1- سوله‌یمانی
چیره (هێرش)
له دایکبووی
ساڵی 1951،
له ته‌مه‌نی
5 ساڵیدا له
گوندی (هه‌مزاوا)ی
نیزیک شاری
مهاباد که
بۆ یه‌که‌مجار
مه‌دره‌سه‌ی
لێ کراوه‌ته‌وه
ده‌به‌ر خوێندن
نراوه و سێ
ساڵی ده‌وره‌ی
سه‌ره‌تایی
ده خزمه‌ت
مامۆستایان:
«حاجی گوڵجه‌بینی»
و «سوله‌یمانی
حه‌بیب په‌نا»
دا ده‌رسی خوێندووه.
دواتر وێڕای
بنه‌ماڵه‌که‌یان،
به یه‌کجاری
نیشته‌جێی
شاری مهاباد
بووه.
له ساڵی 1347
هه‌تاوی (1968ز)
دیپڵۆمی ئه‌ده‌بی
وه‌رگرتووه.
2- ساڵی
1348 هه‌تاوی که
به هۆی که‌مته‌مه‌نیی
به سه‌رباز
وه‌رنه‌گیراوه،
له کارگه‌ی
دارتاشی (نه‌ججاڕی)ی
باوکی‌دا کاری
کردووه. پاشان
هه‌ر له‌و ساڵه‌دا
له ڕشته‌ی
جۆفرافیای
ئابووری(دانیشکه‌ده‌ی
ئه‌ده‌بیات|کۆلیجی
ئاداب)ی زانستگه‌ی
ته‌ورێز درێژه‌ی
به خوێندن
داوه و له
ساڵی 52-1353(73-1974) پله‌ی
لیسانسی له‌و
ڕشته‌یه‌دا
وه‌رگرتووه.
3-
له ده‌ورانی
خوێندنی زانستگادا
چه‌ندجار له
لایه‌ن داموده‌زگانی
پۆلیس و ساواک(کورتکراوه‌ی:
سازمانێ ئیتتلاعات
و ئه‌منیه‌تێ
کیشوه‌ر) به
تاوانی به‌شداری
له خۆپێشاندانی
خوێندکاران
و چالاکیی سیاسی
گیراوه و ئه‌شکه‌نجه‌دراوه
که جاری ئاخر
به ساڵێک زیندان
سزا دراوه
و له گرتووخانه‌ی
شاری ته‌ورێز
ڕاگیراوه.
4-
دوای وه‌رگرتنی
لیسانس، به
گوێره‌ی دابێکی
باو که هه‌ر ده‌رچوویه‌کی
زانکۆ، ده‌بوو
له‌بری دوو
ساڵ خزمه‌تی
سه‌ربازی(ئیجباری)
له یه‌کێک
له مه‌دره‌سه‌کانی
وڵات به پله‌ی
ئه‌فسه‌ری
(سیتوان 2| ئه‌فسه‌ری
یه‌ک ئه‌ستێره)
خه‌ریکی ده‌رسگوتنه‌وه
بێ، ساڵێک (74-1975)
له شاری مه‌ریوان
له ده‌بیرستانی
تێکه‌ڵاوی
کوڕان و کچانی
«فه‌ڕوخی» له
پۆله‌کانی
دواناوه‌ندیدا
وانه‌کانی
زانستی کۆمه‌ڵایه‌تی(مێژوو،
جۆغرافیا) و
ئه‌ده‌بیاتی
گوتووه‌ته‌وه.
ساڵی دواتر(1975)
له لایه‌ن
داموده‌زگای
ساواکه‌وه
به تاوانی
پێیشینه‌ی
سیاسی، ده‌ره‌جه‌ی
ئه‌فسه‌ری
لێ ئه‌ستێندراوه‌ته‌وه
و به پله‌ی
سه‌باز، بۆ شاری
بیرجه‌ند له
باشووری ئه‌ستانی
خۆراسان دوورخراوه‌ته‌وه.
5-
دوای ته‌واوکردنی
سه‌ربازی و،
دواتر کۆتاییهاتنی
ده‌وره‌ی پێنجساڵه‌ی
بێبه‌ریبون
له کاری ئیداری،
بۆ ئه‌رکی مامۆستایی
و ده‌رسگوتنه‌وه
له شاری شائابادی
غه‌رب(ئیسلام‌ئاباد)
دامه‌زراوه،
به‌ڵام دوای
ساڵ و نیوێک
خزمه‌ت و ده‌رسگوتنه‌وه له ده‌بیرستانه‌کانی
ئه‌و شاره،
دیسان له ساڵی
1977، به هۆی داموده‌زگای
ساواکه‌وه
له سه‌ر کار
ده‌رکراوه.
6-
له‌و ساڵه
به دواوه،
بۆ به‌ڕێچوون
و به‌ڕێوه‌بردنی
بژیوی خێزان
(هاوسه‌ر و 2 منداڵه‌که‌ی)
گه‌لێک کاری
جۆراوجۆری
گۆڕیوه و،
ئاخرسه‌ر وه‌ک
جێگری حیسابداری
له شیرکه‌تێکی
خانووبه‌ره‌سازیی
به نێوی «میللی
ساختومان ــ
دراگادۆس» له
شاری ئه‌هواز
کاری کردووه،
به‌ڵام له‌وێش
چه‌ند مانگ
به‌ر له سه‌رکه‌وتنی
شۆڕشی گه‌لانی
ئێران (1979) به
تاوانی به‌شداری
له خۆپیشاندانه‌کانی
دژی ژێژیمی
پاشایه‌تی
و هاندانی کرێکاران
له سه‌ر کار
لابراوه.
7-
دوای لێکه‌وتنی
شا و سه‌رکه‌وتنی
شۆڕش(1979) له سه‌ر
بڕیاری ده‌وڵه‌تی
کاتیی موهه‌ندیس«مه‌هدی
بازرگان» له‌مه‌ڕ
گه‌ڕانه‌وه‌ی
مامۆستا ده‌رکراوه‌کان،
بۆ درێژه‌دان
به ئه‌رک و
کاری پێشووی
بانگهێشت کراوه‌ته‌وه
و هه‌ر له شوێنی
خۆی واته له
شاری ئیسلام‌ئابادی
سه‌ر به ئه‌ستانی
کرماشان ده‌ستی
به ده‌رسگوتنه‌وه
کردووه‌ته‌وه.
له‌و قۆناخه‌شدا،
له لایه‌ن
ڕێژیمی تازه‌خۆگرتووی
کۆماری ئیسلامییه‌وه
له ساڵی 1980 به
تاوانی دێمۆکرات
ــ تووده‌یی،
سه‌ره‌ڕای
چه‌ندجار هه‌ڕه‌شه‌ی
کوشتن و تیرۆرکردن
له‌لایه‌ن
گروپی «شیت» (کورتکراوه‌ی:
شورای یاری
توهیده‌ستان)
و پاسدارانه‌وه،
کاره‌که‌ی
لێ ئه‌ستێندراوه‌ته‌وه
و؛ بۆ بژیوی
ژیان ماوه‌یه‌ک
له دوکانێکی
باربووکراودا
خه‌ریکی کتێب‌فرۆشی
(کتێب و قه‌ڵه‌م
و ده‌فته‌ر
و کاغه‌ز) بووه
که دوكانه‌كه‌یان
دووجار لێ ته‌قاندووه‌ته‌وه
و ئاخرسه‌ر
پێیان داخستووه.
ماویه‌کیش
وێڕای کار و
چالاکیی سیاسی
له ڕێکخراوی
ئه‌یاله‌ت(هه‌رێم)ی
حیزبی تووده‌ی
ئێران ــ کرماشان،
به کاری شۆفیریی
له سه‌ر وانێت
(پیکاب) خۆی خه‌ریک
کردووه.
8-
دوای ئه‌وه‌یکه
چه‌ندجار له
هه‌ڕه‌شه‌ی
ئیعدام و کوشتن
(جاری یه‌که‌م
له کاتی ده‌رچوونی
فه‌رمانی جیهاد
له‌لایه‌ن
«خومه‌ینی»یه‌وه‌ــ
28ی گه‌لاوێژی
1358 ــ 1979، جاری ئاخریش
به بیانووی
شت خواردن له
مانگی ره‌مه‌زاندا
که میوه‌فرۆشه‌کانی
مه‌یدانی کاراجی
کرماشان له
ده‌ست پاسدارانی
ده‌ستێننه‌وه)
گیانی خۆی قوتار
کردووه، له ساڵی
1982 تا 1987 له ناوچه‌ی
ژێر کۆنترۆڵی
پێشمه‌رگایه‌تی
(رۆستێ، خواکورک
و بادینان..) ژیانی
به‌سه‌ربردووه.
پاشان له ساڵی
1987 بۆ هه‌میشه
نیشتمانی به
جێهێشتووه
و له هه‌نده‌ران
(نیزیکه‌ی دوو
ساڵ له ئازه‌ربایجانی
سه‌روو ــ باکۆ
و، له ساڵی
1989 شه‌وه له
وڵاتی سوێد)
گیرساوه‌ته‌وه.
لێره‌دا پێویسته
ئه‌وه‌ش بگوترێ
كه نێوبراو
له ساڵی 1988ه‌وه
پێوه‌ندی به
هیچ ڕێكخراو
و حیزب و لایه‌نێكی
سیاسیی كوردی
و ناكوردییه‌وه
نه‌ماوه و
بۆ هه‌میشه
وازی له سیاسه‌تی
ڕێكخراوه‌یی
و حیزبایه‌تی
هێناوه.
9-
له ساڵه‌کانی
1962 به‌م لاوه
ده‌گه‌ڵ رادیۆی
کوردی کرماشان
پێوه‌ندی نامه‌یی
هه‌بووه. هه‌ر
ده پێوه‌ندی
ده‌گه‌ڵ ئیزگه‌ی
رادیۆ کوردییه‌کان
(به‌غدا و تاران
و کرماشان)دا،
زه‌وق و عه‌لاقه‌ی
شێعر و شاعیری
تێدا به‌دیهاتووه
و، به گوێگرتنی
رادیۆ و خوێندنه‌وه‌ی
کتێب و بڵاوکراوه‌ی
کوردی ورده‌ورده
خۆی ڕاهێناوه.
10-
زۆربه‌ی نووسراوه
و به‌رهه‌مه
شێعرییه‌کانی
و هه‌روه‌ها
به‌شێکی زۆر
له غه‌زه‌له
وه‌رگێڕاوه‌کانی
«حافزی شیرازی»،
یان له کاتی
بێنه‌وبه‌ره
و گیراندا ده‌ستیان
به‌سه‌ردا
گیراون و، یان
له کاتی ڕاوڕاوێن
و هه‌ڵاتهه‌ڵاتی
سیاسی‌دا له
ناوچوون و فه‌وتاون.
11-
ماوه‌ی ده
ساڵ (له پاییزی
1993 تا هاوین و
پاییزی 2003 ه‌وه)،
به‌رکار و به‌رپرسی
گۆڤاری وه‌رزانه‌ی
فه‌رهه‌نگی
ــ ئه‌ده‌بیی«گزینگ»
بووه که تا
کاتی وه‌ستانی،
40 ژماره‌ی به‌شێوه‌ی
ڕێکوپێک لێ
بڵاوکراوه‌ته‌وه.
12-
بێژگه له
گوتار و نووسینه‌کانی
گۆڤاری «گزینگ»،
تا ئێستا ئه‌و
به‌رهه‌مانه‌ی
بڵاو کردووه‌ته‌وه:
• «بزه‌ی خوێن»
(شێعر)، 1990.
• «هێمن و من» (بیره‌وه‌ری)،
سوێد: 1992.
• «حیکایه‌ت و
په‌نده شیرینه‌کانی
مه‌لا نه‌سره‌دین»
(وه‌رگێڕانه‌وه)،
سوێد 1996.
13-
ئاماده‌کردن
و پێشه‌کی و
پێداچوونه‌وه‌ی
«دیوانی هێمن
موکریانی» وه‌ئه‌ستۆگرتووه
که ساڵی 2003 له
سه‌ر ئه‌رکی
ماڵیی کتێب‌فرۆشی
هه‌رزان چاپ
و بڵاوکراوه‌ته‌وه
(ئه‌و کتێبه
سه‌رجه‌می
به‌رهه‌مه
شێعرییه‌کانی
«مامۆستا هێمن»ی
گرتووه‌ته‌خۆ).
14-
نووسه‌ر، دوای
وه‌ستانی گۆڤاری
«گزینگ»، له‌م
ساڵانه‌ی دواییدا
ماڵپه‌ڕێکی
فه‌رهه‌نگی
ــ ئه‌ده‌بی
هه‌ر به‌م نێوه
له ڕایه‌ڵه‌ی
ئینتێرنێتیدا
کردووه‌ته‌وه
و بێژگه له
شێعر و
نووسینه‌کانی
خۆی، بابه‌ت
و به‌رهه‌می
شاعیران و نووسه‌رانی
دیکه‌شی تێدا
بڵاوده‌کاته‌وه.
شیاوی گوتنه
كه نیوبراو،
جگه له كاری
زه‌وقی و ئه‌ركی
فه‌رهه‌نگی
و ئه‌ده‌بی،
بۆ بژیوی ژیانی
ڕۆژانه‌ی خۆی،
هه‌رگیز سه‌رباری
وڵاتی سوێد
نه‌بووه و،
هه‌رئێستا
له یه‌كێك
له شیركه‌ته‌كانی
خزمه‌تگوزاریی
سه‌ر به فرۆكه‌خانه‌ی
«ئارله‌ندا»
خه‌ریكی كار
و ئاره‌قڕشتنه.