ئه‌مشه‌و
ده‌ریای
حوزنێ
شه‌پۆله‌کانی
له
ژێر کلووی به‌فرا
سه‌رما
وه‌نه‌وزیان
پێ ئه‌دات
ماسییه‌کان
بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان
ئه‌گرین
ئه‌ڕوانمه
ئاسمان..
بێ
سنووره و
گومانه‌کانی
منیش
پرچی
مانگیان بۆ
شانه ناکرێت.
له ئه‌فسوونی
ئه‌و گه‌ردوونه
تێناگه‌م
چۆن دڵنیا بم؟
مانگ
ژنێکه
تا
ئازار ئه‌گاته
سه‌ر ئێسکه‌کانی
هاوسه‌ره‌که‌ی
ئه‌یبوغزێنێ
چۆن
بتوانم
له
نهێنی ئه‌و
زریانه بگه‌م؟!
که
له ژێر ڕه‌شماڵی
شه‌ودا
په‌نجه‌ره‌ی
حه‌ز ته‌ڕ ئه‌کات
به‌فر
به باڵای
شه‌قام
ئه‌بڕێت
چۆم
بتوانم..؟!
چاوه‌ڕوانم
که
چاوه‌ڕوانی
ئومێدێکم
بنێته ناو پیاڵه‌یه‌ک
له جوانی
خه‌نده‌یه‌ك
فانۆسێک
بده‌مه ده‌ست
یاخیبوون
چیتر
نه‌گه‌ڕێم
به
دوای هه‌ڵوه‌رینی
هه‌ورا،
قامکم
گیر بکه‌م
له
ئارامی خه‌وێک
کاتێ
نیگاکانم
ئه‌پڕژێنه
ڕوخسارێکی
ونبوودا
پارچه‌کانی
جه‌سته‌ی خۆمم
بیرده‌که‌ونه‌وه
چۆن
ده‌گه‌ڕام؟!
زریان..
زریان،
ئه‌سرین..
ئه‌سرین،
تا
له نێوه‌ندی
ورده‌به‌رده‌کانی
که‌نارێکا
ئه‌مدۆزینه‌وه.
ئه‌بێ بتوانم
بڵێی
منی شه‌که‌ت
ئاوا
له شه‌وێکی
سه‌ربڕاودا
سیمام
بنێمه به‌ر
ئاوێنه‌ی گومان
شێعرێ
بدوورم بۆ باڵای
نزا،
یان
ده‌سته له‌رزۆکه‌کانی
نه‌نکم و
گۆچانه‌که‌ی
باپیرم
بنێمه
بن باڵی
غوربه‌تیی
هاوسه‌رم!
ئازار
ته‌زوویه‌که
وه‌ک مێرووله
به
جه‌سته‌مدا
هه‌ڵده‌گه‌ڕێت
شه‌و
ڕۆمانێکه
به
نیگا لێڵه‌کانی
من
ناخوێندرێته‌وه.
سه‌رماش
یاخیبوونێکه
به‌یداخی
له سه‌ر لووتکه‌ی
نائومێدییه‌ک
هه‌ڵکردووه،
گه‌ڕان
به دوای ڕاستییه‌کدا
په‌روانه‌یه‌که
له
ده‌وری چرای
غوربه‌تیی
هاوسه‌رم
باڵه‌کانی
سووتاون،
ئه‌م
شه‌و
شێعرم
باڵای غه‌مێکه
به‌رماڵی
به‌ره‌و ئاسمانی
بێ سنوور
ڕاخستووه،
نزا
بۆ خوای مانگ
ده‌کا
چیتر
هه‌ور
له قه‌دپاڵیدا
نه‌خه‌وێت
و
ئارام..
ئارام
په‌نجه
وردیله‌کانی
ئه‌ستێره‌یه‌ک
له
گه‌ڵ م.. ن.. ی
هاوسه‌ریی
غوربه‌تا
سه‌ما
بکه‌ن.
• • •
هۆله‌ندا ــ
دێنهاخ، 12-11-2005