بڕوانه،
بڕوانه
ئه‌ستێره‌کان
دوورده‌بنه‌وه
خه‌مه
گه‌وره‌کان
نیزیک،
نیزیکتر
له شانه‌ڕووته‌کانت
که
له باوه‌شی
باراندا ده‌له‌رزن،
له
شاڵه بڵینده‌که‌ت
که
به جێ‌ما
له
سه‌ر کورسییه
سارده‌کانی
ئه‌و
تراموایه‌ی
ده‌ڕۆیشت به‌ره‌و
نادیار...
بڕوانه،
بڕوانه
تاوه
ڕه‌نگ هه‌ڵپروسکاوه‌که
جێ
ده‌هێڵیت
چکۆڵه
و چکۆڵه‌تر،
سارد
و ساردتر ده‌بیته‌وه
ــ
سکڵه کوژاوه‌کان
هه‌ستی
گه‌رمی کوانگه‌کانیان
له بیربردووه‌ته‌وه
ــ
ئای
بای هه‌رزه‌کار
کێ
مه‌رگت باوه‌ڕ
ده‌کا؟
بڕوانه،
بڕوانه
له
باخی ئاوردا
تێده‌په‌ڕم
به
ده‌ریاکان
نیازێک نه‌ماوه
فرمێسکه‌کانت
یه‌کجار که‌من.
20-10-1999
• • •