|
شه‌ش
چوارینه

• عومه‌ر سوڵتانی
(وه‌فا)
ئه‌تۆ
په‌رژینی باغ
و ده‌شتی تاســــــه‌ی
ئه‌تۆ بۆنی
بزه و عه‌تری
هه‌ناســــــــه‌ی
ئـــــــــه‌تۆ
خه‌رمانی هه‌ور
و مۆمی یادی
گوڵی، به‌ندی
دڵی، که‌وباڕی
تاســــــه‌ی
•
• •
ئـــــــه‌من
خه‌نده‌ی شه‌و
و گۆڕی خه‌یاڵم
ئـــــــــــه‌من
ڕووباری لێڵ و
خه‌ونی کاڵم
ئـــــه‌من
هه‌ڵدێری
ژیان و شه‌ونخوونیم
خـــــه‌مم،
ده‌ردم، په‌ژاره‌ی
دووره ساڵم
•
• •
ئــــــــــــــــه‌تۆ
چاوی دڵ و عه‌تری
سڵاوی
ئـــــــــــــــه‌تۆ
شاری بزه و
هێزی هه‌ناوی
ئـــــــــه‌تۆ
بارانی عه‌شق
و بۆنی ژوانی
شه‌ڕابی، شه‌ونمی،
هێشووی هــــه‌تاوی
•
• •
ئــــــــه‌من
تابووتی سینگ
و گۆڕی چاوم
ئــــــــــــــه‌من
به‌ژنی شه‌و و
داوی پساوم
ئـــــه‌من
مه‌رگی بزه و
ئه‌سرینی ده‌ردم
هـــه‌ناسه‌م،
دووکه‌ڵم،
شووشه‌ی
شکاوم
•
• •
ئــــــــــه‌تۆ
شابسکی عه‌شق
و پێکه‌نینی
ئـــــه‌تۆ
چه‌پکه‌ی بزه
و ئاهه‌نگی
ژینی
ئـــــــــــــه‌تۆ
باغی هه‌زار
ئاوازی هیوای
گـــــــزینگی
شه‌ونم و
لووتکه‌ی ئه‌وینی
•
• •
ئـــــــه‌من
جۆگه‌ی خه‌م و
هاڵاوی شینم
ئــــــــــه‌من
هه‌وری ته‌م و
کڵپه‌ی برینم
ئه‌من گۆمی هه‌نیسک
و چۆمی تاسه‌م
په‌ژاره‌م،
مه‌ینه‌تم،
ته‌رمی ئــــــه‌وینم
•
• •
|