
جه‌ژنت
پیرۆز
• که‌ژاڵ ئیسماعیل
ئه‌مه‌وێ
پێت بڵێم جه‌ژنت
پیرۆز
وه‌کوو
جاران
ڕووبه
ڕوو
ده‌سته‌کانت
بنێمه ناو ده‌ستم
دوو
به دوو..
به‌ڵام،
هه‌رکه
ناوی جه‌ژن
به‌ر
گوێم ئه‌که‌وێت
هه‌رچی
برین له جه‌سته‌مایه
به
سوێ ئه‌چێت!
چۆن
بتوانم
دوور
له چاوه‌کانت
ئاگری
جه‌ژن بکه‌مه‌وه؟
زمانم
لاڵ بێت
یه‌که‌م
که‌س به تۆ
نه‌ڵێم
جه‌ژنت
پیرۆز..
گوڵه
به‌یبوونه‌که‌م،
جه‌ژنی
خه‌ڵکی پێکه‌نینه
جه‌ژنی
منی ته‌نهاش
چه‌ند
ساڵێکه
هه‌ر
گریان و شینه
بێ
تۆ..
جه‌ژن
بۆ من ماته‌مه
به
چاوی تۆ..
ئه‌وه
چه‌ندین وه‌رزه
جه‌ژنه
پیرۆزه‌م هه‌ر
غه‌مه
گه‌ر
خوا کردی و جه‌ژنێ
داهات
یه‌که‌م
به‌یانی خۆری
تۆ
له
سه‌ر که‌لی
ئاوات هه‌ڵهات
ئه‌وسا،
ئه‌وساته جه‌ژنه‌مه
و
یه‌که‌م
که‌سم وه‌ک جه‌ژنانه
به
تۆی نازداری
خۆم ئه‌ڵێم:
گشت
ڕۆژێکت هه‌ر
جه‌ژن بێ و
وا
ئه‌م جه‌ژنه‌ش
له
هه‌ردووکمان
پیرۆز.. گیانه!
08-01-2006
• • •