|
توێژه‌ره‌وه‌كان
دوو ئه‌ستێره‌یان
به نێوی (ئی
0228) و (ئی 2111) ده هێشووی
هێلكه‌یی (ئێن
جی سی 6397)دا خستووه‌ته
به‌ر لێكۆڵینه‌وه.
به‌شێك له
قه‌دیمترین
ئه‌ستێره‌كانی
ڕێگای شیری
له هێشووه
مه‌زنه‌كانی
ئه‌ستێران
به‌تایبه‌ت
هێشووه‌گه‌لی
هێلكه‌ییدا
ده‌بیندرێن.
ته‌واوی ئه‌ستێره
هه‌بووه‌كانی
ناو ئه‌م هێشووانه،
هاوكات له
هه‌ورێكی تاكانه‌ی
ئاسمانیی به‌دیهاتوون.
به‌ڵام ئه‌وانه
یه‌كه‌مین
به‌ره له
ئه‌ستێره‌كان
نین كه له
كاكێشانی ڕێگای
شیریدا پێكهاتوون.
ئه‌و ئه‌ستێرانه
هه‌ڵگری ڕاده‌یه‌كی
كه‌م له توخم
و ماكه‌ی ئاڵۆزی
كیمیایین كه
به باوه‌ڕی
زانایان ده
به‌ره‌یه‌كدا
ته‌نانه‌ت
دێرینتر له
ئه‌ستێره
مه‌زنه‌كان
پێكهاتوون.
به‌ره‌ی دێرینتری
ئه‌ستێره
مه‌زنه‌كان
دوای تێپه‌ڕكردنی
ته‌مه‌نێكی
كورت و چالاك،
له شێوه‌ی
هه‌ورێكی ئاماڵ
ئه‌ستێره‌دا
ده‌ته‌قێنه‌وه
و ماكه‌گه‌لێك
كه به هۆی
ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه
له فه‌زادا
چڕده‌بێته‌وه،
به به‌دیهاتنی
به‌ره‌یه‌كی
تازه‌تری ئه‌و
ئه‌ستێرانه‌ی
كه ده هێشووه‌گه‌لی
هێلكه‌ییدا
ده‌بیندرێن
كۆتایی پێدێ.
ئه‌ستێره‌ناسان
لێنه‌بڕاون
ئه‌ستێره
كه‌م قه‌واره‌تره‌كانی
ئه‌م به‌ره‌یه‌ی
یه‌كه‌م كه
به‌شێكیان
ئێستاش ده‌دره‌وشێنه‌وه
بدۆزنه‌وه،
كه‌وابوو ناتوانن
زه‌مانی پێكهاتنیان
ڕاسته‌وخۆ
دیاری بكه‌ن.
به‌ڵام تاقمێكی
نێونه‌ته‌وه‌یی
له ئه‌ستێره‌ناسان
به ئه‌ندازه‌گرتنی
ڕاده‌ی بریلیۆمی
هه‌بوو له
ناو دوو ئه‌ستێره‌ی
كه‌م نوور ده
ناخی هێشووی
هێلكه‌یی «ئێن
جی سی 6397»دا، جیاوازیی
زه‌مانییان
له نێوان پێكهاتنی
یه‌كه‌مین
به‌ره‌ی ئه‌ستێره‌كانی
كاكێشانی ڕێگای
شیری و پێكهاتنی
ئه‌ستێره‌گه‌لی
ئه‌و هێشووه‌هێلكه‌ییه
دیاریكرد و
ده‌ستیان به
ژماره‌ی 200 تا
300 میلیۆن ساڵ
ڕاگه‌یشت.
مۆدێله زانستییه‌كانی
بواری چۆنیه‌تی
په‌ره‌سه‌ندنی
ئه‌ستێتره‌كان
به ئێمه ده‌ڵێ
كه ته‌مه‌نی
ئه‌ستێره‌گه‌لی
هێشووی «ئێن
جی سی 6397»، 13 میلیارد
و 600 میلیۆن ساڵه
به ڕاده‌ی
هه‌ڵه‌یه‌كی
به زیاد و كه‌مه‌وه
800 میلیۆن ساڵ.
به‌م جۆره
زانایان ته‌مه‌نی
كاكێشانی ڕێگای
شیرییان به
13 میلیارد و 600
میلیۆن ساڵ
قه‌بڵاندووه.
ئاكامی ئه‌و
لێكۆڵینه‌وه‌یه
بڕیاره له
یه‌كێك له
ژماره‌كانی
داهاتووی گۆڤاری
(Astronomy&Astrophysics)دا بڵاوبكرێته‌وه.
|