له داوێنی
خوارووی ڕوو
به ڕۆژئاوای
كێوی داشامه‌جید
كه خۆی كه‌وتۆته
ڕۆژهه‌ڵاتی
شاری مه‌هاباد،
چه‌ند ڕیزه
گڵكۆیه‌ك له
بناری ئه‌و
كێوه هه‌ڵكه‌وتوون
كه‌وا،
ئێستاش ڕێڕه‌وانی
شێوازی شه‌ڕه‌ف
و
ئارمانخوازی
و تامه‌زرۆیانی
ڕێبازی ئه‌وین
و ئینساننه‌وازی،
به شانازی
ڕوویان تێده‌كه‌ن
و په‌یمانی
پیاوه‌تی و
گیانبازی نوێ
ده‌كه‌نه‌وه.
یه‌كێك له‌و
گڵكۆیانه،
گڵكۆی پیرۆزی
قازی محه‌مه‌د،
پێشه‌وای نه‌مری
گه‌لی كورده.
چه‌ند ساڵ
دوای كوده‌تای
نیزامیی ساڵی
1332 (1953) كه كه‌ریمی
وه‌ڕهه‌رام
بوو به فه‌رمانداری
نیزامی شاری
مه‌هاباد، به
گوێره‌ی مه‌سڵه‌حه‌تی
بۆرژوازیی ده‌سه‌ڵاتداری
سه‌رانسه‌ری،
ده‌یویست
هێندێ به‌رنامه‌ی
شارستانی ده‌ست
پێ‌بكا و
گۆڕستانی «پشت
قه‌ڵا» له‌گه‌ڵ
زه‌وی ته‌خت
بكا. به پێی
ئه‌و پرۆژه‌یه،
به‌شی هه‌ره
زۆری ئه‌و
گۆڕستانه
گۆڕكرا و به‌ره‌به‌ره
خانوبه‌ره‌ی
لێ بنیات نرا،
ده‌گێڕنه‌وه
و ده‌ڵێن كاتێ
به ده‌ستووری
وه‌ڕهه‌رام
بۆڵدزێره‌كان
له گڵكۆی
«قازی»یه‌كان
نیزیك ده‌بنه‌وه،
وه‌ڕهه‌رام
سامێكی زۆر عه‌جایب
ده‌یگرێ، جا چ
نه‌یوێرابێ،
یاخود پێی
كارێكی قه‌بیح
بووبێ، ئه‌و
سێ گڵكۆیه وه‌ك
خۆیان به‌ڵام
بێ كێل و به‌رده‌نووس
ده‌مێننه‌وه
و ده‌بنه مه‌زارگه‌ی
خه‌ڵك و
چلدانه‌یان
له سه‌ر ده‌گرنه‌وه.
20-30 ساڵ
له‌مه‌وبه‌ر
بۆ منداڵانی
مه‌دره‌سه
به‌تایبه‌ت
ئه‌وانی ته‌مبه‌ڵ
و ده‌رس نه‌خوێن
باو بوو، هه‌ر
كه وه‌ختی
ئیمتیحان ده‌هات،
ده‌چوونه سه‌ر
چاك و پیران و
بۆ ئه‌وه‌ی
بزانن ده‌رده‌چن؛
یا چلدانه‌یان
ده‌گرته‌وه
یاخود ڕیزه‌ڵه
به‌ردیان به
كێله‌كه‌یانه‌وه
ده‌نا. منیش
له ڕیزی ئه‌وانه،
هه‌روا
خۆئاسایی
بیستبووم كه
له لای
داشامه‌جیدی،
چاكێكی
پیرۆزی لێ یه
و هه‌ر
نیازێكی هه‌تبێ،
یه‌كاویه‌كه.
وه‌ختایه‌ك
به‌م نیازه
له‌و جێگایه،
نیزیك بوومه‌وه،
پیره‌پیاوێكم
دی كه له سه‌ر
ته‌پۆڵكه‌یه‌كی
هه‌ڵتوته‌كاوه
و به چاوی
فرمێسكاوی،
فاتیحای
داداوه،
دوای ماوه‌یه‌ك
له من پرسیار
و له‌وی وه‌ڵام
ئاشكرابوو،
كه ئه‌وه
گڵكۆی پیرۆزی
پێشه‌وایه.
ئه‌و
كورته پێشه‌كییه‌م
له به‌روه‌ی
كرده هه‌وێنی
باسه‌كه‌م،
تاكوو بۆ
خوێنه‌ره‌وه‌ی
به‌ڕێز ڕوون
بێته‌وه كه
ئێمه كورد
بۆچی و له به‌رچی
یادی ئه‌و
قاره‌مانه
بڵیمه‌ته
كورده و
هاواڵه‌كانی
زیندوو ده‌كه‌ینه‌وه.
قازی
محه‌مه‌د،
ڕووناكبیری
ئازاد و
ئازادیخواز،
قازی عه‌داڵه‌تخوا
و پاكباز، ئه‌ندامی
به مشووری
كۆمه‌ڵه‌ی ژ.
ك، ڕێبه‌ری
حیزبی
دێمۆكراتی
كوردستان، سه‌ركۆماری
كوردستان،
پێشه‌وای
بوێر و پێشمه‌رگه‌ی
دلێری گه‌لی
كورد له به‌ره‌به‌یانی
ڕۆژی 10ی خاكه‌لێوه‌ی
ساڵی 1326 (1947) له
چوار چرای
شاری مه‌هاباد،
له‌گه‌ڵ سه‌دری قازی و سه‌یفی
قازی، به
تاوانی خه‌بات
بۆ ڕزگاریی
كورد له دار
درا.
نووسه‌ری ئه‌و
یادنامه‌یه،
ئه‌گه‌ر به
قه‌را ته‌واوی
ئه‌ستێره‌ی
ئاسمانی ئه‌و
شه‌وه زه‌نگه‌ی
كه شاهیدی ئه‌و
جینایه‌ته
بوون، یا ئه‌گه‌ر
به بارته‌قای
ته‌واوی ئه‌و
فرمێسكانه‌ی
كه شه‌و و
نێوه‌شه‌وان
به یادی ئه‌و
عه‌زیزانه
ڕژاون، خاوه‌نی
وشه‌ی په‌تیی
كورده‌واری
بێ، هێشتا له
نواندن و
ناساندنی شه‌خسیه‌تی
مێژوویی ئه‌و
قاره‌مانانه
عاجز و ناته‌واوه.
بێتوو
كه‌سایه‌تی
قازی محه‌مه‌د،
له باری خوو
و ڕه‌وشتی
مرۆڤایه‌تی،
كار و ئاكاری
كۆمه‌ڵایه‌تی
و، بیروباوه‌ڕی
نه‌ته‌وایه‌تییه‌وه
به وردی لێك
بدرێته‌وه،
له مێژووی
هاوچه‌رخدا،
نموونه‌ی
ئینسانی وا كه‌م
ده‌بیندرێ.
زۆر سیاسه‌تمه‌دار
و گه‌وره‌پیاو،
كه‌ڵه
دیپڵۆمات و
زله ژه‌نه‌ڕاڵ،
له ڕۆژی ته‌نگانه‌دا،
به‌تایبه‌ت
كه مان و نه‌مان
له
ئارادابێ،
پشتیان له
بیروباوه‌ڕ و
ئارمانی گه‌ل
كردووه و
خۆیان
دۆڕاندووه.
به‌ڵام قازی
محه‌مه‌د به‌پێچه‌وانه‌ی
ئه‌وه،
دروست له‌و وه‌خته‌دا،
كه له بواری
نیزامی و عه‌سكه‌ری
شكستی خوارد،
له باری
بیروباوڕی
سیاسییه‌وه
تێهه‌ڵچۆوه
و سه‌ری بۆ
دوژمنی زۆڵ و
فێڵباز دانه‌نواند.
قازی محه‌مه‌د
به گوێره‌ی
گه‌لێك به‌ڵگه‌ی
باوه‌ڕپێكراو،
ده‌یتوانی
گیانی خۆی و
هاواڵه‌كانی
نه‌جات بدا،
به مه‌رجێك
له بیروباوه‌ڕی
كوردایه‌تی و
مه‌ڕامی كۆمه‌ڵایه‌تی
چاوپۆشی
كردبا، گیانی
خۆی دا به‌ڵام
ملی نه‌دا.
قازیی
پێشه‌وا و
پێشمه‌رگه،
لێی سوور و عه‌یان
بوو كه له‌وانه‌یه
ڕۆژێ له
ڕۆژان ته‌نافی
ڕق و قینی
شۆڤێنستی
پاشایه‌تی سه‌ر
به ئه‌مریكای
بخرێته مل و،
كۆماره
ساواكه‌ش له
سای پیلانی
دوژمنانی
كورد و
خۆخۆریی ده‌ره‌به‌گه
خۆفرۆشه‌كان
و خه‌یانه‌تی
زڕه‌كورده‌كانی
سه‌ر به ده‌وڵه‌تی
مه‌ركه‌زی،
له ناوچێ، به‌ڵام
بیروباوه‌ڕه‌كه‌ی
هه‌تاهه‌تایه
ده‌بێته
هانده‌ری
ڕۆڵه پێگه‌یشتووه‌كانی
قوتابخانه‌كه‌ی
خۆی.
ڕاسته
له داردانی
پێشه‌وای گه‌ل،
بۆ كۆمه‌ڵی
كورده‌واری،
زایعه‌یه‌كی
دڵته‌زێنی ئه‌و
سه‌رده‌مه
بوو، به‌ڵام
چۆنیه‌تی شه‌هاده‌ت
و گیانبازی ئه‌و
ئینسانه، وه‌ها
ئاگرێكی نایه‌وه
كه تا وه‌دیهاتنی
مافی ڕه‌وای
گه‌لی كورد،
به‌م زووانه،
ڕۆنامركێ. هه‌ر
بۆیه‌ش نێوی
پێشه‌وا و
چوارچرا، بۆ
هه‌موو
كوردێكی
ئارمانخواز و
نیشتمانپه‌روه‌ر،
بوونه‌ته ڕه‌مزی
تۆڵه و خه‌بات
و به‌ره‌نگاری.
ئه‌وه‌ش
ڕاسته كه
دوژمنانی ئه‌مڕۆی
كورد به هه‌موو
شێوه‌یه‌كی
نائینسانی و
نه‌خشه و
پیلانی شه‌یتانی
ده‌یانه‌وێ
جووڵانه‌وه‌ی
گه‌لی كورد له
پێناو وه‌دیهێنانی
مافی چاره‌نووس،
بنه‌بڕ بكه‌ن،
به‌ڵام تاكوو
تاكه
كوردێكی
پێشمه‌رگه،
له سه‌ر
ڕێبازی پێشه‌وا
مابێ، ئاواتی
دوژمن مه‌حاڵه.
•
سه‌رنج: ئه‌و گوتاره
له ڕۆژنامه‌ی
«سه‌رده‌می
نوێ» {چاپی سوێد}،
ساڵی پێنجه‌م،
ژماره 2«49»، ڕه‌شه‌مه
«مارس»ی 1990، به
بۆنه‌ی10ی خاكه‌لێوه،
ساڵڕۆژی له
سێداره‌دانی
پێشه‌وا قازی
و هاواڵه‌كانی،
چاپ و بڵاوكراوه‌ته‌وه.