|
|
 |
سه‌ره سپییه‌كه‌ی
من و نه‌نكم
ویراسی یه؟!
(دوعای سێیه‌م)
• كه‌ژاڵ
ئیسماعیل
|
|
ئا با گوێ بگرم
بزانم ئه‌و
ورته ورته
چییه؟
دیسان بۆڵه
بۆڵه‌كه‌یه،
هه‌ر یه‌ت و
ئه‌چێت و سه‌یری
خۆی ئه‌كات
له به‌ر ئاوێنه‌یا
و ئه‌شبۆڵێنێ!
توخوا ئه‌مه
وه‌زعه به‌ده‌ست
ئه‌م سه‌ره‌سپییه‌وه گیرم
خواردووه، ناوێرم
سه‌یری ئاوێنه
بكه‌م له‌داخا، تا دوێنێ
بوو یه‌ك تاڵی
سپی له سه‌رما
نه‌بوو، كه‌چی
ئه‌ڵێی به‌فر
له سه‌رم چۆته‌وه
تاڵێكی ڕه‌ش نابینم،
له خه‌ڵكیش
وایه پیرم.
به خوا
ناهه‌قت ناگرم
ببۆڵێنی. ئای
كه ناخۆشه
سه‌ری سپی و
چه‌ن بێچاره‌یه
به‌تایبه‌ت
ئه‌گه‌ر زۆر گه‌وره‌نه‌بیت،
ئه‌ڵێی چی به ناشكوری
نایڵێم ئه‌مه‌نه‌مان
غه‌م و مه‌راق
خوارد تاڵی
ڕه‌ش له‌سه‌رمانا
نه‌ما و به‌خۆمانه‌وه
نه‌دی!
ئه‌ی
منی داماو بڵێم
چی له‌وه‌ته‌ی
هه‌م سه‌رم
سپی یه، نه‌نكم
به ڕه‌حمه‌ت
بێت هه‌موو
جارێك پێی ئه‌ووتم بزانه
كێ شانه‌كه‌تی
به‌كارهێناوه، ئه‌ڵێن
مووی سپی له سه‌را
ئه‌ڕوێته‌وه. تۆ ئه‌ڵێی
به‌فرم له سه‌ر چۆته‌وه
منیش ئه‌ڵێم
پیاو هه‌ر به‌سه‌ری
سپییه‌وه جوانه،
نه‌كه‌ی بۆیاخی
بكه‌یت دوایی پێت
ئه‌ڵێن فه‌قیره
كامل بۆیاخه.
به‌موناسه‌به‌ی
به‌فره‌وه..
ئه‌رێ ماشه‌ڵڵا ئه‌مساڵ
به‌فر حه‌شری
خۆی كرد، ئه‌ڵێن بورجی
به‌فربارین
گه‌ڕاوه‌ته‌وه
و به قسه‌ی
پیره‌ژنان
به بیست ساڵ
جارێك بورجی
حاجی له‌قله‌ق
ئه‌گه‌ڕێته‌وه!
وه‌ڵلاهی
له‌وانه‌شه
ڕاست بێت، چونكه
له بیرمه جاران
كه مناڵ بووم به‌فر
زۆر ئه‌باری
هه‌تا ئه‌ژنۆی گه‌وره‌یه‌ك
ئه‌هات و به‌درێژایی
زستان چلووره به‌گوێسوانه‌كانه‌وه
بوو، كه‌سیش نه‌یئه‌ووت نیشانه‌ی ئاخر زه‌مانه. عامودێك له به‌ر ده‌رگاكه‌مانا بوو هه‌ر
ئه‌یانووت زستانه حاجی
له‌قله‌قێك
هێلانه‌ی له‌سه‌ر
دروست ئه‌كرد، هه‌تا ئه‌یانووت به‌هاره و
ته‌لی كاره‌باكانیش
ڕه‌شیان ئه‌كرده‌وه
ئه‌مه‌نه ڕیشۆڵه به‌سه‌ریانه‌وه
ئه‌نیشتنه‌وه.
هه‌قه دوای موحاكه‌مه‌ی
سه‌دام حسێن ل ه‌سه‌ر دوجه‌یل
موحاكه‌مه‌ی
دووه‌می له‌سه‌ر
قه‌تلوعامی
حاجی له‌قله‌ق و ڕیشۆڵه بێت، چونكه ئه‌و
موسه‌بیبی
نه‌مانیان
بوو خوا بیگرێت. ئه‌رێ به‌ڕاست
ئه‌وه خۆ سه‌دام
سه‌ری بۆیاخكردۆته‌وه!!
تۆ بڵێی خه‌نه‌ی
هیندی نه‌بێت، چونكه
هه‌م هه‌رزانه و، هه‌م مۆدێله
و پیاوان
زۆر به‌كاری
ئه‌هێنن.
ئه‌وه دراوسێ
داماوه‌كه‌شمانم
بیر كه‌وته‌وه
فه‌قیره له‌ترسی
خه‌سووی نه‌یئه‌وێرا
بۆیه با له‌سه‌ری، پێی ئه‌ووت تۆ مێردت له خاریجه عه‌یب
ناكه‌ی! كه چی خۆی
مانگی دووجار قژی بۆیه‌ئه‌كرد (لمازا توحه‌لیلونه
لیئه‌نفوسیكوم ما توحه‌ڕمونه‌هوعه‌لا
ئه‌لئاخه‌رین؟)
وه‌كو مێردی
بووكه‌كه‌ی، كوڕی ئه‌و
نه‌بێت!
ئه‌سته‌خفیره‌ڵلا
ئه‌گه‌ر تۆ
نه‌بۆڵێنی، من بۆ تووشی گوناح
ئه‌بم. ئه‌ترسم
سه‌ره سپییه‌كه‌ی
من و تۆش وه‌ك هی كابرا ویراسی
بێت! خۆ ئێستا
بۆته
مۆدێل هه‌ركه‌س
سه‌ری سپی ئه‌بێت
ئه‌ڵێ چوومه‌ته‌وه سه‌ر
نه‌نكم!
ده‌ی با درێژه‌ی
نه‌یه‌مێ داخی سه‌ری سپی
له دڵی
منایه. تۆش
ئه‌مه‌نه‌ی
ئه‌بۆڵێنی، خه‌ریكه
ئاوێنه‌كه
لێت یه‌ته
زمان، دوعایه بكه و بڵێین
ئامییییییییییین
(خوایه كه‌سمان
نه‌چینه‌وه
سه‌ر نه‌نكمان و
خه‌نه و بۆیه‌ش هه‌رزان
كه‌ی و
دراوسێكه‌شمان
له بۆڵه‌بۆڵ
نه‌جات به‌ی).
|
|
|