وه
که ماڵه شێخانی
بارزان له
ڕۆژگارانی
پێشیندا له
به‌ره‌ی ماڵی
میرانی ئامێدی
بوون، یه‌کێکیان
به ناوی (مه‌سعوود)
له میرایه‌تی
میراتی وه‌ره‌ز
بووه، ڕووی
کردۆته بناری
چیای زێبار
و ده‌ستی له
دنیا به‌رداوه
و ته‌کی داوه
به لای خواوه
و به گۆشه‌نشینی
ژیاوه. له
پاش ئه‌ویش
وه‌چ و نه‌وه‌ی
له سه‌ر شوێنی
ئه‌و ڕۆیشتوون،
خوێندوویانه
و پله‌پله
پێ گه‌یشتوون،
بوونه زانا
له زانستی
ڕواڵه‌تی و
نهێنیدا. له‌مانه
ئه‌وی ناسراون
و نازناوی مه‌لایان
هه‌بووه،
به زنجیره:
تاجه‌ددین
و محه‌مه‌د
و عه‌بدوڵڵایه.
کوڕانی مه‌لا
عه‌بدوڵڵا
هاوچه‌رخی
مه‌ولانا خالیدی
شاره‌زوورین(1783ـ
1826م =(1197ـ 1242هـ). له‌وانه
دووان: عه‌بدولڕه‌حمان،
عه‌بدولسه‌لام،
بوونه خه‌لیفه‌ی
سه‌ید ته‌های
شه‌مزینانی
که سه‌ید ته‌هاش
خه‌لیفه‌ی
مه‌ولانا بووه.
له‌وساوه
شێخانی بارزان
به ته‌ریقه‌ت
نه‌قشبه‌ندین.
عه‌بدولسه‌لام
له شۆڕشی سه‌ربه‌خۆبوونی
کوردستان(1296
کۆچی) که شێخ
عوبه‌یدوڵڵا
سه‌رکرده‌ی
بوو به‌شدار
بووه. کوڕه
گه‌وره و جێنشینی
عه‌بدولسه‌لام:
شێخ محه‌مه‌دی
بارزانی ده‌گه‌ڵ
ئاغا و قه‌له‌وقوته‌ی
خوانه‌ناس
و هه‌ژارچه‌وسێن
که‌وتۆته
به‌ربه‌ره‌کانی
و تورکه‌کان
لێی دڕدۆنگ
بوون و بۆ ماوه‌یه‌ک
له به‌ندیخانه‌ی
بدلیسدا حه‌پس
کراوه و ماوه‌یه‌کیش
له بارزان
دووریان خستووه
و له شاری موسڵ
ژیاوه. شێخ
محه‌مه‌د پێنج
کوڕی بوون: عه‌بدولسه‌لامی
دووهه‌م، شێخ
ئه‌حمه‌د،
شێخ حه‌مه
سه‌دیق، شێخ
بابۆ و مه‌لا
مسته‌فا». (شه‌ڕه‌فنامه،
هه‌ژار) {به
ڕێنووسی گزینگ
نووسراوه‌ته‌وه}
لێره‌دا
ده پێوه‌ندی
ده‌گه‌ڵ مه‌سه‌له‌ی
ته‌ریقه‌ت
(نه‌قشبه‌ندی
و قادری و..)دا،
پێویسته له‌پاڵه‌وه
ئه‌و لایه‌نه
جه‌خت بکرێته‌وه
که له دوای
نه‌مان و له‌ناوچوونی
یه‌ک له دوای
یه‌کی ئه‌ماڕه‌ته
کوردییه‌کان
و ئاخرینیان
ئه‌ماڕه‌تی
ئه‌ڕده‌ڵان(1878)
له‌لایه‌ن
پادشاکانی
قاجار و سوڵتانه‌کانی
عوسمانی، مه‌کۆی
بیری به‌ربه‌ره‌کانی
و کانگه‌ی ئامانجی
ڕزگاریخوازی
و نیشتمانی
ده‌گوزرێته‌وه
بۆ ناوه‌ندی
خانه‌قا و ته‌کیه‌کان
که ڕاپه‌ڕینه‌کانی
شێخ عوبه‌یدوڵڵای
نه‌هری، شێخ
مه‌حموودی
حه‌فید، شێخ
سه‌عیدی پیران،
شێخانی بارزان
و.. باشترین نموونه‌ی
ئه‌و دیارده‌یه‌ن.
جێی
بیرهێنانه‌وه‌یه
له سه‌رده‌می
ئیمپراتۆریی
عوسمانی‌دا،
هه‌ر له‌و بنه‌ماڵه‌یه‌ی
شێخانی بارزان
سێ که‌س واته
شێخ عه‌بدولسه‌لام
و شێخ محه‌مه‌د
و عه‌بدولسه‌لامی
دووهه‌م(باپیر
و باوک و برا
گه‌وره‌ی مه‌لا
مسته‌فا) که
له دژی زوڵم
و سته‌می ده‌سه‌ڵاتدارانی
تورک ڕاپه‌ڕیون
و ده‌کرێ به
قۆناخی یه‌که‌می
ڕاپه‌ڕینی
ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه
له قه‌ڵه‌م
بدرێ، به ده‌ست
تورکه خوێنمژه‌کان
له داردراون.
قۆناخی
دووهه‌می ڕاپه‌ڕینی
ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه
له سه‌رده‌می
ده‌وڵه‌تی
تازه پێکهاتووی
عێراق(له ژێر
کۆنترۆڵی بریتانیا)،
واته ئه‌و
کاته‌ی که
ئیمپراتۆریی
عوسمانی له
ئاکامی شه‌ڕی
یه‌که‌می جیهانییه‌وه
داده‌وه‌شێ
و داده‌به‌شرێ
ده‌ست پێده‌کاته‌وه.
دیاره له‌گه‌ڵ
ڕاپه‌ڕینی
ئه‌و قۆناخه‌ی
بارزان، هاوکات
زنجیره‌یه‌ک
ڕاپه‌ڕینی
دیکه
له زۆربه‌ی
ناوچه‌کانی
کوردستانی
گه‌وره (تورکیا،
ئێران و عێراق)
به چه‌ند ساڵێک
ئه‌ملاوئه‌ولا
سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن
که لێره‌دا
بۆ هه‌تڵه‌نه‌بوون
له مه‌به‌ست
خۆیان لێ ده‌بوێرم. هه‌ڵبه‌ت
ئه‌وه‌ش بگوترێ
که یه‌کێک
له لایه‌نه
لاوازه‌کانی
شۆڕشی کورد له هه‌موو
قۆناخه‌کانی
مێژوییدا که
هه‌میشه به
زیانی ستراتێژی
نه‌ته‌وه‌یی
داشکاوه‌ته‌وه،
یه‌کنه‌گرتوویی
و نه‌بوونی
ئامانجی هاوبه‌ش
و پچڕپچڕ و لێکدابڕانی
ڕاپه‌ڕینه‌کان
له یه‌کتر
بووه. دیاره،
شیاوی ئاماژه
پێکردنه که
کاکڵ و نێوه‌رۆکی
ته‌واوی شۆڕش
و ڕاپه‌ڕینه‌کان
که له ناوچه
جیاجیاکانی
کوردستانی
دابه‌شکراودا
هه‌ڵگیرساون،
هه‌موویان
بۆ دامه‌زران
و بنیاتنانی
ده‌وڵه‌تی
نه‌ته‌وه‌یی
کورد بوون،
به‌ڵام هه‌رکام
به گوێره‌ی
کارتێکه‌ری
و کاردانه‌وه‌ی
ئه‌م یان ئه‌و
بارودۆخی ناوچه‌یی
و هه‌لومه‌رجی
نێونه‌ته‌وه‌یی
خاوه‌نی ویست
و خواز و هه‌ڵوێست
و تاکتیکی تایبه‌ت
به خۆیان بوون.
بۆنموونه،
کاتێک ئاخرین
سه‌نگه‌ری
شۆڕش و ڕاپه‌ڕینی
شێخ مه‌حموودی
حه‌فید له
ساڵی 1931 له‌لایه‌ن
ده‌وڵه‌تی
عێراق به یارمه‌تی
و پشتیوانیی
هێزی هه‌وایی
بریتانیا تێکشکێندرا،
ڕاپه‌ڕینێک
به سه‌رۆکایه‌تی
شێخ ئه‌حمه‌دی
بارزانی له
سۆنگه‌ی نیشته‌جێکردنی
ئاسۆرییه
ده‌رکراوه‌کانی
حه‌کاری له
ناوچه‌ی بارزان
له لایه‌ن
بریتانیاوه
ده‌ست پێده‌کا.
هه‌رچه‌ند
ئه‌و ڕاپه‌ڕینه‌ش
له به‌هاری
ساڵی 1932 به هاوکاری
و پشتیوانیی
فڕۆکه بۆبمهاوێژه‌کانی
بریتانیا سه‌رکوت
کرا، به‌ڵام
ده‌گه‌ڵ هه‌ڵگیرسانی
ئه‌و شۆڕشه
نێوی شێخ ئه‌حمه‌د
و براکه‌ی واته
مه‌لا مسته‌فای
بارزانی وه‌ک
درێژه‌پێده‌ری
ئه‌و خه‌بات
و ڕاپه‌ڕینه‌ی
که کاتی خۆی
شێخانی بارزان
له قۆناخی
یه‌که‌مدا له دژی
ئیمپراتۆریی
عوسمانی وه‌ڕێیان
خستبوو، له
گۆڕه‌پانی
سیاسه‌تدا
که‌وتنه سه‌ر
زارانه‌وه.
له
ئاکامی تێکشکاندنی
ئه‌و شۆڕشه‌دا
و به‌تایبه‌ت
بۆمبارانی
79 گوندی ناوچه‌ی
بارزان، شێخ
ئه‌حمه‌د و
مه‌لا مسته‌فا
و بنه‌ماڵه‌که‌یان
بۆ باشووری
عێراق و دواتر
که‌رکووک و
سلێمانی دوورخرانه‌وه.
مه‌لا
مسته‌فا که
له ته‌واوی
ئه‌و ڕاپه‌ڕین
و شه‌ڕوشوڕانه‌دا
وه‌ک پارتیزانێکی
کارامه و سه‌رکرده‌یه‌کی
لێهاتوو سه‌رنجی
کۆڕوکۆمه‌ڵانی
خه‌لکی کوردی
بۆ لای خۆی ڕاکێشابوو،
توانی
به یارمه‌تی
حیزبی «هیوا»
و ئه‌فسه‌ره
شۆڕشگێڕه‌کان
و کورده نیشتمانپه‌روه‌ره‌کانی
سلێمانی، دوای
ده‌ساڵ دوورخراوه‌یی
و ده‌ستبه‌سه‌ریی
له ساڵی 1943دا
بگه‌ڕێته‌وه
بارزان و، ئاگری
شوڕشێکی دیکه
هه‌ڵگیرسێنێته‌وه.
ده‌نگدانه‌وه‌ی
ئه‌و ڕاپه‌ڕینه
به جۆرێک بوو
که کۆمه‌ڵه‌ی
(ژ. ک) له گۆڤاری
«نیشتمان، ژماره2،
»دا نووسی: «ئه‌م
جه‌نگه‌ی سه‌رۆکی
گه‌وره‌ی کورد
(مه‌لا مسته‌فای
بارزانی) هه‌ڵیئاییساندووه
ئیختیلال{شۆڕش}ێکی
میللی کورده».
به
کورتی، شه‌ڕ
و گرژیی و پێکهه‌ڵپڕژان
و ناکۆییه‌کانی
نێوان ده‌وڵه‌تی
عێراق و بریتانیا
و هێزی ڕه‌وانه‌کراوی
جاش له‌لایه‌ک
و، مه‌لا
مسته‌فا و بارزانییه‌کان
له‌لایه‌کی
تره‌وه، ماوه‌ی
دوو ساڵی خایاند؛ که له
ئاکامدا، له
ئووتی 1945دا له
سۆنگه‌ی شه‌ڕێکی
سه‌خت و ئه‌سته‌م
که له‌شکرێکی
زۆر ته‌یار
له سه‌رباز
و جاش به‌هاوکاری
و پشتیوانی
هێزی هه‌وایی
بریتانیا تێیدا
به‌شدار بوون،
مه‌لا مسته‌فای
بارزانی له
مانگی ئۆکتۆبری
ئه‌وساڵه‌دا،
وێڕای ده هه‌زارکه‌س
له بنه‌ماڵه
و پێشمه‌رگه
و شوڕشوانانی
کورد، به ناچاری
سنووری عێراق
ده‌به‌زێنێ
و به ڕێگه‌ی
(کێله‌شین)دا
پێ ده‌نێته
خاکی کوردستانی
ڕۆژهه‌ڵاته‌وه.
سه‌باره‌ت
به هاتنی بارزانییه‌کان
بۆ کوردستانی
ڕۆژهه‌ڵات
که هاوکات
بووه له‌گه‌ڵ
سه‌ره‌تای
پێکهاتنی حیزبی
دێمۆکراتی
کوردستان و
دواتر دامه‌زرانی
کۆماری کوردستان
(22ی ژانڤییه‌ی
1946) له شاری مهاباد
، گه‌لێک بیروبۆچوونی
جیاواز هاتوونه‌ته
ئاراوه، که
یه‌کێک له
به‌رچاوترینیان
ئه‌وه‌یه
گوایه هاتنی
بارزانییه‌کان
و مه‌لا مسته‌فای
بارزانی ترسێکی
زۆری خستووه‌ته
دڵی کورده‌کان
و به‌تایبه‌ت
شه‌خسی«قازی
محه‌مه‌د»ه‌وه
که‌وا له داهاتوویه‌کی
نزیکدا له
ته‌داره‌کی
دامه‌زرانی
ده‌وڵه‌تی
خۆیاندان.
با
بزانین ڕاستی
و دروستی ئه‌و
بیروبۆچوونه
تا کوێ بڕ ده‌کا
و، ئایا ده‌گه‌ڵ
واقیعی ڕووداوه‌کان
یه‌ک ده‌گرێته‌وه؟!
هه‌روه‌ک
ده‌زانین کاتێک
مه‌لا مسته‌فای
بارزانی له
وتووێژ و گفتوگۆ
ده‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی
ده‌وڵه‌تی
عێراق و هه‌روه‌ها
کارگێڕانی
سیاسیی بریتانیای
جێگیر له عێراق
به ئامانجی
دڵخواز نه‌گه‌یشت،
بۆ ئاخرین جار
له‌م قۆناخه‌دا
ڕاپه‌ڕی که ئه‌وه هاوکات
بوو له‌گه‌ڵ
کۆتایی هاتنی
شه‌ڕی دووهه‌می
جیهانی و، ئه‌وه‌ش
به‌و مانایه
بوو که هێزه‌کانی
بریتانیا ئێسته
ده‌یانتوانی
به فکر و خه‌یاڵێکی
ئاسووده‌وه
ئاگری شۆڕشی
بارزان که
له‌وانه بوو
له داهاتودا
هه‌ڕه‌شه
له به‌ژه‌وه‌ندی
وان و به تایبه‌ت
نه‌وتی که‌رکووک
بکا دابکوژێننه‌وه.
ئه‌وه‌ش
ده‌بێ بگوترێ
ئه‌گه‌ر تا
دۆێنی ئه‌مریکا
و ئینگلیس و
یه‌کێتی سۆڤێت
له شه‌ڕی دژی
نازیسمی هیتلێریدا
هاوپه‌یمان
بوون، هه‌ر
له دوای کۆتاییهاتنی
شه‌ڕی دووهه‌م
ئه‌و هێڵه
که‌مڕه‌نگ
ده‌بێته‌وه
و ده‌وڵه‌ته
ڕۆژئاواییه‌کان
ده‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی
دۆێنیان ده‌که‌ونه
ململانێ و ناکوکی
و، یه‌ک له
مه‌سه‌له
به‌رچاوه‌کانی
ئه‌و ناکۆکییه‌ش
کێشه‌ی کورد
و به‌تایبه‌ت
کشانه‌وه‌ی
هێزه‌کانی
یه‌کێتی سۆڤێت
له ناوچه‌ی
ژێر کۆنترۆڵ
(ئازه‌ربایجانی
ڕۆژئاوا و ڕۆژهه‌ڵات)
بوو. هه‌ربۆیه‌شه
کاتێک مه‌لا
مسته‌فای بارزانی
وێڕای هێزی
پێشمه‌رگه
و بنه‌ماڵه‌کانیان
ڕووده‌که‌نه
کوردستانی
ڕۆژهه‌ڵات،
زۆربه‌ی ده‌وڵه‌ته
دراوسێکان
تووشی دڵه‌ڕاوکێ
ده‌بن و، ته‌نانه‌ت
یه‌کێتی سۆڤێتیش
ــ جا چ به شێوه‌ی
گه‌مه‌ی دیپڵۆماسی
یان هه‌ر به
ڕاست هه‌ڵوێستی
سیاسیان وابووبێ،
به چاوێکی
شک و گومانه‌وه
سه‌یری هاتنی
بارزانییه‌کان
ده‌که‌ن و پێیانوابووه
مه‌لا مسته‌فای
بارزانی له
لایه‌ن ئینگلیسییه‌کانه‌وه
بۆ تێکده‌ری
و گێره‌شێوێنی
هاتۆته ئه‌ودیوی
سنوور، که
مێژوو ناتوانێ
ئه‌و ئۆباڵه
وه‌ئه‌ستۆ
بگرێ!
ئه‌وه‌ی
ڕاستی بێ، سۆڤێتییه‌کان
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا
که هیچ سیاسه‌ت
و به‌رنامه‌یه‌کی
ڕوون و به‌رچاویان
بۆ کێشه‌ی کورد
(لانیکه‌م ناوچه‌ی
ژێر کۆنترۆڵی
خۆیان ــ مهاباد
و شاره‌کانی
دیکه) نه‌بوو،
ده‌یانویست
له مه‌سه‌له‌ی
کورد و به‌تایبه‌ت
هاتنی بارزانییه‌کان، وه‌ک گه‌مه‌ی
دیپڵۆماسی و ئامرازی
گه‌یشتن به
به‌رژه‌وه‌ندییه
گشتییه‌کانی
دوای شه‌ڕ ده‌گه‌ڵ
ڕۆژئاوا که‌ڵک
وه‌رگرن. ئه‌وه‌ش
جه‌خت بکه‌مه‌وه
که ڕووسه‌کان
به هیچ بارێک
دامه‌زرانی
کۆماری کوردستانیان
به‌دڵ نه‌بوو،
ئه‌وان مه‌سه‌له‌ی
کوردیان به
تێکڕایی وه‌ک
مه‌سه‌له‌یه‌کی
ناوخۆیی ئازه‌ربایجان
چاو لێده‌کرد.
به
هه‌رحاڵ، ئه‌و
سه‌رچاوانه‌ی
که باس له‌وه‌ده‌که‌ن
که هاتنی بارزانییه‌کان
بۆ کوردستانی
ڕۆژهه‌ڵات،
دڵه‌ڕاوکێ
و نیگه‌رانی
خستۆته دڵی
کورده‌کانی
ئه‌و به‌شه
و ته‌نانه‌ت
شه‌خسی قازی
محه‌مه‌ده‌وه
ده‌گه‌ڵ واقیعی
ڕۆژ و فاکته‌کان
یاک ناگرێته‌وه.
مێژوو زۆر به
ڕوونی ئه‌وه
ده‌سه‌لمێنێ
که هه‌م قازی
محه‌مه‌د به
شێوه‌یه‌کی
زۆر سیاسییانه
و ئه‌مه‌گدارانه
له هێزی بارزانییه‌کان
ئه‌وپه‌ڕی
که‌ڵكی وه‌رگرت و، هه‌م
مه‌لا مسته‌فاش
ئه‌وپه‌ڕی
یه‌کدڵی و یه‌کڕه‌نگیی
خۆی له خزمه‌ت
به مه‌سه‌له‌ی
کورد و کۆماری
کوردستان(1946)
نیشان دا.
درێژه‌ی هه‌یه
• • •
سه‌رنج:
ــ (ئه‌و
گوتاره له
سه‌ر داوای
ماڵپه‌ڕی «کۆماری
کوردستان»
نووسراوه
ــ س. چ. هێرش)
بۆ
نووسینی ئه‌و
گوتاره، له‌م
سه‌رچاوانه‌ی
خواره‌وه
که پێوه‌ندییان به باسه‌که‌وه
هه‌بووه که‌ڵک
وه‌رگیراوه:
1) شه‌ڕه‌فنامه‌ی
شه‌ڕه‌فخانی
بدلیسی، هه‌ژار
کردویه به
کوردی ــ 1981،
(له شوێن چونێک:
هه‌ژار).
2) تاریخ
و مشاهیر کرد، تالیف:
بابا مردوخ
روحانی(شیوا)،
بخش دوم(جلد
سوم)، سروش،
تهران ـ 1371(به‌شی:
بارزانیان،
قازی محه‌مه‌د).
3) دیوید
مک داول، تاریخ معاصرکرد، ابراهیم
یونسی، 1380
4) با
این رسوایی،
چه بخشایشی؟ جاناتان
رندل، ترجمه: ابراهیم
یونسی.
5) حکومه‌تی
کوردستان،
ڕێبه‌ندانی
1324 ـ سه‌رماوه‌زی
1325، کورد له
گه‌مه‌ی سۆڤێتیدا،
نه‌وشیروان
مسته‌فا ئه‌مین
(لاپه‌ڕه‌کانی
78، 79 و 80).