|
خۆش خـــــــه‌رامان
وا ده‌ڕۆی،
ئه‌ی گیانی
گیان بێ من مه‌ڕۆ
ئـــــــــــــــــــــــــــه‌ی حه‌یاتی
دۆستان بۆ بێستان
بێ من مه‌ڕۆ
ئه‌ی
فه‌لهک بێ من مه‌سووڕێ،
بێ من ئه‌ی مانگ
هه‌ڵمه‌یه
ئه‌ی
زه‌وی بێ من
مه‌چۆ، ســــــــــــا ئه‌ی زه‌مان
بێ من مه‌ڕۆ
وا
به تۆوه خۆشه
ژیان، هه‌م ئه‌م جیهان هه‌م ئه‌و جیهان
لــــــــه‌م جیهان
بێ من مه‌ژی،
سا له‌و جیهان
بێ من مه‌ڕۆ
ئه‌ی
عه‌یان بێ من مـــــــــه‌زانه،
ئه‌ی زمان بێ
من مه‌دوێ
ئه‌ی
نیگا بێ من مه‌ڕوانه، ئــــــــــــــه‌ی ڕه‌وان
بێ من مه‌ڕۆ
شــــــــــــــــهو به
نووری مانگه‌وه
ڕووی خۆی ده‌بینێتن
سپی
من
شه‌وم، تۆ مانگی
من، بـــــــــــــــان ئاسمان
بێ من مه‌ڕۆ
ئه‌رخه‌یان
بووه پووش له ئاگر
وا له سۆنگه‌ی
لوتفی گوڵ
تۆ
گـــــــوڵی، مـــــــن دڕكی تۆ،
بۆ ناو گوڵان
بێ من
مه‌ڕۆ
پێچی
چــــــــــــه‌وگانت
ده‌پێوم چــــــــاوی تۆم
لێ دیار بێ
بمنواڕه، مــــــــاژوێ، وام
چــــــــــــــــاوه‌ڕوان،
بێ من مه‌ڕۆ
چون
حه‌ریفی پادشــــــــــای، بێ من
مه‌نۆشه ئه‌ی
ته‌ڕه‌ب
هــــه‌ر كه چوویه
بانی شای، ئه‌ی
پاسه‌وان بێ
من مه‌ڕۆ
وای
به حاڵی ئه‌و
كـــــــه‌سه ڕێ ده‌بڕێ
بێ نیشـانی تۆ
چون
نیشانی من ئه‌تۆی،
ئـــــه‌ی بێ نیشان
بێ من مه‌ڕۆ
وای
به حاڵی ئه‌و
كــــه‌سه ڕێ ده‌بڕێ
بێ زانست و عیلم
زانست
و عیلمی ڕێم
ئه‌تۆی، ئه‌ی
ڕێگه‌زان بێ
من مه‌ڕۆ
نێوی
عیشقت لێ ده‌نێن
خــــه‌ڵک و،
ئه‌من پاشای
ئه‌وین
ئــــــه‌ی تۆ باڵاتر
له وه‌همی
هه‌ر هه‌مووان بێ من
مه‌ڕۆ
• • •
وه‌رگێڕانه‌وه:
س. چ. هێرش
• دیوان كامل
شمس تبریزی..
مولانا جلال
ا‌لدین محمد
بلخی مشهور
به مولوی..،
استاد فروزانفر،
(جڵدی دووه‌م،
لاپه‌ڕه‌ی
346)
|