|
شه‌مۆ 11ی خه‌رمانانی
1383 ــ 11ی سێپتامبری
2004
له حه‌وتووی
ڕابردوودا،
كتێبی «ئاهه‌نگی
وه‌فا» كۆمه‌ڵه
بیر و بۆچوونه‌كانی
مه‌زهه‌ری
خاله‌قی، مامۆستای
به‌نێوبانگی
ئاوازی كوردیی
هاوچه‌رخ،
ده قاڵبی گفتوگۆیه‌كی
تێروته‌سه‌ل
به بۆنه‌ی
شه‌ست و پێنجه‌مین
ساڵی له دایكبوونییه‌وه،
له لایه‌ن
ئینتیشاراتی
ره‌سا ــ بڵاوكه‌ره‌وه‌ی
ناوداری كتێبه
سیاسییه‌كان
ــ له تاران
بلاوكرایه‌وه
كه تێیدا مامۆستا
خاله‌قی ڕوانگه
و ڕه‌خنه‌كانی
خۆی له‌مه‌ڕ
مۆسیقای كوردییه‌وه
خستووه‌ته‌ڕوو.
مامۆستا مه‌زهه‌ری
خاله‌قی، دوای
نه‌مر سه‌ید
عه‌لی ئه‌سغه‌ری
كوردستانی،
به عینوانی
مامۆستای سه‌لماوی
ئاوازی كوردیی
هاوچه‌رخدا
به نێوبانگه،
چونكه زۆربه‌ی
كوردان پێیانوایه
كه ده‌نگی
خه‌مگین و له‌حنی
دڵگیری وی هه‌ر
بیسه‌ر و گوێگرێك ڕاده‌كێشێ
و چێژیان پێده‌به‌خشێ،
به‌ڵام به‌داخه‌وه
له‌م بیست ساڵه‌ی
دواییدا كه‌متر چالاكییه‌كمان
له وی دیوه
و هه‌روا درێژه‌ی
به دووره‌په‌رێزی
و بێده‌نگی
خۆی داوه. له
حاڵێكدا حزووری
به گوڕ و چالاكیی
خورتی هونه‌رمه‌ندانی
كورد له مۆسیقای
هاوچه‌رخی
ئێرانی دوای
شۆڕش زۆر به‌رچاو
و حاشاهه‌ڵنه‌گره،
هونه‌رمه‌ندانێك
له چه‌ند نه‌سلی
جۆراوجۆر وه‌كوو:
یۆسف زه‌مانی،
میرزاده،
فه‌رجپووری،
نازری، كامكار،
عه‌نده‌لیبی،
ته‌عریف، ساعید،
پوورنازری،
خاك تینه‌ت
و... كه زۆركه‌س
برایانی یۆسف
زه‌مانی به
به‌شێك له
دامه‌زرێنه‌رانی
مۆسیقای كوردی
به شێوه‌یه‌كی
زانستی و ئاكادێمیك
له ئێران‌دا
ده‌ناسن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا،
كه سه‌باره‌ت
به مۆسیقای
كوردی، سه‌رچاوه
و ژێده‌رێكی
تێروته‌سه‌ل
و یان زانیارییه‌كی
ڕێك‌وپێك له
ده‌ستدا نییه،
به‌ڵام له
مۆسیقای هاوچه‌رخی
ئێران‌دا زۆربه‌ی
مامۆستایان
و خاوه‌نڕایان،
ددان به له‌مێژینه‌یی
و ده‌وڵه‌مه‌ندیی
مۆسیقای كوردیدا
دێنن؛ چونكه
كه‌متر كه‌سێك
هه‌یه كه
مێلۆدی، ریتم،
ڕه‌نگ یان زرمه‌ی
مۆسیقای كوردی
له گۆشه‌گه‌لی
مۆسیقای میللی
ئێرانی زۆر
جار نه‌بیستبێ.
له‌م پێوه‌ندییه‌دا
«په‌رویزی مشكاتیان»
پێیوایه كه
ڕوانین له
مۆسیقای ئێرانزه‌مین
به‌بێ مۆسیقای
كوردی محاڵه
و «محه‌مه‌دی
موسه‌وی»یش
ده‌ڵێ: «جاریوایه
له به‌رانبه‌ر
ده‌وڵه‌مه‌ندیی
مۆسیقای كوردی
ئه‌شێ سه‌ردابنوێندرێ».
له به‌ینی
هونه‌رمه‌ندانی
هاوچه‌رخی
ئاوازی كوردیدا،
وه‌ك: شه‌هرام
نازری، جه‌لاله‌ددین
محه‌مه‌دیان،
محه‌مه‌د ڕه‌زا
دارابی، سه‌دیق
ته‌عریف، بیژه‌ن
كامكار، عه‌لائه‌دین
بابا شه‌هابی،
عه‌زیز شاڕوخ،
عه‌باس كه‌مه‌ندی،
حوسێن شه‌ریفی،
بێهروز ته‌وه‌كولی،
عومه‌ر دزه‌یی،
ناسر ڕه‌زازی،
نه‌جمه‌دین
غولامی، ره‌شید
فه‌یز نه‌ژاد
و... بۆشایی نه‌بوون
و بێده‌نگی
مامۆستا مه‌زهه‌ری
خاله‌قی زۆر
به‌رچاوه.
هه‌رچه‌ند
كه هیچكام
له‌م هونه‌رمه‌ندانه،
قه‌ریحه و شێوازی كارتێكه‌ریی
خاله‌قی له
به‌رچاو ون
ناكه‌ن و ته‌نانه‌ت
مێلۆدی و نه‌غمه‌كانی
وی به عینوانی
گه‌نجینه‌ی
ئاوازی كوردی
ده‌ناسێنن.
سه‌باره‌ت
به مه‌زهه‌ری
خاله‌قی، هونه‌رمه‌ندان
و خاوه‌نڕایان
ئاوا ده‌ڵێن:دوكتور
به‌همه‌ن كازمی،
توێژه‌ره‌وه‌ی
مۆسیقای كوردی،
پێیوایه كه
بیرۆكه و باوه‌ڕگه‌لی
ئه‌و مامۆستا
دره‌وشاوه‌یه‌ی
مۆسیقای هاوچه‌رخی
كوردی، بێشك
بۆ به‌ره‌ی
گه‌نج سه‌رچاوه‌یه‌كی
به‌كه‌ڵك و
به ئه‌زموون
ده‌بێ، چونكه
خاله‌قی هیوایه‌كی
زۆری به هه‌بوونی
به‌ره‌ی گه‌نج
و لاو له پێناو
به‌ره‌وپێشه‌وه‌بردن
و گه‌شه‌پێدانی
هه‌رچی زیاتری
مۆسیقای كوردی
له ڕاده‌ی
نێونه‌ته‌وه‌ییدا
هه‌یه. جه‌مشید
عه‌نده‌لیبی،
ئاوازه‌كانی
وی به هۆكاری
شۆره‌ت و خراپ
كه‌ڵكوه‌رگرتنی
به‌شێكی زۆر
له هونه‌رمه‌ندان
ده‌زانێ كه
له نه‌بوونی
وی‌دا، به داڕشتنه‌وه
و جارجاریش
به كۆپیكردنی
نه‌غمه و ئاهه‌نگه‌كان،
خه‌ریكی پاره
كۆكردنه‌وه
له سۆنگه‌ی
خاله‌قییه‌وه
بوون... به‌هرامی
ساعید، ده‌نگی
سازگار و خۆمانه‌ی
خاله‌قی به
بیرهێنه‌ره‌وه‌ی
مه‌زنانێك
وه‌كوو: سه‌ید
عه‌لی ئه‌سغه‌ری
كوردستانی،
حه‌سه‌ن زیره‌ك،
عه‌لی مه‌ردان،
تاهیر تۆفیق،
محه‌مه‌دی
ماملێ، عومه‌ر
دزه‌یی و عارف
جه‌زراوی و..
ده‌زانێ و،
موجته‌با میرزاده،
ئاهه‌نگسازی
به‌رهه‌مه‌كانی
خاله‌قی، ده‌ڵێ:
« له ئیزگه
(ستۆدیۆ) و له
كاتی تۆمار(ئاسته)كردن‌دا،
خاله‌قی زاڵبوون
و تواناییه‌كی
تایبه‌تیی
له ئیجڕا(ده‌ربڕین)دا
هه‌یه و جاربووه
به یه‌كجار
گوتن و به‌بێ
دووباره‌كردنه‌وه
نوسخه‌ی ئۆرگیناڵمان
تۆمار كردووه»...
مه‌زهه‌ری
خاله‌قی له
خه‌رمانانی
ساڵی 1318 (1939)دا له
شاری سنه ــ
له ناو بنه‌ماڵه‌یه‌ك
له مه‌شایخی
كوردستان ــ
چاوی به ژیان
هه‌ڵێناوه. له هه‌ڕه‌تی
لاوێتیدا ماوه‌ی
یازده ساڵ
به فێربوون
و وه‌دواكه‌وتنی
مۆسیقای ڕه‌سه‌نی
ئێرانی و ڕاهێنانی
شێوازه‌كان
و ردیفگه‌لی
ئاوازی فارسی
خه‌ریك بووه
و، یه‌كه‌مین
ئیجڕای ئاوازی
وی له دواساڵانی
ده‌یه‌ی 30(51ز)
له ڕادیۆی
سنه به زمانی
فارسی تۆمار
كرا.. پاشان له
ڕشته‌ی فیزیك
له زانستگای
تاران درێژه‌ی
به خوێندن
دا و به گوێره‌ی
به‌ڵگه‌ی زانكۆیی،
سه‌ره‌تا له
ده‌بیرستانه‌كانی
ته‌جریش، شمیران
ده‌بیر(مامۆستا)ی
ده‌رسی تێرمۆدینامیك
بوو، به‌ڵام
دۆستایه‌تی
ده‌گه‌ڵ نه‌مر
ئێنجووی شیرازی،
ئه‌وی بۆ لای
ڕادیۆ ڕ‌اكێشا
تا به وه‌رگێڕانی
بابه‌تگه‌لی
ئه‌ده‌بی و
هونه‌ریی زمانی
كوردییه‌وه
خه‌ریك بێ و
ده‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندانی
دیكه‌ی كورد
ــ وه‌ك یۆسف
زه‌مانی، كامكار،
موجته‌با میرزاده،
سواره ێئلخانیزاده،
محه‌مه‌د سه‌دیقی
موفتیزاده،
محه‌مه‌دی
كه‌مانگه‌ر،
فه‌ریدونی
مورادی، شوكروڵڵای
بابان، عوسمانی
ئه‌مجه‌دی،
ئیبراهیمی
ستووه، عابیدی
سیراجه‌ددینی
و.. ــ به گه‌شه
و بڵاوكردنه‌وه‌ی
زمان و ئه‌ده‌بی
كوردی كومه‌گ
بكا. خاله‌قی،
وێڕای هاوكاری
ده‌گه‌ڵ ئۆركێسترای
رادیۆ، له‌ته‌ك
زۆربه‌ی هونه‌رمه‌ندانی
وه‌زاڕه‌تی
فه‌رهه‌نگ
و هونه‌ر وه‌كوو:
ناسری، كه‌سره‌وی،
به‌هار، حه‌نانه،
گولێسورخی،
شه‌جه‌ریان
و.. ئاشنا ده‌بێ
و له ژێر كارتێكه‌ریی
ئه‌واندا ئه‌زموون
و زانیارییه‌كانی
خۆی تیفتیفه
ده‌دا.
هه‌ر له سه‌ره‌تای
تێكۆشانی هونه‌ریی
مه‌زهه‌ری
خاله‌قیدا،
حه‌نانه و
كه‌سره‌وی
و یۆسف زه‌مانی
ده‌نگی ئه‌ویان
وه‌ك ده‌نگێكی
شاز له‌قه‌ڵه‌م
دا، كه
جۆری ده‌نگه‌كه‌ی
وێچووییه‌كی
زۆری ده‌گه‌ڵ
ده‌نگی
غولامحوسێنی
به‌نان ــ مامۆستای
نه‌مری ئاواز
ــ ه‌وه هه‌یه
و، وێڕای
پێخۆشبوونی
خاله‌قی به
درێژه‌دانی
ئیجڕای ئاوازی
فارسی، حه‌نانه
ناهێڵێ چونكه
پێیوابوو له
ناو فارسه‌كاندا،
خاله‌قی گورانیبێژێكی
پله سێی لێده‌ردێ،
به‌ڵام
نه‌غمه‌ی
خۆش و سازگاری
وی له ناو كورداندا
له سه‌روودا
جێده‌گرێ! وه
پێشبینییه‌كه‌شی
وه‌ڕاست گه‌ڕا،
چونكه له
دواییه‌كانی
ده‌یه‌ی چل
و سه‌ره‌تای
چالاكییه
هونه‌رییه‌كه‌ی
له رادیۆی
كوردی به هاوكاری
ئۆركێستێری
«موشیر هومایونی
شه‌هردار» ــ
له پێشقه‌ڕاوڵانی
هۆشمه‌ندی
مۆسیقای ئێرانی
ــ گۆرانییه‌كانی
ده‌گه‌ڵ پێشوازیی
بێوێنه‌ی خه‌ڵكی
كورد ڕووبه‌ڕوو
بوو كه له‌و
باره‌یه‌وه
سه‌دیقی ته‌عریف
پێیوایه «خاله‌قی
هه‌ر له ده‌ستپێكه‌وه
به لووتكه‌ی
نێوبانگ گه‌یشت
و هه‌روا له
لووتكه‌ی شانازیشدا
ماوه‌ته‌وه».
خاله‌قی دوای
ئاسته و ئیجڕاكردنی
زیاتر له 250 ئاهه‌نگی
فۆلكلۆر و به‌سته‌ی
ڕه‌سه‌نی كوردی،
له به‌ینی
ده‌یه‌ی 50 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
ڕێكخراوی رادیۆ
و ته‌له‌ڤیزیۆنی
كرماشان وه‌ئه‌ستۆ
ده‌گرێ و، به
پێی خراپ تێگه‌یشتنێكی
ناپیرۆز له
سه‌رده‌می
شۆڕشدا، به
تاوانی هاوكاریی
گومان‌لێكراو،
وه‌ك یه‌كێك
له به‌ڕێوه‌به‌رانی
سه‌رووی ده‌زگای
ده‌وڵه‌تی
شاهه‌نشاهی
ده‌گه‌ڵ ساواك،
ده‌گیرێ و چه‌ند
حه‌وتوو زیندانی
ده‌كرێ ــ وه
ئه‌و بوختانه
ساسییه و ته‌می
ناڕوونی ده‌بێته
هۆی ڕه‌نجانی
خاله‌قی و دووره‌په‌رێزی
له گۆڕه‌پانی
هونه‌ره‌وه
ــ به‌ڵام سه‌ره‌نجام
به هه‌وڵی
ئه‌هلی فه‌رهه‌نگ
و ڕه‌وه‌ینه‌وه‌ی
ته‌می ئه‌و
بوختانه،
به گۆمه‌گی
جه‌لال تاڵه‌بانی
له ڕێگه‌ی
كوردستانی
باشووره‌وه
ده‌چێته ئینگلستان
ــ چونكه
هاوسه‌رانی
مه‌زهه‌ری
خاله‌قی و تاڵه‌بانی
خوشكن و كچی
ئیبراهیم ئه‌حمه‌د،
نووسه‌ری ناوداری
كوردن كه به‌رهه‌می
«ژانی گه‌ل»ی
نووسیوه و
له‌لایه‌ن
«محه‌مه‌دی
قازی» و دوكتور«بورهانی
قانعی فه‌رد»ه‌وه
، وه‌رگێڕدراوه‌ته
سه‌ر زمانی
فارسی و بلاوكراوه‌ته‌وه
ــ وه له‌وێ
له له‌نده‌ن
ده‌مێنێته‌وه
كه له‌و كاته‌وه
تا ئێستا نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه
ئێران. هه‌رچه‌ند
زۆرجار به
شێوه‌ی ڕه‌سمی
له لایه‌ن
بنكه هونه‌رییه‌كانه‌وه
داوای لێكراوه
تا ئاشت بێته‌وه
و بگه‌ڕێته‌وه
نیشتمان، به‌ڵام
تا ئێستا له
سه‌ر قسه‌ی
خۆی ماوه‌ته‌وه.
دیاره، بڵاوكردنه‌وه‌ی
ڕه‌نگ و ده‌نگی
خاله‌قی هه‌ر
له‌دوای شۆڕشه‌وه
به پێی به‌ڵگه‌گه‌لێكی
نادیار له
ڕاگه‌یێنه‌ره
ڕه‌سمی و خۆماڵییه‌كانی
كۆماری ئیسلامی‌دا
قه‌ده‌غه
بووه.
مه‌زهه‌ری
خاله‌قی، دوای
گۆڕانكارییه‌كانی
كوردستانی
باشوور، ئێستاكێ
خه‌ریكی لێكۆڵینه‌وه
و بڵاوكردنه‌وه‌ی
مۆسیقای كوردی
یه و، هاوكاتیش
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
ئه‌نیستیتووی
میراتی فه‌رهه‌نگیی
كوردستانی
باشوور{حكوومه‌تی
هه‌رێمی كوردستان
ــ سلێمانی}
ی به ئه‌ستۆوه‌یه.
|