|
ساڵ دێ و ساڵ
ده‌ڕوا.. کاروانی
به‌شه‌رییه‌ت
بێ وچان هه‌نگاو
ده‌نێ به‌ره‌و
نوا، ئێمه‌ی
کوردی بێ ئه‌نواش
قۆناخ قۆناخ
به‌ره‌و دوا..
تا دۆێنی هه‌رکه‌س
له لایه‌که‌وه
ده‌دوا، که هه‌یداد:
«تانج و مه‌ندیل
و عه‌گاڵ و په‌پاخ
به‌سه‌ر مافمان
ده‌خوا، نه
ده‌ستمان به
داوێنی پیاوچاک
و شێخ و مه‌شایخان
ڕاده‌گا و،
نه هاوارمان
ده‌گاته هاوارگه‌ی
باره‌گای خوا..!
به‌ڵام،
«قسه بیست و
چواره و هه‌ر
دووی به‌کاره»
له خۆمان
زیاتر کێ
تاوانبار و سه‌به‌بکاره؟!
دڵمان به‌وه
خۆشه و ده‌ڵێین
له بنیاتنانی
مێژووی ناوچه‌دا
مه‌ڵڵاین، که‌چی
له نێو خۆدا
تاقم تاقم یان
خه‌ریکی
خۆشاره‌وه‌کێن
و قه‌رێقه‌رێن
و بگروهه‌ڵڵاین،
یان ده‌سته
ده‌سته لێره‌وله‌وێ
سه‌رگه‌ردان
و به‌ڕه‌ڵڵاین..!
له گه‌مه‌ی
کێبه‌رکێی
سیاسه‌تدا
زۆر جار
بانگهێشتن
کراوین، به‌ڵام
هه‌موو جارێ
به که‌للای
له
مزداڕێژراوی
په‌لکراوی
خۆماڵی، وه‌ک
متێکی
پێکراوی
محانج
لێکراوی
ئاڵیی خیچاوین
و، بۆ قان وه‌رگرتن
له‌م و له‌و
خه‌ریکی قڕه‌قڕ
و چاوه‌چاوین..!
به‌ڵێ ئێمه‌ی
کوردی بێ پرۆژه
و بێ به‌رنامه،
کار و کرده‌وه‌مان
بێ ئه‌نجام و
بێ ئاکامه،
ده‌یان ساڵی
دیکه‌ش تازه
بێته‌وه نه
قه‌دری ده‌گرین
و نه ئه‌زموونی
لێ وه‌رده‌گرین،
ده‌رگای
داهاتوومان
له خۆ
داخستووه و
هه‌ر خۆزگه‌مان
به پار
خواستووه..!
به کورتی،
به کام
دڵخۆشی و بیر
ئاسووده‌یی
به‌ره‌و پیری
ساڵ بڕۆین که
نه ساڵمان
ساڵه و نه
حاڵمان حاڵ.
س.
چ. هێرش
• • •
|