|
محه‌مه‌دی ئیمامیی
كاشانی له
خوتبه‌ی نوێژی
جومعه(20-08-2004)ی
تاران‌دا، ئه‌و
فه‌رمایشانه‌ی
خۆی له دژی
ئه‌مریكا وه‌ك
جومعانه‌ی
ڕێژیمی كۆماری
ئیسلامی ئێران
ئاراسته‌ی
نوێژكه‌ران
كرد و گوتی:
• لاوانی ئازای
موسوڵمان له
ئێران، پاكستان،
عه‌ره‌بستانی
سعوودی و هه‌موو
وڵاته ئیسلامییه‌كان،
ته‌واوی به‌رژه‌وه‌ندی
ئه‌مریكایان
ده مه‌ترسی
هاویشتووه!
• تۆ ڕووی ئه‌مریكات
له دنیادا
چه‌نده ڕه‌ش
كردووه. بزانه
هه‌ر كارێكی
كه ده‌یكه‌ی،
هه‌روه‌ك چۆن
ئه‌ژدادی تۆ
له ڤێتنام
كوته‌كیان
خوارد و چوونه‌ده‌ره‌وه،
تۆش (ئه‌ی بووش)
له عێراق كوته‌ك
ده‌خۆی تا بچیته‌ده‌ره‌وه!
• خۆزیا ریفراندۆمێك
كه چه‌ند ڕۆژ
له‌وه پێش
له وێنزۆئێلا
به‌ڕێوه‌چوو،
له ئه‌مریكا
به‌ڕێوه‌بچێ...
• ئاعای بووش
مێژوو نی. دوای
مه‌رگت، خه‌ڵك
كۆته‌ڵی تۆ
چاو لێده‌كه‌ن
و هه‌ر ئه‌وه‌ی
ده‌ڵێن كه
سه‌باره‌ت
به نێرۆن و
هیتلێر ده‌یانگوت.
هه‌ڵبه‌ت تۆ
له نێرۆن و
هیتلێریش خراپتری.
• به نێوی دیمۆكراسی
هاتوویه عێراق
و هه‌روا ماویه‌وه
و ده‌ڵێی دیمۆكراسی.
به‌م هه‌موو
جینایه‌تانه
مێژوونووسان
له سه‌رت ده‌نووسن.
ئه‌وه‌نده‌ت
نفرین بۆ بنێرن
ڕووڕه‌شیت
بۆ نمێنێته‌وه
كه له مێژوودا
كه‌متر ڕووڕه‌شێكی
وه‌ك تۆ هه‌بێ.
• شوێنه‌كانی
جینایه‌ت فه‌رقیان
هه‌یه. حه‌ڕه‌می
ئه‌میری موئمینان
كه بۆ هه‌موو
جیهان پیرۆزه،
بۆ بووش پیرۆز
نییه. له‌و
گۆڕه‌پانه كه تۆ گولله‌ی
تێده‌گری،
خه‌ڵكی شه‌ل
و كوێری لێ چاك
ده‌بنه‌وه.
ته‌ڕه‌فی به‌رهه‌ڵستكار
(مه‌به‌ست موقته‌دا
سه‌دره) گوتوویه
وتووێژ ده‌كه‌ین،
كه‌چی تۆ له
ژێرت دا و گوتت
نایكه‌ین. یانی
گوتت قه‌باڵه
(په‌روه‌نده)
كه له حه‌ڕه‌می
ئه‌میری موئمینان
به‌تاڵ ده‌كه‌ی؟
تۆ ئه‌وه‌نده
ده هه‌ڵه
دای؟ تۆ چه‌نده
نه‌فامی؟ لێره
تازه په‌روه‌نده
كراوه‌ته‌وه.
• تۆ بڕیارده‌ری
كۆشكی سپیی.
تۆ نایبینی
نه‌زان. نایبینی
دنیا نفرینت
ده‌كه‌ن. خه‌ڵكی
ئه‌مریكا و كه‌سانێك
كه دوای تۆ
ده‌بنه سه‌رۆك
كۆماری ئه‌مریكا،
ده‌بێ تاوانی
كاره‌كانت
بده‌نه‌وه.
• ئه‌تۆ له خه‌ڵكی
جیهان خافڵی.
ئه‌تۆ كه یه‌كشه‌مۆیان
ده‌چیته كڵێسه.
ده حه‌ڕه‌می
ئیماماندا،
كازمین، سامه‌ڕا
و كه‌ربه‌لا
ئینسانگه‌لێك
خه‌وتوون كه
ئابڕووی مێژوون.
نفرین بۆ ئێوه
خه‌ڵكێك له
ئه‌مریكا كه
به جینایه‌تی
بووش ڕازین.
• هه‌ڵبه‌ت له‌وانه‌یه
بووش له وه‌ڵامی
مندا بڵێ كه
سه‌هیۆنیسته‌كان
منیان هێناوه‌ته‌سه‌ركار
و بۆ هه‌ڵبژاردنی
دواتریش هه‌ر
ده‌یانه‌وێ
من سه‌رۆك كۆمار
بم، ئه‌وه‌م
قه‌بوڵه كه
بووش له‌لایه‌ن
سه‌هیۆنیسته‌كانه‌وه
هاتووه و ئه‌و
كارانه ده‌كا.
دیاره، ئه‌و
قسه و فه‌رمایشانه‌ی
ئیمام جومعه‌ی
كاتیی تاران،
هه‌ر ده‌بێ
وه‌ك جومعانه‌یه‌كی
ئیسلامییانه
چاوی لێبكرێ
كه هه‌موو
حه‌وتوویه‌ك
بۆ پێكه‌نین
و ڕابواردن
و خه‌ڵك هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن
ده‌گوترێن
و ده‌گوترێنه‌وه.
به‌ڵام لێره‌دا
نوكته‌یه‌ك
كه ده‌بێ جه‌ختی
له سه‌ر بكرێ
و ئاراسته‌ی
ته‌واوی خه‌ڵكی
هه‌ڵخه‌ڵه‌تاو
و فریوخواردووی
ئێران بكرێ
ئه‌وه‌یه:
ئه‌گه‌ر ئیمامی
كاشانی (به
نوێنه‌رایه‌تی
له‌لایه‌ن
ڕێبه‌ری ویلایه‌تی
فه‌قیهـ و كۆماری
ئیسلامی ئێران)
ڕاست ده‌كا
و ئه‌وه‌نده
باوه‌ڕی به
دیمۆكراسی
و ریفراندۆم
و ڕاپرسیی گشتی
هه‌یه، با
بێ ده ڕێگای
(خودا و ئاخوند
و نیشتمان) دا،
ریفراندۆمێك
له سه‌ر مانه‌وه
یان نه‌مانه‌وه‌ی
ڕێژیمی كۆماری
ئیسلامی ئێران
وه‌رێبخا و، بزانین خه‌ڵكی
موسوڵمانی
هه‌میشه حازر
له گۆڕه‌پانی
هه‌ق و هه‌قیقه‌تدا
ده‌ڵێن چی و
چه‌نده له
ڕێژیم ڕازین؟!
20-08-2004
|