|
|

|
سه‌باره‌ت
به كاره‌ساتی
ئه‌نفال
دکتۆر نورى تاڵبانى: ئه‌گه‌ر ئه‌و
پێشنیهادانه‌ى
له په‌رله‌مان
بۆ چاره‌سه‌رکردنى
کێشه‌کانى
ئه‌نفال کران
له شێوه‌ى
بریارێک یان
قانوونێک دانه‌رێژرێن،
هه‌ر قسه ده‌بن
وه‌ک ئه‌وانه‌ى
له رۆژى یادکردنه‌وه‌ى
هه‌ڵه‌بجه‌ى
شه‌هید کران.
|
|
له
رۆژى هه‌ینى
رێکه‌وتى 14 نیسانى
2006 په‌رله‌مانى
کوردستان کۆبونه‌وه‌یه‌کى
تایبه‌تى سازدا
بۆ یادکردنه‌وه‌ى
کاره‌ساتى
ئه‌نفال. له‌و کۆبوونه‌وه‌دا
جگه له سه‌رۆکى
په‌رله‌مان،
چه‌ند په‌رله‌مانتارێکى
تر راشکاوانه
راوبۆچوونى
خۆیان ده‌ر‌برى که
یه‌کێکیان
دکتۆر نورى
تاڵه‌بانى
ئه‌ندامى سه‌ربه‌خۆى
په‌رله‌مان
بوو. سه‌ره‌تا
دکتۆر نورى
گوتى تاوانى
ئه‌نفال شێوه‌یه‌که
له شێوه‌کانى
جێنۆساید،
چونکه به
مه‌به‌ستى
له‌ناوبردنى
گه‌لێک ئه‌نجامدراوه. رژێمى به‌عسى
ئه‌و ناوه‌ى
لێنا تاکو کورد
به کافر بداته
قه‌له‌م، کوشتنیان
و تاڵانکردن
و وێرانکردنى
دێهاته‌کانیان
به کارێکى
ره‌واو شه‌رعى
پێناسه‌بکرێت.
پاشان
گوتى له ئه‌نفالدا
ته‌نیا خه‌ڵکى
سڤیلى بێ چه‌ك به‌پێى
پلانێکى دارێژراو
کوژران.
به‌رپرسیارانى
تاوانى ئه‌نفال
جگه له سه‌رۆک
و ئه‌ندامانى
ده‌زگاى به‌ناو
"مه‌جلیسى
قیاده‌ى سه‌وره"
ده‌زگاکانى
ئه‌من و موخابه‌رات
و سوپاى ده‌وڵه‌تى
عێراق به‌شداریان
له جێبه‌جىَکردنى
کردووه، بۆیه
له رووى قانوونییه‌وه
هه‌موو به‌رپرسیارانى
ئه‌و ده‌زگایانه
به‌رپرسیارن.
دکتۆر
نورى تاڵبانى
له درێژه‌ى
قه‌سه‌کانیدا
ئاماژه‌ى بۆ
کۆنفرانسێک
کرد له مانگى
نیسانى 2002 له
هه‌ولێر به‌سترابوو
بۆ کۆڵینه‌وه سه‌باره‌ت
به ئه‌نفال
و گوتى له‌و
کۆنفرانسه‌دا
پێشنیهادکرابوو
ده‌سه‌ڵاتدارانى
کورد پاش رووخانى رژێمى
به‌عسى ده‌بێ
داوا
له حکوومه‌تى
عێراق بکه‌ن
عوزر بخوازێت
له گه‌لى کوردستان
به ناوى
ده‌وڵه‌تى
عێراقه‌وه
نه‌ک به ناوى
حکوومه‌ته‌وه،
چونکه هه‌موو
ده‌زگاکانى
ئه‌و ده‌وڵه‌ته
به‌شداریان
له‌و تاوانه
گه‌وره‌یه
کردووه، ئه‌گه‌ر
عوزره‌که
به‌ناوى حکومه‌ته‌وه
بێ ئه‌گه‌رى
ئه‌وه هه‌یه
حکوومه‌تێکى تر
پابه‌ند نه‌بێ
به‌و
بریاره.
ده‌رباره‌ى
ئه‌و قسانه‌ى
ده‌کرێن سه‌باره‌ت
به فرۆشتنى
چه‌نده‌ها
کجانى کورد
به چه‌ند مه‌لهایه‌كی
میسرى،
دکتۆر نورى
گوتى ئه‌و
کاره هه‌ر
له میسر ئه‌نجام
نه‌دراوه
به‌ڵکو له
چه‌ند وڵاتێکى
عه‌ره‌بى تریش
كچانى کورد
وه‌ک جاریه
فرۆشراون. له‌و باره‌وه
وتى بیستوویه‌تى
چه‌ند ساڵێک
له‌مه‌وبه‌ر،
له‌کاتى به‌جێگه‌یاندنى
مه‌راسیمى
حه‌جدا چه‌ند
حاجییه‌کى
کورد له‌نێو
خۆیاندا به
کوردى قسه
ده‌که‌ن، ژنێک
به کوردى پێیان
ده‌ڵێ ئه‌ویش
کورده، به‌ڵام زرته بۆزێکى
سودانى خۆى
لێ
تووڕه ده‌کات
و داواى لێ ده‌كات
قسه‌یان
له‌گه‌ڵدا
نه‌کات.
دکتۆر
نورى تاڵه‌بانى
پشتگیرى له
به‌شى زۆرى
پێشنیازه‌کانى
لیژنه‌ى مافى
مرۆڤى په‌رله‌مان
و پێشنیازى
چه‌ند په‌رله‌مانتارێکى
ترکرد، به‌ڵام
گوتى ئومێده‌وارم
ئه‌و قسانه‌ى
ئه‌مرۆ کران
هه‌ر قسه نه‌بن
وه‌ک ئه‌وانه‌ى
له 16ی ئادارا کران
له کاتى
یادکردنه‌وه‌ى
کیمیابارانکردنى
هه‌ڵه‌بجه‌ى
شه‌هید. له‌مباره‌وه
پێشنیهادىکرد
لیژنه‌یه‌ک
له‌لایه‌ن
په‌رله‌مانه‌وه
ده‌ستنیشان
بکرێت به مه‌رجێ
ئه‌ندامانى
له 4 یان 5 که‌س
زیاتر نه‌بن،
نوێنه‌رى ئه‌نفالکراوان
و وه‌زاره‌تى
مافى مرۆڤیش
به‌شدارى تێدابکه‌ن،
بۆ یه‌کلایکردنه‌وه‌ى
ئه‌و پێشنیازانه و له شێوه‌ى
پرۆژه‌ى قانوونێک
یان بریارێک
بخرێته به‌رده‌م
په‌رله‌مان
بۆ په‌سه‌ندکردنى. داواىکرد
په‌رله‌مان
ناوى ئه‌ندامانى
لیژنه‌که
دیارى بکات
تا له ماوه‌یه‌كی دیارىکراودا
پرۆژه‌ى قانوونێک
گه‌ڵاڵه‌بکات
و په‌سه‌ندبکرێت
تاکو حکوومه‌تى
یه‌کگرتووى
کوردستان پابه‌ندبێت
به جێبه‌جێکردنى
به‌نده‌کانى.
دکتۆر
نورى پێشنیازى
ئه‌وه‌شى کرد ئه‌و
لیژنه‌یه‌ى
په‌رله‌مان
به‌رپرسیارى
به‌دواداچوونى
ئه‌و بریاره‌ى
پێبدرێت تا
ئاگادار بێت
حکوومه‌ت چۆن جێبه‌جێى
ده‌کات. له کۆتایى
قسه‌کانیا
وتى ئه‌گه‌ر
ئه‌و پێشنیازانه‌ى
ئه‌مرۆکه
خراونه‌ته
به‌رچاو نه‌خرێنه
قاڵبێکى قانوونییه‌وه،
هه‌ر وه‌ک قسه
ده‌مێننه‌وه،
وه‌ک ئه‌وانه‌ى
له رۆژى 16ی ئادارا
سه‌باره‌ت
به هه‌ڵه‌بجه
کران.
چه‌ند په‌رله‌مانتارێک
پشتگیریان
له پێشنیازه‌که‌ى
دکتۆر نورى
تاڵه‌بانى
کرد، به‌ڵام
نه‌خرایه
ده‌نگدانه‌وه.
م. خاڵۆ، 15-04-206
• • •
|
|
|