دۆزرانه‌وه‌ی
گۆڕی به‌كۆمه‌ڵی
كورده‌كان
بی بی سی(01-05-2005): كارناسان
به سه‌رنجدانی
گوڕێكی به‌كۆمه‌ڵ
له باشووری
عێراقدا، له
سه‌ر ئه‌و
باوه‌ڕه‌ن جه‌سته‌ی
نیزیكه‌ی 1500 قوربانیی
كورد كه
زۆربه‌یان ژن
ومنداڵ بوون،
له‌م شوێنه‌دا
چاڵ كراون.
واوێده‌چێ
كه كوژراوه‌كان،
به‌ر له تیره‌باران
ڕیزكراون و
پاشان له ناو
18 چاڵگه‌ی نه
زۆرقووڵ كه
له نزیك شاری
سه‌ماوه
دۆزراونه‌ته‌وه،
زینده‌به‌چاڵ
كراون.
قوربانییه‌كان
له‌وانه‌یه
له دواساڵه‌كانی
ده‌یه‌ی هه‌شتای
زایینی‌دا
دوای ئه‌وه‌ی
كه به تۆبزی
ڕاگوێزراون،
كوژراون.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێ
به‌ڵگه‌گه‌لێلك
كه وه‌ده‌ست
كه‌وتوون له
دادگاییكردنی
سه‌ددام
حوسێن و
داروده‌سته‌پله‌به‌رزه‌كانی
وی‌دا كه‌ڵكیان
لێ وه‌ربگیرێ.
له نێوان 113 كه‌لاكێك
كه له ناو
گۆڕه‌به‌كۆمه‌ڵه‌كه‌دا
ده‌رهێندراون،
بێژگه له
پێنج كه‌س، هه‌موویان
ژن و منداڵ
بوون.
بوواڵه‌تی
كوردیی ئه‌وان
له ڕووی
پۆشاكی
دیاریكراو و
جلوبه‌رگی
خۆماڵییان
ناسراوه‌ته‌وه.
لێكۆڵه‌ره‌وان
ده‌ڵێن كه ئه‌وان
چه‌ند قه‌د
لیباس و
شڕوشاڵاتیان
له خۆیان
ئاڵاندووه
كه نیشانده‌ری
ئه‌وه‌یه ئه‌وان
پێشتر له
ڕاگوێزران و
دوورخرانه‌وه‌ی
خۆیان
ئاگادار بوون.
لانیكه‌م یه‌كێك
له كه‌لاكه‌كان
هی ژنێكی به
ساڵداچوویه
كه خاوه‌نی
ددانی ده‌ستكرد
بووه.
ئێسك و
پرووسكێكی
دیكه‌ش به
باوه‌ڕی
لێكۆڵه‌ره‌وان
هی كیژۆڵه‌یه‌كی
گه‌نج بووه
كه هه‌روا
كیف و بوخچه
و كه‌لوپه‌لی
تایبه‌تی خۆی
به ده‌سته‌وه‌بووه.
به‌رپرسانی
عێراقی له سه‌ر
ئه‌و باوه‌ڕه‌ن
نزیكه‌ی سێسه‌د
گۆڕی به كۆمه‌ڵ
له سه‌رانسه‌ری
ئه‌و وڵاته‌دا
هه‌بووه.
شوێنێك كه له
نزیك سه‌ماوه،
سێسه‌د
كیلۆمیتریی
به‌غدا
دۆزراوه‌ته‌وه،
یه‌كه‌مین
جار پاره‌كه
زاندرا به‌ڵام
لیكۆڵینه‌وه
كامڵه‌كانی
سه‌باره‌ت به
وی، تا سه‌ره‌تای
ئه‌م مانگه(ئاوریل)
ده‌ست پێنه‌كرا.
به‌ڵگه‌گه‌لێك
كه له‌و
شوێنه وه ده‌ست
كه‌وتووه به
دادگایه‌كی
تایبه‌ت ده‌سپێردرێ
كه بۆ
دادگاییكردنی
سه‌ددام حوسێن و
كاربه‌ده‌سته
گه‌وره‌كانی
دیكه‌ی
عێراقی، به
تاوانی
جینایه‌ته
جه‌نگییه‌كان
وه‌ڕێخراوه.
مێژووی
هیچكام له‌و
دادگاییكردنانه
هێژ دیاری نه‌كراون.
كارگێڕه‌به‌رپرسه‌كان
ده‌ڵێن نه‌بوونی
سه‌رچاوه‌ی
ماڵیی، نه‌بوونی
توانایی
پسپۆڕێتی و
خیبڕه‌یی
كارناسیی و هه‌روه‌ها
موشكیله‌ی
ئاسایش و
هێمنایه‌تی
ڕه‌وتی كاره‌كانی
په‌كخستووه.
•••