پاز
له ساڵی 1962 تا
1968 كه له هیند
باڵوێز بوو،
به بیستنی
هه‌واڵی ڕاپه‌ڕین
و مانگرتنی
خوێندكاران
له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی
ئوله‌مپیكی
1968 و سه‌ركوتكردنیان
له لایه‌ن
ڕێژیمی مه‌کزیکه‌وه،
بۆ
هه‌میشه له
كاره‌كه‌ی
ده‌ستی كێشایه‌وه.
پاز له‌و ساڵه‌وه
گه‌ڕایه‌وه وڵات و وێڕای
له‌قاودانی
ڕێژیم، ڕایگه‌یاند
كه ئیتر ناتوانێ
نوێنه‌ری سیاسی
ده‌وڵه‌تێكی
گه‌نده‌ڵ و
خوێن‌ڕێژ بێ.
پاز
له پاش ئه‌و
ڕووداوه،
به یه‌كجاری
له دنیای سیاسه‌ت
دابڕا و زیاتر
خۆی به مێژووی
مه‌كزیك و كاری
شێعر و ده‌ركردنی
گۆڤاره‌وه
خه‌ریك كرد.
پاز ئه‌گه‌رچی
زۆرجار ده‌یگوت
ماركسیزمی
قه‌بوڵ نییه،
به‌ڵام له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌شدا
خۆی به دژی
چه‌پ نه‌ده‌زانی
و زیاتر خۆی
به سۆسیال
دیمۆكرات له
قه‌ڵه‌م ده‌دا.
پاز
تا دوا پشووی
ژیانی سه‌رنووسه‌ر
و به‌ڕێوه‌به‌ری
گۆڤاری (Vuelta) بوو.
ئه‌و گۆڤاره
كه له ساڵی
1976وه له‌لایه‌ن
خۆیه‌وه دامه‌زرابوو،
یه‌كێك له
گرینگ‌ترین
و به‌نرخترین
گۆڤاره ئه‌ده‌بییه‌كانی
ئه‌مریكای
لاتین ده‌ژمێردرێ.
ڕاسته
پاز له ژیاندا
نه‌ماوه،
به‌ڵام نێو
و یادگاری وی،
وه‌ك:
«شۆڕه‌بییه‌ك
له بلوور،
سپیدارێك
له ئاو،
تاڤگه‌یه‌ك
كه با لوولی
ده‌دا،
دارێكی
سه‌ماكه‌ری
ڕیشهداكوتراو،
ڕه‌وتی
چۆمێك كه باده‌داته‌وه،
ده‌خوشێ،
به
سه‌ر خۆیدا
ده‌چه‌مێته‌وه،
دهورلێدهدا
و هه‌میشه
له ڕێدایه..»• ده‌گه‌ڵ
ئوستووره
و نێوی مه‌كزیك
ئاوێته‌بووه
و ده‌مێنێته‌وه.
س.
چ. هێرش
• بڕگه‌یه‌ك
له شێعری «به‌ردی
هه‌تاو»ی ئۆكتاڤیۆ
پاز.