|
|

|
هه‌ڵسه‌نگاندنى
کاره‌کانى
په‌رله‌مان
له ساڵى یه‌که‌میدا
• دکتۆر
نورى تاڵه‌بانى
|
|
له
پێنجى حوزه‌یرانى
2005 په‌رله‌مانى
هه‌رێمى کوردستان
یه‌که‌مین
کۆبوونه‌وه‌ى
سازدا، هه‌رچه‌نده
چه‌ند مانگێک
به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنیدا
تێپه‌ریبوو
چونکه ئاکامه‌کانى
به شێوه‌یه‌کى
فه‌رمى له‌لایه‌ن
کۆمسیۆنى باڵاى
هه‌ڵبژاردنه‌کان
له عێراقدا
راگه‌یاندرابوون. خه‌ڵکى کوردستان
به هیواو ئاواتێکى
زۆره‌وه ته‌ماشاى
ئه‌و په‌رله‌مانه‌ى
ده‌کرد و به گه‌رمییه‌وه به‌شداریان
له هه‌ڵبژاردنه‌که‌ى
کرد چونکه
وه‌ک نوێنه‌رى
شه‌رعى خۆیان
ته‌ماشایان
ده‌کرد.
هاووڵاتیان خوازیاربوون
په‌رله‌مان
زوو ده‌ست به‌کاره‌کانى
بکات له‌پێناو
چاره‌سه‌رکردنى
کێشه‌کانیان،
به‌تایبه‌تى
چاککردنى بارى
گوزه‌رانیان
و دامه‌زراندنى
سیسته‌مێکى
دیموکراتى
له‌م به‌شه
رزگارکراوه‌ى
نیشتمانه‌که‌مان. لێره‌دا
باس له‌و ئاسته‌نگانه
ناکه‌ین که
بوونه‌ته
هۆى ئه‌وه
په‌رله‌مان
له‌ماوه‌ى
قانوونی نه‌توانێ
کۆببێته‌وه،
ئه‌وه خۆى
له خۆیدا ئه‌زموونێکى
تاڵ بوو، سه‌لماندى
که هێزى حیزبه
ده‌سه‌ڵاتداره‌کان
له په‌رله‌مان
به تواناتره‌و
ده‌توانێ رێگا له
کۆبوونه‌وه‌ى
بگرێت، هه‌رچه‌نده
به پێى قانوون
په‌رله‌مان
نوێنه‌رى شه‌رعى
خه‌ڵکى کوردستانه.
ئه‌گه‌ر
بمانه‌وێ کاره‌کانى
په‌رله‌مانى
تازه له ماوه‌ى
ساڵى یه‌که‌می
به شێوه‌یه‌كی بابه‌تییانه هه‌ڵبسه‌نگێنین،
پێویسته ته‌ماشاى
په‌یڕه‌وى ناوخۆى
بکه‌ین چونکه
له‌وێدا ئه‌رکه‌کانى و شێوه‌ى
ئه‌نجامدانیان
دیارىکراون. ئه‌گه‌ر
کاره‌کان به
گوێره‌ى په‌یڕه‌وى ناوخۆ
ئه‌نجامدرابن،
ئه‌وا ده‌ستخۆشى
له په‌رله‌مان
و له
ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى
ده‌که‌ین. به‌ڵام ئه‌گه‌ر
وه‌ک ده‌زگاى
قانووندانه‌ر
رێزى له‌و قانوونانه
نه‌گرتبێ که خۆى
په‌سه‌ندى
کردوون، ئه‌وا
ده‌زگاکانى
تر‌ى کوردستان
و هاووڵاتیان هه‌موویان
مافى ره‌خنه‌گرتنیان
هه‌یه‌و چاکتره
ئاراسته‌ى
په‌رله‌مانى
بکه‌ن.
سه‌ره‌تا
له شێوه‌ى
هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى
سه‌رۆکایه‌تى
په‌رله‌مانه‌وه
ده‌ستپێده‌که‌ین،
ئه‌و ده‌سته‌یه‌ى
که پێکهاتووه
له سه‌رۆکى
په‌رله‌مان
و جێگره‌که‌ى
و سکرتێرى
ئه‌و ده‌زگایه. به پێى
په‌ره‌گرافى
(2)ى ماده‌ى (13) په‌یڕه‌وه‌ى
ناوخۆى ئه‌نجومه‌نى
نیشتمانى کوردستانى
عێراقى ژماره
(1)ى ساڵى 1992ى هه‌موارکراو،
پێویسته هه‌ڵبژاردنى
ئه‌و ده‌سته‌یه"به‌رێگاى
ده‌نگدانى
نهێنى ئه‌نجام
بدرێ". په‌ره‌گرافى
یه‌که‌مى ماده‌ى
(14) هه‌مان په‌یڕه‌و
ده‌رباره‌ى
چۆنیه‌تى ئه‌نجامدانى
ئه‌و پرۆسه‌یه
ده‌ڵێ "هه‌ر ئه‌ندامێکى
ئاماده‌بوو
له دانیشتنه‌که
کاغزێکى مۆرکراو
به مۆرى ئه‌نجومه‌نى
پێده‌درێ ناوى ئه‌و
ئه‌ندامانه‌ى
له‌سه‌ر ده‌نووسێ
که
ئاره‌زوو ده‌کا
بۆ هه‌رکام
له پایه‌کانى
ده‌سته هه‌ڵیانبژێرێ". په‌ره‌گرافى
دووه‌مى هه‌مان
ماده ده‌ڵێ
"ئه‌ندامه‌که
کاغزه‌که‌ى
خۆى ده‌خاته
ناو ئه‌و سه‌ندوقه‌وه
که بۆ ئه‌و
مه‌به‌سته
ئاماده‌کراوه،
له‌جیاتى و به‌بریکارى
ده‌نگدان نابێ". په‌ره‌گرافى
سێى هه‌مان
ماده شێوه‌ى
ئه‌نجامدانى
پرۆسه‌که‌ى
دیارىکردووه‌و
ده‌ڵێ ئه‌م
پرۆسه‌یه
ده‌بێ په‌یڕه‌و
بكرێ ئایا یه‌ک
که‌س خۆى کاندیدکردبێ
بۆ
ئه‌و پۆستانه
یان زیاتر له
که‌سێک.
پرۆسه‌ى"هه‌ڵبژاردنى"
ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى
په‌رله‌مانى
هه‌رێمى کوردستان
که ساڵێک له‌مه‌وبه‌ر
ئه‌نجامدرا
به‌و شێوه‌یه
نه‌بوو که
په‌یڕه‌وى
ناوخۆى په‌رله‌مان
دیارىکردووه. هه‌موو ده‌زانین
که چه‌ند مانگێک
پێش ئه‌نجامدانى
هه‌ڵبژاردنه‌کانى
عێراق سه‌رۆک
و جێگرى
سه‌رۆکى په‌رله‌مانى
کوردستان ناولێنرابوون
چونکه ئه‌و
دوو پۆسته
دابه‌شکرابوون
له‌نێو هه‌ردوو
حیزبى ده‌سه‌ڵاتدارى
کوردستاندا. به‌رپرسیارانى
ئه‌و دوو حیزبه
بڵاویان ده‌کرده‌وه
که سه‌رۆکى
ئێستاى په‌رله‌مان
ده‌بێته سه‌رۆکى
ئه‌و ده‌زگایه و جێگره‌که‌شى
جێگرى ئێستای په‌رله‌مان
ده‌بێ، ئه‌وه‌ش
به‌پێى رێککه‌وتنامه‌یه‌کى
دوو قۆڵى له‌نێو
ئه‌و دوو حیزبه
مۆرکرابوو. ئه‌و رێککه‌وتنامه‌یه
کارى تایبه‌تى
خۆیانه و په‌یوه‌ندى
به‌خۆیانه‌وه
هه‌یه، ره‌خنه‌مان
لێره‌دا ئاراسته‌ى
شێوه‌ى ناولێنانی ده‌سته‌ى
سه‌رۆکایه‌تى
په‌رله‌مان
ده‌که‌ین،
چونکه ئه‌و
ده‌سته‌یه
به پێى په‌یڕه‌وى
ناوخۆى په‌رله‌مان
هه‌ڵنه‌بژێراوه. رێزگرتن
له به‌نده‌کانى
ئه‌و په‌یڕه‌وه
کارێکى قانوونی یه
و
ناكرێ هیچ ده‌زگا و لایه‌نێکى
سیاسی پێشێلیان
بکات، به‌تایبه‌تى
ئه‌و ده‌زگایه‌ى
که خۆى په‌سه‌ندى
کردوون.
ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان
رێز له‌و قانوونانه
نه‌گرێ که
خۆى په‌سه‌ندى
کردوون، چۆن
ده‌توانێ داوا
له ده‌زگاکانى
تر و
که‌سانى تر
بکات په‌یڕه‌وی له‌و قانوونانه‌وه
بکه‌ن؟
سه‌روه‌ریى
قانوون نابێ
هه‌ر
دروشم بێ چونکه پره‌نسیپێکى
ده‌ستوورى و قانوونیه که ده‌بێ
هه‌موو لایه‌ک
رێزى لێبگرێ، له‌سه‌رووى هه‌موویانه‌وه
خودى په‌رله‌مان. جێگاى داخه
گه‌ر بڵێم پێشێلکارى
په‌یڕه‌وى
ناوخۆى په‌رله‌مان
کراوه له‌کاتى
هه‌ڵبژاردنى
ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ى. ماوه‌یه‌ک
له‌مه‌وبه‌ر
له‌سه‌ر شاشه‌کانى
که‌ناڵه‌کانى
ته‌له‌ڤزیۆنى
کوردستان و عێراق
و جیهان پرۆسه‌ى
هه‌ڵبژاردنى
سه‌رۆک و هه‌ردوو
جێگرى ئه‌نجومه‌نى
نوێنه‌رانى
عێراقی بڵاوکرایه‌وه. پرۆسه‌که
به پێى په‌یڕه‌وى
ناوخۆى ئه‌و
ئه‌نجومه‌نه
ئه‌نجامدرا،
له‌کاتێکدا
ته‌نیا یه‌ک
که‌س کاندیدکرابوو
بۆ هه‌ریه‌که
له‌و پۆستانه. پرۆسه‌ى
ده‌نگدان به
نهێنى ئه‌نجامدرا و
ژماره‌یه‌ک
له ئه‌ندامانى
ئه‌و ئه‌نجومه‌نه
ده‌نگیان بۆ
کاندیدکراوه‌که
نه‌دا، ئه‌وه
مافى قانوونى
خۆیانه و کاره‌که
به شێوه‌یه‌کى
قانوونییانه کۆتایى
پێهات.
له
کوردستانى
ئێمه‌ى خاوه‌ن
"ئه‌زموونى
دیموکراسى"
کار به په‌یڕه‌وى
ناوخۆى په‌رله‌مان
نه‌کرا که
ده‌خوازێ پرۆسه‌ى
هه‌ڵبژاردنى
ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى
په‌رله‌مان
به نهێنى شكڵی هه‌ڵبژاردنى
پێوه دیارنه‌بوو. خۆزگه به‌رپرسیارانى
ئه‌و دوو حیزبه
داوایان له
چه‌ند که‌سێکى
خۆیان بکردبا
خۆیان کاندید
بکه‌ن تاکوو پرۆسه‌که
تۆزێک له هه‌ڵبژاردنى
بکردبا!
به پێچه‌وانه‌وه،
جێگرى ئێستاى
په‌رله‌مان
سه‌رۆکى ئێستاى
کاندیدکرد،
پێشنیازه‌که‌ى
په‌سه‌ندکرا،
پاشان سه‌رۆکى
ئێستاى په‌رله‌مان
جێگره‌که‌ى
کاندیدکرد،
ئه‌ویش په‌سه‌ندکرا،
سکرتێرى ئێستاى
په‌رله‌مان
کاندیدکرا
له‌لایه‌ن
سه‌رۆکى په‌رله‌مانه‌وه،
ئه‌ویش ده‌نگى
بۆدرا.
هه‌موو پرۆسه‌که
به چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌ک
کۆتایى پێهات.
میدیاى کوردستانى
و جیهانى و کۆمه‌ڵێک
له میوانانى
عێراقى و بیانى
که به‌شێکیان
دیپلۆمات بوون،
به‌سه‌رسوووڕمانه‌وه
ته‌ماشاى پرۆسه‌که‌یان
ده‌کرد.
ئه‌و دیپلۆماتانه
که نوێنه‌رى
چه‌ند ده‌وڵه‌تێکى
زلهێزبوون، ئه‌و
رۆژنامه‌نووسانه
که له ده‌ره‌وه‌ى
وڵات هاتبوون
راپۆرتى خۆیان
نووسیوه سه‌باره‌ت
به‌و " هه‌ڵبژاردنه‌ى"
له په‌رله‌مانى
کوردستان له‌و
رۆژه‌دا ئه‌نجامدرا. پرسیار له‌وه‌دایه
ئایا نه‌ده‌کرا
تۆزێک رتووش
له‌و کاره
بکرابایا تاکو
نه‌ختێک له
هه‌ڵبژاردنى
بکردبا؟
ده‌سته‌ى
سه‌رۆکایه‌تى
په‌رله‌مان
که ئه‌رکى
سه‌ره‌کی ئه‌ندامانى
پیاده‌کردنى
په‌یڕه‌وى
ناوخۆى په‌رله‌مانه
پاشتریش به
گوێره‌ى ئه‌و
په‌یڕه‌وه
هه‌ڵسوکه‌وتیان
نه‌کردووه. په‌ره‌گرافى
یه‌که‌مى ماده‌ى
(20) ى په‌یڕه‌و
ده‌ڵێ "دانانى
به‌رنامه‌ى
کارى هه‌ریه‌كێ
له
کۆبوونه‌وه‌کانى
ئه‌نجومه‌ن
که ده‌بێ له‌گه‌ڵ
ئه‌و پرۆَژه‌و پێشنیاز‌و
راپۆرتانه‌ى
گفتوگۆیان
له‌سه‌ر ده‌کرێ، به‌لانى
که‌مه‌وه
پێش دوو رۆَژ
له به‌ستنى
ئه‌نجومه‌ن
به ئه‌ندامانى
په‌رله‌مان
رابگه‌یه‌ندرێ"، ئه‌م
په‌ره‌گرافه
تا ئێستا کارى
پێنه‌کراوه،
چونکه هیچ
کاتێک دوو رۆَژ
پێش کۆبوونه‌وه‌ى
په‌رله‌مان
پرۆَژه‌ى قانوونێک
یان پێشنیاز و راپۆرتێک
به ده‌ستى
په‌رله‌مانتاران
نه‌گه‌یشتوون. له په‌ره‌گرافى
چواره‌مى هه‌مان
ماده‌دا هاتووه
" خوێندنه‌وه‌ى
پوخته‌ى کۆنووسى
دوا دانیشتنى
ئه‌نجومه‌ن
له دانیشتنى
داهاتوودا"
ده‌بێ له‌لایه‌ن
ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تییه‌وه پێشکه‌ش
به په‌رله‌مان
بکرێت،
ئه‌مه‌ش تا
ئێستا کارى
پێ نه‌کراوه.
کۆبوونه‌وه‌کانى
په‌رله‌مان
به پێى ماده‌ى
(51) ى په‌یڕه‌وى
ناوخۆ ده‌بێ
له‌کاتى ده‌ستنیشانکراودا
ئه‌نجامبدرێن،
ئه‌وه‌ش په‌یڕه‌وى
پێنه‌کراوه،
ئه‌ندامانى
ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى
سه‌عاتێک یان
که‌متر یان
زیاتر ئه‌وجا
ئاماده‌ى هۆڵى
کۆبوونه‌وه
بوون.
به پێى په‌ره‌گرافى
چواره‌مى هه‌مان
ماده "پاش ئه‌وه‌ى
سه‌رۆکایه‌تى
کردنه‌وه‌ى
دانیشتنه‌که
راده‌گه‌یه‌نێ، ناوى
ئه‌ندامه
ئاماده‌نه‌بووه‌کان
ده‌خوێندرێته‌وه،
هه‌روه‌ها
ناوى ئه‌وانه‌ى
به پێى عوزرێکى
ڕه‌وا ئاماده‌نه‌بوون،
ئه‌وجا پوخته‌یه‌کى
مه‌حزه‌رى
دانیشتنى رابوردوو
ده‌خوێندرێته‌وه‌و
مه‌حزه‌ره‌که
دواى ئه‌و راستکردنه‌وه‌ى
که سه‌رۆکایه‌تى
بریارى له‌سه‌ر
ده‌دا راسته‌وخۆ
یان له‌سه‌ر
داواى یه‌کێک
له ئه‌ندامان
ده‌سه‌ڵمێندرێ"، ئه‌م
به‌نده‌ش تا
ئێستا کارى
پێنه‌کراوه. سه‌باره‌ت
به چۆنیه‌تى
به‌رێوبردنى
کۆبوونه‌وه‌کانى
په‌رله‌مان،
پێویسته سه‌رۆکایه‌تى
په‌رله‌مان
ریگا له ئه‌ندامان
نه‌گرێ بیروراى
خۆیان ده‌ربڕن، به‌ڵام
چه‌ند جارێک
ریگا نه‌دراوه
به ئه‌ندامان
یان به چه‌ند
ئه‌ندامێک
ڕا
و
سه‌رنجى خۆیان
ده‌ربڕن، به‌تایبه‌تى
له کاتى ئاماده‌بوونى
میوانان یان
قسه‌کردن له‌سه‌ر
چه‌ند بابه‌تێکى
گرنگ، وه‌ک
ئه‌و گوفتوگۆیه
کورته‌ى له‌سه‌ر
شێوه‌ى متمانه‌دان
به وه‌زیره‌کان
له 7ی مانگى پێنچى
2006 کرا. به پێچه‌وانه‌وه،
سه‌رۆکى په‌رله‌مان
له به‌شى زۆرى
دانیشتنه‌کاندا
ڕا و سه‌رنج
و روونکردنه‌وه‌ى
خۆى ده‌رده‌بڕێ و به ئاره‌زووى
خۆى قسه ده‌کات. خاڵێکى تر
ئه‌وه‌یه
له ماوه‌ى
ساڵى رابوردوودا
هیچ پرۆَژه‌یه‌کى
قانوونى نه‌خراوه‌ته
به‌رده‌م په‌رله‌مان
ئه‌گه‌ر سه‌رچاوه‌که‌ى
ده‌سه‌ڵات
نه‌بووبێ، هه‌رچه‌نده
له رێگاى چه‌ند
ئه‌ندامێکه‌وه
پێشکه‌ش به
په‌رله‌مان
کراون.
به
واتایه‌کى
تر، هه‌موو
ئه‌و پرۆَژانه‌ى له‌م
ساڵه‌دا خراونه‌ته
به‌رده‌م په‌رله‌مان
بۆ په‌سه‌ندکردنیان،
به‌ناوى ده
ئه‌ندامه‌وه
یان زیاتر پێشکه‌ش
کرابن، سه‌رچاوه‌که‌ى
ده‌سه‌ڵات
بووه.
به‌ڵام ئه‌و
داواکاریانه‌ى
له‌لایه‌ن
ژماره‌یه‌کى
زۆر له ئه‌ندامانه‌وه
به نووسراوى پێشکه‌ش
کرابن به سه‌رۆکایه‌تى
په‌رله‌مان،
زۆر جاران دواخراون
یان ده‌ستکارى
ناوه‌رۆکه‌که‌ى
کراوه، ئه‌وجا
پێشکه‌ش به
په‌رله‌مان
کراوه.
ئه‌م تێبینییانه‌ى لێره‌دا
روونمانکردوونه‌ته‌وه
به شێوه‌یه‌کى
قانوونى و بابه‌تییانه به
مه‌به‌ستى
چاره‌سه‌رکردنیانه
تاکو کاره‌کانى
په‌رله‌مان
و چۆنیه‌تى
به‌رێوه‌بردنى
کۆبوونه‌وه‌کانى
به پێى قانوونى
په‌یڕه‌وى
ناوخۆى په‌رله‌مان
به‌رێوه‌ببرێن
و که‌موکورتییه‌کان چاره‌سه‌ربکرێن. خه‌ڵکى کوردستان
به ئومێدێکى
زۆره‌وه ته‌ماشاى
په‌رله‌مان
ده‌که‌ن. چاره‌سه‌رکردنى
کێشه‌کانى
خه‌ڵک و به‌ره‌وپێشه‌وه‌بردنى
سیسته‌مى حوکمرانیکردن
له کوردستاندا و گه‌ڕانه‌وه‌ى
ناوچه دابڕاوه‌کانى
بۆ سه‌ر هه‌رێمى
کوردستان پێش
کۆتایى ساڵى
2007 ئه‌رکى سه‌ره‌کى
په‌رله‌مانى
کوردستانه. ئه‌م ئه‌رکانه
کاتێ جێبه‌جێ
ده‌کرێن
ئه‌گه‌ر رێز
له‌و قانوونانه
بگیرێ له‌لایه‌ن
په‌رله‌مان
و هه‌موو
ده‌زگاکانى
تر‌ى کوردستان
و هاووڵاتیانه‌وه،
په‌یڕه‌وى
ناوخۆى په‌رله‌مان
یه‌کێکه له‌و
قانوونانه‌ی په‌رله‌مان
خۆى په‌سه‌ندى
کردووه و چه‌ند
جارێکیش هه‌موارى
چه‌ند به‌ندێکى
کردووه. ده‌بێ ئه‌وه‌ش
له‌بیرنه‌کرێ که کاتى
چاوگێرانه‌وه
به‌و په‌یڕه‌وه‌دا
هاتووه تاکو
به داڕشتنه‌وه‌یه‌کى
نوێ پێشکه‌ش به
په‌رله‌مان
بکرێت بۆ په‌سه‌ندکردنى.
• • •
|
|
|