به‌سه‌ر
سنگمدا کۆچی
کرد،
دوا
ماڵئاوای له
چاوه‌کانمدا
جێهێشت
به‌ده‌ست خۆم
نییه،
قورسایی ئه‌و
ڕۆژانه له
گه‌روومدا
جێماون.
به‌ده‌ست خۆم
نییه،
ورد ورد دڵم
له‌گه‌ڵ هه‌نگاوه‌کانی
رێده‌کات.
ئه‌و
ئیتر له ژێر
ژیانه‌وه
تێم ده‌ڕوانێت،
له کۆڵانێکدا
پێکده‌گه‌ین
و نامناسێته‌وه،
ئه‌و
هه‌رکاتێک
بیری منی کردبا
گوڵه‌کانی
ئاو ده‌دا،
من هه‌ر کاتێک
بیرم کردبا،
خۆم رووت ده‌کرده‌وه.
ئه‌م گریانه
له هه‌ورێكی
مۆر ده‌چێت!
له
ته‌نیاییمه‌وه
ده‌ڕوانێته
دارستان
له
چاوه‌کانمدا
به شوێن ته‌لیسمێکی
مۆردا ده‌گه‌ڕێ
ئه‌وه‌ی له
من ده‌ڕوا خوێنێکه
گه‌ش وه‌ک
کچێنی شاتوو،
ئه‌وه‌ی له
من جێده‌مێنێ
په‌ستییه‌که
په‌نجه‌ره‌کان
نیگه‌ران ده‌کا،
من ئێستا چه‌ند
غه‌ریبم به‌م
پیاوه،
چه‌ند بێگانه‌م
به ژیان!
2005-12-07
• • •