|
|
|
|
گوێ به ی‌تێ
بێگوێ ئه‌بیت!
(دوعای چواره‌م)
• كه‌ژاڵ
ئیسماعیل
|
|
ئه‌مه‌نه‌ی
به‌و بۆڵه‌بۆڵه
ئیزعاجم ئه‌مه‌نه‌ش
مورتاحم، له
به‌ر
ئه‌وه‌ی هه‌ر
بۆڵه‌یه‌ك
كۆمه‌ڵێك
شتم
بیر ئه‌خاته‌وه
و
باسی گه‌رم
و گوڕ دێنێتهپێشێ.
ئاخر ئه‌ڵێن
ئه‌بۆڵێنی!
چۆن نابۆڵێنم
و شه‌ڕ به پا ناكه‌م؟! ده‌وه‌رن
شه‌رعم بكه‌ن،
نازانم ئه‌م
خه‌ڵكه بۆ ئه‌مه‌نه
به دوای قسه و باسا ئه‌گه‌ڕێن
و مێشكی خۆیان
له بری عیلم و زانست به ئیشوكاری
خه‌ڵكه‌وه
خه‌ریك ئه‌كه‌ن:
«فڵان
وای كرد، فڵان واچوو،
فیسار وای ووت»،
ئه‌رێ ده‌ده‌می
خۆتان بگرن
و، ئه‌مه‌نه
خه‌ریكی قالهو
به‌لان، یا دوو
كاری به سوود
بۆ كۆمه‌ڵ بكه‌ن،
یان ده‌ستتان بهكڵاوتانهوه
بگرن با با
نه‌یبات.
ئه‌ها
ئه‌زانم بۆ
ئه‌بۆڵێنی!
ناهه‌قت ناگرم
ئاخۆ چی‌یان
ووتوه وا پێی
قه‌ڵس بوویت
و هه‌ر بۆڵه‌ت
یه‌ت.
جا
ئه‌و خه‌ڵكه با هه‌ر
بۆ خۆیان بڵێن
تۆ بۆ گوێیان
لێده‌گریت
و مێشكی خۆت
مه‌شغوڵ
ئه‌كه‌یت،
ئه‌گه‌ر بهقالهو
به‌لاو و وای
كرد و وا
چووی خه‌ڵك
بجووڵێیته‌وه
(هه‌یهوو،
هه‌یهوو) ئه‌بێ قه‌فه‌سێكی
موعته‌به‌ر
بكڕیت و بچییه
ناوی.
گوێی مه‌ده‌رێ، وه‌كوو نووسه‌ره‌كان
سپۆرت به، دیاره ئه‌و
باسه‌ی تۆش
وه‌ك وێنه‌ی
نووسه‌ره‌كان
وایه، فه‌قیرانه
ئه‌گه‌ر به‌شه‌ش
مانگ جارێك
وێنه‌یه‌كی
تازه دانێن، خه‌ڵكانێك
كۆڵوانه ئه‌ده‌ن
بهكۆڵیانا
و
وێڵی سه‌حرا
ئه‌بن! ئه‌و وێنانه له‌خوا
به‌زیاد بێت
خه‌و و خۆراكی
له هه‌ندێك
حه‌رام
كردووه. دوژمنی
خۆت به كه‌لله شه‌كر
بشكێنه و هه‌رچی
ووت بڵێ ده‌م
خۆش وایه!! له‌خۆڕا
نه‌یانوتووه:
«زمان
بهێڵێت سه‌ر
ڕه‌حه‌ته».
له
یه‌كێك
له‌و ئاهه‌نگانه‌ی
كه لێره ساز
كراوه خوشكۆڵهیهك هه‌ستاوه
و
زۆر به پۆزه‌وه
نوكته‌ی له
سه‌ر
هه‌ولێرییان گێڕاوه‌ته‌وه، فه‌قیره
نه‌یزانیوه
هۆده‌كه پڕه
له هه‌ولێریی، براده‌رێكی
هه‌ولێریش
نه‌یكردۆته
نامه‌ردی هه‌ستاوه
و
نوكته‌یه‌كی
له سه‌ر سلێمانی
گێڕاوه‌ته‌وه. ئه‌و فه‌قیره
هه‌ر
به په‌له خۆی
پێچاوه‌ته‌وه
و، پاره‌كه‌شی
به به‌لاش
ڕۆشتووه. بۆیه
ئه‌ڵێم مه‌بۆڵێنه،
ئه‌وی
فڵان و فیسار
به زارییه‌وه
بێت، هه‌رخۆی
ئه‌كه‌وێته
مه‌وقیفی ئیحراجه‌وه
و
ده‌ربازبوونی
هه‌ر
شه‌رمه‌زاری
یه.
جا
هه‌ر كه‌سێ
قسه‌ی كرد
و
به ژانی خه‌ڵكه‌وه
تلایه‌وه تۆ
بیگریته دڵ
و ببۆڵێنی، ئه‌بێ
تۆش وه‌ك ئه‌و
خه‌ڵكه نان
و ئاوت له‌بری
قسه ببێته بۆڵه‌بۆڵ.
به
قسه‌م
ئه‌كه‌ی؟ ناوی
خوای لێ
بێنه
و
دوعایه‌كی
گه‌رم و گوڕ
بكه
با
هه‌موو بڵێین
ئامین: «خوایه
ئه‌و خه‌ڵكه
بخه‌یته سه‌ر
سیراتولموستهقیم
و سه‌بووری دڵی
كۆڵوانهش
به‌یته‌وه».
02-04-206
kazal7@hotmail.com
• • •
تێبینی: بۆ
ناسینی «كۆڵوانه» تكایه سه‌ردانی
ماڵپه‌ڕی دیمانه، به‌شی فۆرومی
نوێ ــ بابه‌تی
گشتی (كه‌ژاڵ
گزینگ) بكه‌ن
و ببۆڵێنن.
|
|
|