|
كه
جێت هێشتم
وه‌ك
منداڵێكم به
سه‌رهات
له كۆڕه‌ودا
دایك و باوكی
ون كردبێ،
وه‌ك پێشمه‌رگه
یه‌كم لێ هات
ڕێژنه‌ی
گولله‌ی شه‌ڕی
ناوخۆ
هه‌موو جه‌سته‌ی
كون كردبێ.
دوای تۆ ڕووخا
كۆشكی شكۆم،
تروسكه‌ی تیا
نه‌ما ئاسۆم.
دوای
تۆ خۆم وه ك
گوندێ بینی
ئه نفال سیمای
شێواندبێ،
یان وه‌ك شارێ
بای زه‌ردی مه‌رگ
گه‌ڵاكانی وه‌راندبێ.
نه مه‌م به زین،
نه فه‌رهاد
به شیرین شاد
بوو،
ڕه نجی منیش
وه‌ك هی ئه‌وان
به فیڕۆ چوو.
خۆشه‌ویستی
هه‌میشه بێ
هووده بووه،
هێشتا نه‌مبیستووه
بڵێن
ئاشقێ ئاسووده
بووه.
|