گۆڕانی
هه‌ڵوێستی ده‌وڵه‌تی
بووش له ئاست
ئێران
بۆچی ده‌وڵه‌تی
بووش له ئاست
ئێران هه‌ڵوێستی
گۆڕی و بڕیاری
دا له گوشار
و هه‌ڕه‌شه
ده‌ست هه‌ڵبگرێ
و پشتیوانی له
وتووێژه‌كانی
ئوڕووپا ده‌گه‌ڵ
ئێران‌دا بكا؟
تائێسته
ناكۆكیی
كابینه‌ی
بووش ده‌گه‌ڵ
وڵاتانی
ئوڕووپایی له‌وه‌دا
بوو كه ئه‌مریكا
پێیوابوو هیچ
ڕێگایه‌ك بۆ
وه‌ستاندنی
ئێران له
پێناو ده‌ستپێڕاگه‌یشتن
به چه‌كی
ناوكیی له
ئارادا نییه،
مه‌گه‌ر
گۆڕانی
ڕێژیم؛ له‌حاڵێكدا
ئوڕووپا له
سه‌ر ئه‌و
باوه‌ڕه‌بوو
ڕێگای
پێش‌گرتن له
ته‌یاربوونی
ئێران به
بۆمبی ئه‌تۆمیی،
به‌شداربوونی
ئه‌مریكا له
وتووێژه‌كان
و، هاندانی
ئاشتیخوازانه‌ی
ئێرانه كه
له به‌رانبه‌ر
پشكگه‌لی
ئابووری و
هێمنایه‌تی (پاراستن)دا،
خۆخوازانه
له مه‌به‌ستگه‌لی
ناوكیی
چاوبپۆشێ. ئایا
ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا،
ئیدی به فكری
گۆڕانی
ڕێژیمی ئێران
نییه و ڕه‌وابوونی
ئه‌وی قه‌بوڵ
كردووه؟
ڕۆژنامه‌ی
وال سترایت
جۆرناڵ له
ژماره‌ی ئه‌وڕۆی
خۆیدا نووسی
ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا
به گۆڕانی هه‌ڵوێستگه‌لی
پێشووی خۆی
ئێسته حازره
له ئه‌ندامێتیی
گریمانه‌یی
ئێران له «ڕێكخراوی
توجاڕه‌تی
جیهانی»(WTO)دا پشتیوانی
بكا. ئه‌و
پشتیوانییه
یه‌كێك له چه‌ندین
پشكگه‌لی
ئابووری یه،
كه سێ ده‌وڵه‌تی
ئوڕووپایی
ئاڵمان، فه‌ڕانسه
و بریتانیا به‌ته‌مان
به‌ڵێنییه‌كه‌ی
به ئێران بده‌ن
به مه‌رجێك
ئێرانیش حازر
بێ، ڕه‌وتی په‌ستاوتنی
ئۆران‌یۆم بۆ
سووته‌مه‌نی
ناوكیی و بگره
چه‌كی ئه‌تۆمیی
ڕابگرێ.
دۆینێش،
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی
ئه‌مریكا،
یای «كۆندالیزا
ڕایس» له
چاوپێكه‌وتنێكدا
گوتی هه‌ڵوێستگه‌لی
ئه‌مریكا و
ئوڕووپا به‌ره‌و
یه‌كێتی نزیك
بووه‌ته‌وه. لێكده‌ره‌وه
سیاسییه‌كان
ئێسته ده‌پرسن
ئایا ده‌وڵه‌تی
بووش به
ڕاستی
بایداوه‌ته‌وه
و ڕه‌وابوونی
ڕێژیمی ئیسلامی
ئێرانیی قه‌بوڵ
كردووه؟
ئێران سه‌ره‌ڕای
پێخۆش‌بوون بۆ
ئه‌ندامێتی
له ڕێكخراوی
توجاڕه‌تی
جیهانیدا،
پێویستی به
گه‌لێك له
هاورده سه‌نعه‌تییه‌كانه‌وه
هه‌یه كه
شیركه‌ته ئه‌مریكاییه‌كان
پارچه‌كانیان
سازده‌كه‌ن
و، هه‌رئێسته‌ش
به هۆی گه‌مارۆی
ئابووریی ئه‌مریكا، ده‌ستپێڕاگه‌یشتن
به وان زۆر
ئه‌سته‌م و خه‌رجهه‌ڵگره.
ڕۆژنامه‌ی
نیۆیۆرك
تایمز له
ڕاپۆرتی ئه‌وڕۆیدا
له قه‌ولی چه‌ند
كه‌س له
كارگێڕانی ده‌وڵه‌تی
بووشه‌وه ده‌نووسێ
مه‌به‌ستی
كۆتایی ئه‌مریكا
هێژ هه‌ر ئه‌وه‌یه
كه بووه. یای
«كۆندالیزا
ڕایس» كاتێك
كه پله‌ی
ڕاوێژكاری
پاراستنی
بووشی به ئه‌ستۆوه
بوو،
لێكدالێكدا
پێی داده‌گرت
كه مه‌سه‌له‌ی
ئێران ده‌بێ
له ئه‌نجومه‌نی
ئاسایشی نه‌ته‌وه
یه‌كگرتووه‌كاند‌ا
مه‌تڕه‌ح
بكرێ.
نیۆیۆرك
تایمز له قه‌ولی
یه‌كێك له
كاربه‌ده‌سته
به‌رزه‌كانی
ده‌وڵه‌تی
بووشه‌وه ده‌نووسێ
دوای باسگه‌لێكی
پڕ له تین و
تاو، «ئوڕووپاییه‌كان
ئێسته له خه‌ڵوه‌تدا
هه‌ربه‌م
ئاكامه گه‌یشتوون
كه ئێمه ده‌مانگوت
واته ئه‌وه‌یكه
له
داهاتوودا هه‌رگیز
ناتوانین به
ڕاده‌ی
پێویست و
دڵخواز، چالاكییه‌كانی
په‌ستاوتنی
ئۆرانیۆمی
ئێران بخه‌ینه
ژێر چاوه‌دێرییه‌وه.
په‌یمانی قه‌ده‌غه‌كردنی
په‌ره‌پێدانی
چه‌كه ئه‌تۆمییه‌كان
به وڵاتانی
ئاسته‌كه‌ر،
له‌وانه
ئێران، ئه‌و
مافه ڕه‌وا
ده‌بینێ كه
له‌پێناو مه‌به‌ستگه‌لی
ئاشتیخوازانه
و له ژێر
چاوه‌دێریی ڕێكخراوی
نێونه‌ته‌وه‌یی
ئه‌نێڕژی ئه‌تۆمیی،
خه‌ریكی په‌ستاوتنی
ئۆران‌یۆم ببێ.
كه‌چی، مه‌به‌ستی
سیاسه‌تداڕێژه‌رانی
كۆشكی سپی و
پێنتاگۆن ئه‌وه‌یه
كه له ڕێگای
پشتیوانی له
وتووێژه‌كانی
ئه‌مریكا ده‌گه‌ڵ
ئێران و، دانی
به‌ڵێنی پشكگه‌لیی
ئابووری، وه‌ختایه‌ك
چ بیانوویه‌ك
بۆ ئێران
نامێنێته‌وه،
بیسه‌لمێنێ
كه دیسانیش
به كرده‌وه
ئێران له مه‌به‌ستگه‌له
ئه‌تۆمییه‌كانی
ده‌ست
ناكێشێته‌وه؛
وه ئه‌و كاته‌یه
كه ئوڕووپا
چاره‌یه‌كی
نییه جگه له‌وه‌یكه
مه‌سه‌له‌كه
ڕه‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی
ئاسایش بكا.
ئاغای حه‌سه‌نی
ڕوحانی نوێنه‌ری
ئێران له
وتووێژه‌كان
ده‌گه‌ڵ
ئوڕووپا، چه‌ند
ڕۆژ له‌وه‌پێش
دیسان جه‌ختی
كرده‌وه كه
له كۆتاییدا
ئێران هه‌رگیز
له په‌ستاوتن
پاشگه‌زنابێته‌وه.
به پێی
ڕاپۆرتی وال
سترایت
جۆرناڵ سێ
وڵاتی بریتانیا،
فه‌ڕانسه و
ئاڵمان، له
ژێر گوشاری ئه‌مریكا
به‌ڵگه‌یه‌كیان
ئاسته
كردووه كه
تێیدا ده‌گوترێ
ئه‌گه‌ر
هاتوو دوای
وتووێژه‌كان،
تاران ڕازی نه‌بێ
كه په‌ستاوتنی
ئۆران‌یۆم
نابێ ده‌ستپێبكاته‌وه،
ئه‌وان به‌ناچاری
ده‌بێ شاكایه‌ت
به‌رنه به‌ر
ئه‌نجومه‌نی
ئاسایش و، ئه‌وه
ئاكامێكه كه
ئه‌مریكا له
كانگه‌ی دڵه‌وه
چاوه‌ڕێیه‌تی.
عه‌بدی
كه‌ڵانته‌ری
ــ نیۆیۆرك(11-03-2005)
وه‌رگێڕانه‌وه:
س. چ. هێرش
• • •
سه‌رچاوه: