ئه‌سترۆ: هه‌نگاو
به هه‌نگاو ڕووبه‌ڕووی
ئێران ده‌بینه‌وه
بی بی سی: وه‌زیرانی
ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی
ئوڕووپا ئێرانیان
ئاگاکردووهتهوه
که ئه‌گه‌ر گفتوگۆ
ئه‌تۆمییه‌کانی
خۆی سه‌رله‌نوێ
ده‌ستپێنه‌کاته‌وه،
په‌روه‌نده‌ی
کۆماری ئیسلامی
بۆ ئه‌نجومه‌نی
ئاسایشی ڕێکخراوی
نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان
ده‌نێرن.
فێڕێرۆ والدنێر،
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی
یه‌کێتی ئوڕووپا
له ڕه‌وتی دانیشتنه
ناڕه‌سمییه‌کانی
وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی
ئه‌و یه‌کێتییه
ڕایگه‌یاند که
تاران نابێ عه‌زمی
ئوڕووپاییه‌کان
ده‌ستی که‌م بگرێ.
ئه‌و گوتی: «ئێمه
زۆر دڵ‌سارد و
ناهومێد بووین.
ئێمه گه‌لێک
شتمان به
ئێرانییه‌کان
پێشنیار کردووه.
دووباره داوا
له ئێرانییه‌کان
ده‌که‌ین بێنه‌وه
سه‌ر مێزی گفتوگۆ.
ئێمه له کاتێکی
زۆر ئه‌سته‌مدا
ئاقارمان گرتووه.
هه‌ڵبه‌ت ئێرانییه‌کان
ده‌بێ بزانن که
ده‌رگای (وتووێژ)
هێشتا ئاواڵه‌یه.
هیچکه‌س گه‌ره‌کی
نییه بچێته
ئه‌نجومه‌نی
ئاسایش، مه‌گه‌ر
ئه‌وه‌یکه چارمان
ناچار بێ».
ئێران ده‌ڵێ پێشنیارگه‌لی
ئوڕووپاییه‌کان
که کۆمه‌ڵێک
هانده‌ری سیاسی
و ئابوورین، جێگه‌ی
دڵخۆشیی نین.
ئێران له سێهه‌می
سێپتا‌مبر(ڕۆژی
شه‌ممۆ) موڵه‌تی
هه‌یه چالاکییه
ئه‌تۆمییه‌کانی
خۆی ڕابگرێ. ده‌نا
نا، له‌وانه‌یه
کۆبوونه‌وه‌ی
19ی سیێپتامبری
شۆڕای دادوه‌ریی
ئاژانس، سه‌باره‌ت
به ناردنی ئه‌م
په‌روه‌نده‌یه
بۆ ئه‌نجومه‌نی
ئاسایش بڕیاردهربکا.
ئاغای سۆلانا
گوتی که یه‌کێتی
ئوڕووپا ناخوازێ
ئه‌و کێشه‌یه
گه‌وره‌تر ببێته‌وه،
به‌ڵام ئه‌وه‌شی
گوت: «به‌ڵێ، ئه‌گه‌ر
پێویست بێ ده‌ینێرینه
ئه‌نجومه‌نی
ئاسایش».
جه‌ک ئه‌سترۆ
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی
بریتانیا و سه‌رۆکی
ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه
له‌حنێکی نه‌رمتری
هه‌بوو و گوتی
که یه‌کێتی ئوڕووپا
«هه‌نگاو به هه‌نگاو»
ده‌گه‌ڵ مه‌سه‌له‌ی
ئێران ڕووبه‌ڕووده‌بێته‌وه.
ئه‌و، که وڵاته‌که‌ی
ره‌ئیسی ده‌وره‌یی
یه‌کێتی ئوڕووپایه،
گوتی: «یه‌کێتی
ئوڕووپا زۆر هیواداره
که ئێران چاوێک
به هه‌ڵوێستی
خۆیدا بخشێنێته‌وه.
کلیلی چاره‌سه‌ریی
کێشه‌که ئه‌وه‌یه
که ئێران هه‌نگاوی
پێویست بۆ متمانه‌پێکردن
هه‌ڵێنێته‌وه».
ئه‌وه له حاڵێکدایه
که ڕۆژێک پێشتر
کاربه‌ده‌ستانی
ئێرانیی گوتبوویان
که له ماوه‌ی
مانگی داهاتوودا،
کۆماری ئیسلامی
ده‌ست بۆ«حه‌ڕه‌که‌تێکی
هه‌ڵمه‌تیی به‌ربلاو
له بواری دیپڵۆماتیکییهوه» سه‌باره‌ت
به چالاکییه
ئه‌تۆمییه‌کانی
ده‌با. ئه‌وان
به‌شێک له‌م به‌رنامه‌یان
به گفتوگۆ ده‌گه‌ڵ
وڵاتانی دیکه‌ی
ئوڕووپایی نێودێرکردبوو.
مانگی ڕابردوو،
فه‌ڕانسه و بریتانیا و ئاڵمان
دوای ئه‌وه‌یکه
کۆماری ئیسلامی
په‌ستاوتنی ئۆرانیۆمی
له ئیسفه‌هان
ده‌ستپێکرده‌وه، گفتوگۆی
دووساڵانه‌ی
خۆی ڕاگرت. پاشان
تاران ڕایگه‌یاند
که نایه‌وێ ته‌نیا
ده‌گه‌ڵ ئه‌و
سێ وڵاته گفتوگۆ
بکا، چونکه ئه‌وان
نوێنه‌ری ڕاسته‌کیی
یه‌کێتی ئوڕووپا
نین. تاران چه‌ندین
جار ڕایگه‌یاندووه
که سه‌باره‌ت
به مافی خۆی له‌مه‌ڕ
په‌ستاوتنی ئۆران‌یۆم
ده‌گه‌ڵ هیچکه‌س
گفتوگۆ ناکا و،
تۆمه‌ته‌کانی
ئه‌مریکا له
باره‌ی هه‌وڵدان
بۆ به‌رهه‌مهێنانی
بۆمبی ئه‌تۆمیی
به توندی ڕه‌تده‌کاته‌وه.
کۆماری ئیسلامی
ئێران له پرۆسه‌ی
گفتوگۆکان ده‌گه‌ڵ
وڵاته ئوڕووپاییه‌کان
و له به‌ستێنی
ڕێکه‌وتنێک که
به ڕێکه‌وتننامه‌ی
پاریس (نۆڤامبری
2004) ناسراوه، به‌رنامه‌ی
په‌ستاوتنی ئۆرانیۆمی
به مه‌به‌ستی
ئه‌وه‌یکه متمانه‌پێکردنی
نێودهنێ ڕاگرت،
به‌ڵام پێی له
سه‌رئه‌وه داگرت
که ئه‌و کاره
ته‌نیا لایه‌نی
ته‌واو دڵخوازانه‌ی
هه‌یه و په‌ستاوتنی
ئۆران‌یۆم به
مه‌به‌ستی کامڵکردنی
چه‌رخه‌ی سووته‌مه‌نی
ئه‌تۆمیی له
ڕیزی مافه‌کانی
ئه‌و وڵاته‌دایه.
به گوێره‌ی په‌یمانی
مه‌نعی په‌ره‌پێدانی
ته‌قه‌مه‌نی
ناوکیی(ئه‌تۆمیی)،
وڵاتانی مۆرکهر،
که ئێرانیش یه‌کێک
له‌وانه، مافی
ئه‌وه‌یان هه‌یه
که له تێکنیکی
ئاشتییانه‌ی
ناوکیی له‌وانه
بۆ به‌رهه‌مهێنانی
کاره‌با(به‌رق)
که‌ڵک وه‌ربگرن.
له حاڵێکدا،
جۆری ئۆرانیۆمی
په‌ستێنراو به
عینوانی سووته‌مه‌نی
وزهگه ده‌کارده‌کرێ
و، جۆره‌کانی
خالیستریشی له
سازکردنی بۆمبی
ئه‌تۆمیی که‌ڵکی
لێوه‌رده‌گیرێ.
بڕیاره ئاژانسی
نێونه‌ته‌وه‌یی
وزه‌ی ئه‌تۆمیی
له ماوه‌ی ڕۆژانی
داهاتوودا سه‌باره‌ت
به چالاکییه
ئه‌تۆمییه‌کانی
ئێران ڕاپۆرتێک
بڵاوبکاته‌وه.
به هه‌ڵبژاردنی
مه‌حموودی ئه‌حمه‌دی
نه‌ژاد
بۆ سه‌رکۆماریی،
ده‌وڵه‌تی
تازه بۆ لای
باڵی ناسراو
به بنه‌ڕه‌تخوازه‌کان
لاڕۆیی هه‌یه که که‌سان
و بڵاوکراوه‌کانیان
گفتوگۆیه‌کانی
ناوکیی(ئه‌تۆمیی)
ده‌گه‌ڵ
ئوڕووپا سه‌رکۆنه‌ده‌که‌ن
و خوازیاری وه‌دووکه‌وتنی
به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌کانی
ئێرانن.
کارگێڕانی
ئێرانییش
درێژه‌ی ئه‌و
به‌رنامانه،
به‌تایبه‌ت
په‌ستاوتنی
ئۆران‌یۆم به
هه‌ڵقوڵاوی
به‌رژه‌وه‌ندی
نیشتمانیی ده‌زانن
و ده به‌ستێنی
به‌راوردکردنی
ویستی خه‌ڵکدا
دایده‌نێن و
له‌م
دواییانه‌ش
بۆ
پاڵپشتیکردن
له‌م به‌رنامانه کۆمه‌ڵه
خۆپێشاندانێک
له ئێران وه‌ڕێکه‌وتوون.
• • •