|
|
 |
دوعایه‌ك
بكه‌و هه‌موو
بڵێین ئامین
(دوعای یه‌كه‌م)
•
كه‌ژاڵ ئیسماعیل
|
|
هه‌ندێ جار
زۆر بێده‌نگه
و ورته‌یه‌ك
له زاری نایه‌ته
ده‌ره‌وه،
هه‌ندێ جاریش
هه‌ر بۆڵه‌ی
یه‌ت، خۆی نه‌بێت
كه‌س نازانێت
چی ئه‌وێت..
پێم وابێت ئه‌بۆڵێنێ
و به‌ده‌م خۆیه‌وه
قسه له‌گه‌ڵ
خۆی ده‌كات،
سه‌رزه‌نشتی
باوكی ده‌كات...
ئه‌گه‌ر باوكم
له مه‌كته‌ب
ده‌ری نه‌هێنامایه
و نه‌یخستمایه
به‌ر شاگردی
و بیهێشتایه
مه‌كته‌ب ته‌واو
بكه‌م ئێستا
منیش شتێكم
بۆ خۆم پچڕیبوو.
مه‌به‌ستم
ئه‌وه‌یه زۆر
زیره‌ك بووم،
ئه‌گه‌ر بمخوێنایه
ئێستا شه‌هاده‌یه‌كی
به‌رزم ئه‌بوو...
ئێ باشه! خۆ ساڵانێك
بوو كوردوه‌ته‌نی
به‌رزترین
شه‌هاده یه‌ك
سه‌لك تووری
نه‌ئه‌كرد
و هه‌رچی خاوه‌ن
قه‌ڵه‌م و وه‌زیفه
و خاوه‌ن شه‌هاده
هه‌بوون هه‌موو
خه‌ریك بوو
له برسا بمرن.
كه‌س له‌تاوی
ده‌رگا و په‌نجه‌ره
فرۆشتن و داماوی
بیری شه‌هاده‌ی
نه‌بوو ئیتر
بۆڵه‌ی چیته!
تۆش تازه بیرت
كه‌وتۆته‌وه
جا بۆ ناچی له
مه‌سائی بخوێنی
و بچیته جامعه‌ی
ئه‌هلی.. ئه‌ڵێن
هه‌تا شه‌ست
ساڵ وه‌رئه‌گرێت
و زۆر سووكیشه،
پێچی مێزه‌رێكه.
بریا به‌درێژایی
عومرم بۆ كه‌س
نه‌ژیامایه
و هه‌ر خۆم و
خۆم ئێستا هه‌رچی
باشه ئه‌مبوو.
ئای چۆن عومری
خۆمم به زایع
یا و بۆ خه‌ڵك
ژیام و بیری
خۆمم نه‌بوو..
ئاخخخخخخ هه‌ژاری..! ئه‌گه‌ر
پیاو بویتایه
ئێستا هه‌قی
ماندووبوون
و عومری خۆمم
لێ ئه‌كردیته‌وه
و ده‌مێك بوو
كوشتبوومی
تا كه‌سیكه
وه‌ك من گیره‌وه
نه‌بوایه به‌ده‌سته‌وه.
به‌خوا منیش
له‌گه‌ڵتام، فه‌قیری
ناخۆشه و ده‌ردێكه
زۆر له‌سه‌رخۆ
مرۆڤ ئه‌كوژێت
به‌ڵام به درێژایی
ته‌ئریخ هه‌ر
هه‌بووه و ده‌رمانێكی
وای بۆ نه‌دۆزراوه‌ته‌وه
تا چاره بكرێت،
پێم وایه هه‌ر
ئه‌مێنێ له
سه‌دان ڤایرۆسی
كوشنده‌ی وه‌كو
شێرپه‌نجه و ئه‌نفلۆنزای
باڵنده خه‌ته‌رتره
و زوو پیاوی
فه‌قیر ئه‌كوژێت.
ئه‌ڵێن سوننه‌تولحه‌یاته
و ئه‌گه‌ر فه‌قیر
نه‌بێت ده‌وڵه‌مه‌نیش
نابێت، به‌وه
فه‌قیری داماو
هه‌ڵئه‌خه‌ڵه‌تێنن،
ناهه‌قت ناگرم
ڕقت له فه‌قیرییه
هێن چاره‌ی
گرانه باوه‌ڕ
ناكه‌م كه‌س
چاره‌ی بوێت،
چاریش نییه!
ئێ، وا ووتمان
هه‌ژاری بۆته
هۆی ته‌واونه‌كردنی
خوێندن و بۆڵه
بۆڵ، باشه ئه‌ی
عومری خۆت بۆ
به زایع یا و
خۆت كرد به قوربانی
خه‌ڵكی، به‌ده‌ردی
خۆت ئه‌ڵێی
توخوا خه‌ڵكینه
كه‌ی زه‌مه‌نی
ئه‌وه ماوه
كه‌س بۆ كه‌س
بژی؟! ئه‌مه
رۆژێكه ئه‌بێ
بڵێی (ئۆخه‌ی
ئۆخه‌ی هه‌ر
كه‌س بۆ خۆی!)
له قاموسیشا
نه‌هاتووه
ئه‌و باسه.
من ئه‌ڵێم خوا
ره‌حمت پێ بكات
هه‌ر باشه كه
شێتیش نابیت
تۆ ئه‌و هه‌موو
چه‌رمه‌سه‌ری
و داماوییه‌ت
دیوه، له‌به‌ر
خۆته‌وه هه‌ر
ئه‌بۆڵێنی
هێشتا زۆرت
ماوه بۆ شێتی...
هه‌تا ئێواره
ببۆڵێنی خۆ
له‌سه‌ر ناوچه‌وانت
نه‌نووسراوه«ئه‌مه
كوڕی چاكه»،
ئه‌مه‌نه‌ی
ئه‌بۆڵێنی
دوعایه‌ك بكه
و هه‌موو بڵێین
ئامین: «خوا ئه‌قڵی
نه‌یا به خۆم
بیدا به‌ئه‌ولادم!».
• • •
تێبینی: خوێنه‌رانی
به‌ڕێز ئه‌م
بابه‌ته هیچ
په‌یوه‌ندی
نییه به كه‌سێكی
دیاریكراوه‌وه
ته‌نها بیرۆكه‌ی
خۆمه و له
ڕووداو و به‌سه‌رهاتی
ڕۆژانه وه‌رم
گرتوون، هه‌وڵ
ئه‌ده‌م به
پێی توانا به
زنجیره ئه‌م
بابه‌ته بڵاو
بكه‌مه‌وه.
له بابه‌ته‌كه‌دا
كه‌سایه‌تییه‌كم
دروست كردووه
و له‌گه‌ڵیدا
ئه‌دوێم، چاوه‌ڕێی
دوعای داهاتووبن.
|
|
|