|
|
 |
كه‌ناڵه‌كانیTv زۆر و بۆرن.. ؟!
(دوعای
حه‌وته‌م)
• كه‌ژاڵ
ئیسماعیل
|
|
ده‌نگێك
ئه‌هاته به‌ر
گوێم نه‌مئه‌زانی
چییه؟
له‌قسه كردن
ئه‌چوو به‌ڵام
ئاسایی نه‌بوو!
تومه‌ز بۆڵه بۆڵه‌كه‌یه.
ئه‌ڵێن مرۆڤ
كه پیر بوو
زۆر ئه‌بۆڵێنێت. باشه خۆ
تۆ هێشتا بسم
الله
هه‌وه‌ڵی
عه‌مرته، ئیتر
ئه‌م ورته‌و بۆڵه‌یه
چییه؟!
له‌به‌ر خۆیه‌وه:
ئه‌مه
قه‌ناتێ.. ئه‌مه
دووان .. ئه‌مه
ده .. كوڕه بیست!!
ئه‌ی هاوار
قه‌ناتێ نییه
شتێكی باشی تیا
بێت،
من به‌دڵی خۆم
ته‌ماشای بكه‌م،
ئه‌م هه‌موو
قه‌ناته هه‌رر
هه‌مووی چه‌نه‌بازی
و به‌رنامه‌ی
سه‌یرو هیچن، نه
فلیمێكی تازه
و نه گۆرانییه‌كی
خۆش، بێزار
بووم بێزار،
زمانه‌كه‌ش باش
نازانم هه‌تا
تێبگه‌م ئه‌ڵێن
چی..؟ به ناچاری
بیخه‌مه سه‌ر
هه‌ر قه‌ناتێ
ئه‌بێ وه‌كو "كه‌ڕه‌ی
شه‌ربه‌ت" سه‌ر
بله‌قێنم.
تێگه‌یشتم بۆڵه‌بۆڵه‌كه‌ی
له‌داخی قه‌ناته‌كانیtv یه،
ناهه‌قی
ناگرم به‌خوا
زۆر و بۆر
كورد وه‌ته‌نی،
سه‌لایته‌كه‌شی
هه‌ر قه‌ناته
عه‌ره‌بییه‌كان
ئه‌هێنێ.
ئای چۆن
ئه‌بۆڵێنی له‌داخی
ئه‌وه‌ی قه‌ناته‌كانی
ئه‌م وڵاته‌ت
به‌دڵ نییه،
هه‌تا كاتێ له
وڵاتی خۆت بووی،
ئه‌و هه‌موو قه‌ناته
هه‌بوون
لووتت پیا نه‌ئه‌ژه‌ندن،
ده‌بخۆ ده‌ردت
بێت.
بڵێم چی!
شانسی خۆت ئه‌یخه‌یته
سه‌ر هه‌ر قه‌ناتێك
ڕیكلامه، خۆ ڕیكلام
ناهێڵێ له هیچ
بگه‌ین هه‌تافلیمێك
ته‌واو ئه‌بێت
نیوه‌ی به ڕیكلام
ئه‌ڕوات،
نازانین باسی
چی ئه‌كات،
باشه بۆ سه‌یری
قه‌ناتی جه‌زیره ناكه‌یت؟
بۆ خۆت له دونیای
پڕ له‌ئاسایش
و ئاهه‌نگ تێر
ببه و ئه‌گه‌ر
ته‌نهاجارێكیش
درۆیه‌كت
كردبێت، تۆبه
ئه‌كه‌ی له به‌ر
نه‌زاهه‌تی و
سه‌رڕاستی ئه‌و
قه‌ناته، یا قه‌ناته
ئیسلامییه‌كانی
دوه‌ل ئه‌لخه‌لیج
بگره و، تێر سه‌یری
مه‌لیكه جه‌ماله‌كانی
لوبنان بكه به
سنگی نه‌فخ و
لێوی هه‌ڵئاوسا
و چاوی مله‌وه‌نه‌وه،
ئه‌وسا بیر له
ته‌جمیل كردن
هه‌ر ناكه‌یته‌وه، خۆ ڕه‌مه‌زانیش
نییه هه‌تا بڵێی
موسه‌لسه‌لاتی
میسری و كامێره‌ی
شاراوه بوون
به‌زه‌ی مووه‌حه‌د
و، نه‌وێری مه‌رحه‌بای
كه‌س بكه‌ی له‌ترسی
كامێره‌ی
شاراوه.
گاڵته‌ت
به (به‌رنامه‌ی
به‌رنامه) ئه‌كرد
كه سه‌د قاتی ئه‌و به‌رنامانه
به له‌زه‌ت و
به‌تامه كه ڕۆژانه
ئه‌یانبینی.
ئه‌ڵێم تا "به‌د
نه‌بینی به‌دخانه
به‌یاد ناكه‌ی".
ئه‌ڵێن
ئه‌كته‌ره‌كانی
لای خۆمان له
كاتی ته‌مسیلا
سه‌یری كامێره
ئه‌كه‌ن و به ڕێزمانی
قسه ئه‌كه‌ن؟
ئه‌ی فه‌قیرانه
سه‌یری چی بكه‌ن؟
له وانه‌شه
وا بێت! ئه‌گه‌ر
وه‌كو خۆمان
به ئاسایی
قسه بكه‌ن جمهوریان
زیاتر ئه‌بێت.
یاڵا ده‌ی گوێ
مه‌ده‌رێ! خوا
ده‌لیلی
داماوه ئه‌مه‌ش
چاك ئه‌بێت،
هه‌ر بێتاقه‌ت
بوویت ئه‌وه (كورد
سات) بۆ خۆت هه‌ر
سه‌یری كلیپی
بادینانی بكه، ئه‌گه‌ر
ڕازیش نیت دوعایه
بكه و هه‌موو
بڵێین ئامین: «خوایه
به‌ره‌كه‌ت
باویته قه‌ناته
كوردییه‌كان و
قڕ بخه‌یته ڕیكلام
و، منیش فێری
ئه‌م لوغه‌یه
ببم»!
هۆله‌ندا،
13-05-2006
Kazal_8@hotmail.com
•
• •
|
|
|