له
10 ته‌موزى 1995 له
له‌نده‌نه‌وه
یاداشتێکم
پێشکه‌ش به
سه‌رۆکى شاندى
هه‌ردوو حیزبى
سه‌ره‌کى کوردستان
کرد که له
پاریس کۆببوونه‌وه
له‌سه‌ر بانگهێشتکردنى
حکومه‌تى فه‌ره‌نسی
بۆ چاره‌سه‌رکردنى
کێشه‌کانى
نێوانیان. کۆنفرانسه‌که
له‌ژێر چاودێرى
حکومه‌تى فه‌ره‌نساو
سه‌رۆک فرانسوا
میتێران سازکرابوو. پێشکه‌شکردنى
ئه‌و یاداشتنامه‌یه‌ش
هه‌ر بۆ چاره‌سه‌رکردنى
ئه‌و کێشه‌کانه
بوو له‌سه‌ر
بنه‌مایه‌کى
قانوونى وبه
میکانیزمێکى
عه‌مه‌لى له
ماوه‌ێکى دیارىکراودا
جێبه‌جێ بکرێت.
شه‌ڕى
ناوخۆیى زیانێکى
گه‌وره‌ى به
گه‌له‌که‌مان
گه‌یاند که
ئاکامه خراپه‌کانى
تائێستاش ماون،
دابه‌شبوونى
کوردستان به‌سه‌ر
دوو ئیداره‌دا
یه‌کێکه له‌و
ئاکامانه‌ى. به‌شدارىکردنى
دۆسته‌کانى
گه‌له‌که‌کمان،
به‌تایبه‌تى
سه‌ره‌ک کۆمارى
فه‌ره‌نسى
ئه‌و سه‌رده‌مه
و هاوسه‌ره‌که‌ى
بۆ چاره‌سه‌رکردنى
ئه‌و کێشانه
باشترین به‌ڵگه‌ن
که چه‌ند ناره‌حه‌ت
بوون له‌و شه‌ڕه‌و
هه‌موو توانایان
خستبووه گه‌ر
بۆ راگرتنى،
بۆیه داوایان
له هه‌ردوولا
کردبوو له
پاریس پێکه‌وه
دابنیشن بۆ
چاره‌سه‌رکردنى
هۆیه‌کانى
ئه‌و شه‌ڕه‌و
ئاکامه‌کانى. جێگاى داخه
سه‌رکرده‌کانى
ئه‌و دوو حیزبه
سوودیان له‌و
هه‌ڵه وه‌رنه‌گرت،
پاش ماوه‌ێکى
که‌م شه‌ڕى
ناوخۆیى ده‌ستى
پێکرده‌وه
و دوژمنانى
کورد به شێوه‌ێکى
ئاشکراتر ده‌ستیان
له‌کاروبارى
ناوخۆى کوردستان
وه‌رده‌دا
به مه‌به‌ستى
تێکدانى ئه‌و
باره تازه‌ى
خه‌ریک بوو
بچه‌سپێ له‌و
به‌شه رزگارکراوه‌ى
کوردستان. وه‌زاره‌تى
ده‌ره‌وه‌ى
ئه‌مریکا پاش
چه‌ند ساڵێکى
تر که‌وته
هه‌وڵى راگرتنى
ئه‌و شه‌ڕه،
له‌ئاکامدا
سه‌رکرده‌کانى
ئه‌و دوو حیزبه
بانگکران بۆ
واشنتۆن، به ئاماده‌بوونى
وه‌زیرى ده‌ره‌وه
مادلێن ئۆلبرایت
رێککه‌وتنامه‌یه‌کى
دووقۆڵی له
هاوینى 1998 مۆرکرا
که به‌داخه‌وه
هه‌موو به‌نده‌کانى
جێبه‌جێ نه‌کران.
وه‌ک
له‌سه‌ره‌وه
ئاماژه‌مان
بۆ کردووه،
یه‌کێک له
ئاکامه خراپه‌کانى
ئه‌و شه‌ڕه
خۆکوژیه دابه‌شبوونى
ناوچه ئازادکراوه‌کانى
کوردستان بوو
به‌سه‌ر دوو
ئیداره‌ى جیاوازدا
له‌سه‌ر بنه‌ماى
حیزبایه‌تى
ته‌سک.
له‌ماوه‌ى
ئه‌و چه‌ند
ساڵه‌دا دوو
ئیداره‌ى جیاواز
چه‌نده‌ها
قانوون‌یان
دانا که تا
ئێستاش کاریان
پێ ده‌کرێ،
جگه له دروستبوونى
دوو سوپا‌و دوو
ده‌زگاى پۆلیس
و ئاسایش و چه‌ند
ده‌زگایه‌کى
تر که ئیٍستا هه‌وڵى
یه‌کخستنه‌وه‌یان
ده‌درێ.
خۆشبه‌ختانه
سه‌رکرده‌کانى
ئه‌و دوو حیزبه
گه‌یشتنه
ئه‌و قه‌ناعه‌ته
که کێشه‌ى
نێوانیان به
زه‌برو توند‌و
تیژى چاره‌سه‌رناکرێت،
بۆیه له‌سه‌ره‌تاى
ساڵى 2006 له‌به‌رده‌م
په‌رله‌مانى
کوردستان و
به‌ئاماده‌بوونى
سه‌فیرى چوار
ده‌وڵه‌تى
ئه‌ندامى هه‌میشه‌یى
ئه‌نجومه‌نى
ئاسایشى سه‌ر
به نه‌ته‌وه
یه‌کگرتووه‌کان
رێککه‌وتنامه‌ێکی
تر‌ى دووقۆڵیان
مۆرکرد بۆ یه‌کخستنه‌وه‌ى
هه‌ردوو ئیداره‌که. خه‌ڵکى کوردستان
داواده‌که‌ن
ئه‌و رێککه‌وتنامه
سه‌ره‌تاێکى
باش بێت بۆ چاره‌سه‌رکردنى
هه‌موو کێشه‌کانى
نێوان ئه‌و
دوو ئیداره‌یه‌و
یه‌کخستنه‌وه‌یان. گه‌ر به
ووردى ته‌ماشاى
به‌نده‌کانى
ئه‌و رێککه‌وتنامه‌یه
بکه‌ین ده‌بینین
هه‌ندێکیان
پێویستیان
به روونکردنه‌وه‌ى
زیاتر هه‌یه. گیۆراگرتن
له راوبۆچوونى
لایه‌ن و که‌سانى
ده‌ره‌وه‌ى
ئه‌و رێککه‌وتنامه‌یه
ده‌بێته هۆى
سه‌رکه‌وتنى
پرۆسه‌ى یه‌کخستنه‌وه‌ى
ئه‌و دوو ئیداره‌یه و جێبه‌جێ
کردنى به‌نده‌کانى
ئه‌و رێککه‌وتنامه‌یه
که سه‌رکه‌وتنه
بۆ هه‌موو گه‌لى
کورد، به‌ڵام
خوانه‌خواسته
سه‌رنه‌که‌وتنیان
ده‌بێته هۆى
کاره‌ساتێکى
گه‌وره‌تر
که ئاکامه‌کانى
هه‌موو کورد
ده‌گرێته‌وه. له‌م روانگه‌وه
ده‌بێ ته‌ماشاى
به‌شدارىکردنى
که‌سانى تر
به پۆزیتیڤانه
بکرێت له‌م
پرۆسه‌یه‌دا،
به‌مه‌رجێ
به‌شدارىکردنیان
بابه‌تیانه
بێ و له پێناو
جێبه‌جێ کردنى
به‌نده‌کانى
به چاکترین
شێوه و
بێ دواکه‌وتن.
ئه‌م
یاداشته‌ى
لێره‌دا بڵاوده‌کرێته‌وه
ده ساڵێک له‌مه‌وبه‌ر
له گۆڤارێکى
کوردى له ئه‌وروپا
بڵاوکراوه‌ته‌وه. له‌و باوه‌ره‌دام
به‌شێک له
ناوه‌رۆکه‌که‌ى
بۆ ئه‌مرۆش
سوودمه‌ند
ده‌بن، چونکه
به‌شێک له
کێشه‌کانى
نێو ئه‌و دوو
ئیداره‌یه
به روونى له‌و
رێککه‌وتنامه‌یه‌دا
چاره‌سه‌رنه‌کراون.
ده‌قى
یاداشتنامه‌که:
له‌نده‌ن 10 ته‌موزى
1995
پاش
هه‌ڵبژاردنى
په‌رله‌مانى
کوردستان و
پێکهێنانى
حکومه‌تى هه‌رێم،
خه‌ڵکى کوردستان
به ئومێدى
ئه‌وه‌بوون
کاروبارى وڵات
بکه‌وێته
ژێرده‌ستى
ده‌زگاکانى
هه‌رێم که
سیفه‌تى شه‌رعیان
له‌سه‌ر ئاستى
ناوه‌وه‌و
ده‌ره‌وه‌دا
وه‌رگرتبوو. به‌ڵام ده‌ست
تێوه‌ردانى
حیزبه سیاسییه‌کان،
به‌تایبه‌تى
ئه‌و دوو حیزبه
سه‌ره‌کیه‌ى،
بوونه هۆى
ئه‌وه بارودۆخى
وڵات به‌ره‌و
ئاسایى‌و حوکمى
قانوون نه‌روات. حیزبه سیاسییه‌کان
ده‌بوو پاش
قۆناغى هه‌ڵبژاردن
و ناولێنانى
حکومه‌تى هه‌رێم
خه‌ریکى جم
وجۆڵ و ململانێى
دیموکراسیانه
بن و هه‌وڵى
چه‌سپاندن
و گه‌شه پێدانى
ئه‌و ده‌زگایانه
بده‌ن، که‌چى
له‌سه‌رتاوه
خه‌ریکى ململانێى
نائاشتیانه‌و
دابه‌شکردنى
میرات بوون
و کاره سه‌ره‌کیه‌کان
هه‌ر به‌ده‌ست
حیزبه‌کان
مانه‌وه،
ئه‌مه‌ش بووه
هۆى ئه‌وه
که حیزبایه‌تى
نه‌ک لێهاتوویىو
لێزانى ببێته
سه‌نگى ناولێنانى
فه‌رمانبه‌ران
و کارمه‌ندان
له‌و ده‌زگایانه‌دا. هه‌ندێ له‌و
که‌سانه‌ى
که تازه ببوون
به ئه‌ندام
له‌و حیزبانه‌و
بێ ته‌ماشاکردنى
رابوردوویان،
پڵه‌و پایه‌یان
پێ دراو توانیان
بێ ئه‌وه‌ى
هه‌ستى پێ بکرێ،
سوود له‌و پله‌و
پایه‌یان وه‌ربگرن
و پاشان بوونه
مایه‌ى فیتنه‌ى
نێوان ئه‌و
دوو حیزبه
سه‌ره‌کیه. ئه‌مانه‌و
هه‌ندێ گرفتى
تر که په‌یوه‌ندیان
به بارى ناوه‌وه‌و
ده‌ره‌وه‌ى
وڵاته‌وه
هه‌بوو، کۆسپى
گه‌وره‌تریان
لێ په‌یدابوو
که بوونه
هۆى ئه‌وه
پرۆسه‌ى دامه‌زراندنى
ده‌زگاکان
له‌سه‌ره‌تاوه
له‌سه‌ر بناغه‌ێکى
راست و دروست
دروست نه‌بن. وه‌ک قانوونناسێکى
کورد و بابه‌تیانه
هه‌ندێ پێشنیاز
ده‌خه‌مه
پێش چاوتان
به‌ئومێدى
هه‌وڵدان بۆ
دامه‌زراندنى
قه‌واره‌ێکى
قانوونى له
کوردستاندا
که ده‌ستێوه‌ردانى
دوژمن نه‌توانێ
کاری تێ بکات. پێویسته
له‌سه‌ره‌تاوه
هه‌وڵى چاره‌سه‌رکردنی
ئه‌م خاڵانه‌ى
خواره‌وه‌ن
بدرێت:
1- دامه‌زراندنى
سوپاێکى نیزامى
دیسیپلینى
له جیاتى ئه‌و
هێزه چه‌کداره
حیزبیانه‌ى
هه‌ن.
"سوپاى یه‌کگرتووى
کوردستان"
که له 23 – 1 – 1993 دامه‌زرا
به پێی نیسبه‌تێکى
دیارىکراو
بۆ چه‌ند حیزبێکى
گه‌وره‌و بچوک،
جیاوازییه‌کى
ئه‌وتۆى له‌گه‌ڵ
شێوه‌ى جارانى
میلیشیه‌کانى
پێش ئه‌و ده‌مه
نییه، بۆیه
هه‌تا ئه‌م
سوپایه یه‌کگرتووه
دانه‌مه‌زرێت
و ئیلتزام به
بریاره‌کانى
فه‌رمانده‌ى
گشتى سوپا‌و
حکومه‌تى هه‌رێمه‌وه
نه‌کات، ناکۆکى
نێو حیزبه‌کان
ره‌نگ ده‌داته‌وه
له‌ناو ئه‌و
سوپایه‌دا.
ئه‌م
سوپایه یه‌کگرتووه‌ى
که باس له
یه‌کخستنه‌وه‌ى
ده‌که‌ین،
به چه‌ند قۆناغێک
داده‌مه‌زرێت:
ئا–
ئه‌و هێزه
چه‌کدارانه‌ى
ئێستا هه‌ن
و به‌شێکیان
له کۆنه پێشمه‌رگه‌که‌کان
پێکهاتووه،
پێویسته هێدى
هێدى ژیانى
چاکیان بۆ دابین
بکرێت و له
شوێنى ئه‌واندا
سوپاێکى نیزامى
دیسیپلینى
دابمه‌زرێ
که زیاتر ئه‌فسه‌ره
نیشتمان په‌روه‌ره‌کان
رۆڵى سه‌ره‌کیان
تێیدا هه‌بێ.
ب
– به‌رپاکردنى
سیسته‌مى "
ته‌جنید" له‌سه‌رانسه‌رى
کوردستاندا،
پاش ئه‌وه‌ى
سه‌رژمێریێکى
ووردو راسته‌قینه
له کوردستان
رێکده‌خرێت. هه‌ڵبه‌ته
ئه‌م کاره
به رۆژو دوو
رۆژێک ناکرێت
به‌ڵکو ماوه‌ى
ده‌وێ، به‌ڵام
گرنگ ئه‌وه‌یه
له ئێستاوه
ده‌ستى پێ بکرێت
له‌لایه‌ن
حکومه‌تى تازه‌ى
کوردستانه‌وه
به پشتیوانى
هه‌موو لایه‌نه
سیاسییه‌کان.
2 -
له‌به‌ر ئه‌وه‌ى
به‌رگرى کردن
له نیشتمان
ئه‌رکى هه‌موو
کوردێکى دڵسۆزه،
بۆیه ئه‌و
چه‌کانه‌ى
ئێستا به ده‌ستى
خه‌ڵکه‌وه‌ن
که نزیکه‌ى
دوو سه‌د هه‌زار
پارچه چه‌ک
ده‌بن، ئێستا
کۆ نه‌کرێنه‌وه
به‌شێوه‌ى
ده‌ست به‌سه‌رداگرتن
(مصادرة)، به‌ڵکو "هێزى
به‌رگرى میللى"
له‌و خه‌ڵکانه
دروست بکرێت
که چه‌کیان
هه‌یه به‌ڵام
له‌ژێر چاودێرى
وه‌زاره‌تى
پێشمه‌رگه‌دا. پێویسته
ژماره‌و جۆرى
ئه‌و چه‌کانه
بنووسرێن و
کارتى تایبه‌تی
بۆ خاوه‌نده‌کانیان
بکرێت، بێ ئه‌وه‌ى
مافى هه‌ڵگرتنیان
هه‌بێ له‌ده‌ره‌وه‌ى
ماڵه‌کانیان. ئه‌مه ده‌بێته
هۆى ده‌ستنیشانکردنى
ئه‌و چه‌کانه‌و
خاوه‌نده‌کانیان،
هه‌روه‌ها
ده‌بێته هۆى
که‌م کردنه‌وه‌ى
تاوان و دزى
که ئێستا هه‌ندێ
له‌و چه‌کدارانه
ده‌یکه‌ن. هه‌ڵبه‌ته
دیارىکردنى
خاوه‌ن چه‌ک
و جۆرى چه‌که‌کان
له‌سه‌رانسه‌رى
کوردستاندا
ده‌بێته هۆى
دۆزینه‌وه‌ى
ئه‌و جۆره
تاوانانه
به شێوه‌یه‌کى ئاسانتر. ئه‌و که‌سانه‌ى
چه‌که‌کانیان
ئاشکرا ناکه‌ن
سه‌ر به‌هه‌ر
حیزب و گرووپێک
بن، پێویسته
به پێى قانوون
ره‌فتاریان
له‌گه‌ڵدا
بکرێت.
3– پێویسته
هه‌ڵگرتنى
چه‌ک له‌ناو
شار‌و شارۆچکه‌کاندا
قه‌ده‌غه
بکرێت.
ده‌بێ ئه‌م
قه‌ده‌غه‌کردنه
به‌ته‌واوى
له‌لایه‌ن
هێزى پۆلیس
و ئاسایشه‌وه
جێبه‌جێ بکرێت.
4– دامه‌زراندنى
هێزى پۆلیس
و ئاسایش له‌سه‌ر
بناغه‌ى نیزامى
دیسیپلینى،
به‌بێ ره‌چاوکردنى
په‌یوه‌ندى
حیزبیان، به
مه‌رجێ رابوردوویان
پاک بێ.
پێویسته
سوود له ده‌رچووانى
کۆلیجه‌کانى
قانوون و ئاداب
و زانیارى وه‌ربگیرێ،
پاش مه‌شق پێ
کردنیان، پله‌ى
ئه‌فسه‌ریان
پێ بدرێ له‌و
ده‌زگایانه‌دا. به‌کورتى
ئه‌رکى جێبه‌جێ
کردنى قانوون
ده‌بێ بکه‌وێته
ئه‌ستۆى پۆلیس
و ئاسایش، نه‌ک
هێزى پێشمه‌رگه.
5– یه‌کخستنه‌وه‌ى
ده‌زگاکانى
راگه‌یاندنى
حیزبه‌کان
له مه‌یدانى
رادیۆ‌و ته‌له‌ڤزیۆندا. به‌داخه‌وه
ئه‌و ده‌زگایانه
له رووداوه‌کانى
مانگى ئایارى
1994 ده‌ورێکى
خراپیان بینى
له یه‌کترازانى
ریزه‌کانى
ناو خه‌ڵک،
چونکه ئه‌و
ده‌زگایانه
ده‌چنه ناو
هه‌موو مالێکه‌وه،
به‌گه‌وره‌و
بچوکه‌وه
ته‌ماشایان
ده‌که‌ن یان
گوێیان لێ راده‌گرن. چاکتره
ئه‌م ده‌زگایانه
له ژێر چاودێرى
ده‌زگاێکى
نیمچه سه‌ربه‌خۆى
وه‌ک ده‌زگاى
بریتانى BBC بن.
6– پاکسازىکردنى
ده‌زگاکانى
هه‌رێم له
کۆنه پیاوانى
رژێمى به‌عسىو
دزو به‌رتیل
خۆر که به‌داخه‌وه
له‌م ماوه‌دا
ژماره‌یان
زۆرتر بوون. ده‌کرێ له
هه‌موو وه‌زاره‌تێکدا
لیژنه‌ى تایبه‌ت
دروستبکرێت،
له‌که‌سانى
ناسراوو لێوه‌شاوه‌و
رابوردوو پاک
بۆ کۆڵینه‌وه
له رابوردووى
ئه‌و که‌سانه. پێشنیازه‌کانى
ئه‌م لیژنانه
که پێویسته
به نهێنى بمێننه‌وه،
بخرێنه به‌رده‌م
وه‌زاره‌تى
په‌یوه‌ندیدار
یان ئه‌نجومه‌نى
وه‌زیران تا
بریاریان له‌سه‌ر
بدرێت.
7– دانانى
قانوونێکى
تازه بۆ ئه‌نجومه‌نى
وه‌زیران تێیدا
ده‌سه‌ڵاتى
ئه‌نجومه‌ن
و سه‌ره‌ک وه‌زیران
و وه‌زیره‌کان
دیارى بکرێن. ده‌کرێ سوود
له پرۆژه‌ى
قانوونى ئه‌نجومه‌نى
وه‌زیران وه‌ربگیرێ
که له‌سه‌ره‌تاى
مانگى ته‌مووزى
1992 (ده‌سته‌ى
قانوونى باڵا)
ئاماده‌ى کردبوو
و خرایه به‌ر
ده‌ستى حکومه‌تى
ئه‌و سه‌رده‌مه‌وه،
تێیدا ده‌سه‌ڵاته‌کانى
ئه‌نجومه‌نى
وه‌زیران و
سه‌ره‌ک وه‌زیران
و وه‌زیره‌کان
به‌روونى دیارىکرابوون. سه‌باره‌ت
به ده‌سه‌ڵاتى
سه‌ره‌ک وه‌زیران
وجێگره‌که‌ى،
سه‌ره‌ک وه‌زیران
به‌شێک له
ده‌سه‌ڵاته‌کانى
بداته جێگره‌که‌ى. جێگرى وه‌زاره‌ته‌کان
( که به هه‌ڵه
به جێگرى وه‌زیر
ناوده‌برێ)،
کاتى خۆى له‌به‌ر
هۆى سیاسى‌و
حیزبایه‌تى
ناولێنراون،
چاکتره ئه‌و
پۆستانه نه‌مێنن،
چونکه کاره‌کانى
وه‌زاره‌ته‌کان
ئه‌وه‌نه‌ده
زۆر نین که
پێویست به
جێگرى وه‌زاره‌ت
بکات.
ئه‌و که‌سانه‌ى
ئێستا پۆستى
جێگرانى وه‌زاره‌ته‌کانیان
هه‌یه‌و توانا‌و
لێوه‌شاوه‌یى
خۆیان سه‌لماندووه،
ده‌کرێ وه‌ک
راوێژکار له
وه‌زاره‌ته‌کان
یان له ئه‌نجومه‌نى
وه‌زیران بمێننه‌وه،
یان له کابینه‌ى
تازه‌دا بکرێن
به وه‌زیر. له حاڵه‌تی
بریاردان له‌سه‌ر
مانه‌وه‌یان،
ده‌بێ شاره‌زاو
پسپۆر بن له‌و
بوارانه‌ى
کارى تێدا ده‌که‌ن.
8– ده‌بوو
ده‌ستوورێک
بۆ هه‌رێمى
کوردستان پاش
په‌سه‌ندکردنى
سیسته‌مى فیدرالى
له ئۆکتۆبه‌رى
ساڵى 1992 ئاماده‌بکرێت،
تێیدا ئه‌رکه‌کانى
ده‌زگاکانى
هه‌رێم، به
تایبه‌تى هى
په‌رله‌مان
و حکومه‌ت،
دیارى بکرێت،
له‌گه‌ڵ شێوه‌ى
به‌کارهێنانى
ده‌سه‌ڵاته‌کان،
جگه له ده‌ستنیشانکردنى
ماف و ئازادیه‌کانى
هاوڵاتیان.
پرۆژه‌ى
ده‌ستووری
هه‌رێمى کوردستان
له ئۆکتۆبه‌رى
1992 ئاماده‌کراوه‌و
خرایه به‌رده‌ستى
حکومه‌تى هه‌رێم
و په‌رله‌مان. له کاتى
خۆیدا (ده‌سته‌ى
قانوونى باڵا)
پێشنیازى پێکهێنانى
لیژنه‌یه‌کى
کرد که هه‌ر
سێ ئه‌ندامانى
ئه‌و ده‌سته‌یه‌و
چه‌ند ئه‌ندامێکى
لیژنه‌ى قانوونى
په‌رله‌مانى
تێدا بێ بۆ كۆڵینه‌وه له‌و
برۆژیه. پرۆژه‌که
پاشتر به‌دوا
شێوه‌ى دابرێژرێت
وبڵاوبکرێته‌وه
بۆ ئه‌وه‌ى
هه‌موو لایه‌ن
و که‌سێک بتوانێ
راو سه‌رنجى
خۆى ده‌رباره‌ى
ده‌رببرێ. ئه‌و لیژنه‌یه
پاش ماوه‌ێکى
تر ته‌ماشاى
ئه‌و بۆچوونانه
بکات و پرۆژه‌که
به‌دوا شێوه‌ى
بخرێته به‌رده‌م
په‌رله‌مان
بۆ کۆڵینه‌وه
له‌سه‌ر به‌نده‌کانىو
په‌سه‌ندکردنى.
له‌و
نووسراوه‌ى
له‌گه‌ڵ ئه‌و
پرۆژه ده‌ستووره‌ى
که (ده‌سته‌ى
قانوونى باڵا)
ئاماده‌ى کردبوو
و ئاراسته‌ى
سه‌رۆکایه‌تى
په‌رله‌مان
حکومه‌ت کرابوو
روونکرابووه‌وه
که دوو رێگا
بۆ په‌سه‌ندکردنى
ده‌ستوور هه‌یه:
یه‌که‌میان
رێگاى ده‌نگدان
به رێفه‌راندۆم
به (ئا) یان (نا)،
دووه‌م به‌وه‌ى
پرۆژه‌که
بخرێته به‌رده‌ست
په‌رله‌مان
تاکو لێى بکۆڵێته‌وه‌و
پاشان به‌زۆرینه‌ى
ده‌نگ یان به
دوو له‌سه‌ر
سێى ده‌نگى
ئه‌ندامانى
په‌سه‌ندى
بکرێت.
له حاڵه‌تى
یه‌که‌مدا
هیچ جۆره ده‌ستکارییه‌ک
له پرۆژه‌که
ناکرێت وبه‌سه‌رهاتى
وڵاتانى جیهانى
سیێه‌م سه‌لماندوویانه
که رێفه‌راندۆم
پرۆسه‌ێکى
شه‌کلیه،
به‌ڵام له
حاڵه‌تى دووه‌مدا
په‌رله‌مان
ده‌توانێ له
پرۆژه‌که
بکۆڵێته‌وه‌و
ده‌ستکارى
بکات ئه‌وجا
په‌سه‌ندى
بکات.
9– بارى
ئێستاى کوردستان
به‌هۆى شه‌ڕى
ناوخۆییه‌وه
پێویست به
گۆرانکارى
ده‌کات له
شێوه‌ى حوکمرانى
کردنى وڵات
و فراوانکردنى
حکومه‌ته‌که‌ى. چاکتره
حکومه‌تێکى
تازه به به‌شدارىکردنى
هه‌ردوو حیزبى
سه‌ره‌کى و
حیزبه‌کانى
تر‌و که‌سانى
تر پێک‌بێت،
به‌مه‌رجێ
ئه‌و که‌سانه‌ى
به‌شدارى له
کابینه‌ى تازه‌دا
ده‌که‌ن که‌سانى
شاره‌زاو لێوه‌شاوه
بن و جێگاى متمانه‌ى
خه‌ڵک بن و قسه‌یان
له‌سه‌ر نه‌بێ
له‌سه‌ر رابوردوویان
یان ده‌ستپێسیان. چاکتره
وه‌زاره‌ته‌کانى
پێشمه‌رگه‌و
ناوخۆ به‌ده‌ستى
که‌سانێکه‌وه
بن سه‌ر به‌و
دوو حیزبه
سه‌ره‌کیه
نه‌بن تا بتوانن
ئه‌رکه‌کانى
سه‌رشانیان
بێلایه‌نانه
ئه‌نجام بده‌ن،
چونکه له‌م
قۆناغه‌دا
ده‌بێ هیزى
پێشمه‌رگه‌و
ده‌زگاى پۆلیس
و ئاسایش یه‌کبخرێنه‌وه. وه‌زاره‌تى
ناوخۆ رۆلێکى
سه‌ره‌کی ده‌بێ
له سه‌رپه‌رشتیکردن
و ئه‌نجامدانى
هه‌ڵبژاردنى
داهاتوو که
پێویسته شه‌فافانه
ئه‌نجام بدرێت.
ئه‌گه‌رحکومه‌تى
تازه‌ى کوردستان
حکومه‌تێکى
به‌ره‌ى نیشتمانى
بێ و هه‌موو
لایه‌نه سیاسییه‌کانى
کوردستان به‌شدارى
تێدا بکه‌ن،
ده‌توانێ ئه‌رکه‌کانى
سه‌رشانى جێبه‌جێ
بکات و په‌رله‌مانیش
باشتر هاوکارى
له‌گه‌لدا
بکات.
10–
شه‌ڕى ناوخۆیى
بووه‌ته هۆى
ئه‌وه هه‌ژارانى
کوردستان له
ژیانێکى کوله‌مه‌رگیدا
ده‌ژین، بۆیه
پێویسته حکومه‌تى
داهاتووى کوردستان
هه‌وڵى جیددى
بدات بۆ چاککردنى
بارى ژیانى
ئه‌و خه‌ڵکه
له‌هه‌موو
رووێکه‌وه
و یارمه‌تیان
بدات.
11- هه‌روه‌کو
به‌شى زۆرى
لایه‌نه‌کان
و که‌سانى تریش
له‌ناوه‌وه‌و
ده‌ره‌وه‌ى
کوردستان داواده‌که‌ن،
پێویسته رێگا
خۆش بکرێت بۆ
به‌ستنى کۆنگره‌یه‌کى نیشتمانى
فراوان که
نوێنه‌رانى
هه‌موو پارت
و رێکخراوه
جیاوازه‌کان
و که‌سانى بێلایه‌ن
له ناوه‌وه‌و
ده‌ره‌وه‌ى
کوردستان به‌شدارى
تێدا بکه‌ن. ئه‌رکى ئه‌م
کۆنگره‌یه
دانانى په‌یمانێکى
نه‌ته‌وایه‌تى
بێ بۆ ئێستا‌و
بۆ پاشه‌ڕۆژى
نزیک و دوورى
کوردستان. ئه‌م کاره
ده‌کرێ بخرێته
ئه‌ستۆى لیژنه‌ێکى
ئاماده‌کار
که نوێنه‌رى
هه‌موو لایه‌نه‌کان
به‌شدارى تێدا
بکه‌ن.
ئه‌م
چه‌ند خاڵانه
وه‌ک پێشنیاز
ده‌یانخه‌مه
به‌رچاوتان،
به‌ئومێدى
ئه‌وه‌ى رێگاخۆشکه‌ر
بن بۆ چاره‌سه‌رکردنى
ئه‌و کێشانه‌ى
هاتوون بۆ چاره‌سه‌رکردنیان.
ئومێدى
سه‌رکه‌وتنتان
بۆ ده‌خوازم.