له پێوه‌ندی
ده‌گه‌ڵ ئه‌و
كورته‌باسه‌دا،
پێویسته ئه‌وه‌ش
بگوترێ كه
كۆمه‌ڵگای
كوردستانی
باشوور، ئه‌گه‌ر
هه‌ر له سه‌ره‌تای
قۆناخی پاش
دیاریکردنی
ناوچه‌ی
پارێزراو(1992)،
سستیمی چه‌ند
حیزبی و شێوه‌ی
پلۆرالیزمی
سیاسی و كێبه‌ركێ
و هاوكاری ــ
نه‌ك شێوه‌ی
شه‌ڕ و
پێكدادان و
دوژمنكاری ــ
تێدا پێڕه‌وكرابا،
ئه‌وڕۆ مه‌سه‌له‌ی
نه‌ته‌وه‌یی
كورد به
بارێكی
زۆرگونجاوتردا
ده‌كه‌وته‌وه.
دیاره زه‌ره‌ر
له نێوه‌شڕا
بگه‌ڕێته‌وه
هه‌ر به
قازانجه، بۆیه ئه‌گه‌ر
یه‌كێتی(ینك)
و پارتی(پدك) كه له
دوو ناوچه‌ی
دابه‌شكراودا
خاوه‌نده‌سه‌ڵاتن،
نه‌شیانهه‌وێ
پرۆسه‌ی
ئاشتبوونه‌وه
و یه‌كگرتنه‌وه‌ی
یه‌كجاریی به
ئه‌نجام بگه‌یه‌نن،
ده‌توانن به
پێی سستیمی چه‌ند
حیزبی و ده‌نگدان
و هه‌ڵبژاردنی
پارلمانی هه‌ڵسوكه‌وت
و تیکۆشانی
سیاسی بكه‌ن.
واته
هه‌ركام كه زیاتر
له 50%ی ده‌نگه‌كانی
به ده‌ست
هێنایه‌وه
به ده‌سه‌ڵات
بگا و ئه‌و‌ی
دیكه‌یان وه‌ك
هاوبه‌ر(ئۆپۆزیسیۆن)
له ده‌ره‌وه‌ی
جه‌غزی ده‌سه‌ڵاتدا
خه‌باتی
سیاسی خۆی له
پێناو به‌رژه‌وه‌ندی
نه‌ته‌وه‌ییدا
درێژه پێ‌بدا.
شتێكی ڕوونه
كه هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك
خاوه‌نی سستیمێكی
چه‌ند حیزبی
و پلۆرالیزمی
سیاسی و دیمۆكراسی
نه‌بێ، یان
خۆی له به‌رانبه‌ر
ڕه‌خنه‌ی كارسازی
حیزبه ئۆپۆزیسیۆنه‌کان
و ڕۆشنبیرانی
ئه‌مه‌گداردا
نه‌بینێته‌وه،
ئه‌و كۆمه‌ڵگایه
تووشی مه‌یین
و داوه‌ستان
و نه‌بزووتن
و ئاخرسه‌ر
گه‌نده‌ڵیی
و داوه‌شان
ده‌بێ. جا بۆیه
لێره‌دا و له‌و
ڕ‌وانگه‌یه‌وه،
قسه و ده‌ربڕینه‌كانی
ڕێزدار محه‌مه‌دی
حاجی مه‌حموود، له ئاست
یه‌كێتی(ینك)
و پارتی(پدك)دا،
شیاوی سه‌رنجن.
فه‌رموون: ئه‌وه‌ش
ئێوه و چاوپێكه‌وتنه‌كه.
>>>