«چه‌ند
سه‌رنج»
نووسه‌ری به‌ڕێز
كاك «ف...»، سێ پارچه
شێعری له شاعیری
به‌نێوبانگ
«فروغ فه‌ڕوخزاد»(1934-1966)
وه‌رگێڕاوه‌ته
سه‌ر كوردی
و بۆ گۆڤاری
«وان»ی ناردووه.
وێڕای سپاس
له كاك«ف...»،
به پێویست
زاندرا كه
هێندێك سه‌رنج
بدرێته‌سه‌ر
ئه‌و شێعرانه‌ی
كه له زمانی
فارسی ڕا ده‌كرێنه
كوردی. دیاره
ئه‌وه‌ی زۆر
گرینگه و ده‌شێ
له به‌ر چاوبگیرێ
پاراستنی جه‌وهه‌ر
و كاكڵی شێعره‌كه‌یه، كه وه‌رگێڕه‌وه
نابێ لێی خافڵ
بێ. جوانكاری
و وشه‌ئارایی
و تیفتیفه‌دانی
شێعره‌كه‌ش
ده‌مێنێته‌وه
سه‌ر توانایی
و لێهاتوویی.
هه‌رچه‌ند
شێعر وه‌رگێڕانه‌وه
له ئه‌ساسدا
كارێكی سه‌خته
و كه‌م واهه‌یه
نیوه‌رۆکی
شێعره ئه‌سڵییه‌كه
وه‌ك خۆی جوان
و ڕه‌سه‌ن بمێنێته‌وه.
به‌ڵام ئایا
وه‌رگێڕه‌وه
بۆی هه‌یه
به ویستی خۆی
وشه‌كان بگۆڕێ
و، شیرازه‌ی
شێعره‌كه
تێكبدا؟ ده‌ستی
ئه‌مه‌گداری
و سرشتی ئه‌مانه‌تداری
وامان پێ ده‌سه‌لمێنێ
كه بڵێین نا.
كه‌وابوو زۆر
به پارێزه‌وه
ده‌بێ ده‌ست
بۆ كاری ئه‌وتۆ
درێژ بكرێ.
لێره‌دا،
له‌و پارچه
شێعرانه‌ی
كه كاك «ف...» به
نێوی «گوڵی سوور»،
«دیل» و «گوناهـ»
وه‌ریگێڕاون،
ته‌نیا پارچه
شێعری «دیل»
بۆ نموونه
هه‌ڵده‌بژێرین
و چه‌ند سه‌رنجی
له سه‌ر ده‌رده‌بڕین:
پارچه شێعری
«دیل» (اسیر
ــ مجموعه
اشعار،
26 ــ 27) له‌و
جۆره شێعرانه‌یه
كه له ئه‌ده‌بی
فارسی‌دا به
(چوارپاره)نێوی
براوه، واته
میسره‌ع(نیوه‌به‌یت)ی
دووهه‌م و چواره‌م
هاوقافیه‌ن.
له‌به‌رچاوگرتنی
«كێش»یش گه‌لێك
پێویسته،
هه‌رچه‌ند
واهه‌یه شاعیر
له‌م جۆره
شێعره‌دا،
كێش(وه‌زن)ه‌كه
بشكێنێته‌وه
و میسره‌عه‌كان
كورت و درێژ
بكا. له پێوه‌ندی
ده‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا،
هه‌ردووك پارچه
شێعری «دیل» و
«گوناهـ» له
چه‌شنی چوارپاره‌ن
و له سه‌ر كێشی
عه‌رووزی نووسراون:
ترا می خوا|هم
و دانم|كه هرگز
به كام دل| درآغوشت|نه‌گیرم
مفاعیلن|مفاعیلن|مفاعیل
ئه‌وه‌یكه
نووسه‌ر، نه‌یتوانیوه
كێشی هۆنراوه‌كه
له‌به‌رچاوبگرێ
و به مه‌یلی
خۆی هه‌ڵكێشداكێشی
پێ كردووه،
زۆر گرینگ نییه؛
به‌ڵام له‌وه‌یكه
به ئاره‌زووی
خۆی وشه‌كانی
گۆڕیوه هه‌تا
قافیه‌كانی
بۆ ده‌سه‌ریه‌ك
بكرێنه‌وه
زۆر جێی قسه‌یه.
به مه‌رجێك
ئێمه ده‌توانین
وشه‌ی زیادی
(بیژۆك) به‌كاربێنین
كه له‌نگایی
و قورسایی شێعره‌كه
(ئه‌ویش ئه‌گه‌ر
شێعره‌كان
هاوكێش بن) چاره‌سه‌ربكه‌ین.
«جێم نابێته‌وه»
و «ناگه‌م به
مه‌به‌س» هه‌مبه‌ری
كام وشه‌ی شێعره‌كه‌یه
كه نووسه‌ر
نووسیویه؟:
حه‌زم لێته
و ده‌شزانم
هه‌رگیز
له باوه‌شتا
جێم نابێته‌وه
و ناگه‌م به
مه‌به‌س
تۆ له‌و ئاسمانه
ساف و ڕووناكه‌ی
من له‌م كونجه‌دا
باڵنده‌ی دیلم،
دیلی ناو قه‌فه‌س.
دیاره نه «به
كام دل» ده‌بێته
«ناگه‌م به
مه‌به‌س» نه
« درآغوشت نگیرم»یش
«له باوه‌شتا
جێم نابێته‌وه»!
ئه‌گه‌ر گوتبای:
«پڕ به دڵ له
ئامێزت ناگرم»
چ كه‌م ده‌هات؟!
فروغ ده‌ڵێ: ئه‌تۆ
ئه‌و ئاسمانه
ساف و ڕوونه‌ی،
كه ئاسمانی
به خۆشه‌ویسته‌كه‌ی
شوبهاندووه
كه وه‌ك باڵنده
تێیدا باڵ لێ‌بدا.
له بڕگه‌ی
دووهه‌مدا،
له‌بری «میله»،
وشه‌ی «شیش»
داندراوه،
هه‌رچه‌ند
شیشی كوردیش
كه هه‌مان
«سیخ»ی فارسی
یه، به‌ڵام
لێره‌دا ئه‌و
مانایه نابه‌خشێ
كه «میله» یان
له‌مپه‌ری
زیندان مه‌به‌ست
بێ. دیاره كوردیش
به‌شی خۆی زیندان
و گرتووخانه‌ی
دیوه تا «میله‌ی
زیندان و شیشی
گۆشت برژاندن
لێك جیابكاته‌وه.
به هه‌رحاڵ،
میله و له‌مپه‌ر
له شیش باشترن.
له بڕگه‌ی
سێهه‌مدا،
كاكی نووسه‌ر
له خۆڕا هاتووه
زیندانه‌وانه‌كه‌ی
كردووه‌ته
مێردی فروغی
به‌ستزمان:
به ڕووی مێرده
پاسه‌وانه‌كه‌م
له قاقا بده‌م
ژیان سه‌ر له
نوێ له گه‌ڵ
تۆدا به سه‌ر
ببه‌م
له حاڵێكدا
مه‌به‌ستی
شاعر(فروغ) ئه‌وه‌بووه:
«ده ڕووی پیاوه
كێشكچی یان
زیندانه‌وانه‌كه‌مدا
پێبكه‌نم». واته
فروغ ده‌یهه‌وێ
به به‌ر چاوی
ئه‌و پیاوه‌ئاژان
و زیندانه‌وانه‌دا
باڵ بگرێ و له‌گه‌ڵ
خۆشه‌ویسته‌كه‌یدا
سه‌رله‌نوێ
ژیان ده‌ست
پێبكاته‌وه.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌ر
نووسه‌ر له‌بری
«مێرده پاسه‌وانه‌كه‌م»
گوتبای «پیاوی
زیندانه‌وان»،
ئه‌ویش وه‌ك
واتایه‌كی
گشتی له ڕوانگه‌ی
كولتووری پیاوسالارییه‌وه،
نادروست نه‌ده‌بوو.
له بڕگه‌ی
چواره‌مدا
كاك «ف...» بۆ هه‌ردووك
نیوه‌به‌یت
(میسره‌ع)ی دوهه‌م
و چواره‌م،
یه‌ك واتای
به كارهێناوه،
له حاڵێكدا
جیاوازییان
زۆره:
عه‌وداڵی ئه‌وه‌م،
ده‌شزانم هه‌رگیز
له‌م قه‌فه‌سه‌دا
چیتر توانای
ده‌رچوونم
نیه
ته‌نانه‌ت
ئه‌گه‌ر پاسه‌وانه‌كه‌ش
ڕێم پێ بدا
من تازه، ته‌واو،
هێزی دربازبوونم
نیه
كاك «ف...» بڕگه‌ی
كۆتایی به‌م
شێوه‌یه وه‌رگێڕاوه‌ته‌وه:
من ئه‌و مۆمه‌م
به سۆزی دڵم
كه‌لاوه‌یه‌ك
زێڕه‌وشان
ده‌كه‌م
گه‌ر بمه‌وێ
خامۆش بوونه‌وه
هه‌ڵبژێرم
ماڵێك بێ نه‌وا،
په‌رێشان ده‌كه‌م
كه به خاتری
قافیه هاتووه
له هه‌مبه‌ر
«په‌رێشان»،
وشه‌ی «زێڕه‌وشان»ی
داناوه. هه‌ڵبه‌ت
ئه‌گه‌ر خۆی
شێعره‌كه‌ی
گوتبا، ده‌مگوت
لێی گه‌ڕێ با
به سۆزی دڵی
خۆی هه‌زاران
كه‌لاوه زێڕه‌وشان
بكا. به‌ڵام
ئایا ڕه‌وایه
ماڵ و كاشانه‌ی
شێعریی فروغ
فه‌ڕوخزاد
ته‌رت و تونا
بكه‌ین؟!
دیل
هه‌واخوازم
ده‌شیزانم
كه هه‌رگیز
به خوازی دڵ
چدی ناتگرمه
ئامێز
ئه‌تۆ، ئه‌و
ئاسمانه ساف
و ڕوونه‌ی
له ناو ڕكدا،
مه‌لێكم دیل
و بێ هێز
له دیوی له‌مپه‌ره
سارد و ڕه‌شه‌كان
دوو چاوی حه‌سڕه‌تم
ڕاماو و داماو
به فكری وه‌م
كه ده‌ستێ
بێته پێشێ
به‌ره‌ولات
هه‌ڵفڕم ئه‌منیش
له ناكاو
به فكری وه‌م
كه بۆ تاوێكی
خافڵ
ئه له‌م زیندانه
خامۆشه ڕه‌ها
بام
به ڕووی زیندانه‌وانا
پێكه‌نیبام
هه‌میش دیسان
له‌گه‌ڵ تۆدا
ژیابام
به فكری وه‌م
ده‌شیزانم
كه هه‌رگیز
له ده‌رچوونی
قه‌فه‌س، نییه
هێز و تینێ
ئه‌گه‌ر زیندانه‌وانیش
مه‌یلی لێ بێ
نه‌فه‌س ئیدی
نه‌ماوه بۆ
فڕینێ
له پشت ئه‌م
له‌مپه‌رانه
هه‌ر به‌یانێك
ده ڕووی مندا
بزه‌ی دێتێ
مناڵێ
كه تا ده‌ست
پێده‌كه‌م
ئاوازی شادی
به لێوی خونچه‌وه
دێ تێم ده‌ئاڵێ
ئه‌گه‌ر ئه‌ی
ئاسمان ڕۆژێ
بخوازم
ئه له‌و زیندانه
خامۆشه ڕه‌ها
بم
ده چاوی كورپه‌یی
گریاو چ بێژم؟
كه من باڵداری
دیلم، بێڵه
وا بم
من ئه‌و مۆمه‌م
به‌هۆی سۆزی
دڵی خۆم
چراخانی ده‌كه‌م
وێرانه‌یه‌ك
من
كه خامۆشی
بخوازم هه‌ڵبژێرم
په‌رێشانی
ده‌كه‌م كاشانه‌یه‌ك
من
س. چ. هێرش 02-04-1992