|
|
شه‌هید
که‌ولۆسی
من گه‌ڕیده‌یه‌کی
عاشق بووم ڕۆژانه
به‌دوای گوڵئه‌ندامدا
ده‌گه‌ڕام،
کوره‌ی هه‌نگم
ده‌پشکنی بۆ
تامکردنی دڵی
یار، له جه‌هه‌نه‌م
ده‌گه‌ڕام
تاده‌ست بخه‌مه‌سه‌رئه‌وینی
گه‌رمی، پیاوێکی
منداڵبووم
له باخچه
بۆ یاقووت ده‌گه‌ڕام،
به ده‌ریادا
شوێن نێرگز
ده‌که‌وتم،
لاوێکی خه‌واڵوبووم
به ئه‌نقه‌ست
ده‌خه‌وتم،
گوێم له کوتاڵ
فرۆشه‌کان
بوو له‌گه‌ڵ
خوشکه‌کانم
ده‌تریقانه‌وه،
دڵم ختوره‌ی
نه‌ده‌کرد،
جامبازه‌کان
باوکمیان فریوده‌داو
دوودڵی نه‌یده‌پێکام،
به هۆقه خه‌ونم
ده‌بینی، خه‌ون
به تیرئه‌ندازه‌کانه‌وه
له‌سه‌رسنوور،
خه‌ون به قاچاخچییه‌كانه‌وه
له‌ناوشار،
خه‌وم به شمشێره‌وه
ده‌بینی چاوبازی
له‌گه‌ڵ کتێبداده‌کرد،
به که‌لله‌سه‌ری
پیاوچاکانه‌وه
خه‌وم ده‌دی،
که وه‌کوو
فوتبۆڵ له ژووره‌که‌مدا
هه‌ڵبه‌زودابه‌زیان
بوو، تارمایی
سوارچاکه‌کان
ڕایان نه‌ده‌چڵه‌کاندم
که له گیرفانی
من بۆ چاره‌نووسی
خۆیان ده‌گه‌ڕان،
په‌رده‌ی ژووره‌که‌م
کون بڕده‌کرد
و جێگاکه‌م
ده‌گۆڕی، له‌سه‌رجێگاکه‌م
درێژ ده‌بووم
و خه‌ونم ده‌دی،
ده‌نگی ناسازی
سه‌موون فرۆشه‌کانی
به‌یانی خه‌ونیان
نه‌ده‌زڕاندم،
هاواری سه‌وزه‌فرۆشه‌کانی
چێشته‌نگاو
منیان له‌خه‌و
نه‌ده‌تۆراند،
وه‌ک ڕاوچییه
سه‌رمابرده‌ڵه‌کان
ڕه‌نگم ترسابوو
له شار، له‌و
گورگه به‌سته‌زمانه
پیرانه ده‌چووم
که لووره‌یان
نابیسترێت،
شه‌وێکم له‌بیره
تێیدابووم
به پیاوی باڵکۆن،
وه‌ک ئه‌و پیاوه‌شه‌رمنانه‌ی
به ئه‌سپایی
له‌پاڵ ئاوێنه‌یه‌ک
و تاقمتراش
و خاولییه‌کی
پرته‌قاڵیدا
ده‌ژین، هه‌رگیز
دۆستی په‌نجه‌ره
و باڵکۆن نه‌بووم
من، پترحه‌زم
له ناو جێگایه،
ئه‌هلی خه‌وێکی
قووڵ بووم،
که ده‌مزانی
ژیانم ده‌شێوێنێت،
خه‌وبینین
ئاشنابوونه
به‌جیهانێکی
تر، وه‌ک ئه‌و
پیرێژنانه‌ی
به‌ندی جیهانی
ڕۆمانن، وه‌ک
ئه‌کته‌ره‌مه‌سته‌کان
وێڵی ده‌ورێکی
ترم بۆ له‌بیرکردنی
واقیع، دێمه
ژووره‌وه
و ده‌رگاکه‌م
کڵۆم ده‌ده‌م،
په‌رده‌که
داده‌ده‌مه‌وه
و یه‌که‌م جارمه
دوودڵ بم له‌وه‌ی
خه‌یاڵ ده‌مباته‌وه
یان خه‌ون ده‌بینم،
من هه‌میشه
ئاگاییم له
ده‌ره‌وه
ناژی، چونکه
واقیع هێزی
خه‌ونبینین
له مرۆڤدا
ده‌ترسێنێت،
مۆمێک داده‌گیرسێنم
و سووره‌تێک
ڕووبه‌ڕووم
ده‌بێته‌وه،
به‌ژنێک ڕام
ده‌چڵه‌کێنێت
که زیاترله
به‌ژنی ئه‌و
ئه‌میرانه
ده‌چێت له
ئه‌فسانه‌کاندا
ده‌یان ترساندم،
هه‌رله ڕێوه‌ده‌ڵێت
جنۆکه تۆ له
کوێیت؟ وه‌ک که‌روێشکێکی
سپی گۆشه‌گیرده‌بم،
وه‌ک نه‌خۆشێکی
که‌نه‌فت زمانم
ده‌شکێت، وه‌ک
به‌رخۆڵه‌یه‌کی
به‌ر هه‌تاو
چاوم زه‌ق زه‌ق
ده‌کرێنه‌وه،
زه‌میله‌که‌ی
سه‌رشانی ڕۆده‌کات
و ده‌ڵێ: ئه‌م نا‌مانه
هی تۆن قه‌له‌نده‌ر؟
لاڵ ده‌بم بیرم
ده‌که‌وێته‌وه
شه‌وه‌های
شه‌و له‌خه‌ودا
نامه‌ی زۆرم
نووسیوه،
ئه‌و هێڵه درێژانه‌ی
له خه‌یاڵمدا
دروستم کردوون
زه‌مه‌نگه‌لێکی
درێژ خه‌ویان
له‌چاوی ئه‌و
تۆراند، بیرله‌و
شازاده فێڵبازانه
ده‌که‌مه‌وه
له‌خه‌ودا
فریویان دام،
له‌و کچه خوێن
گه‌رمانه‌ی
په‌یمانم له‌گه‌ڵدا
شکاندن، به‌کاوه‌خۆ
ده‌مگوت: چاوه‌ڕێبه
ئێستا دێمه‌وه...
دێمه‌وه..،
پریاسکه‌یه‌ک
ده‌کاته‌وه
و پڕه له‌ڕاز
و نیازی من،
به‌رچاکه‌که‌ی
هه‌ڵده‌ته‌کێنێت
پڕه له خه‌ونی
په‌نهانی من،
لێم نزیک ده‌بێته‌وه
گوێم له لێدانی
دڵی ده‌بێت،
گه‌رمی هه‌ناسه‌ی
ده‌م تاسێنێت،
به چپه پێم
ده‌ڵێت: چه‌ندێک
دۆستی ژیانی
تۆ؟ هێواشتر
پێمده‌ڵێت
بڵێی سبه‌ی
ڕۆژ بێته‌وه؟
بۆ ئاسه‌واری
تۆ به ڕوخساری
به‌یانییه‌وه
تاریکه،
ئاسه‌واری
به‌یانی بۆ
له‌ڕوخساری
تۆداپه‌نهانه،
بۆنی ده‌که‌م
بۆنی ڕۆژێکی
سه‌خت له پرچی
دێت، تامی خوێنێك
ده‌که‌م که
به‌سه‌رقوببه‌ی
ته‌نهاییه‌وه
فیچقه ده‌کات،
پیاوێکی به‌ره‌ڵا
بووم من، کۆڵان
به کۆڵان له‌مانگی
ته‌مووزدا
به دوای گوڵئه‌ندامه‌وه
بووم، هه‌رزه‌کارێکی
خۆش باوه‌ڕ
بووم، مه‌زره‌عه
دووره‌کان
بۆ له‌عل و مه‌رجان
ده‌گه‌ڕام،
سه‌رخۆشێکی
خه‌وخۆش بووم
ڕووناکی قسه‌یه‌کی
له‌گه‌ڵ من
نه‌بوو، گیزه‌گیزی
ته‌رزه‌و شڵپ
و هۆڕی باران
منی له‌خه‌و
نه‌ده‌تۆراند،
هه‌ست ده‌که‌م
وه‌ک کلوه‌به‌فرێک
له نێو مستیا
ده‌توێمه‌وه،
وه‌ک چنگێک
په‌شمه‌ک له
ده‌میا ده‌بمه
ئاو، وه‌ک
ده‌سکه‌لا
چاوه‌کانی
ده‌خاته‌سه‌ر
ده‌ستی، پێم
ده‌ڵێت به
خوێنی دایکم
غه‌یری تۆ که‌سیان
نه‌دیوه،
وه‌ک سێوێکی
سوور دڵیم بۆ
ده‌رده‌هێنێت،
پێم ئێژێت به
مه‌رگی باوکم
چۆنت بۆناردووم
وه‌ک خۆی پاراستوومه،
قاچه‌کانی
ده‌کاته‌وه
و پڕه له هێلی
ماڵی من، خودایه
ده‌سته‌کانی
ده‌کاته‌وه
سووره به‌خوێنی
دڵی من. وه‌ک
دێوانه‌یه‌کی
له‌ش پیس، به‌نده‌ره‌کانی
بۆ ده‌گه‌ڕام،
وه‌ک موریدێکی
ده‌م به زیکرله‌گه‌ڵ
سه‌حه‌ردا
ڕێگای ئه‌شکه‌وته
په‌نهانه‌کان
ده‌گرمه‌به‌ر،
حه‌کیمانه
دووتوێی ئه‌و
کتێبانه به‌شوێنیا
ده‌گه‌ڕێم
که که‌س په‌ی
پێنه‌بردوون،
پیاوێکی نابه‌ڵه‌دبووم
من گه‌راجی
پاس و مه‌وقیفی
شه‌مه‌نده‌فه‌ره
سارده‌کانم
به دوایدا
ته‌ی ده‌کرد،
له سه‌رچۆک
ڕووبه‌ڕووم
ده‌بێته‌وه،
لاره‌مل و لێقه‌وماودێته‌به‌رچاو،
له ئه‌عیانێک
ده‌چێت ڕێگه‌ی
هه‌ڵه‌کردبێت،
به‌شه‌رمه‌وه
ده‌ڵێ: ئه‌وه‌تا..
ئه‌وه‌تا.. ئه‌م
تیشکانه ده‌زانم
سبه‌ینێ ده‌بنه‌خه‌نجه‌ر
پاره پاره‌م
ده‌که‌ن، ئه‌م
گوڵانه به‌یانی
ده‌بنه مووس
به ڕۆحمما
ڕاده‌که‌ن،
وه‌ک خانه‌خوێ
قاچی ده‌خاته
سه‌رقاچی
و پێم ده‌ڵێت:
ئه‌مانه‌ڕاسپارده‌ی
باوکمن؟ په‌یامی
دایکمن ئه‌م
توحفانه؟
چاوی ده‌بڕێته‌چاوم
وه‌ک عاشقێک
ده‌دوێت، خۆده‌شزانم
ئه‌م زه‌نگانه
له‌گه‌ڵ ڕۆژبوونه‌وه‌دا
ده‌بنه که‌ڕه‌نای
جه‌نگ، سه‌یرکه
ناپیاو وێنه‌کانت
سبه‌ینێ وک
ئه‌ژدیها ده‌مخۆن،
ده‌کێشێت به‌سه‌ریا
و وه‌ک جه‌للاد
به‌سه‌رمه‌وه
دێت و ده‌چێت،
په‌نجه‌کانم
ده‌خه‌مه ده‌مم
و چاوم له‌چاوی
کۆترێکی یه‌خسیرده‌چێت،
تێی ده‌ڕوانم
و پترده‌له‌رزم،
پتر پێم خۆشه
بدوێت. له‌زه‌ت
له‌و ڕسته
پچڕپچڕانه
ده‌به‌م که به شه‌رم
و شکۆوه ده‌یان
بێژێت، له
خه‌ونمدا زیاتر
ده‌سته‌مۆی
ئه‌و وشانه‌م،
یه‌که‌م جاره
ده‌یان بیستم،
زۆرتر په‌یوه‌ندی
من و خه‌یاڵ
درێژی ئه‌و
وته که‌سکونانه‌ن
که خه‌یاڵم
له‌گه‌ڵ خۆی
درێژیان ده‌کاته‌وه
بۆ وه‌رزێکی
تر، له‌و ڕۆژه‌ساردانه‌دا
وه‌ک پیاوێکی
ترسنۆک به‌ر
ئاگردانی بۆ
ده‌گه‌ڕێم،
سه‌ربانه
و سه‌ربان وه‌ک
کۆتربازه‌کان
ده‌که‌ومه
دوای، گرمۆڵه‌ده‌بم
وه‌ک ژیژکێکی
ترسا‌و، هاوتای
سۆفیلکه‌کانی
خه‌ڵوه‌تگا
ده‌له‌رزم،
له کچی دائیره‌که
ده‌کات، ده‌ستی
باده‌دات و
به‌جیدی ده‌دوێت،
به‌راست ده‌کرێت
ئێمه‌غه‌ریب
بین، به‌ڵام
شه‌رت نییه
ڕۆحمان ئاشنا
نه‌بێت، یان
خۆ مومکینه
فرسه‌خ به فرسه‌خ
به‌دوای ڕۆژێکدا
بگه‌ڕێیت مانگ
ڕوخسارمان
ئاشکراکات...
وا نییه..؟
من پێم وایه
له هه‌موو
دڵێکدا نوورێک
هه‌یه، مه‌رج
نییه وه‌زنی
تاریکی بکوژێت.
بۆ ئه‌وه‌ی
ڕزگاربین له
دیلی باله‌م
تخوبانه بچینه‌ده‌رێ،
ئه‌بێت ئه‌وه
بزانیت چه‌ندێک
به دوای یه‌کدا
بگه‌ڕێین وه‌ک
خه‌یاڵ هێنده
له‌واقیعدا
له‌یه‌ک دوورده‌که‌وینه‌وه،
ئاخر دونیا
له سه‌رمه‌یلی
ئێمه نه‌نووسراوه‌ته‌وه،
ئه‌وه ئێمه‌ین
له‌سه‌ر مه‌یلی
ڕۆژگارچه‌په‌ڵی
به‌و ده‌ست
و خه‌ته ناشرینه
ده‌مان نووسێته‌وه.
ده‌ستی ڕاده‌وه‌شینێ
و به په‌نجه‌ی
شایه‌تومانی
پرچی لوول ده‌کات،
له‌سه‌رپاژنه‌ی
پێی خول ده‌خوات
و ماندوێتی
له‌چاویا وه‌ک
مۆمه‌که‌ی
ئه‌م شه‌وی
من کزکز ده‌سووتێت،
جل و به‌رگی
شه‌وی له‌به‌ردایه
ئه‌و قه‌له‌نده‌ره،
پرچی وه‌ک خه‌وه‌کانی
من درێژه،
به‌ژنی وه‌ک
دڵی من زراڤ،
من زۆرجار له‌خه‌ونا
به‌دوای ورده‌خه‌ونی
تردا ده‌گه‌ڕێم
له خه‌یاڵدا
ڕه‌هێڵی تر
درێژ ده‌که‌م
بۆ دوور، وه‌ک
جه‌نگاوه‌رێکی
ڕه‌نگ بڕسکاو
شه‌رگه‌کانی
به دوایا ته‌ی
ده‌که‌م، وه‌ک
ده‌روێش مه‌رقه‌ده‌کانی
لۆ ده‌گه‌ڕێم،
ئه‌وچه‌م و
نزار و باخ و
باخاتانه‌ی
میر هه‌موو
جێپێی شه‌وگه‌ڕی
منی پێوه‌دیاره،
خوایه من قوله‌ی
قاف و ڕێگاکانی
که‌س نه‌زانم
پڕکرد له‌ده‌نگ
و هه‌یاهووی
خۆم:
ــ ئه‌ی یار تۆ
له کوێیت من
جه‌هه‌نه‌مت
لۆ گه‌ڕام
ــ ئه‌گه‌ر ده‌م
بیستی ڕێگه‌م
به‌چاوت که‌م
دیده‌وار
هۆوووووو......
ــ خۆت وتت به
دوامد ابگه‌ڕێ
ده‌مگه‌یتێ،
من خۆم دا به
ده‌ست شه‌پۆلی
ده‌ر‌یاوه
تۆ له کوێیت؟
له‌گه‌ڵ گه‌رده‌لوول
ده‌ستم تێکه‌ڵکرد
و په‌شیمان
بوونه‌وه:
ــ ئه‌رێ من چه‌ند
دوورم لێته‌وه
ئافتابم؟
خه‌مێکی قووڵ
له دڵیا وه‌ک
پشکۆ ده‌گڕێت
دڵڕه‌قی له
سه‌رزمانی
وه‌ک ئه‌ڵماس
ده‌بڕێت، به‌خێرایی
وه‌ک که‌سێکی
قاچاخ که په‌له‌ی
بێت هه‌ڵبێت
هاوتای پیاوکوژان
دێته به‌رچاوم
که ده‌یه‌وێت
له‌چاوترووکانێکدا
ونبێت، خۆی
کۆده‌کاته‌وه‌و
من وه‌ک ئه‌وه‌ی
شه‌وه گوشیبمی
خاوده‌بمه‌وه،
له ده‌لاقه‌یه‌که‌وه
هه‌ڵدێت که
هه‌رگیز خه‌یاڵم
په‌ی پێنه‌بردووه،
به‌ده‌نگێکی
پڕتاو ده‌ڵێت:
نامه‌رد ئه‌گه‌رغیره‌ت
ڕێگه‌ی دایت
وه‌ره به سه‌ر
وه‌ختی مه‌رگی
منه‌وه، ئه‌گه‌رغروورت
هێشتی شتێک
به دوامدا
بگه‌ڕێ ده‌مگه‌یتێ،
ئه‌مه‌وێت
بڵێم مه‌ڕۆ!
نزیکی به دووری
ته‌عویزناکرێته‌وه،
بمێنه‌ره‌وه
خوێنی تۆ به‌من
ناسه‌ندرێته‌وه،
زمانم گۆ ناکات
و وه‌ک لقه ژاڵه‌یه‌ک
ده‌چه‌مێمه‌وه،
وه‌ک ئه‌سپێکی
گلاو له په‌ل
و پۆ ده‌که‌وم،
وه‌ک شێوه‌ی
پیاوێکی خه‌واڵوو
له‌تر ئه‌ده‌م،
من که کوڕی
خه‌یاڵاتم
ده‌رگا له سه‌ر
خۆم داده‌خه‌م
و له‌م دیوه‌وه
وه‌ک عاشقێکی
خاکه‌سار گۆڕستانی
له دوو وێڵم،
په‌ڕه‌نده‌یه‌کی
بێ په‌نام ئاسمانی
به دوادا ته‌ی
ده‌که‌م، ئه‌شزانم
له نێوان خه‌یاڵ
و واقیعدا دونیایه‌کی
تر هه‌یه مه‌رج
نییه بیگه‌ینێ!!
• • •
|
|
|