|
|
 |
عێراقێکی
فیدراڵ و شاری
که‌رکووک!!
• بارزان
شوان
|
|
یه‌ک
له کێشه هه‌ره
گه‌وره‌کانی
ڕێنه‌که‌وتنی
سیاسی نێوان
گشت پارته سیاسییه‌کانی
ئه‌وڕۆی عێراقی
به هه‌ردووک
پارته سه‌ره‌كییه‌کانی
کوروستانه‌وه
که کاریگه‌ر
بووه به‌سه‌ر
ئاینده‌ی گشت
عێراقه‌وه
و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی
نه‌رێتی و نه‌گونجاوی
ئه‌م لایه‌نانه‌ی
به خۆوه گرتبێت
بێ گومان پێک
نه‌هاتنه
له‌سه‌ر ته‌نگوچه‌ڵه‌مه
هه‌ڵواسراوه‌کانی
سه‌ر به شاری
که‌رکووکه‌وه.
ئه‌گه‌ر
ئه‌م باره
ناله‌باره
هه‌ر به هه‌مان
هه‌وا و کێشه
درێژه‌بخایه‌نێت
و بایه‌خی شیاوی
بۆ ده‌ستنیشان
نه‌کرێت ئه‌وا
ئه‌و کاته
شێواو‌ی نه‌ک
ته‌نها شاری
که‌ركووك
ده‌گرێته‌وه
و به‌س، به‌ڵکو
کاریگه‌ر ده‌بێت
به سه‌ر هه‌موو
نه‌ته‌وه
جیاوازه‌کانی
نیشته‌جێبووی
ئه‌م شاره و
ناڕه‌زامه‌ندی
خه‌ڵکانی ده‌ڤه‌ره‌که
ده‌بێته هۆی
نه‌هێشتنی
بیروباوه‌ڕێکی
ڕاسته‌قینه‌ی
که‌مه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان
ڕووبه‌ر به
هه‌ڤدی و به‌رامبه‌ر
به شاره‌که‌یان.
هه‌روه‌ها
دامێنی و نه‌هامه‌تی
به جارێک ده‌بارێته
سه‌ر هاووڵاتییانی
که‌رکووکی
زامداره‌وه،
واته ئه‌گه‌ر
باره‌که هه‌روه‌ها
بڕوات ڕه‌نگدانه‌وه‌که‌ی
هه‌م له باری
ئا‌بوورییه‌وه
و هه‌م له
باری سیاسی
و کۆمه‌ڵایه‌تیشه‌وه
به خراپی
به سه‌ر شانی
پڕانی چین و
توێژی کۆمه‌ڵانی
شاری که‌رکووک
و ده‌ڤه‌ره‌که‌یدا
ده‌شکێته‌وه.
له به‌ر نه‌بوونی
سیاسه‌تێکی
هه‌میشه‌یی
دابین‌کراو
که باڵكێش
بێت به سه‌ر
گشت تاکه‌کانی
ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌وه،
خه‌ڵکانی دانیشتووی
ئه‌م شاره
تا ساڵی 2004 ش هه‌ر
لێپرسراوان
و ده‌سته‌ڵاتدارانی
ناوچه‌که
بوون به خۆیان
توانیان حوکم
و یاسای گونجاوی
خۆیان له که‌رکووک
و ناوچه‌کانی
سه‌ر به‌م شاره‌دا
بگێڕن.
به شێوه‌یه‌کی
گشتی هه‌ر هه‌موو
سیاسه‌تمه‌دارانی
عێراقی دوای
ڕژێمی له ناو
چوو قایلن به‌وه‌ی
که عێراق ده‌بێت
سیستێمێکی
فیدراڵی شیاو
به خۆیه‌وه
بگرێت، ئه‌گه‌ر
چی ئه‌و بۆچوونه‌ش
له لایه‌ن
هه‌ندێک پارته
عێراقییه‌کانه‌وه
به باوه‌ڕێکی
توندیشه‌وه
نه‌بووبێت،
به‌ڵام هه‌ر
وه‌ک بۆ هه‌موان
ڕوونه، ئه‌م
جۆره تێڕوانینه
تا ئه‌وڕۆش
بۆ سه‌ر‌کرده
کورده‌کانمان
له قاڵبی به
واتابوونی
ئۆتۆنۆمی و
فیدراڵی و ناوچه‌کانی
دیاریکراوی
سه‌ر به جوغرافیای
کوردوستانه‌وه
تا هه‌نووکه‌ش
شێوه‌و شێوازی
ئه‌م جۆره
فیدراڵییه
ڕوون و ئاشکرا
نییه.
باره قورس
و سه‌ره‌كییه‌که‌ی
سه‌ر به‌م کێشه‌یه
بێ گومان هه‌ر
به سه‌ر شانی
كوردانه‌وه‌بووه،
چونکه کوردان
بۆ ماوه‌ی 15 ساڵێک
هه‌ر خۆیان
حوکمی خۆیان
کردووه،
خۆ ئه‌گه‌ر
به‌راوردی
ئه‌و حوکمه
بکه‌ین له
گه‌ڵ ناوچه‌کانی
باشووری عێراقه‌وه،
ده‌بینین چلۆن
باره‌که به
گشتی به پێچه‌وانه‌یه،
چونکی له باشووری
ئه‌م ووڵاته‌دا
تا ساڵی 2003 ش هه‌ر
سه‌ددام له‌وێ
حوکمڕان بووه.
ئه‌گه‌ر بێت
و ئه‌وڕۆ به
دومباڵی ئاڵایه‌کی
سه‌ره‌کی و
ناسراوی عێراقیدا
بگه‌ڕێیت ئه‌وا
به ده‌گمه‌ن
ڕه‌چاوی ده‌که‌یت
ئه‌م ئاڵا جیاوازانه
له یه‌کدی
بچن، بۆ نموونه
ئاڵای ڕۆژینی
بڵندی کوردستان
به‌سه‌ر سه‌رجه‌م
دام‌و ده‌زگا
حکوومه‌تییه‌کاندا
ده‌شه‌کێته‌وه.
که‌چی له هه‌ندێک
ناوچه‌ی سه‌ر
به شیعه‌کانی
باشووری عێراقه‌وه،
ده‌بینیت جۆره
ئاڵایه‌ک به
ده‌ستیانه‌وه
ده‌له‌رێته‌وه
که زووتر له
هیچ ناوچه‌یه‌کی
ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌دا
دیار و ئاشکرا
نه‌بوون، خۆ
هه‌رچی سوننه‌ی
عێراقیشه
ئه‌وا ئاڵا
کۆنه‌که‌ی
سه‌ددامی گۆڕ
به گۆڕ تا ئه‌و
ساته‌ش هه‌ر
به کار دێنن.
ئه‌و جۆره
هه‌ڵسوکه‌وته
ته‌نها ئه‌وه
ده‌گرێته‌وه
که وڵاتی عێراق
هه‌ر له کۆنه‌وه
نه‌خشه‌یه‌کی
هه‌ڵه‌ی بۆ
کێشراوه،
چونکی بۆ نموونه
هاووڵاتی کورد
له‌و وڵاته‌دا
به هیچ شێوه‌یه‌ک
داب و نه‌ریتی
له نه‌ته‌وه‌ی
عاره‌ب و که‌مه
نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی
دی هه‌ر ناچێت،
جگه له‌وه‌ش
97% هاوڵاتی دانیشتووی
کوردستانی
عێراق له هه‌ڵبژاردنێکی
ناڕه‌سمیدا،
به ئازادی
خۆیان ده‌نگیان
به سه‌ربه‌خۆیی
و جیابوونه‌وه‌ی
کوردوستان
دا.
ئه‌و دیارده‌یه،
ڕاشکاوانه
دیاره بۆ وای
لێهات، بنه‌ڕه‌ته‌سه‌ره‌كییه‌که‌ی
بۆ ئه‌و هه‌موو
زوڵم و کوشتار
و زیندان و زینده
به‌چاڵی کوردان
ده‌گه‌ڕێته‌وه،
ڕژێمه فاشییه‌کانی
سه‌ر به عێراقی
کۆن هه‌ر له
ساڵانی دامه‌زراندنی
ئه‌م وڵاته‌وه،
تا هاتنی ڕژێمی
نه‌ژاد په‌ره‌ستی
سه‌ددامی له
نه‌فره‌ت بوو
هێنده زه‌برو
زۆریان هه‌بوو
به سه‌ر میلله‌تی
کورده‌وه،
که تا وه‌کو
گه‌یشته ئه‌وه‌ی
که سه‌ربازه
سه‌ددامییه‌کان
چه‌قۆ و کێرد
و چه‌ک و غازی
کوشنده‌شیان
به سه‌ر ئه‌م
نه‌ته‌وه بێ
تاوانه‌دا
باراند. به
بیرمان دێته‌وه
چلۆن 200000 مرۆڤی
سیڤیل له ساڵانی
80 دا شه‌هید کران،
که به یاسای
سه‌ر به نه‌ته‌وه‌کان
پێی ده‌گوترێت
جه‌نگی جێنۆسایدی
کۆکوژ.
دوا به‌دوای
جه‌نگی که‌نداویش
دووباره سه‌ددام
هێرشی برده
سه‌ر کورده‌کان
و به مه‌لایین
خه‌ڵکی هه‌ژاری
بێ چه‌کی سیڤیلی
ده‌ربه‌ده‌ر
کرد، تا ئه‌وڕۆش
هه‌ر کوردێک
بگره که به
خۆی جێنیشی
شاری به‌غدای
پایته‌خت بێت
ده‌بینیت چه‌ند
ئه‌ندامێکیان
هه‌یه که
بێ سه‌رو شوێنن
یاخود به زۆری
دوورخراونه‌ته‌وه
له شاره‌که‌ی
خۆیان و سه‌روه‌ت
و سامانیشیان
ناڕه‌وایانه
زه‌وت کراوه.
ده‌بوایه
کورد به شێوه‌یه‌کی
ئاشتییانه‌و
سروشتییانه
که توانیبوویان
15 ساڵ خۆیان حوکمی
ناوچه ئازادکراوه‌کانی
خۆیان بگێڕن،
به‌بێ مه‌رج
جیا بوونایه‌ته‌وه
له گه‌ڵ ئه‌و
وڵاته‌ی که
سه‌ره‌ڕای
ئه‌وه‌ی چه‌ندین
ساڵه خێروخێراتیان
ده‌خۆن له
نه‌واره‌کانی
سه‌ر به زویوزاری
خۆشیان جگه
له وانه‌ش
که ناوچه‌که
جێگه‌ی باو
باپیریانه،
سه‌ره‌ڕای
ئه‌وه‌ش هه‌ر
ده‌ربه‌ده‌ریان
ده‌کات.
به‌ڵام وه‌ک
ئاشکرایه
ئامریکاییه‌کان
دومباڵی ئاشتییه‌کن
له عێراقدا،
که ده‌نگ بداته‌وه
له گشت جیهاندا،
ئه‌ویش هه‌ر
بۆ ئه‌وه‌ی
مه‌رامی سیاسی
خۆیان بێته‌دی
و، مانه‌وه‌یان
له‌و وڵاته
سه‌رکه‌وتووبێت، وه نیازیه‌تی
ئه‌و وڵاته
به یه‌ک خاک
و یه‌ك نه‌ته‌وه
بناسێنێت. جا
وا ده‌رده‌که‌وێت
که هه‌ر له‌به‌ر
ناڕه‌زایی
ئامریکاییه‌کان
بوو، وای له
سیاسه‌تمه‌داره
کورده‌کانیش
کرد گۆمبه‌زی
سه‌ربه‌خۆیی
کوردستان به‌ره‌و
دواڕۆژ دواخه‌ن
و جێی بهێڵن.
ئه‌و سه‌ربه‌خۆیی
و ده‌سته‌ڵاته
هه‌ڵقوڵیوه‌ی
ئێمه‌ی کورد
هه‌مانه له‌و
سێ شاره ئازادکراوه‌دا،
تا ئێستاش هیچ
وڵاتێک به
ڕوونی دانی
به فیدراڵی
ئه‌و پارچه
ڕزگار کراوه
نه‌هێناوه،
هیچ دوور نییه
دووباره شه‌ڕو
پێکداچوون
له سه‌ر شاری
که‌رکووک ده‌ست
پێبکاته‌وه.
خۆتان چاک
ده‌زانن که
خه‌ڵکانی کوردی
ئه‌م شاره
دێرینه‌ی کورد
به گشتی ڕاگوێزکراون
و عاره‌بی باشووری
عێراقیان به
زه‌بری پاره
هاوردۆته
ده‌ڤه‌ره‌که‌وه
و نیشته‌جێیان
کردوون. جا هه‌ر
له به‌ر ئه‌وه‌یه
که کوردان
ئه‌وڕۆ داوای
ئه‌و شاره‌ی
خۆیان ده‌که‌نه‌وه،
وه گه‌لانی
جیهانیش بێگومان
مافیان ده‌ده‌نێ،
چونکی ئاشکرایه
که خاکی که‌رکووک
ته‌نها به
خاکی کوردان
ده‌ژمێردرێت،
به پێی ده‌ستوور
ده‌بێت ئه‌و
عاره‌بانه‌ی
که سه‌ددام
کاتی خۆی هێنابوونی
بۆ که‌رکووک،
ئه‌ویش هه‌ر
بۆ زڕاندن و
نه‌لکاندنی
شاری بابه‌گوڕگوڕ
بوو به کوردستانه‌وه.
دیسانه‌وه
حکوومه‌ت به
پێی دابین کردنی
خه‌رجێکی تایبه‌ته‌وه
ده‌بوایه
ئه‌و ئاواره
عاره‌بانه
بگوێزرێنه‌وه
بۆ شوێنه‌کانی
خۆیان و کورده
ده‌رکراوه‌کان
بگه‌ڕێنه‌وه
جێگای باب و
باپیرانیان.
دوا به دوای
به ئه‌نجام
دانی ئه‌و بڕگه‌یه‌ش
ده‌بێت هه‌ڵبژاردنێکی
گشتی له‌و شاره‌دا
سازبکرێت،
که ئه‌نجامه‌که‌شی
بێگومان وه‌ده‌ری
ده‌خات، که
ئایا ئه‌م شاره
بۆ کام لایه‌ن
و سه‌ر به کام
لقی فیدراڵی
عێراق ده‌بێت؟ بێگومان ئه‌ویش
هه‌ر کورده
که گره‌وه‌که
به براوه‌یی
ده‌باته‌وه. ئه‌م ڕێککه‌وتنه
سیاسی و په‌یمانه‌ش
له لایه‌ن
حکوومه‌تی
جه‌عفه‌ری
یه‌وه پووچه‌ڵ
کرایه‌وه.
به‌داخه‌وه
ده‌ڵێم که
عاره‌به سوننه
و شیعه‌کان
زۆر به ڕاشکاوی
ده‌یانه‌وێت
ببن به به‌ربه‌ست
و دیوارێک
به ڕووی ئه‌م
پڕۆژه‌یه‌وه،
خۆگفتوگۆکانیان
هه‌رله‌دامه‌زراندنی
ده‌ستووری
هه‌میشه‌یی
عێراقه‌وه
به زه‌قی دیار
بوون.
شیعه‌کان خۆیان
ده‌بێژن که‌وا
له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی ئه‌وان
به ڕێژه زۆرینه‌ن
له خاکی عێراقدا،
ده‌بێت ئه‌و
نه‌وته‌ی که
له ده‌ورو
پشتی که‌رکووکیشدا
هه‌یه، بگه‌ڕێته‌وه
بۆ ئه‌وانی
زۆرینه‌ی سه‌ر
به خه‌ڵکانی
شیعه.
هه‌رچی سوننه‌شه
خۆیان به خاوه‌ن
هه‌ر هه‌موو
عێراق ده‌زانن
چونکی ئه‌وان
سه‌دان ساڵه
حوکمی گشت خاکی
عێراق ده‌که‌ن،
وه سوننه وه‌ک
بڵێیت بوونه
به‌و پایه
به‌رزانه
که هه‌موو
عێراقی له
سه‌ر شانی خۆ
هه‌ڵگرتووه.
هه‌روه‌ها
ده‌ڵێن گوایه
ته‌نها هه‌ر
به‌خۆشیان
بوونه که
بنه‌چه و ڕه‌گی
ئه‌م وڵاته‌یان
بنیات ناوه‌و
داكوتاوه.
جگه له‌وه‌ش
ئه‌و سوننییانه
له‌وه‌ش ده‌ترسێن
که ئه‌گه‌ر
هاتوو شیعه‌ش
وه‌ک کورده‌کان
داوای فیدراڵی
بکه‌ن ئه‌وا
باری ئابووریان
دێته ژێر پله‌ی
سفره‌وه‌و
ئه‌و کاته،
سوننییه‌کان
ته‌نها داهات
که هه‌یانبێت
هه‌ر بیابان
و ڕووباری دیجله‌و
فورات ده‌گرێته‌وه
و له به‌رهه‌م
و داهاتی نه‌وتی
باکوور و باشووریش
بێبه‌ش ده‌بن.
گره‌فته‌که
لێره‌دا ئه‌وه‌یه
که ئه‌و هاووڵاتیه
عاره‌به
نامۆیانه‌ی
ئه‌وڕۆکه
له شاری که‌رکووکدا
خۆیان گه‌مارۆ
داوه و نیشته‌جێ
بوون، که کاتی
خۆی به بۆنه‌ی
ڕاگوێزانیانه‌وه
له لایه‌ن
ڕژێمی فاشیستی
سه‌ددامه‌وه
بۆ ئه‌م شاره
هاتبوون. هه‌ر
کاتێک مرۆڤ
باس له دواڕۆژی
ئه‌و ده‌ڤه‌ره
بکات، هه‌ر دووک
لقه دینییه
سه‌ر به سوننی
و شیعه عه‌ره‌به‌که
ڕووبه‌ڕووی
ئه‌م بابه‌ته
سه‌ره‌كییه
بۆ میلله‌تی
کورد ده‌بنه‌وه،
یه‌کسه‌ر تێبینی
ده‌که‌یت چلۆن
یه‌کتر زۆر
به ڕاشکاوی
ده‌گرنه‌وه‌و
ده‌بنه پاڵپشتی
هه‌ڤدی بۆ سه‌رنه‌که‌وتنی
ئه‌و پڕۆسه‌یه،
که به پڕۆژه‌یه‌کی
مرۆڤایه‌تی
و داد و گرتنی
مافه‌وه لکێندراوه.
واته له ڕ‌واڵه‌تدا
سه‌رکه‌وتن
و به‌دیهێنانی
مافی چاره‌نووسی
یه‌کێک له
شاره هه‌ره
دێرینه‌کانی
کوردستان که
چه‌ند ساڵه
هاووڵاتی عاره‌ب
سوودی له کانیاوی
ئه‌م شاره
وه‌رگرتووه
له به‌ر چاوی
خۆ ناگرن. جا
له بری چاکه
دانه‌وه گشتمان
ده‌بینین که
چلۆن زۆربه‌ی
زۆری پارته
عاره‌به‌کان
بۆ سه‌رنه‌که‌وتنی
ئه‌و پڕۆسه‌یه
ده‌ستی یه‌کتر
ده‌گرن و دژ
به‌و یاسایه
ده‌وه‌ستن
که خودی ئه‌و
پارتانه به‌ر
له دوو ساڵ،
خۆیان ئیمزایان
له سه‌ر کردووه.
واته لێره‌دا
بۆمان ده‌رده‌که‌وێت
که پارته
عاره‌به‌کان
به سوننه
و شیعه‌وه
دژ به وه‌ن
که ئه‌و شاره
شارێکی کورده‌و
ده‌بێت بۆ خاوه‌نه‌که‌ی
بگه‌ڕێته‌وه.
به‌ڵام وا دیاره
که ئه‌و پارتانه
هه‌موویان
له‌سه‌ر کێشه‌ی
که‌رکووک پێکهاتوون،
چونکی ئه‌و
بابه‌ته بوون
و کیانی کورد
و ئابووری وڵاتی
سه‌ربه‌خۆیی
کوردی پێوه
لکێندراوه
ئاسۆی گه‌شی
خۆشی و شادی
کوردانه.
هه‌رچی ده‌رباره‌ی
هاووڵاتییه
تورکمانه‌کانیشه
که له که‌رکووک
دانیشتوون
و به ژماره
و ڕێژه زۆر
له هاووڵاتییانی
کورد که‌مترن،
ڕه‌چاوی ده‌که‌ین
که ئه‌وانیش
پاڵپشتی برا
عاره‌به‌کانیان
ده‌گرن سه‌باره‌ت
به‌و پرسیاره.
خۆ گه‌لێک ئاشکرایه
که هه‌ندێک
له پارته
تورکمانه‌کانی
سه‌ر به وڵاتی
تورکیا هه‌ر
بۆ گوێگرتنیش
بێت نایانه‌وێت
گوێڕایه‌ڵی
ئه‌وه بن که
هه‌ندێک له‌و
به‌ڵگانه‌یان
بۆ بێنیته‌وه‌و
بیسه‌لمێنێت
که شاری که‌رکووک
له بنه‌ڕه‌تدا
هه‌ر شارێکی
کوردی بووه،
وه ئێمه‌ی
کورد خۆ هیچ
ده‌مێک له
مێژوودا به
زۆری په‌لاماری
گه‌لانی ده‌ورو
پشتمان نه‌داوه.
هه‌رچه‌نده
زۆر جاران ده‌بیستین
که هه‌ندێک
له مێژووناسان،
ناڕه‌وایانه
ده‌یانه‌وێت
گه‌لی کوردیش
وه‌ک نه‌ته‌وه
هێڕشکه‌ره‌کانی
تر ناو به‌رن،
به‌ڵام له
سایه‌ی خوداوه
هه‌ر ئه‌و مێژووناسانه‌ش
ئه‌وڕۆ ڕووڕه‌شی
میلله‌تی کورد
بوون، چونکی
ئه‌وڕۆ زۆر
له‌و ڕاستییانه
ئاشکرا بوون
که به هه‌ڵه
و شاش له لاپه‌ڕه
مێژووییه‌کاندا
تۆمار کراون،
هه‌رچی سه‌باره‌ت
تورکیاشه،
کرده‌وه‌و
ڕه‌فتاره‌کانی
به‌رامبه‌ر
کوردانی کوردستانی
باکوور له
گشت جیهاندا
ناوی به دڕنده‌یی
و بێ به‌زه‌یی
ده‌رکردوه.
جا له به‌ر
ئه‌وه تورکیا
به خۆی ڕزگارکردن
و سه‌ربه‌خۆیی
کوردوستانی
باشوور ، به
ڕه‌شترین ڕۆژی
نه‌وه‌ی تورک
ده‌زانێت،
وه هه‌رده‌م
له پلان گێڕاندایه
بۆ له ناو بردنی
شۆڕش و خه‌باتی
کورد بۆ سه‌ربه‌خۆیی
کوردستان. ئاواتی
به‌رزی تورکیا
ئه‌وڕۆ له‌وه‌دایه
که هه‌رگیز
شاری که‌رکووک
نه‌گه‌ڕێته‌وه
سه‌ر ناوچه‌ی
فیدراڵی کوردستانی
عێراق، به
بۆچوونی تورکیا
گه‌ڕانه‌وه‌ی
ئه‌م شاره
بۆ سه‌ر هه‌رێمی
کوردستان وا
کاریگه‌ر ده‌بێت
له سه‌ر برا
تورکمانه‌کانی
شاری که‌رکووک،
که ئه‌وان
ئه‌و جاره
به که‌مه‌نه‌ته‌وه
له قه‌ڵه‌م
بدرێن، وه
چلۆن تورکمان
ده‌بێت له
وڵاتێک‌دا بژیێت
که پێی بگوترێت
کوردوستان.
جا هه‌ر له‌به‌ر
ئه‌وه‌شه
گه‌لێک له
تورکمانه
جێنشینه ناوچه
جوداکانی عێراقیش
وا خه‌ریکن
کۆمه‌ڵ کۆمه‌ڵ
بگه‌ڕێنه‌وه
ناو شاری که‌رکووک،
بۆ ئه‌وه‌ی
بتوانن ڕێژه‌یان
زۆر بکه‌ن له
کاتی ده‌نگدانه‌که‌ی
شاری که‌رکووکی
داهاتوو. هه‌ر بۆیه
ئه‌وان هه‌میشه
هه‌وڵی ئه‌وه
ده‌ده‌ن که
که‌رکووک بکه‌وێته
سه‌ر به‌شی
پابه‌ند به
عێراقه‌وه
و خواستییانه
که حوکمی ناوه‌ندی
و مه‌رکه‌زی
به سه‌ر شاری
که‌رکووکی
کوردستانه‌وه
به زۆری بسه‌پێندرێت.
لێره ده‌توانم
بڵێم که ئه‌وگروپه
نا ته‌بایانه
گشتیان به
هه‌ڵه‌دا چوونه
و خه‌یاڵیان
خاوه، به‌ڵگه‌ش
بۆ ئه‌م بۆچوونه
ئه‌وه‌یه
که ئه‌و گروپه
سه‌ر لێشێواوانه
به خۆیان باش
ده‌زانن که
ئه‌م خاکه
خاکی کوردانه
و کوردیش هه‌رگیز
ده‌ستبه‌رداری
نابن. ئه‌و هه‌موو
شه‌ڕو پێکدانانه‌ی
ئه‌م میلله‌ته
به‌رامبه‌ر
به ڕژێمانی
عێراقی له
مێژووی نوێ‌دا
کردوویه‌تی،
زۆربه‌ی زۆری
له‌سه‌ر ئاینده‌ی
کورد بووه که
ڕاسته‌وخۆ
به شاری که‌رکووکه‌وه
گرێدرابوون.
جگه له‌وه‌ش
گه‌ڕانه‌وه‌ی
دڵی کوردستان
مانای به‌رده‌وامی
ژیانی سه‌ربه‌خۆیی
کورده له
ئایندیه‌کی
نزیکدا، ئه‌و
گروپانه ده‌بێت
باش بزانن که
خاک ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ ئه‌و میلله‌ته‌ی
که لاوانی
هه‌میشه له
خه‌باتدان
و ئاماده‌ن
هه‌رده‌م به
گیان و ماڵ و
حاڵ خۆیان به
فیدای زه‌وی
و خاکه‌که‌یان
بكه‌ن. ئه‌وڕۆش
به ڕاشکاوی
ده‌بینین که
هه‌ر میلله‌تی
کورده به
دڵ و به گیان
خه‌بات بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی
شاری که‌رکووک
بۆ سه‌ر هه‌رێمی
کوردستانی
ئازاد کراو
ده‌کات. واته
خاوه‌نی شاری
که‌رکووک ته‌نها
میلله‌تی کورده،
که سه‌دان
ساڵه خوێنی
بۆ ده‌ڕێژێت.
• • •
uvnbas@hotmail.com
|
|
|