-
منداڵ و مانگ
له
گوزه‌رگای زه‌ریا
ڕاوه‌ستاوه
منداڵ له كه‌نار
مانگ
به
چاوگه‌لێ له
شه‌و و
نیگایێ
له هه‌وریشم.
كۆڵیته‌كانی
بێ ئاور
كوانگه
خنكاوه‌كان
له خۆڵه‌مێش
و دووكه‌ڵدا و
پیاوانێك
شه‌كه‌ت
له
دووی
بارگیرێكی
پێره‌وه
ڕوو
به ده‌شت خلۆرده‌بنه‌وه.
ڕه‌شماڵه
سووتاوه‌كه!
ئاخرین
دڵۆپه
فرمێسكه‌كانت
له
كام ڕووباری
تینوودا ده‌ڕێژی!
له
گوزه‌رگای زه‌ریا
ڕاوه‌ستاوه
منداڵ له كه‌نار
مانگ
به
چاوگه‌لێ له
شه‌و و
نیگایێ
له هه‌وریشم.
كه‌ناره
بێ هۆمێده‌كانی
ده‌ریا و
گه‌میه
شكاوێك
كه
پێی ڕووت و
ساردی ژنانێك
چاوه‌ڕێی
ده‌كه‌ن.
له
خشه‌ی جه‌سته‌ی
ڕووتی ده‌ریا
له
روئیاكانی شه‌وانه‌ی
كوێستان
لێوه
هه‌ڵتۆقیوه‌كانی
هاوین و
ڕێژنه‌ی
كورتی باران
گه‌رووی
بڕاوی كانییه‌كان
به
سمیت و
تینوویی
فرمێسكه
ویشكه‌كانی
نیاز و
نیگا
سارد و شكاوه‌كان
به
له‌تكه نانی
په‌رێشان له
ده‌ستی با...
خشپه‌ی
پۆتینه گه‌وره‌كان
به
سه‌ر لك و پۆی
به‌ڕوو و
شۆڕشدا
كه
به زاراوه‌ی
كێرد و دووكه‌ڵ
له‌گه‌ڵ
سوێسنه‌كاندا
ده‌دوێن.
بۆنی
ئاره‌قه‌ی قه‌حبه‌كان
و سه‌ربازه‌كان
كه
له كه‌نار
بۆشكه بۆشه‌كانی
نه‌وتدا
باوێشك
ده‌ده‌ن.
له
گوزه‌رگای زه‌ریا
ڕاوه‌ستاوه
منداڵ له كه‌نار
مانگ
به
چاوگه‌لێ له
شه‌و و
نیگایێ
له هه‌وریشم.
- ده‌ریا
دڵم
له لێدان ده‌كه‌وت
له
ته‌ك ئاخرین
شه‌پۆله
تووڕه‌كانی
ده‌ریا
كه
كه‌فه‌كانی
لێوی به‌ستنیان
تاڵ ده‌كرد.
ڕووت
ڕاوه‌ستابووی
له
ئاسانه‌ی
ئاسمانێكی وێراندا
كه
زه‌ریایه‌كی
ئاشنای چاوه‌ڕێ
ده‌كرد.
چاوت
له مانگ بوو
كه
به ئه‌ستێره
له‌رزۆكه‌كانی
پێده‌كه‌نی و
ده‌خزا
له ژێر په‌ڵه
هه‌ورێكی ڕه‌شدا.
هه‌ستم
ده‌كرد
كاتێك
نێوی تۆ دێنمه‌وه
یاد
هه‌موو
كانییه وشكه‌كانی
سه‌رزه‌وینه‌كه‌م
له
نه‌كاودا ده‌بنه‌وه
ده‌ریا
كه
له به‌یانی
بزه‌یه‌كتدا
و
له
ئێواره‌ی ته‌نیایی
فرمێسكه‌كانتدا
له
هێڵی په‌مه‌یی
ئاسۆدا نوقم ده‌بێ.
كه‌ی
با هه‌ڵ ده‌كات
بۆنی
نارنجه‌كان
كه‌ی بڵاو ده‌بنه‌وه؟
سروه
كه‌ی تێده‌په‌ڕێ
له كراسه
خووساوه‌كه‌ت
له
مه‌مكه توند
و كاڵه‌كانت؟
دڵم
له لێدان ده‌كه‌وت
له
ته‌ك
ئاخرین هه‌ناسه‌ی ده‌ریا.