|
ڕۆژنامه
وه‌ک ئامرازی
ئاگاداری و
زانیاری و
پێوه‌ندی، له
زۆربه‌ی
وڵاتانی
جیهاندا وه‌ک
زمانحاڵی
گروپێک که
زیاتر خاوه‌نده‌سه‌ڵات
بوون، به
شێوه‌یه‌کی
زۆر خۆماڵی و
ئاسایی سه‌ری
هه‌ڵداوه.
ڕۆژنامه له
سه‌ده‌کانی
ڕابوردوودا،
به‌رله‌وه‌ی
ده‌زگای چاپ و
چاپه‌مه‌نی
ڕێگا بۆ ده‌ورانی
مۆدێرنیته و
سیستیمی سه‌رمایه‌داری
خۆش بکات، به
شێوه‌یه‌کی
زۆر ساده و
ساکار و ته‌نانه‌ت
به شێوه‌ی
نووسین له سه‌ر
کاغه‌ز پێی
نایه ناو مه‌یدانی
چالاکییه‌وه
و، ئه‌وه
له قۆناخه‌کانی
دواتره که
به‌ره به‌ره
به پێی پێشره‌فت
و
گۆڕانکارییه‌کانی
کۆمه‌ڵگه،
ڕۆژنامه‌ش
گۆڕانی به‌سه‌ردا
دێت و شکڵێکی
زۆر مۆدێرن و
پێشکه‌وتوو
به خۆوه ده‌گرێ.
لێره‌دا
ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ
شێوه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی
چالاکی ڕۆژنامه‌گه‌ریی
کوردی بخه‌ینه
ڕوو، ده‌بینین
به پێچه‌وانه‌ی
زۆربه‌ی وڵاتان،
یه‌که‌م ڕۆژنامه‌ی
کوردی به ناوی
کوردستان-1898-
له دیاسپۆرا
سه‌ری هه‌ڵداوه
که له مێژووی
گه‌لی کورددا
به سه‌ره‌تای
قۆناخێکی نوێ
ده‌ژمێردرێ
که سێ دیارده‌ی
زۆر گرینگی
ده‌ورانی مۆدێرنیته،
وه‌ک سه‌رهه‌ڵدانی
نه‌ته‌وه،
دامه‌زرانی
زمانی نه‌ته‌وه‌یی
و پێکهێنانی
ده‌وڵه‌تی
نه‌ته‌وه‌یی(ناسیۆنال)
پێکه‌وه گرێ
ده‌دا.
له‌و
پێوه‌ندییه‌دا
ده‌بێ ئاماژه
به‌وه‌ش بکرێ
که ڕۆژنامه‌گه‌ریی
کوردی به
گوێره‌ی ئه‌و
باردۆخه‌ی که
کورد له چوار
وڵاتی
تورکیا،
ئێران، عێراق
و سوریا هه‌یبووه،
جگه له هه‌ندێك
قۆناخی
مێژوویی (سه‌رده‌می
شێخ مه‌حموودی
حه‌فید،
كۆماری
كوردستان..) نه‌بێ،
له زۆربه‌ی
ده‌ورانه‌كان
له
ڕیزی ڕۆژنامه‌ی
ئۆپۆزیسیۆن
(به‌رهه‌ڵستکار)
داندراوه و
هیچکات به
شێوه‌ی
ئاسایی و ئازاد
و فه‌رمی ده‌رنه‌چووه
و، له‌لایه‌ن
ده‌وڵه‌ته
خاوه‌نده‌سه‌ڵاته‌کانه‌وه
پێشی پێ
گیراوه. به‌ڵام
له‌گه‌ڵ هه‌بوونی
ته‌واوی ئه‌و
که‌ند و
کۆسپانه‌ش،
ڕۆژنامه‌گه‌ریی
کوردی
توانیویه
خۆی له
سنووری
ئامرازه‌کانی
پێوه‌ندیی ئه‌ورۆیی
و
میدیای ئازادنزیک
بکاته‌وه.
دیاره
ئه‌وه‌ی له‌و
باسه‌دا بۆ
ئێمه‌ی کورد
پێویسته زه‌ق
بکرێته‌وه و
به چاوێکی ڕه‌خنه‌گرانه‌وه ههڵسهنگیندرێ
چالاکیی
ڕۆژنامه‌گه‌ریی
کوردی له
کوردستانی
باشووره.
هه‌موومان
ده‌زانین که
له
کوردستانی
باشوور، به
پێی ته‌واوی
ئه‌و
گۆڕانکارییه
سیاسی و فه‌رهه‌نگی
و به‌تایبه‌ت
دوای ڕووخانی
ڕژێمی به‌عسیی
عێراق،
چالاکیی
ڕۆژنامه‌گه‌ریی
له بواری شکڵ و
ناوه‌رۆک و
تیراژه‌وه
حاڵه‌ت و شێوه‌یه‌کی
زۆر ده‌گمه‌ن
و ئاوارته‌ی
به خۆیه‌وه
گرتووه كه
شیاوی
لێوردبوونه‌وه
و
شیكردنه‌وه‌یه.
بێگومان
ڕۆژنامه‌گه‌ریی
كوردی
گۆڕانكارییه‌كی
سه‌رتاسه‌ری
و بنه‌ڕه‌تی
به‌خۆوه بینیو‌ه
و، جیاواز
له ساڵانی پێشوو
ژماره‌یه‌كی
زۆر ڕۆژنامه و
گۆڤار و
بڵاوكراوه‌ی
ئازاد، به فیكر‌و
داڕشتنی نوێ و
به پێی ئه‌و
ئازادییه‌ی
كه له هه‌رێمه‌كه‌دا
به‌رقه‌راره
به‌رچاو ده‌كه‌ون.
له ته‌واوی
ناوچه‌جیاجیاكانی
كوردستانی باشووردا،
هه‌ریه‌ك له‌و
ڕۆژنامه و
گۆڤار
و
بڵاوكراوانه
به‌پێی شوێن و
لایه‌ن و فیكر
جیاوازن، هه‌ندێكیان
سه‌ر به لایه‌نه
ده‌سه‌ڵاتداره‌كانن،
هه‌ندێكیان
سه‌ر به‌حیزب
و ڕێكخراوی ده‌ره‌وه‌ی
ده‌سه‌ڵات
واته سه‌ر
به لایه‌نی
ئۆپۆزیسیۆنن كه
هه‌ر یه‌كیان
بیروبۆچوون و
فیكری
جیاوازیان هه‌یه.
ئه‌وه‌ش له یاد
نه‌كه‌ین ژماره‌یه‌كی
زۆر ڕۆژنامه و
گۆڤار هه‌ن كه
سه‌ربه‌خۆ كار ده‌كه‌ن
و تایبه‌تن به
تاكه كه‌سانێكی
ڕۆشنبیر و
خاوه‌ن توانا.
به‌ڵام
ئه‌وه‌یكه رۆژنامه‌گه‌ریی
له كوردستانی
باشوور تا چ
راده‌یه‌ك
رنگدانه‌وه‌ی
ویست و خواز و
زمانحاڵی خه‌ڵكه
و، له چ كه‌ش
و هه‌وایه‌كی
ئازاد و له چ سیستمێكی
دێموكراتیی
سه‌ربه‌ستدا
به‌ڕێوه‌ده‌چێ
شیاوی قسه
له‌سه‌ركردنه؟
ئه‌وه‌ی
ئاگاداری بین ئازادیی
رۆژنامه‌گه‌ریی
كوردی یه له
كوردستانی
باشوور. دیاره
به‌پێچه‌وانه‌ی
به‌شه‌كانی
دیكه‌ی
كوردستان كه
هه‌روا له ژێر
گوشار و قه‌یرانی
رژێمه
دیكتاتۆره‌كاندا
دژایه‌تی ده‌كرێن
و، ئه‌وه‌ی
ئازاد نه‌بێت
له‌و به‌شانه‌دا
رۆژنامه‌گه‌ریی
و ڕۆژنامه‌نووسانن،
به‌ڵام سه‌ره‌ڕای
ئه‌و ئازادی و
سه‌ربه‌ستییه‌ی
كه خودی رۆژنامه‌گه‌ریی
هه‌یه‌تی
هێشتا له‌ژێر
كۆنترۆڵی
لایه‌نه ده‌سه‌ڵاتداره‌كاندایه
و، ڕۆژنامه و
بڵاوكراوه‌كان
زۆر جار ده‌كه‌ونه
به‌رگورزی چاو‌ه‌دێری
و پشكنین و
كۆنترۆڵی ده‌سه‌ڵاته‌وه،
جا چ به هۆی ئاشكراكردن
و ده‌رخستنی
چه‌وتییه‌كانی
ده‌سه‌ڵاته‌وه
بێت
یا خستنه‌ڕووی ڕاستییه‌كان
و ده‌ربڕینی
بیروڕا و قسه‌ی
خه‌ڵك.
ئه‌مه‌ش خۆی
له‌گه‌ڵ خۆی،
پرسیارێكی
دیكه كێش ده‌كات،
ئایا ڕۆژنامه‌گه‌ریی
تا چ ڕاده‌یه‌ك
سه‌ربه‌سته
له تێكه‌ڵبوون
به‌خه‌ڵك و گه‌یاندنی
ڕاستییه‌كانیان
به ده‌زگا به‌رپرسه‌كان؟
وه‌ڵامی ئه‌م
پرسیاره‌ش به
ده‌ره‌جه‌ی
یه‌كه‌م لای
خودی لایه‌نه به‌رپرسه‌كانی
ده‌سه‌ڵات و، دواتر
وا به نووكی
خامه‌ی
ڕۆژنامه‌نووسان
و ئه‌دیب و كه‌سانی
ڕۆشنبیر و
بوێره‌وه ده‌درێته‌وه.
دیوێكی دیكه‌ی
ڕۆژنامه‌گه‌ریی
كوردی له باشووری
كوردستان گرینگی
دانه به باس
و خواس و مه‌سه‌له‌ی
ژنانه‌وه كه
ئه‌مه لایه‌نێكی
دیكه‌یه و
پێویستی به ئاماژه‌پێكردنه.
هه‌موو ده‌زانین
كه ژنی كورد
تا چ ڕاده‌یه‌ك
گیرۆده‌ی قه‌یران
و زوڵم و زۆریی
كۆمه‌ڵگایه
و له ئازادییه‌كانی
بێبه‌شه، چۆن
قه‌تڵ و عام
ده‌كرێت و ده‌ستدرێژی
ده‌كرێته سه‌ر
مافه‌كانی؟
ئه‌وه‌ی شایه‌نی
گوتنه له ڕۆژنامه‌گه‌ریی
كوردیدا بایه‌خی
ئه‌وتۆ نه‌دراوه
به مه‌سه‌له‌ی
ژنان وه‌ك تاكێكی
چالاك و
كاریگه‌ر له كۆمه‌ڵدا.
به واتایه‌كی
تر، ئاوڕدانه‌وه‌ی
ڕۆژنامه‌گه‌ریی
له مه‌سه‌له
ژنان وه‌ك
دڵۆپێكه له ده‌ریا
و، به گشتی وه‌ك
پێویست بایه‌خی
پێ نه‌دراوه و
داكۆكی ته‌واوی
لێناكرێت.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی
مایه‌ی خۆشبه‌ختی
یه، خودی
ژنان خۆیان هه‌نگاوێكی
گرینگ‌یان
ناوه له‌بواری
ڕۆژنامه‌گه‌رییدا
و به‌ده‌ر له‌و
كێشانه‌ی كه ڕووبه‌ڕوویان
ده‌بێته‌وه كه‌وتوونه‌كار
بۆ ڕووخاندنی
ئه‌و دیواره‌ی
له نێوان ژن
و پیاودا هه‌ڵچنراوه.
له‌م ساڵانه‌ی
دواییدا ژماره‌یه‌ك
له خانمان كه‌م
و زۆر
چالاكانه له بواری
ڕۆژنامه‌گه‌رییدا
كار ده‌كه‌ن. وه‌ک
چالاكییه‌كی
به‌رچاو له‌م
بواره‌دا، ژماره‌یه‌ك
بڵاوكراوه و
گۆڤار كه‌وتوونه
بازاڕه‌وه كه
خانمان به‌ڕێوه‌ی
ده‌به‌ن و
تیایاندا
بابه‌ت و ویست
و داواكارییه‌كانیان
ده‌خه‌نه‌ڕوو.
له‌م بواره‌دا
بۆ نموونه ده‌توانرێ
به چه‌ند
بڵاوكراوه‌ی
چاپكراو و ئه‌لیكترۆنی
وه‌ك: (پێگه)،
(رێوان) و
(ئاوێزه) و
هیتر.. ئاماژه
بكرێ.
مه‌سه‌له‌یه‌كی
گرینگی دیكه
ژماره و جۆری
ئه‌و ڕۆژنامه و
گۆڤارانه‌ن
كه ڕۆژانه ده‌خرێنه
بازاڕه‌وه و وه‌ک
شكڵ و تیراژ
شێوه‌یه‌كی
جوان و
مۆدێرنیان له‌خۆ
گرتووه. به‌ڵام
ئایا له ناوه‌ڕۆكدا
تا چ راده‌یه‌ك
سه‌ربه‌ستن؟ پێوه‌ندی
به زۆر
هۆكاری سیاسی
و كۆمه‌ڵایه‌تی
و فه‌رهه‌نگییه‌وه
هه‌یه.
وه‌ك له پێشدا
ئاماژه‌م به ژماره
و جۆری
بڵاوكراوه‌كان
دا و، ئه‌وه‌یكه
ڕه‌وتی پێشكه‌وتنی
ڕۆژنامه‌گه‌ریی
كوردی كاریگه‌رییان
له‌سه‌ر
هۆشیاركردنه‌وه‌ی
خه‌ڵك و ورووژاندنی
مه‌سه‌له‌ی
ئاڵۆز و كێشه
به‌رچاوه‌كانی
تایبه‌ت به كۆمه‌ڵ
و خه‌ڵكه‌وه هه‌بووه
و هه‌یه، به‌ڵام
هێشتا پێم
وابێت ئاستی سه‌ربه‌ستی
و ئازادی له ڕۆژنامه‌گه‌ریی
كوردیدا
ماویه‌تی
بگاته چڵه‌پۆپ
و، له چاو ئه‌و
وڵاتانه‌ی كه
ڕاده‌ی
ئازادی
ڕۆژنامه‌گه‌ریی
تیایاندا له ترۆپكدایه
شیاوی به‌راوردكردن
نییه،
به‌تایبه‌ت
له وڵاتانی
پێشڕه‌فته و
خاوه‌ن دێموكراسی
كه خودی ڕۆژنامه‌گه‌ریی
وه‌ك پردێكی پته‌و
له نێوان گه‌یاندنی
راستییه‌كانی
كۆمه‌ڵ به ده‌وڵه‌ت
و، به پێچه‌وانه‌شه‌وه
بۆ له قاودانی
كار و كرده‌وه‌ی
ناقانوونیی
به‌ڕێوه‌به‌رانی
سیاسی و
دزیی و گه‌نده‌ڵیی
ئیداری و ده‌وڵه‌تی،
وه‌ک بڵندگۆی
راستیی و
زمانی هه‌قبێژانه‌ی
خه‌لك و كۆمه‌ڵگا
به حیساب
دێت!
له
كۆتاییدا،
هیوادارم ڕۆژنامه‌گه‌ریی
كوردیش كه
ماوه‌ی زیاتر
له سه‌د ساڵه
چ به شێوه‌ی
نهێنی و چ به
شێوه‌ی سه‌ربه‌ست
له ده‌ره‌وه
و ناوه‌وه‌ی
كوردستان له چالاكیدا
بووه، هه‌نگاوبنێته
ناو مه‌یدانی
میدیای
ئازاده‌وه و وه‌ك
سه‌كۆیه‌كی
پته‌وی كۆمه‌ڵگه‌ی
مه‌ده‌نی ڕۆژ له
دوای ڕۆژ به‌رزتر
و بڵندتر و
خۆڕاگرتر بێت.
هۆله‌ندا، 14-04-2006
• • • |