له
سۆنگه‌ی پارچه
هۆنراوه‌یه‌كی
به‌ڕێز «ئه‌حمه‌د
پێنجوێنی (خورنج)»، كه كاتی
خۆی له‌ڕۆژنامه‌ی
«كوردستان،
ژماره 17»ی سه‌رده‌می
كۆماری كوردستان
(1946)دا، چاپ كراوه، له ته‌واوی
نووسه‌ران
و شاره‌زایانی
بواری فه‌رهه‌نگی
و ئه‌ده‌بی
داوا ده‌كه‌ین
ئه‌گه‌ر زانیارییه‌كیان
له‌مه‌ڕ ژیان
و به‌سه‌رهاتی«ئه‌حمه‌د
پێنجوێنی»یه‌وه
هه‌یه و یان
ئه‌گه‌ر هیچ
به‌رهه‌مێكی
دیكه‌یان له
شاعیری نێوبراوه‌وه
پێ شک دێ، تكایه
بۆ ماڵپه‌ڕی
گزینگی ڕه‌وانه
بكه‌ن تا به نێوی
خۆیانه‌وه
چاپ بكرێ. به‌م جۆره،
هه‌م بتوانرێ
نێوی به‌رزی
گه‌لێك له‌م
نووسه‌ر و شاعیرانه‌ی
كه له
قۆناخه جۆراوجۆره‌كانی
مێژوودا به
تۆز و غوباری
فه‌رامۆشی
و كه‌مته‌رخه‌می
له‌بیرچوونه‌ته‌وه
زیندووبكرێنه‌وه
و، هه‌میش خزمه‌تێك
بێ بۆ بووژاندنه‌وه‌ی
فه‌رهه‌نگ
و كه‌له‌پووری
نه‌ته‌وه‌یی
و هه‌روه‌ها
ساغكردنه‌وه‌ی
مێژووی ئه‌ده‌بی
كورده‌واری.
هه‌وڵ
و هیممه‌تی
ئێوه‌ی به‌ڕێز
له‌و بواره‌وه
جێگه‌ی ئه‌و
په‌ڕی سپاس
و پێزانینه.
ئه‌وه‌ش
پارچه هۆنراوه‌كه:
هه‌ركه‌س
كه ده‌سی خۆی
له برای مه‌سله‌كی
به‌ردا
نامووس
و حیا و حه‌یسیه‌تی
خۆی به هه‌ده‌ر
دا
هه‌ر
هێنده نییه
عاقیبه‌تی
ئه‌و كه‌سه
به‌ڵكوو
ماڵ
و سه‌ر و دین
و شه‌ڕه‌فیشی
له خه‌ته‌ردا
گه‌ر
خوسره‌وی عه‌سره
نییه‌تی قیمه‌ت
و حورمه‌ت
شه‌خسێ
كه بكا خاكی
ده‌ری غه‌یره
به سه‌ردا
مه‌ردێ
كه نه‌كا هیممه‌تێ
بۆ به‌رزی وڵاتی
پێم
وه‌حشییه
بیللاهی له
نێو پێستی به‌شه‌ردا
تا
ماوی به دڵگه‌رمی
له بۆ به‌رزی
وڵاتت
تێكۆشه
به بێ سستی
له هه‌ر جێ
و گوزه‌ردا
پێم
فه‌خره له
سه‌ر حه‌یسیه‌تی
خاك و وڵاتم
خوێنم
بڕژێ به‌رگی
سپیم سوور بێ
له به‌ردا
ئه‌حمه‌د
پێنجوێنی (خورنج)
سه‌رچاوه: كوردستان،
ژماره 17، چوارشه‌مۆ
1ی ڕه‌شه‌مه
1324، 20 فیوریه
1946.