|
ساقیا،
هه‌سته به
یه‌ك په‌یمانه‌وه
شه‌رمه‌زارم
كه، وه‌ره
پێمانه‌وه
با
بدركێنم نهێنی
خۆم كه چۆن؟
ورده
ناسۆرم سه‌ریان
هه‌ڵدانه‌وه
ئه‌و
گراوی «دووركوژی
نیزیك خه‌سار»
چۆنی
دڵ بردم له
كوردستانه‌وه
بێره،
با لات هه‌ڵبڕێژم
دێڕ به دێڕ
ده‌رد
و داخی خۆم له
ناخی گیانه‌وه
گه‌رچی
نرخی نییه
له لام لۆمه‌ی
نه‌یار
داخدارم
من، به ده‌ست
یارانه‌وه
ئاوی
تاڵی تۆ په‌نای
ته‌نگانه‌یه
خه‌مڕوێنه
و مه‌رهه‌می
دڵدانه‌وه
تێكه
ئاوی سوور هه‌تا
بیشۆمه‌وه
ئه‌و
په‌ڵه ژه‌نگه‌ی
به سه‌ر دڵمانه‌وه
هه‌ر
به خۆشی ئه‌و
دڵه‌ی، ئه‌ستێره‌یه‌ك
ئێستێ
شك نابا له
حه‌وت ئاسمانه‌وه..
گه‌ر
ئه‌وین فێڵ
و فریو و پاره‌یه
نامه‌وێ
پووچی به هیچ
عینوانه‌وه
له‌و
هه‌موو وه‌عد
و درۆیه‌ی جێ‌ژوان
دڵشكاوم،
وا به سه‌ر
سووڕمانه‌وه...
هێرش
ــ 1995
|