|
|
 |
بۆ کاک «حه‌مه
ڕه‌سووڵ» له
ڕێگه‌ی (کێله‌شین)ه‌وه
|
|
له
ڕۆژی 05-04-2006 دا،
بابه‌تێکی
به کوردیکراوی
وه‌رگیراو
له سایتی فارسی
(بی
بی
سی) ی
به‌ڕێز کاک
«حه‌مه ڕه‌سووڵ
که‌ریمی»م له
ماڵپه‌ڕی خنجیلانه‌ی
(کێله‌شین)
دا چاوپێکه‌وت
که عه‌ینی
بابه‌ته‌که،
نیوه‌دانێک
پێشتر، له
ماڵپه‌ری (گزینگ)
یشدا بڵاوکرابۆوه.
هه‌ڵبه‌ت
به‌ر له‌وه‌ی
بمه‌وێ مه‌به‌ستی
سه‌ره‌کیی
خۆم له‌و چه‌ند
وشه‌یه‌دا
به عه‌رزی
به‌رێزان،
هه‌م به‌رپرسی
ماڵپه‌ڕی (کێله‌شین)ی
خوێنه‌ره‌وه‌خواز
و، هه‌میش
کاک »«حه‌مه
ڕه‌سووڵ» ی ئازیز
و قه‌ڵه‌منه‌واز
بگه‌یێنم، یه‌کدوو
خاڵی زۆر گرینگ
وه‌ک بیرخستنه‌وه
له بواری کاروباری
ڕۆژنامه‌وانیی
و به‌تایبه‌ت
(ئه‌له‌کترۆنیی|ئینتێرنێتیی)
به پێویست
ده‌زانم، ئه‌ویش
له پله‌ی یه‌که‌مدا
زمانی ڕاستگۆیی
و ئه‌مانه‌تداری
یه، که
ئه‌شێ له ڕاگوێزرانی
هه‌ر چه‌شنه
بابه‌تێک چ
کۆمه‌ڵایه‌تی
و فه‌رهه‌نگی، چ زانستی
و ئه‌ده‌بی
و.. له
لایه‌ن نووسه‌ری
بابه‌ت و، ته‌نانه‌ت
به‌ڕێوه‌به‌ری
ماڵپه‌ڕه‌که‌شه‌وه
له‌به‌رچاوبگیرێ
و بپارێزرێ.
لێره‌دا
به هیچ عینوان
نامه‌وێ لایه‌نی
که‌موکووڕیی
بابه‌ته وه‌رگێڕدراوه‌که
و شتی له‌م چه‌شنه
زه‌ق بکه‌مه‌وه،
یان ئیرادی
بنی ئیسرائیلی
له کاره باشه‌که‌ی
کاک «حه‌مه‌ڕه‌سووڵ»
بگرم و خۆمی
پێ ڕابنێم، مه‌به‌ستم
زیاتر دڵسۆزی
و ئه‌مه‌گداری
و دانی زانیاریی
دروست و به
که‌ڵه‌که
بۆ خوێنه‌ره‌وانی
ماڵپه‌ڕه‌کوردییه‌کان.
هه‌روه‌ها
ئه‌و بیرخستنه‌وه‌یه‌شم
ببێته ڕه‌هه‌ندێک بۆ هه‌مووان و له‌وانه
بۆخۆشم، که هه‌ست
به به‌رپرسێتی
و ئه‌مه‌گداریی
زیاتر بکه‌ین
و ڕێز
و حورمه‌تی
خوێنه‌ره‌وانی
خۆمان له‌به‌ر
چاو بگرین و،
هه‌رچه‌ند
به قه‌ڵه‌میش
نه‌نووسین،
به‌ڵام له
ده‌ربیجه‌ی
ئینتێرنێته‌وه
چاوی خورتیان
قه‌ڵه‌مئاژن
نه‌که‌ین!
ڕاسته
نووسه‌ران
و نێره‌رانی
بابه‌ته‌کان،
ده‌بێ خۆیان
هه‌ست به ئه‌مه‌گداری
و به‌رپرسێتی
له‌پێناو خزمه‌ت
به فه‌رهه‌نگ
و زمان و ئه‌ده‌بی
کوردی‌دا بکه‌ن و، له دانی
زانیاریی هه‌ڵه
خۆ بپارێزن،
به‌ڵام له‌وه
گرینگتر ئه‌رکی
ئێدیتکرن و
پێداچوونه‌وه‌ی
ته‌واوی بابه‌ته‌کانه، که ئه‌شێ
له لایه‌ن
به‌رپرس و به‌ڕێوه‌به‌ری
ماڵپه‌ڕه‌کانه‌وه
به وردی ئه‌نجام
بگرێ و، بابه‌تگه‌لی
«زۆر و
بۆر» که‌متر
بڵاوبکرێنه‌وه.
دیاره
زۆرجار، هه‌ڵده‌که‌وێ
که زانیاریی
هه‌ڵه و نادروست
خۆ بخزێننه
ناو بابه‌ته‌کانه‌وه،
به‌ڵام دوای
ئه‌وه‌یکه
زانرا فڵان
یان فیسار زیانیاری
هه‌ڵه‌یه، ده‌بێ
له لایه‌ن
نووسه‌ری بابه‌ت
و به‌ڕێوه‌به‌ری
ماڵپه‌ڕه‌که‌وه
تێیهه‌ڵێندرێته‌وه
و هه‌ڵه‌که
ڕاست بکرێته‌وه،
که به‌داخه‌وه
ئه‌و ئه‌رکه
تا ئێستا که‌متر
بایه‌خی پێدراوه.
خاڵێکی
دیکه‌ی گرینگ
که له زۆربه‌ی
ماڵپه‌ڕه
کوردییه‌کاندا
زۆر که‌م له‌به‌رچاو
ده‌گیرێ، ئاماژه
نه‌کردن به
سه‌رچاوه(رێفرێنس)، یان دانه‌نانی
لینک و
گرێنه‌دانی
بابه‌تی وه‌رگێڕدراو
و وه‌رگیراو
به بابه‌تی
ئه‌سڵی و ماک
(ئۆرگینال)ه‌که‌وه‌یه
که ئه‌گه‌ر
بکرێ و دابنرێ
چ ئه‌رک
و زه‌حمه‌تێکی
ئه‌وتۆ هه‌ڵناگرێ
و، کاری سه‌رلێده‌رانیش
له بواری به‌دواداچوون و
لێکۆڵینه‌وه
هاسانتر ده‌بێته‌وه.
له‌و پێوه‌ندییه‌دا،
ئه‌گه‌ر
چاوێک به بابه‌تی
گۆرینی ئاماژه‌پێکراو
بخشێنین، ده‌بینین
که ڕێزدار كاك«حه‌مه
ڕه‌سووڵ» له چه‌ند
شوێندا هێندێک
ڕسته و مه‌به‌ستی
به ئه‌مانه‌ت
نه‌گواستووه‌ته‌وه
و ته‌نانه‌ت
له شوێنێکدا
تووشی هه‌ڵه‌ی
جۆفرافیاییش
بووه و، به‌ڕێوه‌به‌ری
ماڵپه‌ڕه‌که‌ش
هه‌روا سووک
و هاسان به
سه‌ریدا تێپه‌ڕیوه!
بۆنموونه،
ئه‌و دوو ڕسته‌یه‌ی
خواره‌وه
که له ده‌قه
فارسییه‌که‌دا
یه‌ک ڕسته
بووه و له
ڕسته‌ی پێش
خۆی دابڕاوه،
هه‌م له باری
زانیاریی جۆغرافیاییه‌وه
و هه‌م له باری
داڕشتنی کوردییه‌وه
هه‌ڵه و ناته‌واوی
تێدایه:
«له
هه‌مان ڕۆژ
دا که بالیۆزی
ئێران له تورکیه
داوای هه‌ڵوێستی
یه‌کده‌نگی
سیاسه‌تی ولاتانی
ئێران، تورکیه،
و سوریه و ئێراقی
ده‌کرد، سه‌باره‌ت
به دۆخی کوردان،
سه‌رۆک وه‌زیری
تورکیه له
پاشه‌کشه
نه‌کردنی سیاسه‌تی
خۆی ده‌رحه‌ق
به کورده‌کانی
تورکیه رای
خۆی ده‌ربری.
هه‌ر
له‌م ڕۆژه‌دا
کۆمه‌ڵێک له
کورده‌کان
که نێزیک به
300 که‌س ده‌بوون
له قه‌راخ
ئاوایی ئیمرالی
له پارێزگای
ئورفای تورکیه
که شوێنی له
دایک بوونی
ڕێبه‌ری پارتی
کرێکارانی
کوردستان "عه‌بدوڵڵا
ئۆجه‌لان"ه
کۆبوونه‌وه
تا ڕێز له ڕۆژی
له دایک بوونی
عه‌بدوڵڵا
ئۆجه‌لان بگرن.»(ماڵپه‌ڕی
كێله‌شین)
هه‌روه‌ک
ده‌زانین،
له ده‌قه
فارسییه‌که‌دا
هیچ ئاماژه‌یه‌ک
به دوڕگه‌ی
«ئیمراڵی» که
له ده‌ریای مه‌ڕمه‌ڕه
هه‌ڵکه‌وتووه
و شوێنی زیندانیكردنی
به‌ڕێز
«عه‌بدوڵڵا
ئۆجه‌لان»ه نه‌کراوه،
به‌ڵکه مه‌به‌ست
له گوندی «عومه‌ر
لی|ئه‌مه‌رلی»یه
که سه‌ر به ئه‌ستان(پارێزگا)ی
ئورفا یه. وه‌ک
له ده‌قه
فارسییه‌که‌دا
هاتووه ئه‌م
گونده زێد
و
شوێنی له دایکبوونی
ڕێبه‌ری کرێکارانی
کورد «عه‌بدوڵڵا
ئۆجه‌لان»ه.
که‌وابوو،
خۆپێشاندان
و کۆبوونه‌وه‌که‌ش
هه‌ر له‌و گونده
به‌ڕێوه‌چووه،
نه‌ک له دوڕگه‌ی
«ئیمراڵی».
س. چ. هێرش، 06-04-2006
• • •
|
|
|