هه‌ڕه‌شه‌یئه‌مریكا و هارتوهورتی ئێران
دیسان ئه‌و ڕۆژانه، هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه‌ی سه‌رانی كۆشكی سپیی ئه‌مریكا دژی ئێران له لایه‌ك و، هارتوهورتی به‌ڕێوه‌به‌ران و كارگێڕانی ڕێژیمی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌لایه‌كی دیكه‌وه، بیروڕای گه‌لێك له چاودێران و كارناسانی سیاسی‌یان به خۆوه خه‌ریك كردووه و، به‌تایبه‌ت فشار و گوشاری ڕۆژئاوا له دژی كۆماری ئیسلامی ئێران سه‌باره‌ت به به‌رنامه ناوكی و چه‌كه ئه‌تۆمییه‌كانی ئه‌و ڕێژیمه پێی ناوه‌ته قۆناخێكی تازه‌وه. كۆلین پاول وه‌زیری كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له وتووێژێكی ڕۆژنامه‌وانیدا وێڕای ده‌ربڕینی ئه‌و مه‌تڵه‌به كه «ئێران به‌ره‌و به‌رنامه‌ی دروستكردنی چه‌كه ئه‌تۆمییه‌كان هه‌نگاو ده‌نێ» گوتوویه: «له دانیشتنی مانگی داهاتووی شۆڕای دادوه‌ران، ئێمه ئه‌و مه‌سه‌له‌یه له ئاژانسدا(مه‌به‌ست ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمی یه) ده‌خه‌ینه به‌رباس و با بزانین 32ی ئه‌ندامی شۆڕا له‌وباره‌یه‌وه چ ده‌كه‌ن..». سه‌ره‌ڕای گه‌لێك هه‌ڕه‌شه و قسه و باسی دیكه‌ی كاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریكایی، ڕۆژنامه‌ی واشینگتۆن تایمز به پێی ڕاپۆرتێكی خۆی جه‌ختی كردووه‌ته‌وه كه «ئه‌مریكا و ئیسرائیل گفتوگۆكانی خۆیان سه‌باره‌ت به هه‌ڵمه‌ت و په‌لاماری نیزامی بۆ سه‌ر بنكه و دامه‌زراوه ناوكی و ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران ده‌ست پێكردووه». له به‌رانبه‌ر ئه‌و قسه و هه‌ڕه‌شانه‌ی ئه‌مریكادا، عه‌لی شه‌مخانی وه‌زیری به‌رگریی كۆماری ئیسلامی ئێرانیش، له گفتوگۆیه‌ك ده‌گه‌ڵ هه‌واڵنێری ته‌له‌ڤیزیۆنی ئه‌لجه‌زیره‌دا ڕایگه‌یاندووه كه «كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌ست له سه‌ر ده‌ست دانانێ و چاوه‌ڕوان نامێنێته‌وه كه ئه‌وانی دیكه هه‌ركارێكی بیانه‌وێ ده‌گه‌ڵ ئێران بیكه‌ن». وه‌زیری به‌رگری له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ده‌ڵێ: «ئه‌مریكاییه‌كان ته‌نیا هێزێك نین كه له ناوچه‌دا حزووریان هه‌یه، ئێمه‌ش له ناوچه‌دا حزوورمان هه‌یه، له خوست ڕا بگره تا ده‌گاته قه‌نده‌هار له ئه‌فغانستان، هه‌روا له كه‌نداوی فارس، وه ده‌توانین له عێراقیش حزورمان هه‌بێ.. له حاڵه‌تی هه‌ڵمه‌تی نیزامیی وڵاته یه‌كگرتووه‌كان بۆ سه‌ر كۆماری ئیسلامی، ئه‌وه زیاتر خودی هێزه نیزامییه‌كانی ئه‌مریكایین كه ده‌بنه «گرێوگان|ده‌ستبه‌سه‌ر» به ده‌ست ئێرانه‌وه». دیاره، سه‌رچاوه‌ی گریمانه‌ی هه‌ڵمه‌تی نیزامی ئه‌مریكا وه‌ك گه‌وره‌ترین هێزی جیهانی بۆ سه‌ر ئێران ڕوونه و، ئه‌گه‌ر به كرده‌وه‌ش سه‌رنه‌گرێ و ته‌نانه‌ت ده چوارچێوه‌ی هه‌ڕه‌شه و ترساندنیشدا بمێنێته‌وه حه‌وجێ به لێكدانه‌وه نییه، به‌ڵام با بزانین سه‌رچاوه‌ی ئه‌و هارتوهورتانه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران له كوێڕا ئاو ده‌خۆنه‌وه و «ده‌گه‌ڵ كه‌لكی شێر كایه‌كردن» چ واتایه‌كی هه‌یه؟! هه‌روه‌ك له قسه‌كانی پێشووی خۆمدا زۆر جار گوتوومه، به‌ڕێوه‌به‌رانی كۆماری ئیسلامی ئێران، بۆ خۆدزینه‌وه له چاره‌سه‌ركردنی گێروكێشه جۆراوجۆره‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی ــ ئابووری هه‌میشه زه‌ینی خه‌ڵكیان به‌ره‌و دوژمنی ئیسلام واته «شه‌یتانی گه‌وره» و ئیسرائیل ڕاكێشاوه و به قسه و ده‌ربڕینی فریوده‌رانه‌ی وه‌ك «ئیسلام ده خه‌ته‌ر دایه» جێ پێی خۆیان له ناو خه‌ڵكی ساویلكه‌دا قایم كردووه و، له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه شه‌پۆلی خه‌فه‌قان و سه‌ركوتی خه‌ڵكی ناڕازی و دژبه‌رانی سیاسی و پێشێلكردنی ئازادی و مافی مرۆڤیان په‌ره‌پێداوه. هه‌روه‌ك ده‌زانین، گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌ی واقیعی بۆ سه‌ر ڕێژیمی كۆماری ئیسلامی ئێران، سه‌ركه‌وتنی ته‌جروبه‌ی عێراقی تازه‌یه كه ده‌توانێ داهاتووی سیاسی ئێران ده مه‌ترسی باوێ، بۆیه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئێران به ته‌واوی توانایه‌وه هه‌وڵی داوه به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ یارمه‌تی ئه‌و هێز و لایه‌نانه بدا كه له به‌رانبه‌ر هێزی داگیركه‌ر واته ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كان ڕاده‌وه‌ستن و، له ئاكامدا ته‌جروبه‌ی ڕێژیمێكی سكۆلار و دیمۆكراتیك له عێراق تووشی شكست ببێ. شیاوی سه‌رنجه كه ئه‌و شه‌ڕ و پێكدادان و ئاكاره تیرۆریستییانه‌ی كه له دژی هێزه هاوپه‌یمانه‌كان و ته‌نانه‌ت خه‌ڵكی بێدیفاعی عێراقییش، ڕووبه‌ڕووی پرۆسه‌ی دامه‌زراندنی حكوومه‌تێكی نوێ له عێراقی دوای سه‌ددامدا بوونه‌وه، پارسه‌نگی ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌ی له ناو دسه‌ڵاتدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران به هێز كردووه كه هه‌تا هه‌لومه‌رجی سیاسی و بارودۆخی ناوچه‌یی به‌م شێوه‌یه بێ، ئه‌مریكا له توانایدا نییه له ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستدا ده‌ستپێشخه‌ری هه‌ڵمه‌تی نیزامیی بۆ سه‌ر ئێران و شه‌ڕێكی دیكه له‌و ناوچه‌یه بێ، كه نه بیروڕای گشتیی ناوه‌وه‌ی ئه‌مریكا و جیهان ئه‌وه قه‌بوڵ ده‌كه‌ن و نه ده‌وڵه‌ته گه‌وره‌كانی ئوڕووپایی. هه‌ڵبه‌ت ناشێ له‌و دیارده‌یه حاشا بكرێ كه هارتوهورتی سه‌رانی ڕێژیمی كۆماری ئیسلامی ئێران پێوه‌ندییه‌كی زۆری به پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماریی ئه‌مریكاوه هه‌یه كه ئه‌گه‌ر ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی جۆرج ده‌بلیو بووش له‌وه زیاتر بایه، مه‌سه‌له‌كه به بارێكی دیكه‌دا واته به زیانی كۆماری ئیسلامی ئێران‌دا ده‌شكایه‌وه. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه مه‌جلیسی ئێران كه مۆڵگه‌ی زۆربایه‌تی نوێنه‌رانی كۆنپارێز و پاوانخوازه، گه‌ڵاڵه‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی غه‌نیكردنی ئۆران‌یۆم و ڕاگه‌یاندنی مافی هه‌بوون و كه‌ڵكوه‌رگرتن له چه‌كی ناوه‌كی و ئه‌تۆمی وه‌ك باشترین ئامرازی دیفاع و به‌رگریكردن له به‌رانبه‌ر هه‌ڕه‌شه و هێرش و هه‌ڵمه‌تی هه‌نده‌ریی، خستووه‌ته به‌رده‌م ده‌وڵه‌تی خاته‌می یه‌وه. هه‌ڵبه‌ت ده پێوه‌ندی ده‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی خاته‌می دا (كه زه‌مانێك وه‌ك نوێنه‌ری ڕه‌وتێكی رێفۆرمخوازیی قسه‌ی لێوه‌ده‌كرا) ده‌بێ بگوترێ كه ده‌وڵه‌تی ناوبراو زۆر له‌مێژه ده‌گه‌ڵ ڕه‌وتی ڕێفۆرم و ڕێفۆرمخوازی ماڵئاوایی كردووه و، ئه‌مریكاییه‌كان و ته‌نانه‌ت به‌شێك له ئوڕووپاییه‌كانیش ئه‌و دیارده‌یان بۆ ده‌ركه‌وتووه كه خاته‌می ئه‌و بزه‌ی سه‌ر لێوی جارانی سه‌باره‌ت به دیمۆكراسی و ڕه‌وتی ڕێفۆرمخوازی نه‌ماوه! به هه‌رحاڵ، شتێكی كه ڕۆر گرینگه و به‌ڕێوه‌به‌رانی ڕێژیمی كۆماری ئیسلامیش زراویان لێی چووه، نه هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه‌ی هه‌نده‌ری یه و نه هه‌ڵمه‌تی ڕاسته‌وخۆی نیزامیی ئه‌مریكایه؛ به‌ڵكه دابڕانی ڕۆژ ده‌گه‌ڵ ڕۆژی خه‌ڵك له سیاستگه‌لی چه‌په‌ڵ و ناڕه‌وایه و، ئاخرسه‌ر داوه‌شان و تێكته‌پانی ئه‌و ڕێژیمه ده ناو خۆیدایه. 20-08-2004
دیسان ئه‌و ڕۆژانه، هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه‌ی سه‌رانی كۆشكی سپیی ئه‌مریكا دژی ئێران له لایه‌ك و، هارتوهورتی به‌ڕێوه‌به‌ران و كارگێڕانی ڕێژیمی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌لایه‌كی دیكه‌وه، بیروڕای گه‌لێك له چاودێران و كارناسانی سیاسی‌یان به خۆوه خه‌ریك كردووه و، به‌تایبه‌ت فشار و گوشاری ڕۆژئاوا له دژی كۆماری ئیسلامی ئێران سه‌باره‌ت به به‌رنامه ناوكی و چه‌كه ئه‌تۆمییه‌كانی ئه‌و ڕێژیمه پێی ناوه‌ته قۆناخێكی تازه‌وه. كۆلین پاول وه‌زیری كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له وتووێژێكی ڕۆژنامه‌وانیدا وێڕای ده‌ربڕینی ئه‌و مه‌تڵه‌به كه «ئێران به‌ره‌و به‌رنامه‌ی دروستكردنی چه‌كه ئه‌تۆمییه‌كان هه‌نگاو ده‌نێ» گوتوویه: «له دانیشتنی مانگی داهاتووی شۆڕای دادوه‌ران، ئێمه ئه‌و مه‌سه‌له‌یه له ئاژانسدا(مه‌به‌ست ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمی یه) ده‌خه‌ینه به‌رباس و با بزانین 32ی ئه‌ندامی شۆڕا له‌وباره‌یه‌وه چ ده‌كه‌ن..». سه‌ره‌ڕای گه‌لێك هه‌ڕه‌شه و قسه و باسی دیكه‌ی كاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریكایی، ڕۆژنامه‌ی واشینگتۆن تایمز به پێی ڕاپۆرتێكی خۆی جه‌ختی كردووه‌ته‌وه كه «ئه‌مریكا و ئیسرائیل گفتوگۆكانی خۆیان سه‌باره‌ت به هه‌ڵمه‌ت و په‌لاماری نیزامی بۆ سه‌ر بنكه و دامه‌زراوه ناوكی و ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران ده‌ست پێكردووه». له به‌رانبه‌ر ئه‌و قسه و هه‌ڕه‌شانه‌ی ئه‌مریكادا، عه‌لی شه‌مخانی وه‌زیری به‌رگریی كۆماری ئیسلامی ئێرانیش، له گفتوگۆیه‌ك ده‌گه‌ڵ هه‌واڵنێری ته‌له‌ڤیزیۆنی ئه‌لجه‌زیره‌دا ڕایگه‌یاندووه كه «كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌ست له سه‌ر ده‌ست دانانێ و چاوه‌ڕوان نامێنێته‌وه كه ئه‌وانی دیكه هه‌ركارێكی بیانه‌وێ ده‌گه‌ڵ ئێران بیكه‌ن». وه‌زیری به‌رگری له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ده‌ڵێ: «ئه‌مریكاییه‌كان ته‌نیا هێزێك نین كه له ناوچه‌دا حزووریان هه‌یه، ئێمه‌ش له ناوچه‌دا حزوورمان هه‌یه، له خوست ڕا بگره تا ده‌گاته قه‌نده‌هار له ئه‌فغانستان، هه‌روا له كه‌نداوی فارس، وه ده‌توانین له عێراقیش حزورمان هه‌بێ.. له حاڵه‌تی هه‌ڵمه‌تی نیزامیی وڵاته یه‌كگرتووه‌كان بۆ سه‌ر كۆماری ئیسلامی، ئه‌وه زیاتر خودی هێزه نیزامییه‌كانی ئه‌مریكایین كه ده‌بنه «گرێوگان|ده‌ستبه‌سه‌ر» به ده‌ست ئێرانه‌وه». دیاره، سه‌رچاوه‌ی گریمانه‌ی هه‌ڵمه‌تی نیزامی ئه‌مریكا وه‌ك گه‌وره‌ترین هێزی جیهانی بۆ سه‌ر ئێران ڕوونه و، ئه‌گه‌ر به كرده‌وه‌ش سه‌رنه‌گرێ و ته‌نانه‌ت ده چوارچێوه‌ی هه‌ڕه‌شه و ترساندنیشدا بمێنێته‌وه حه‌وجێ به لێكدانه‌وه نییه، به‌ڵام با بزانین سه‌رچاوه‌ی ئه‌و هارتوهورتانه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران له كوێڕا ئاو ده‌خۆنه‌وه و «ده‌گه‌ڵ كه‌لكی شێر كایه‌كردن» چ واتایه‌كی هه‌یه؟! هه‌روه‌ك له قسه‌كانی پێشووی خۆمدا زۆر جار گوتوومه، به‌ڕێوه‌به‌رانی كۆماری ئیسلامی ئێران، بۆ خۆدزینه‌وه له چاره‌سه‌ركردنی گێروكێشه جۆراوجۆره‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی ــ ئابووری هه‌میشه زه‌ینی خه‌ڵكیان به‌ره‌و دوژمنی ئیسلام واته «شه‌یتانی گه‌وره» و ئیسرائیل ڕاكێشاوه و به قسه و ده‌ربڕینی فریوده‌رانه‌ی وه‌ك «ئیسلام ده خه‌ته‌ر دایه» جێ پێی خۆیان له ناو خه‌ڵكی ساویلكه‌دا قایم كردووه و، له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه شه‌پۆلی خه‌فه‌قان و سه‌ركوتی خه‌ڵكی ناڕازی و دژبه‌رانی سیاسی و پێشێلكردنی ئازادی و مافی مرۆڤیان په‌ره‌پێداوه. هه‌روه‌ك ده‌زانین، گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌ی واقیعی بۆ سه‌ر ڕێژیمی كۆماری ئیسلامی ئێران، سه‌ركه‌وتنی ته‌جروبه‌ی عێراقی تازه‌یه كه ده‌توانێ داهاتووی سیاسی ئێران ده مه‌ترسی باوێ، بۆیه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئێران به ته‌واوی توانایه‌وه هه‌وڵی داوه به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ یارمه‌تی ئه‌و هێز و لایه‌نانه بدا كه له به‌رانبه‌ر هێزی داگیركه‌ر واته ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كان ڕاده‌وه‌ستن و، له ئاكامدا ته‌جروبه‌ی ڕێژیمێكی سكۆلار و دیمۆكراتیك له عێراق تووشی شكست ببێ. شیاوی سه‌رنجه كه ئه‌و شه‌ڕ و پێكدادان و ئاكاره تیرۆریستییانه‌ی كه له دژی هێزه هاوپه‌یمانه‌كان و ته‌نانه‌ت خه‌ڵكی بێدیفاعی عێراقییش، ڕووبه‌ڕووی پرۆسه‌ی دامه‌زراندنی حكوومه‌تێكی نوێ له عێراقی دوای سه‌ددامدا بوونه‌وه، پارسه‌نگی ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌ی له ناو دسه‌ڵاتدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران به هێز كردووه كه هه‌تا هه‌لومه‌رجی سیاسی و بارودۆخی ناوچه‌یی به‌م شێوه‌یه بێ، ئه‌مریكا له توانایدا نییه له ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستدا ده‌ستپێشخه‌ری هه‌ڵمه‌تی نیزامیی بۆ سه‌ر ئێران و شه‌ڕێكی دیكه له‌و ناوچه‌یه بێ، كه نه بیروڕای گشتیی ناوه‌وه‌ی ئه‌مریكا و جیهان ئه‌وه قه‌بوڵ ده‌كه‌ن و نه ده‌وڵه‌ته گه‌وره‌كانی ئوڕووپایی. هه‌ڵبه‌ت ناشێ له‌و دیارده‌یه حاشا بكرێ كه هارتوهورتی سه‌رانی ڕێژیمی كۆماری ئیسلامی ئێران پێوه‌ندییه‌كی زۆری به پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماریی ئه‌مریكاوه هه‌یه كه ئه‌گه‌ر ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی جۆرج ده‌بلیو بووش له‌وه زیاتر بایه، مه‌سه‌له‌كه به بارێكی دیكه‌دا واته به زیانی كۆماری ئیسلامی ئێران‌دا ده‌شكایه‌وه. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه مه‌جلیسی ئێران كه مۆڵگه‌ی زۆربایه‌تی نوێنه‌رانی كۆنپارێز و پاوانخوازه، گه‌ڵاڵه‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی غه‌نیكردنی ئۆران‌یۆم و ڕاگه‌یاندنی مافی هه‌بوون و كه‌ڵكوه‌رگرتن له چه‌كی ناوه‌كی و ئه‌تۆمی وه‌ك باشترین ئامرازی دیفاع و به‌رگریكردن له به‌رانبه‌ر هه‌ڕه‌شه و هێرش و هه‌ڵمه‌تی هه‌نده‌ریی، خستووه‌ته به‌رده‌م ده‌وڵه‌تی خاته‌می یه‌وه. هه‌ڵبه‌ت ده پێوه‌ندی ده‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی خاته‌می دا (كه زه‌مانێك وه‌ك نوێنه‌ری ڕه‌وتێكی رێفۆرمخوازیی قسه‌ی لێوه‌ده‌كرا) ده‌بێ بگوترێ كه ده‌وڵه‌تی ناوبراو زۆر له‌مێژه ده‌گه‌ڵ ڕه‌وتی ڕێفۆرم و ڕێفۆرمخوازی ماڵئاوایی كردووه و، ئه‌مریكاییه‌كان و ته‌نانه‌ت به‌شێك له ئوڕووپاییه‌كانیش ئه‌و دیارده‌یان بۆ ده‌ركه‌وتووه كه خاته‌می ئه‌و بزه‌ی سه‌ر لێوی جارانی سه‌باره‌ت به دیمۆكراسی و ڕه‌وتی ڕێفۆرمخوازی نه‌ماوه! به هه‌رحاڵ، شتێكی كه ڕۆر گرینگه و به‌ڕێوه‌به‌رانی ڕێژیمی كۆماری ئیسلامیش زراویان لێی چووه، نه هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه‌ی هه‌نده‌ری یه و نه هه‌ڵمه‌تی ڕاسته‌وخۆی نیزامیی ئه‌مریكایه؛ به‌ڵكه دابڕانی ڕۆژ ده‌گه‌ڵ ڕۆژی خه‌ڵك له سیاستگه‌لی چه‌په‌ڵ و ناڕه‌وایه و، ئاخرسه‌ر داوه‌شان و تێكته‌پانی ئه‌و ڕێژیمه ده ناو خۆیدایه.
20-08-2004