دۆزینه‌وه‌ی
قه‌باره‌یه‌کی
دووره‌ده‌ست
له کۆره‌گه‌ی
هه‌تاویدا
ئه‌ستێره‌ناسان
قه‌باره‌یه‌کی
گه‌وره‌یان
دۆزیوه‌ته‌وه
که به مه‌ودایه‌کی
زۆر دوور ده
مه‌دارێک به
ده‌وره‌ی
خۆردا ده‌خولێته‌وه
و ئه‌میان به
دۆزینه‌وه‌یه‌کی
گرینگ له قه‌ڵه‌م
داوه.
هێشتا
ورده‌کارییه‌کی
ته‌واو سه‌باره‌ت
به‌م قه‌باره
ئاسمانییه
له ده‌ستدا
نییه به‌ڵام
ڕوونبووه‌ته‌وه
که کاتی
سووڕان ده مه‌داری
خۆیدا، مه‌ودای
وی ده‌گه‌ڵ
خۆر هه‌رگیز
له مه‌ودای
نیپتۆن ده‌گه‌ڵ
ناوه‌ندی
کۆره‌گه‌ی هه‌تاوی
که‌متر نییه
و، به‌شی هه‌ره
زلی مه‌داری
وی ده مه‌ودایه‌کی
دوورتر له گه‌ڕۆکی
پلۆتۆنهوه
قه‌راری
گرتووه.
مه‌ودای
مامناوه‌ندیی
نیپتۆن و
پلۆتۆن له
خۆره‌وه به‌ڕیز
30.1 و 39.5 به‌رانبه‌ری
مه‌ودای
مامناوه‌ندیی
زه‌وی یه له
خۆر که خۆی
زیاتر له 150
میلیۆن
کیلۆمیتر ده‌بێ
و ئه‌وه‌ش یه‌که‌یه‌کی
ئه‌ستێره‌ناسی(AU) یه.
به
قسه‌ی ئه‌ستێره‌ناسان،
قه‌باره‌ی
تازه یه‌کێک
له گه‌وره‌ترین
قهبارهکانه
که تائێستا
له شوێنی
دووره‌ده‌ستی
لێواری کۆره‌گه‌ی
هه‌تاوی
دۆزراوه‌ته‌وه
و که‌م تا زۆر
ده‌رکه‌وتووه
که له سه‌هۆڵ
و کۆگای به‌رد
پێکهاتووه.
به‌پێی
قهبڵانه سه‌ره‌تاییه‌کان،
قوتری ئه‌م قه‌باره‌یه
لانیکه‌م 1500
کیلۆمیتره،
به‌ڵام له‌وانه‌یه
قوتری وی له
قوتری پلۆتۆن
که نزیکه‌ی 2300
ده‌بێ، زیاتر
بێ.
له
سۆنگه‌ی
تایبه‌تمه‌ندێتی
ئه‌م قه‌باره‌یه
ده شکانه‌وه‌ی
نووردا، له
ئه‌ندازه‌گرتن
ده‌گه‌ڵ قه‌راخه‌کانیدا
هه‌ڵه‌یه‌ک
دێته‌پێشه‌وه
و هێشتا
بارستایی
ڕاستهکییهکهی
ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه.
ئه‌ستێره‌ناسان
گوتوویانه
له‌وانه‌یه
بارستایی ئه‌م
قه‌باره‌یه
که به هۆی
ڕه‌شهه‌ڵگه‌ڕان
گچکه‌تر له
ئه‌ندازه‌ی
ڕاسته‌کیی
خۆی بێته‌به‌رچاو
له قه‌بڵاندنی
ئێسته گه‌وره‌تربێ
و به پێچه‌وانه‌شه‌وه،
قه‌باره‌یه‌کی
بچووک بێ
وێڕای
بریسکانهوهیهکی
زۆرتر.
له
ساڵی 2004دا، ئه‌ستێره‌ناسانی
ئه‌مریکایی
قه‌باره‌یه‌کی
دووره‌ده‌ستی
دیکه‌یان به
قوتری 1700
کیلۆمیتر له
کۆره‌گه‌ی
هاتاویدا
دۆزیه‌وه و
به سێدنا(Sedna) نێودێریان
کرد.
ئێستاکێ،
دوو گروپ له
ئه‌ستێره‌ناسان
هاوکات
دۆزینه‌وه‌ی
ئه‌م قه‌باره
گهردونییهیان
ڕاگه‌یاندووه.
ئه‌ستێره‌ناسانی
بنکه‌ی
ئاسترۆفیزیکی
ئاندهلۆس له
ئیسپانیا
گوتوویانه
که ئه‌م قه‌باره
تازه‌یان له
درێژه‌ی
پلانی
لێکۆڵینه‌وه‌ی
لێواری کۆره‌گه‌ی
هه‌تاویدا
دۆزیوه‌ته‌وه
که له ساڵی 2002دا
درێژه‌ی هه‌بووه.
گروپی
ئه‌ستێره‌ناسانی
ئاندهلۆس ئه‌م
قه‌باره‌یان
بهEL61
2300 نێودێرکردووه.
له‌و
لاشه‌وه، ئه‌ستێره‌ناسانی
دۆزه‌ره‌وه‌ی
سێدنا هه‌ر ئه‌م
قه‌باره‌یان
دۆزیوه‌ته‌وه
و نێوی K40506Aیان
له سه‌ر
داناوه.
بڕیاره
دۆزه‌ره‌وانی
ئه‌م قه‌باره
تازه‌یه ده‌ستکه‌وته‌کانی
خۆیان له
کۆنفرانسی ئه‌ستێره‌ناسیی
که‌مبریج، له
مانگی
سێپتامبردا بخه‌نه‌ڕوو.
• • •
سه‌رچاوه: سایتی
فارسی بی بی
سی.