|
|
 |
نیقمه‌تی
جگه‌ره و نیعمه‌تی
مریشك
دوعای دووه‌م
• كه‌ژاڵ
ئیسماعیل
|
|
دیسان
بۆڵه‌بۆڵه‌كه‌یه
و وه‌ك غه‌درێكی
گه‌وره‌ی لێكرابێت
رۆژگاری داوه‌ته‌به‌ر
توانج و پلار،
هه‌رچی با به
ده‌واری شڕی
نه‌كردبێت
به‌ڕۆژگاری
ده‌كات..
ئاخر ئه‌بێت
سوودی جگه‌ره‌چی
بێت من خۆم فێركردووه؟
رۆژێك جگه‌ره‌نه‌خۆم
وه‌ك شێتم لێیه‌ت.
جارێ خۆ ئه‌گه‌ر
شه‌وێك لێم
ببڕێت ئه‌بێ
تاوه‌كو به‌یانی
له‌ناو جێ‌دا
ته‌پوتل به‌م.
به زاتی خوا
هه‌ركه گوێم
له ناوی جگه‌ره‌بوو
یه‌كسه‌ر بۆنه‌كه‌ی
هات به‌لووتماو
دڵم گیرا. جارێ
له‌به‌ر خۆمه‌وه
ووتم خوایه
خێر بێت! تۆ
بڵێی باسی جگه‌ری
مریشك بكات،
چونكه‌جگه‌ره‌ئه‌كێشرێت
ناخورێت. ئه‌م
هه‌موو ساڵه
فێری ئه‌وه
نه‌بووبێت
بڵێ جگه‌ره‌ئه‌كێشم؟!
به‌موناسه‌به‌ی
جگه‌ره‌وه
مریشكم بیر
كه‌وته‌وه،
ئه‌و نیعمه‌ته‌به
له‌زه‌ته
چۆن ده‌ردی
تێكه‌وت و وا
قڕئه‌بێت ئه‌و
په‌له‌وه‌ره
جوان و موفیده!!
ئه‌ی ئه‌و هه‌موو
قه‌ل و قازه
نازدارانه
كه چه‌ند رۆژێك
له‌مه‌وبه‌ر
له‌دیمه‌نێكی
تراجیدی دڵته‌زێندا
له لایه‌ن
هه‌ردوو وه‌زاره‌تی
كشتوكاڵ و ته‌ندروستی
كوردستانی
باشووره‌وه
جینۆساید كران
و هه‌ر به زیندوێتی
و به‌له‌شی
ساغه‌وه نزیكی
دووسه‌د هه‌زار
په‌له‌وه‌ری
به‌سه‌زمان
له‌گۆری به‌كۆمه‌ڵدا
كران به‌ژێرخۆڵه‌وه.
ساڵێك له ساڵه‌كانی
گرانی و قات‌و
قڕییه‌كه‌ی
دوای راپه‌ڕین
مریشك و باڵنده
زۆر گران بوون
له‌یه‌كێ له
به‌رنامه‌كانی
كه‌شكۆڵدا
(یادی به‌خێر)،
سیروان جه‌مال
مریشكێكی هێنابوه
به‌رده‌می
كامێرا و بانگێشتی
ده‌كرد كه‌ره‌سمی
له گه‌ڵ بگرن،
مه‌شهه‌دێكی
به قووه‌ت
بوو، ئه‌ڵێم
ئێمه‌ش ــ تامریشكه‌كان
یه‌كجار قڕ
نه‌كه‌وتوون،
سه‌رو
ڕه‌سمیان له‌گه‌ڵ
بگرین.
هاوڕێیه‌كم
به‌ته‌له‌فۆن
پێی ووتم له
سۆپه‌رماركێتێ
براده‌رێك
گوایه ووتوویه‌تی
ئه‌مه نیشانه‌ی
ئاخر زه‌مانه..،
له‌و رۆژه‌وه
كچه‌كه‌ی نه‌خۆشه
و ئه‌گری ئه‌ڵێ
نامه‌وێ بمرم
هێشتامناڵم..
منیش
پێم ووت شتی
وام نه‌بیستووه
له نیشانه‌كانی
ئاخر زه‌ماندا،
مه‌وزووعی
مریشك قڕان
نه‌هاتووه،
هیچ نییه مه‌ترسن
ئه‌و براده‌ره
ره‌قه‌می لێیاوه.
دراوسێیه‌كمان
هه‌بوو مێرده‌كه‌ی
له خارج بوو،
فه‌قیره له
به‌ر ئه‌وه‌ی
شه‌وی لێ نه‌ئه‌ڕۆیی،
خۆی فێری جگه‌ره‌كێشان
كردبوو. سه‌یریش
له‌وه‌یابوو
له ترسی خه‌سووی
به دزییه‌وه
شه‌و دره‌نگ
ئه‌چوه ناو
په‌نجه‌ره‌یه‌كه‌وه‌و
به‌و دره‌نگه
ئه‌یكێشا.. جه‌وێكی
رۆمانسی بوو،
ها..! باشه هه‌ر
بۆ خواتان بێت
ئه‌و داماوه
له داخی بێزاری
و ته‌نهایی
هێشتا به‌دزییه‌وه‌ئه‌و
دووكه‌ڵه‌ی
ئه‌كرد به‌سییه‌كانیا..
وه‌ی به‌حاڵی
ئه‌و نه‌گبه‌ته‌ئه‌گه‌ر
پاروویه‌كی
چه‌ور و نه‌رمی
بخواردایه.
ئه‌ها تا له
بیرمه ئه‌مه‌نه‌ی
ئه‌بۆڵێنی
و مێشكی خۆت
هیلاك كردووه،
بۆ دوعایه‌كی
به هه‌ق ناكه‌یت
و هه‌موو بڵێین
ئامییییییییین: «خوایه
له نیقمه‌تی
جگه‌ره‌كێشان
رزگارمان بكه‌یت،
شیفایه‌كی
به هه‌قیش
بنێری بۆ باڵنده‌ی
به‌سه‌زمان
و له نیعمه‌تی
مریشك بێبه‌شمان
نه‌كه‌یت..».
• • •
|
|
|