|
كه‌چی له‌پڕ
هه‌ستم كرد
وه‌ك په‌ری
هۆمێده‌واری
بمدوێنێ و به
گوێما بسركێنێ
كه: به‌سیه‌تی!
ئاخ و داخ و خۆزیا
و بریا ماڵی
كه‌سی ئاوه‌دان
نه‌كردۆته‌وه.
پیاوی پیاو
ده‌بێ به هه‌وای
شاقه‌لی كه‌وای
خۆی تێكه‌وێ
و له ڕێی پێكهێنانی
ئاوات و نیاز
و ئاره‌زوویدا
هه‌رگیز نه‌سره‌وێ
و به دڵپته‌وی
چاكی مه‌ردانه‌ی
لێ بكا به‌لادا
و به زه‌بری
مه‌چه‌ك و باهۆی
لێبڕان ملی
دێوه‌ڵووكه‌ی
ناهۆمێدی بادا
و گێژه‌ڵووكه‌ی
ده‌سته‌وه‌ستانی
و بێده‌ره‌تانی
له به‌ر خۆ
ڕادا و كۆسپ
و له‌مپه‌ر
و به‌رگر و به‌رهه‌ڵستان
له سه‌ر ڕێگه
لادا.
|