ڕه‌نگه
یه‌كێك له
سه‌یرترینی
ڕووداوه‌كان
ئه‌وه بێ كه
ئه‌مریكاییه
ده‌نگده‌ره‌كان
«جان کێری»(John Kerry)
كاندیدی
حیزبی دیمۆكرات
و ره‌قیبی سه‌ره‌كی
بووش له هه‌ڵبژاردنه‌كانی
سه‌رۆککۆمارییدا
ناناسن.
هه‌ڵوێسته
كه‌سی و سیاسییه‌كانی
جان کێری هه‌روا
لێڵه و سه‌ره‌ڕای
خه‌رجكردنی
میلیۆنان دۆڵار
بۆ ته‌بلیغاتی
هه‌ڵبژاردنه‌كان،
هێشتا نه‌یتوانیوه
پێوه‌ندییه‌كی
گه‌رم ده‌گه‌ڵ
ده‌نگده‌ران
به‌دیبێنێ.
ئه‌و لێزانێكی
خاوه‌نكلاسه
كه ده توانایدا
نییه له سه‌ر
بناغه‌ی داخوازییه‌كانی
خه‌ڵك به‌ره‌و
پێشه‌وه بچێ
و ده‌گه‌ڵیان
تێكه‌ڵاو بێ.
نه‌جیبزاده‌گه‌لێكی
وه‌ك وی ده‌توانن
خۆیان وا لێبكه‌ن
كه به عینوانی
سیمایه‌ك له
دڵی خه‌ڵكدا
جێی خۆیان بكه‌نه‌وه.
ڕه‌سه‌نزاده‌یه‌كی
وه‌ك جۆرج بووش
به نیشاندانی
ئه‌دا و ئه‌تواری
هاووڵاتییه‌كی
گیلۆكه و ئاسایی
به باشی له
عۆده‌ی ئه‌و
كاره هاته‌ده‌ر،
هه‌روه‌ها
«جان ئێف كه‌نه‌دی»
ش كه خۆی به
شكڵی هونه‌رپیشه
ده‌رده‌هێنا، یان «تیئۆدور
ڕۆزڤێڵت» كه
وه‌ك گای نێوچه‌وان
قه‌شان وابوو.
به‌ڵام کێری
نیشانیداوه
كه خۆده‌رخستنێكی
ئوتۆی بۆ ئه‌و
كارانه له
باراندا نییه.
زه‌قترین خاڵی
لاوازی کێری،
نه‌بوونی ڕاشكاوی
و ڕاستبێژی
یه، ئه‌و له
ڕاستیدا هه‌م
له ناڵ ده‌دا
و هه‌م له بزمار
و، ئه‌وه بۆ
ئه‌مریكاییه‌كان
كه به قسه
ده‌قودۆغری
و ڕاشكاوه‌كانی
بووش عاده‌تیان
گرتووه نه‌ختێك
سه‌رسووڕهێنه‌ره.
کێری له ڕاده‌به‌ده‌ر
گه‌مه به
وشه‌كان ده‌كا
و قسه‌كان ده‌پێچێته‌وه،
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا
كه زۆرتر به
خاڵه نایه‌تی(مه‌نفی)یه‌كانه‌وه
خه‌ریك ده‌بێ
و تاڕاده‌یه‌ك
به‌دبینه.
پاش شكستی کێری
له قۆناخی
یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كانی
ناوحیزبییه‌وه،
ئه‌م هه‌له‌ی
بۆ ڕه‌خسا كه
له گه‌ڕانه‌وه‌ی
سه‌رله‌نوێ
بۆ گۆڕه‌پانی
هه‌ڵبژاردنه‌كان
كه‌مێك سبات
و خورتی له
كه‌سایه‌تی
خۆی نیشان بدا.
ئێسته کێری
ددانی به خاڵه
لاوازه‌كانی
خۆیدا هێناوه
و له شكستی
هه‌ڵبژاردنه‌كان
ناترسێ و هه‌ر
له سه‌ر ئه‌و
ئه‌ساسه‌ش ڕۆیشته
سۆراغی«جان
ئیدواردز» و
ئه‌وی به بریكاری
خۆی هه‌ڵبژارد
هه‌ر له‌به‌ر
ئه‌وه كه
به‌پێچه‌وانه‌ی
کێری، هه‌م
له خۆشه‌ویستییه‌كی
به‌ربڵاو به‌رخورداره
و هه‌میش مرۆڤێكی
قسه‌زانه.
کێری له هه‌وڵی
ئه‌وه‌دایه
به شكڵی هاووڵاتییه‌كی
گێلۆكه بمنێته‌وه
و هه‌ر بۆیه‌شه
ڕۆژێك به جلی
وه‌رزیشی و
ڕۆژێكیش به
جلی ڕه‌سمی
ده‌رده‌كه‌وێ.
ئه‌و وه‌سواسێكی
سه‌یر له خۆی
نیشانده‌دا
كه ئه‌م ڕۆژانه
سڵامه‌تیی
جه‌سته‌یی
خۆی بپارێزێ
و ڕواڵه‌تێكی
خه‌ڵكپه‌سندی
هه‌بێ. کێری
به هه‌مان
ئه‌ندازه
كه هه‌وڵده‌دا
سباتی كه‌سایه‌تی
له خۆی نیشانبدا
هه‌ڵوێستی
سیاسی بڵاو
و ئاڵۆزی هه‌یه.
تاوێك، ڕابردووی
خاڵی له شانازیی
بووش له شه‌ڕی
ڤێتنام بیرده‌خاته‌وه
و ده‌مێكیش
به خاتری ناكاوی
له گرتنی بێن
لادێندا سه‌ركۆنه‌ی
ده‌كا و، ئه‌و
دواییانه
خۆی به شكڵی
كۆنپارێزێك
ده‌رهێناوه
كه له بووش
ده‌خوازێ به
بنه‌ماكانی
دیمۆكراسی
وه‌فادار بمێنێ.
دژبه‌ره كۆمارخوازه‌كانی
کێری له سه‌ر
ئه‌و باوه‌ڕه‌ن
كه ئاڵۆزیی
به‌ئانقه‌ستی
هه‌ڵوێسته‌كانی
کێری به خاتری
نه‌بوونی ته‌وه‌ره‌یه‌كی
«دیاریكراو
و شیاوی به‌ڵگه»یه؛ ته‌وه‌ره‌یه‌ك
كه بكرێ هه‌ڵوێسته
سیاسییه‌كانی
له سه‌ر دابندرێ.
ئه‌وان پێیانوایه
هه‌رچه‌ند
کێری له باری
كه‌سایه‌تییه‌وه
مرۆڤێكی ته‌واو
ئازایه به‌ڵام
ئه‌وه به‌و
مانایه نییه
كه له هه‌ڵسوێسته
سیاسییه‌كانیشدا
ئه‌ومان پێ
كه‌سێكی ئازا
بێ. هه‌ر ڕۆژ
كه تێده‌په‌ڕێ
داستانگه‌لێكی
عه‌نتیكه
له نێوه نادیاره‌كه‌ی
کێری ده‌كه‌وێته
به‌ر گوێیان،
وه‌ك ئه‌و ماجه‌رایه
كه ده‌ڵێن
كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی
قاره‌مانانه
له شه‌ڕی ڤێتنام
له دوای وه‌رگرتنی
نیشانی به‌رزی
ئازایه‌تی،
به بۆنه‌ی
ناڕه‌زایه‌تی
دژی شه‌ڕ میداڵه‌كه‌ی
به دیواره‌وه
داكوتا، به‌ڵام
پاش دامركانه‌وه‌ی
هه‌یجانه‌كه‌ی،
میداڵ و ئه‌ستێره‌كانی
جزوی یادگاره
شازه‌كان له
قه‌ڵه‌م دران
و ئێسته بۆ
هه‌ر شوێنێك
ده‌ڕوا ده‌گه‌ڵ
خۆی هه‌ڵیان
ده‌گرێ.
كۆمارخوازان
پێیانوایه
سووربوونی
کێری له سه‌ر
ئه‌وه
كه هه‌میشه
گۆچانێك ده‌گه‌ڵ
خۆی هه‌ڵگرێ
زیاتر بۆ نیشاندانی
شانازییه
جه‌نگییه‌كانی
خۆیه‌تی و،
سه‌باره‌ت
به شه‌ڕی عێراقیش
ده‌بێ بگوترێ،
کێری ده‌گه‌ڵ
شه‌ڕی یه‌كه‌م
دژبه‌ر و ده‌گه‌ڵ
شه‌ڕی دووهه‌م
یه‌كبه‌ر بووه
ئه‌گه‌رچی
له ئاست بڕی
78میلیارد دۆڵاریی
داهاتی ئاوه‌دانی
و سازكردنه‌وه‌ی
عێراق ناڕه‌زایه‌تی
ده‌ربڕیوه.
کێری خاوه‌نی
ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه
كه‌سایه‌تییانه‌یه
كه زۆرجار
ده‌گه‌ڵ یه‌كتر
ناكۆكییان
هه‌یه. بۆ نموونه
ئه‌و قاره‌مانێكی
شه‌ڕ و به‌گشتی
شه‌ڕخوازه
به‌ڵام له‌م
لاوه كه‌سایه‌تییه‌كی
ئارام و
به‌شه‌ردۆست
له خۆی نیشانده‌دا،
كارناسێكی
سیاسی كه خۆئاسایی
وای پێ باشه
كه پاڵ وه
خێزانی خۆیه‌وه
بدا!!
کێری له عه‌ینی
حاڵ‌دا كه سیاسه‌تمه‌دارێكی
به‌گوڕ له
حیزبی دیمۆكراتدا
به حیساب نایه،
نه‌جیبزاده‌یه‌كی
سه‌د له سه‌دیش
ڕه‌سه‌ن نییه،
ئه‌و له لایه‌ن
دایكیه‌وه
سه‌ر به دوو
بنه‌ماڵه‌ی
دێرین واته:
بنه‌ماڵه‌ی
فۆربیس و بنه‌ماڵه‌ی
وینترڤێپه.
به‌ڵام باپیری
جووله‌كه‌یه‌كی
خه‌ڵكی چێك
بووه كه له
كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی
شه‌پۆلی دژی
جووله‌كه
ناچار بووه
زێدی خۆی به‌جێبهێڵێ.
ئه‌و، دوو جاران
نابووت بوو
و له سێهه‌مین
تێشكانی بازارگانییدا
قه‌ستی خۆكوژی
كرد و به گوێره‌ی
خۆسووتاندنێك
كۆتایی به
ژیانی خۆی هێنا.
کێری دوای ئه‌وه
كه ده‌گه‌ڵ
ژنێكی ده‌وڵه‌مه‌ند
به نێوی «ترێزا
هاینز» په‌یمانی
هاوسه‌رێتی
به‌ست،
بوو به یه‌كێك
له سه‌رمایه‌دارانی
گه‌وره‌ی ئه‌مریكا.
ئه‌و، له ڕاستیدا
میراتگری ئیمپراتۆری
سه‌نعه‌ته
خوارده‌مه‌نییه‌كانی
«هاینز» وێڕای
سه‌روه‌تێكی
میلیارد دۆڵاری
یه. کێری له
گه‌نجێتیدا
ڕۆیشته مه‌دره‌سه‌ی
هه‌ڵبژارده‌كان
و له چالاكییه
وه‌رزیشییه‌كاندا
ڕۆژانه هه‌میشه
ده‌گه‌ڵ «جان
ئێف كه‌نه‌دی»
بوو و ئه‌و مه‌سه‌له‌یه
بوو به هۆی
ڕابیته‌یه‌كی
عاشقانه له
نێوان ئه‌و
و كچێكی زڕخوشكی
«ژاكڵین كه‌نه‌دی».
به‌ڵام تێكه‌ڵاویی
پێچه‌ڵپێچی
وی ده‌گه‌ڵ
بنه‌ماڵه‌كه‌ی
ئه‌و ڕابیته‌یه‌ی
خسته ژێر ته‌ئسیره‌وه.
له هه‌مووی
سه‌یرتر ماجه‌رای
چوونه ناو
حیزبی دیمۆكرات
و پشتیوانی
بێ گرێوگۆڵی
هاوحیزبییه‌كانێتی. ئه‌وڕۆ دیمۆكراته‌كان
له‌وه‌یكه
بووش ده‌بێ
وه‌لانرێ هاوبڕیارن
و ئه‌و ویسته
به حه‌دێك
گرینگه كه
باعیس بووه
هه‌موو ناكۆكییه‌كانی
خۆیان به شێوه‌ی
كاتی وه‌لانێن.
به‌ڵام به
یه‌قینه‌وه
پاش سه‌ركه‌وتنی
كاندیدای دیمۆكراته‌كان
ئه‌و ناكۆكییانه
سه‌رهه‌ڵده‌ده‌نه‌وه
و ده‌لیلی سیاسه‌ت
و هه‌ڵوێسته
ناكۆكه‌كانی
کێری ڕه‌نگده‌ره‌وه‌ی
هه‌ر ئه‌م ناكۆكییانه‌ی
جارێ «شاراوه»یه.
وه له‌به‌ر
ئه‌وه‌شه
كه کێری «نه‌رمبوون
به شێوه»ی
له پاڵ «بڕیاردانی
به پنهانی»
ئاوێته‌كردووه.
نموونه‌ی
ئه‌و كۆنپارێزیی
و پنهانكارییه
له ڕووداوی
هه‌ڵبژرادنی
«جان ئیدواردز»
به جێنشینی
ده‌ركه‌وت
چونكه کێری
دوای ئه‌وه‌یكه
ده‌گه‌ڵ هه‌ژمارێكی
زۆر له‌م بواره‌وه
ڕاوێژی كرد
دیسانیش خستنه‌ڕووی
ئاشكرای وی
چه‌ند حه‌وتوو
وه‌دواخست
و، ئه‌و
تایبه‌تمه‌ندییه
شه‌خسییه‌ی
وی به‌ته‌واوی
نوخته‌ی هاوبه‌ری
تایبه‌تمه‌ندییه
ڕه‌وشتیییه‌كانی
بووش پێكدێنێ،
چونكه بووش
عاده‌تی وایه
كه ڕیشه‌ی
باس له بنه‌ڕه‌تدا
هه‌ڵكه‌نێ
و پاشان به
لێكدانه‌وه‌یه‌كی
ڕه‌ش و سپی وێڕای
ساكارییه‌كی
هه‌رچی ته‌واوتر
بڕیاری له
سه‌ر بدا. كه‌وابوو
ئاكامی ئه‌و
ناكۆكییه
وای لێدێ كه
بووش ڕوانگه‌یه‌كی
سه‌ره‌تایی
سه‌باره‌ت
به كاره‌كانه‌وه
هه‌بێ و ده‌كرێ
بگوترێ کێری
فێربووه كه
شه‌ڕی پێشگیرانه‌ی
بووش به شێوه‌ی
تایبه‌ت به
خۆی بگۆڕێ و
لانیكه‌م به
ڕواڵه‌ت، سیاسه‌تێكی
جیاواز له
بووش بخاته‌ڕوو.
زه‌قترین جیاوازیی
سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی
کێری ده‌گه‌ڵ
بووش ده ئه‌مه‌گداریی
وی له پێناو
ڕاپه‌ڕاندنی
كارگه‌لێك
به شێوه‌ی
هه‌ره‌وه‌زی
و نێونه‌ته‌وه‌یی
دایه. ژماره‌یه‌كی
زۆر له لێكده‌ره‌وان
له سه‌ر ئه‌و
باوه‌ڕه‌ن
كه ئه‌و به
باشی ده‌توانێ،
ئه‌م بۆشاییه‌ی
كه سیاسه‌ته‌كانی
ده‌وڵه‌تی
بووش له هاوكاریی
نێوان وڵاته‌یه‌كگرتووه‌كان
و هاوپه‌یمانانی
خۆی له ئوڕووپادا
پێكی هێناوه،
پڕ بكاته‌وه.
هێندێك له
شێكه‌ره‌وانیش
هیوایه‌كی
وایان به ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی
هاوكارییه‌كان
نییه و پێیانوایه
سه‌ره‌ڕای
ئه‌وه‌یكه
ده‌وڵه‌تی
بووش بۆ هاوكاریی
زیاتر ده‌گه‌ڵ
ئوڕووپا له
پێناو مه‌سه‌له‌گه‌لی
پێوه‌ندیدار
به عێراقه‌وه
هه‌وڵده‌دا،
به‌ڵام ناكۆكییه
ستراتێژییه‌كان
به ڕاده‌یه‌كن
كه واوێناچێ
ته‌نانه‌ت
به هه‌ڵبژاردنی
کێری به‌م زووانه
چاره‌ساه‌ربكرێن.
ئه‌گه‌ر لێكده‌ره‌وه‌یه‌ك
بیهه‌وێ ڕوویه‌كی
هاوبه‌ش له
ناو ته‌واوی
هه‌ڵوێسته‌كانی
کێری بدۆزێته‌وه
ئه‌و ڕووه
هاوبه‌شه
شتێك نییه
جگه له‌م مه‌سه‌له‌یه
كه له ڕوانگه‌ی
ئه‌وه‌وه
ئه‌مریكا بێبه‌ری
له خه‌تا و
هه‌ڵه نییه.
زه‌مانێك كه
له ڤێتنام
بوو، په‌سنێكی
زۆری هورووژاند
و به تاوانباركردنی
به‌شێك له
سه‌ركرده‌كان
به فه‌ساد،
بوو به چقڵی
چاوی به‌شێكی
تر. كاتێك كه
کێری ئه‌ندامی
مه‌جلیسی سه‌نا
بوو ڕیسواییه‌كانی
ده‌وڵه‌تی
به تایبه‌ت
ماجه‌رای ڕیسوایی
ئێران ــ كۆنترای
به شێوه‌یه‌كی
خورت له قاودا،
بیرۆكه‌ی «ڕاپه‌ڕاندنه‌كانی
هه‌ره‌وه‌زیی
نێونه‌ته‌وه‌یی»
کێری له ڕاستیدا
هه‌وڵێكه
ده به‌ستێنی
ڕێكوپێككردنی
ده‌سه‌ڵاتی
ئه‌مریكا له
جیهاندا. له
ڕوانگه‌ی جۆرج
بووشه‌وه
ئه‌مریكا هێزێكی
خێری موتڵه‌قه
كه به ئه‌نجامدانی
عه‌مه‌لیاتی
نیزامی، جیهان
له مه‌ڕحه‌مه‌تی
ده‌سه‌ڵاتی
خۆی به‌هره‌مه‌ند
ده‌كا. له ڕاستیدا
جۆرج بووش له
ئه‌نجامدانی
ئه‌و په‌یامه
«خۆ تاریفكردن»ه‌دا، خۆی ته‌واو
ئازاد و بێ هیچ
گرێوگۆڵێك
ده‌بینێته‌وه،
به‌ڵام کێری
په‌یامی سه‌رۆككۆمارێك
به كارێكی
ئاڵۆز داده‌نێ.
له ڕوانگه‌ی
ئه‌وه‌وه
ئه‌ركی سه‌رۆككۆمارێك
كه‌ڵكوه‌رگرتن
له تواناییه‌كان
بۆ تێهه‌ڵێنانه‌وه‌ی
هه‌ڵه‌كانی
ئه‌مریكا و به‌هێزكردنی
تواناییه‌كانێتی.
کێری خاوه‌نی
ڕوانگه‌یه‌كی
پێشكه‌وتخوازانه
و شاز نییه
ئه‌گه‌رچی
له ئه‌ساسیشدا
كاندیدێكی
هه‌ڵكه‌وته
نییه، به‌ڵام
به‌هه‌رحاڵ
بارودۆخ وای
لێهاتووه
كه به‌شێك
له‌و ده‌نگده‌رانه‌ی
كه پێیانوایه
ڕاگیرانی ڕه‌وتی
ئێستا له هه‌ر
كارێكی دیكه
پێویستتره،
چاویان ده
وی بڕیوه و
ئێسته دوای
ساڵه‌ها «هه‌یه‌جان»
و «قاره‌مانبازی»
و هه‌رواش « كاته
ئارام و بێ ده‌غده‌غه‌كان»،
کێری ده به‌ستێنی
هه‌وڵ له پێناو
سازكردنی مێژوودا
قه‌راری گرتووه.
• ئه‌و نووسراوه‌یه
له سایتی فارسیی
(ایران
امروز) وه‌رگیراوه
و وه‌رگێڕدراوه‌ته‌وه
سه‌ر كوردی:
س. چ هێرش.